لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان له روونكردنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه ئامێزدا نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له هه‌مبه‌ر ساڵیادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، كه ساڵانه له‌م شاره‌دا ئه‌م یاده ده‌كرێته‌وه‌و، هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی بانگهێشت ده‌كرێن‌و، باس له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌كرێت، كه‌چی زانایانی ئایینی له‌م یادانه‌دا په‌راوێز ده‌خرێن، له كاتێكدا مێژووی كۆنی رۆشنبیری‌و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانی له‌سه‌ر ده‌ستی زانایانی ئایینی‌و ئه‌هلی مزگه‌وت‌و ته‌ریقه‌ت بنیاتنراوه‌و، ناوه دیاره‌كانی ئه‌م شاره‌ش به شانازییه‌وه هه‌ڵگری ناو‌و كاری مه‌لایه‌تی بوونه، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له قۆناغی ئێستاشدا زانایانی ئایینی شاری سلێمانی رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له هه‌موو رووداو‌و بۆنه‌و پێشهاته‌كان، بۆیه پێیان وایه په‌راوێزخستنی زانایانی ئاینی كارێكی بێ مانایه‌و، پێشیانیان وایه ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی تیایه‌و، به كارێكی هه‌ڵه‌ی ده‌زانن و نیگه‌رانیشیان ده‌كات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
یاد كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك
هه‌ر شار‌و گوندێك سه‌ره‌تا كه دروست ده‌بێت یان بنیات ده‌نرێت مێژویه‌كی خۆی هه‌یه، كه له داهاتودا باس له‌و مێژوه ده‌كرێت، بێگومان ئه‌و مێژوه‌ش هه‌ر له ساتی دامه‌زراندنه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات ئیتر بریتی بێت له‌و ڕۆژگاره‌ی تیا دروست بوه یان ئه‌و چین و توێژانه‌ی له سه‌ره‌تای دروست بون‌و خزمه‌ت پێكردنی دا ڕۆڵیان هه‌بوه .
گه‌لی كوردیش هه‌میشه شانازی كردوه به مێژووی ئه‌و شارانه‌ی گه‌لی كوردی تیا ژیاوه‌و به زێدی خۆی زانیوه و هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه گه‌شه به‌و شارانه بدات له بواره‌كانی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌و بره‌ودان به كلتوره‌كه‌ی و خزمه‌ت كردن به دانیشتوانه‌كه‌ی له هه‌ر بوارێكدا پێویست بوو بێت .
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئێمه‌ی ڕ‌اكێشا بۆ ناو ئه‌م باسه ساڵیادی شاری سلێمانیه كه ده‌بینین ساڵانه له‌و بۆنه‌یه‌دا چه‌ندین ئاهه‌نگی فراوان به‌ڕێوه ده‌چێت و، باس له مێژووی ئه‌و شاره ده‌كرێت و، باسی كه‌سایه‌تیه‌كانی ده‌كرێت و، ته‌نانه‌ت ڕێز له هه‌ندێ كه‌سی ئێستاش ده‌نرێت كه له بواره‌كانی خۆیاندا ده‌وری كاریگه‌ریان هه‌بوه، ئه‌مه هه‌تا ئێره جێگه‌ی خۆیه‌تی و هه‌موان شانازی به كورد بونی خۆمان وشاری سلێمانی ده‌كه‌ین كه بووه هه‌ڵگری نازناوی پایته‌ختی ڕۆشنبیری، به‌ڵام ناكرێت ئه‌م ڕۆشنبیریه‌ش ته‌نها هه‌ر ناو بێت و ناوه‌رۆكی نه‌بێت .
هه‌ربۆیه پێمان وایه ساڵیاده‌كه هه‌نگاوێكی باشه‌و لانی كه‌م نه‌وه‌ی نوێ به مێژووی دروستبونی ئه‌م شاره جوانه ئاشنا ده‌كات، دیاره مێژووی سلێمانی بۆ خۆی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له بواره‌كانی ئاینی وهونه‌ری و سیاسی و تێكۆشان وهتد.. بۆیه هه‌ر كاتێك باس له مێژووی ئه‌م شاره ده‌كرێت ئه‌وا به شانازیه‌وه باس له كه‌سایه‌تیه ئاینی و خواناسه‌كانی وه‌ك (شێخ مارفی نۆدێ ) و (كاك أحمدی شێخ )و (مه‌ولانا خالید)و (شێخ محمودی حه‌فیدومه‌لیكی كوردان ) وزانا به‌ناوبانگه كانی وه‌ك (ابن القرداغی )و (مامۆستای چروستانی ) و (محوی )شاعیروخواناس و (ملامحمودی بێخود ) و (سالم ) و (حاجی توفیقی پیره مێردی خواناس ونیشتیمان په‌روه‌ر )و (گۆران )و(حه‌مدی ساحێب قڕان ) و ( مامۆستاشێخ محمدی خاڵ ) وچه‌ندینی تر ده‌كرێت ، كاتێك باسی سلێمانی ده‌كرێت باسی پێكه‌وه ژیانی ئاینی ده‌كرێت له نێوان موسڵمان و مه‌سیحی و جوله‌كه‌دا مێژوی شاری كه‌سایه‌تیه‌كانی وه‌كو ( كه‌ریمی عه‌له‌كه) ی مه‌سیحی و ( شه له‌مۆی )جوله كه له‌یاد ناكات كه‌چه‌نده‌ڕۆڵی كاراوكاریگه‌ریان هه‌بوه‌له‌خزمه‌تكردنی مێژوی شاری سلێمانیدا، بۆیه ناكرێت ئه‌م مێژووه هه‌ندێكی باس بكرێت و ئه‌وه‌كه‌ی تری په‌راوێز بخرێت ونه‌وه‌ی نوێ به‌م مێژوه‌ئاشنانه‌كرێت .
مێژوی شارستانیه‌ت ودامه‌زراندنی شاری سلێمانی به مزگه‌وت وخانه‌قاوته‌كیه‌و شوێنه‌واره ئاینیه كانه‌وه جوان و ڕه‌نگینه ..بۆیه فه‌رامۆشكردنی ئه‌و مێژوه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه هه‌ركه‌س بیكات چونكه ئه‌وه مێژوه‌و به كه‌س ناشار درێته‌وه وبه‌ری خۆربه‌بێژنگ ناگیرێت ، هه‌ر بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ئێمه وه‌ك زانایانی ئاینی شاری سلێمانی هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر ساڵیاده‌كه‌ی شاری سلێمانی ڕا بگه‌یه‌نین ..كه‌به‌داخه‌وه ساڵانه ئه‌و یاده ئه‌كرێته‌وه و باسی مێژوی دامه‌زراندن وشارستانیه‌تی شاری سلێمانی ده‌كرێت و چه‌ندین كه‌سایه‌تی نمونه‌یی له بواره‌كانی خۆیاندا خه‌ڵات ده‌كرێن . به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ی په‌راوێز ده‌خرێت و بانگ هێشت ناكرێت وپه‌راوێزده‌خرێت زانایانی ئاینیه كه له ڕاستیدا ته‌نها زانایانی ئاینی درێژه‌پێده‌رو خاوه‌نی مێژوی ڕێبازه‌كه‌ی (شێخ معروفی نۆدێ)و (كاك أحمدی شێخ) و (مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی) و (ابن القرداغی) و (محوی ) و (نالی )و (سالم) و (پیره مێرد)و (قازی شێخ محمدی خاڵ ) و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئاینی تر.
ته‌نها زانایانی ئاینی خۆیان به خاوه‌نی مێژوی مزگه‌وته‌كانی وه‌ك (مزگه‌وتی گه‌وره)و (خانقای مه‌ولانا)و (حاجی حان )و (بن تبقی عیرفان )و (خومخانه)و (خانه‌قای مه‌حوی ) و (عبدالله لوتفی) و چه‌ندین مزگه‌وتی تر ده‌زانن، كه‌واته زانایانی ئاینی به‌شێكی به‌ر چاو دانه‌براون له مێژووی شارستانیه‌تی ئه‌م شاره.
بۆیه ده‌پرسین نه‌خوێندنه‌وه‌ی زانایانی ئاینی بۆچی و له‌سه‌ر چی .. ده‌پرسین ئایا مێژوی شاری سلێمانی ئه‌گه‌ر باسی ئه‌و زانا‌و پیاوه ئاینیانه‌ی لێ لابه‌یت چی ده‌مێنێته‌وه .. ئه‌گه‌ر مێژوی سلێمانی (نالی و سالم ومحوی و پیره مێرد‌و بێخودو گۆران وحه‌مدی ساحێب قران)و هاووێنه‌كانی لێ لابه‌ین چی ده‌مێنێته‌وه .. ئه‌گه‌ر مێژوی سلێمانی مزگه‌وته دیاره‌كانی سلێمانی لێ لابده‌یت چی ده‌مێنێته‌وه؟.
هه‌ر بۆیه مایه‌ی سه‌رسورمانه باس له یادی سلێمانی ده‌كرێت زانایانی ئاینی په‌راوێز ده‌خرێن و بانگ هێشت ناكرێن، له كاتێكدا له‌و به‌ڕێزانه‌ی كه ساڵانه به‌و یاده هه‌ڵده‌ستن ده‌پرسین: ئایا هه‌تا سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك چینه ڕۆشنبیرو منه‌وه‌ره‌كانی شاری سلێمانی زانا‌و پیاوانی ئاینی نه‌بون؟ هه‌ر مزگه‌وت و حوجره‌كان نه‌بون شوێنی خوێنده‌واری و ڕۆشنبیری و چاكسازی و تێكۆشان و نیشتیمانپه‌روه‌ری و ئاشته‌واییه‌كان؟.
ئه‌وه‌ش مایه‌ی شانازیمانه بۆیه ئێمه وه‌ك زانایانی سلێمانی ده‌پرسین خێره ئه‌و لێژنه‌یه ساڵانه له‌و یاده‌دا سه‌رجه‌م توێژه‌كان بانگ هێشت ده‌كات به‌ڵام زانایانی ئاینی له بیر ده‌كات و په‌راوێزیان ده‌خات؟ له كاتێكدا له سه‌رجه‌م بۆنه‌و پرسه هه‌ستیاره‌كاندا ڕۆڵی كارا‌و گرنگی خۆمان هه‌بوه‌و، خۆشمان به به‌شێكی دانه‌بڕاو له مێژووی شارستانیه‌تی ئه‌م شاره ده‌زانین و ده‌وری كارا‌و به‌رچاومان هه‌بوه ؟ دۆست و دوژمن شاهیدی ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌دات .. بۆیه په‌راوێز خستنی زانایانی ئاینی كارێكی بێ مانایه و ئێمه‌ش پێمان وایه ده‌ستی ئه‌نقه‌ستی تیایه به كارێكی هه‌ڵه‌ی ده‌زانین و نیگه‌رانیشمان ده‌كات .
لقی سلێمانی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
1/12/2013