یەکێ لەو سەروەرییانەی کەتەنیا لەئاینی ئیسلام و شارستانیەتی موسڵماناندا بوونی هەیە بریتیە لە بەربڵاوی سەماحەتی ئایینی لەگەڵ ئایینە پێچەوانەکانی تردا،لەجولەکەو گاورەوە بیگرە تا ئاگرپەرستەکان و هیندۆسەکان و جگە لەوانیش، ئەوەی ئەیڵێین شتێکی دروستکراوو وەهم و خەیاڵات نیە بەڵکو حەقیقەتێکی ڕوون وبەرچاوەو مێژوو نوسان و نووسەرە ئەوروپیەکان و خەڵکی تریش دانیان پێداناوەو ویژدانیان بەخەرجداوە دەربارەی پەیامی ئیسلام و،وەکرداری موسڵمانان و شارستانیەتی ئیسلامییش لەو مەجالەدا، بناغەی تەساموح لە قورئاندا: سەیر نییە کە قورئان بنەماکانی هەڵسوکەوت لەگەڵ ناموسڵماناندا بنێت ئەگەر ئەوان بێوەی بن و شەڕیان پێ نەفڕۆشن،لەبەر دینەکەیان و لەماڵ و حاڵی خۆیان وەردەریان نانێن وخەڵکیان لێ هان نەدەن و دەریان پەڕێنن،خوای گەورە ئەفەرموێ(لاینهاكم الله عن الذین لم یقاتلوكم في الدین ولم یخرجوكم من دیاركم ان تبروهم وتسطوا الیهم ان الله یحب المقسطین)الممتحنة:۸ قورئان ئەم سەماحەتە بێوێنەیە دووپات ئەکاتەوە بەوەی ئەیسەلمێنێ کەجیاوازی لە ئایندا بڕیارێکی گەردوونی خواییەو ویست و دانایی خواش لەیەک جیانابنەوەو پێکەوەن وەک ئەفەرموێ(ولو شاء ربك لآمن من في الأرض كلهم جمیعا افأنت تكره الناس حتی یكونوا مٶمنین)یونس:۹۹ بۆیە قورئان ئەوەش دووپات ئەکاتەوە کە بڕیاردان لەنێوان ئاینەکاندا و جیاکردنەوەیان لەیەکتری ئەخاتە رۆژی قیامەت خوای گەورە بەپێی دادی خۆی لەقیامەتدا دادگایی لەنێوانیاندا ئەکات و هەریەکەو بەپێی نیازو کارو کردەوەی خۆی پاداشتی ئەداتێ وەک ئەفەرموێ(وان جادلوك فقل الله اعلم بما تعملون٭الله یحكم بینكم یوم القیامة فیما كنتم فیه تختلفون)الحج:٦٨-٦۹ وەهەروەها،قورئان جەخت لەسەر نرخ و گرینگی و ڕۆڵی ئەم سەماحەتە ئەکاتەوەو کەلەبەرامبەر ئەو کەسانەدا بنوێنرێ کەڕای جیایان هەیە ئیتر ئەم کەسەت خۆشبوێ یان رقت لێی بێ نزیکت بێ یان دوور ئیمانداربن یاخود کافر،خوا ئەفەرموێ(یا ایها الذین آمنوا كونوا قوامین لله شهداء ولا یجرمنكم شنآن قوم علی ألا تعدلوا إعدلوا هو اقرب للتقوی وتقوا الله ان الله خبیر بما تعملون)المائدة:٨ یەکێکی تر لەبەڵگەکانی سەماحەتی ئاینی لەقورئاندا ئەم فەرمودەیەی خوایە کەدەربارەی چاکەکردن لەگەڵ باوک و دایکاندا دەفەرموێت(وان جاهداك علی ان تشرك بي مالیس لك به علم فلا تطعهما وصاحبهما في الدنیا معروفا)لقمان:۱٥ وەلەشوێنێکی تر خوای گەورە ستایشی پیاوباشانی تێدا ئەکات و ئەفەرموێ(ویطعمون الطعام علی حبه مسكینا ویتیما وأسیرا)الانسان:۸ دەی خۆ دیارە ئەوکاتیش ئەسیر بریتی بو لەئەسیری موشریکەکان لەدیارترین و گرینگترین بەڵگەو خاڵیش لەسەر ئەم سەماحەتە ئەو ئایەتەیە کەئەفەرموێ(ولا تجادلوا اهل الكتاب الا بالتي هي أحسن الا الذین ظلموا منهم وقولوا آمنا بالذي انزل الینا وانزل الیكم والهنا والهـكم واحد ونحن له مسلمون)العنكبوت:٤٦ --- سوونەتی پێغەمبەری خواش"درودی خوای لەسەربێ"سەماحەتی ئاینی دووپات ئەکاتەوە: پێغەمبەری ئەکڕەمیش زۆر بەجوانی ئەم سەماحەت ئایینیەی جێبەجێ کردووە، ٭کاتێ ئەسمائی کچی ئیمامی ئەبوکر پرسیاری لێ ئەکات دربارەی چاکەکردن وسەردان کردنی دایکی لەکاتێکدا دایکی موشریک بوە،لەوەڵاما فەرمویەتی(نعم صلي امك)بەڵێ هاتوچۆی دایکت بکە وەلەمامەڵەی خۆشی ڕەنگداوەتەوە،ڕێزی گرتون و هاتوچۆو جیرانەتیشی کردوون،وەچاکەشی لەگەڵ کردوون شتی پێ ئەدان و شیشی لێ وەئەگرتن تەنانەت قەرزیشی لێ کردوون،وەخێری پێ کردوون،لەبەر جەنازەیان هەستاوەتەوەو کۆمەکی و پشتیوانیشی لێ وەرگرتوون کە لەشەڕو فرت فێڵیان دڵنیابا، --- وەهاوەڵە بەڕێزەکانیش هەمان سەماحەتی ئاینیان ڕەچاوکردوە: دیارترین نمونە هی ئیمامی عومەرە کەبینی پیرە پیاوێکی جولەکە سواڵ ئەکات،مووچەیەکی بەردەوام بۆ خۆی و ماڵ و منداڵی لە"بیت المال"ئەبڕێتەوەو خەرجەکات،وەسیەتیشی بۆ خەلیفەی دوای خۆی ئەکات کەباش بن لەگەڵ ئەهلی زیممە،کەچی خۆشی بەدەستی ئەبو لوئلوئی مەجوسی ئاگر پەرست خەنجەری ژەهراوی لێدراو شەهیدکرا، --- سەماحەتی پێشەواکان و فەقیهەکان: هەندێ لەتابیعینە گەورەکان"ئیجتیهادیان وابوو" کە لە سەرفیترە بەشێک دائەنرێت بۆ ڕاهیبەکانی نصاری هیچ گوناهێکیان لەوەدا شک نەئەبرد،تەنانەت هەندێکی ناویان وەک عکریمەو ئیبن سیرین و زوهری ئەوەش هەر بەدروست ئەزانن کە لە زەکاتیش بەشیان بدرێت --- بە ویژدانەکانی ڕۆژئاواش دان بەمەدا ئەنێن: میشۆدی ڕاهیب لە کتێبەکەیدا(رحلة في الشرق)دا ئەڵێ:جێگەی داخە کە گەلانی نەصڕانی لەموسڵمانانەوە فێری تەساموح ببن کەبەڕاستی نیشانەی گەورەی و چاکەخوازیە لەنێوان گشت میللەتاندا،کەبتوانی ڕێز لەبیرو باوەڕی خەڵکانی تر بگرێ و بیرو باوەڕێکی دیاریکراو بەزۆرو زەبر نەدەی بەکۆڵیاندا ڕۆبرتسۆن لە کتێبەکەیدا(تأزیخ شارلكن)دا دەڵێ:تەنیا موسڵمانەکان ئەوانەن کە توانیان لە نێوان غیرەت و دڵسۆزی بۆ ئاینەکەیان و لەنێوان گیانی تەساموح بەرانبەر بە شوێنکەوتەکانی ئایینەکانی تردا هەردووک پێکەوە کۆبکەنەوە،بەدڵنیاییەوە لەگەڵ ئەوەی شمشێریان بەشانەوەبوو ئاینەکەیان بڵاوئەکردەوە کەچی هەرکەس حەزی لە ئاینەکەیان نەبوایە وازیان لێ ئەهێناو ئازاد بوو لەوەدا دەست بەڕێنماییەکانی دینەکانی خۆیانەوە بگرن. |