یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/03/2024 : 22:18:46
قه‌باره‌ی فۆنت
نوێژ کۆکەرەوەی کۆی پەرستشەکان و هۆی ڕزگاریمانە لە تەنگ و چەڵەمەکانی دونیاو دواڕۆژ

- نوێژ ئەو تاکە فەریزەیە لە ئاسمان واجبکراو ڕاستەو خۆ وەک خەڵاتێکی گەورە بەخشرایە حەزرەتی خۆشەویست و ئوممەتەکەی.

- نوێژ ئەو ڕوکن و پەرستشە گرینگ و گەورەیە کە یەکەم پرسیاری  قیامەتی لە بارەوە دەکرێ

- نوێژ کۆڵەگەی دین و  سیفەت و میعراجی ئیماندارانە

- نوێژ ئەو پەرستشە پڕ بەهایەیە کە حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێت لە دواسات و وەسیەتی سەرەمەرگی هۆشیاری لێداوەو ئاگاداری کردوینەتەوە کە ئاگامان لێی بێ و دەستی پێوەبگرین

- نوێژ ئەو تاکە فەریزەیە کە لەهیچ کات و شوێنێ لەسەر مرۆڤ هەڵناگیرێ و دەبێ ئەنجام بدرێ

- نوێژ ئەو عیبادەتە عەزیمەیە کە وشەی قامەت و قیام و ئیقامەی بۆ بەکار هاتووە، ئەوەش دیارە کە جیاوازی زۆرە تۆ بەشتێک هەڵبستی، یاخود تەنها ئەنجامی بدەی

- نوێژ سەنگی مەحەکی جیاوازی نێوان ئیمانداران و دووڕوان و بێ باوەڕانە

- نوێژ نورو ڕوناکی ناو گۆڕو سەرپردی سیرات و قەڵاو سەنگەرو فریاد ڕەسی ڕۆژی پەسڵان و  ڕاستاخێزە

- نوێژ لابەری خەم و چارەسەری دەردو ڕوناکی چاوان و هێزی لاشەو پشت  و ئەژنۆکانە

- یەکێ لەو حەوت سنفانەی لە مەیدانی مەحەشەر لەژێر سایەو سێبەری خوا ڕادەگیرێن و حەشر دەکرێن لەو ساتەوەختەی هیچ سایەو سێبەری تر بونی نیە، ئەوانەن کە دڵیان پەیوەستە بە مزگەوت و نوێژەکانیانەوە

- بەئەنجامدانی نوێژەکانت و هاتنت بۆ مزگەوت و نوێژی بە کۆمەڵ، هەم زەمانەتی لای خوا مسۆگەر دەکەیت، هەمیش شایەدی ئیمانت لەلایەن ئیماندارانەوە بۆ دەدرێ

- خۆشەویسترین کارو کردەوە بەلای خوا ئەنجامدانی نوێژەکانە لە کاتی خۆی

- نوێژ کۆی ڕوکن و پەرستشەکانی تر لەخۆی دەگرێ، خوێندنی فاتیحەو ئەزکارەکان شەهادەو توحیدیەکەی، کاتەکانی زەکات و، قەدەغەبونی قسەو جولەی زۆرو، خواردن و خواردنەوە تیایدا، ڕۆژووەکەی، ڕوکردنە ڕوگەش و شەری نەفست و شەیتانیش، حەجەکەیەتی

- وەیل بۆ ئەوانە بێ کە نوێژەکانیان تاخیرەکەن و بە ئیهمالی و بێ ئاگاییەوە دەکەن، ئەی ئەوانەی کەهەر نایکەن چی.؟

- یەکێک لە هۆکارەکانی ئازار چەشتن لە دواڕۆژدا نەکردنی نوێژە

ئێستاش فەرموون ئێوەو بەڵگەی قسەکانمان:

* قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ * الَّذِينَ هُمْ فِي صَلاتِهِمْ خاشِعُونَ المٶمنون/۱-۲

* ( إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا ) النساء/۱۰۳

* ( فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ ۞ الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلاتِهِمْ سَاهُونَ ) الماعون:4-5

* ( مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ (42) قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ) (43)، المدثر

* أولُ ما يحاسبُ بهِ العبدُ يومَ القيامةِ الصَّلاةُ ، فإنْ صَلَحَتْ ، صَلَحَ سائِرُ عَمَلِه ، و إنْ فَسَدَتْ فَسَدَ سائِرُ عَمَلِه ·

* الصَّلَاةُ عِمَادُ الدِّينِ

* وجُعِلَتْ قُرَّة عَينِي في الصلاة .

* الصلاة معراج المؤمن

* يا بلال، أقم الصلاة، أرحنا ...

* كان ﷺ يردد وهو في سكرات الموت: الصلاة الصلاة وما ملكت أيمانكم. • قال ﷺ: بين العبد وبين الكفر أو الشّرك ترك الصلاة.

* وَالصَّلاةُ نورٌ...

- بەڵام بیرمان نەچێ نوێژ دەبێ هەم سەبری لەگەڵ دابێ هەمیش خشوع و ملکەچی، وەهەمیش بەو پەڕی فکرو هۆش ئاگایی تەواوو بەئامادەبونی دڵەوە بکرێ

چونکە خودا لەباسکردنی یەکەم سیفەتی ئیمانداران باسی ئەو ئیماندارانە دەکا لە نوێژەکانیدا خشوعیان هەیەو بەملکەچی و هەیەجانی دڵەوە بەپایانی دەگەیێنن،

نوێژی تەواو ئەو نوێژەیە عروجی تێدابکەی و بەحەقق و هەموو گەردیلەکانی ناخ و جسم و لاشەتەوە ڕووبکەیتە باری تەعالاو سوڵتانی کائینات، وەپشت لە ئەغیارو ماسیواکەیت، وەک ڕابیعەی عەدەوی دەی فەرموو: " خوایە یان دڵم ئامادەبکەیت یانیش نوێژی بێ دڵم لێ قەبول بکەیت "

چونکە، شەیتان لەکاتی نوێژدا خۆی لەگەڵ مرۆڤدا خەریک دەکات، وەسوەسە بۆ ناودڵی و گومان ودوودڵیش بۆ ناوسەری دەهاوێت، بەمەسەلە دونیاییەکانەوە سەرقاڵی دەکات و بەم جۆرە هەوڵی تێکدانی نوێژەکەی دەدات، بۆیە دەبێ زۆر هەشیاربین،

واتە، گەر مرۆڤ لە بری پێنج جار، پێنج سەدجار پەیمانی خۆی نوێبکاتەوە جێی خۆیەتی، چونکە تەنها بەم شێوەیە هاوڕێ لەگەڵ عەشق و شەوق و صەمیمییەت و ئیخلاصدا دەتوانێت ئەرکی جیهادی نەفس ڕابپەڕێنێت،

عاشقانی نوێژ، کاتێ دەچونە ناو نوێژو وا وێنایان دەکردو دەیان هێنایەبەرچاویان کە کەعبە لەبەردەمیان دایەو، خۆشیان لەسەر پردی سیراتەوە وەستاوون، وە فریشتەی گیان کێشانیش لەپشت سەریانەوە وەستاوەو، بەهەشت لای ڕاستیانەوەیەو دۆزەخیش لای چەپیانە، بەم ڕوحیەتە دەچونە ناو نوێژو لەگەڵی تێکەڵ دەبون هیچ شتێ وەهیچ ئێش و ئازارو ناڕەحەتیێ، وەهیچ بارودۆخێ نەیان دەتوانی، لەنوێژیان بکاو ئەم چێژو لەززەت و موناجاتەیان لێ تێکبداو بشێوێنێ، بۆیە حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ دەی فەرموو هەرنوێژێکتان کرد وابزانن و وای دانێن نوێژی کۆتایی و گەیشتنتانە بەخودا، مرۆڤ گەر بزانێ دوا نوێژیەتی چ نوێژێک و چۆن نوێژێک دەکا..؟!

وەخۆشی لەهەمووان زیاتر ئەزموون وهەست و درکی بەوە دەکرد خۆی سەرقافڵەو پێشڕەوی عاشقانی نوێژو ئەم باس و خواسە گرینگەیە، ئەی ئەوەنیە دەی فەرموو ئەوچێژەی ئێوە لە خواردن و خواردنەوەو کەیف و سافاو شتی تری دەکەن، من لە نوێژی دەکەم، بۆیە مۆڵەتی لە حەزرەتی عائشەی حەڕەمی خۆی و دایکی ئیمانداران وەردەگرت تاکو بچێتە حزوری حەزرەتی باری و پەرستشی بۆ ئەنجام بدات..!

وەدەی فەرموو نوێژ بکەن وەک ئەوەی من دەبینن نوێژ دەکەم چونکە، گەر وانەبێ و نوێژێکی جوان و ڕێک و پڕ ئیمان نەبێ، نە سودی دەبێ و نەچێژ، وەنەدەشبێتە قەڵغان و بەربەست و ڕێگری لە خراپەو خراپەکاری.

- وەدەی فەرموو خراپترین دزی، دزی ناو نوێژە، بەوەی کە ئاوڕی زۆرو جولەی زۆری تێدابکرێ و حەقی خۆی و حەڕەکەو ڕوکنەکان نەدرێ و اعتدالی تیانەبێ فەرمووی، هی وایە شێست حەفتا ساڵ نوێژەکات، کەچی تەنانەت نوێژێکی لێ وەرنەگیرایە، بۆیە بابەتەکە قورسەو ئاوا ئاسان و سادەو ساکارنیە دەبێ زۆر هەشیاربین و مەفروزە زۆر بەهەستیارییەوە پێی هەڵبستین.

وەنوێژی تەواوو وەرگیراو ئەو نوێژەیە کە لە خراپەو تاوان بمان گێڕیتەوەو هاودەم و هاوڕازی سەبرو ئارامی بێ،

* ( إنَّ الصَّلاةَ تَنْهى عَنِ الفَحْشاءِ والمُنْكَرِ )العنكبوت/٤٥

* ( وَاسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ وَإِنَّهَا لَكَبِيرَةٌ إِلَّا عَلَى الْخَاشِعِينَ ) البقرة/۱٤٥

بۆیە زۆر گرینگەو پێویستەکات هەم خۆمان گرینگی و برەووبایەخی تەواو بە نوێژەکانمان بدەین هەمیش خاوو خێزان و ماڵ و منداڵمان لەسەری پەروەردەکەین و ڕایان بێنین و  دوعایان بۆ بکەین کە لەنوێژ خوێنان بن،

* ( وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا.. ) طه/۱۳۲

* ( رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِن ذُرِّيَّتِي ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ ) ابراهیم/٤۰.

خواستی پەیبردن بەحەقیقەتی نوێژ دوعایەکی قەولی و قەلبییە،

دوعا فیعلییەکەش ئەوەیە ئەم بەرهەم و کتێبانە بخوێنیتەوە کەلەم بارەیەوە نووسراون، ئیماندارێک کەدەیەوێت لەگەڵ شعورێکی بەرزدا نوێژ بکات دەبێ بەقەدی لارو سەری کزەوە لەبەرامبەر مەزنی خودادا سەر دانەوێنێ و ملی کەچ کات، ئەوکات خۆراکی مەعنەوی چێژی ڕاستەقینە بەدڵ و ڕۆح و ناخی دەگات، بەناخێکی پڕ لەداخەوە دەڵێین، یەکێک لە نەخۆشیە گەورەکانی ئێمەی ئوممەتی ئیسلام تووشتی هاتوین، سیمای مات و مەلولی و کرچ وکاڵی و بێ ڕوحی عیبادەتەکانمانە، ئەو خەڵکانەی کەلەمزگەتدان، وەک گەڵای پایز یەکێک باوێشک دەدات، یەکێ لێی ڕاکشاوە، یاکێ بەدەمەوە خەوتوە، یەکێ تەنانەت لە میحرابیشدا  باسی دونیا دەکات و غەیبەتی موسڵمانان دەکا، یەکێ لەخوایەتی نوێژ تەواوبێ و بۆی دەربچێ، یەکێ بەبۆنی ناخۆش و کۆمەڵێ بڕوبیانوە هاتوەو تەشقەڵە دەفرۆشێ....تاد،

بۆیە وتراوە گەر گەرەکتە گەورەیی و ئاستی دینداری کەسێک بزانی چەندە، سەیری عیبادەتەکان و مەمەڵەی بکە لەگەڵ دروشمە ئاینییەکانی و خەڵکی بەگشتیدا.