یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/09/2022 : 07:10:59
قه‌باره‌ی فۆنت
پەیامی پیرۆزی ئیسلام دژی هەژاری و دۆستی هەژارانە
گەر کەسێ بپرسێ چۆن ئەکرێ ئیسلام دژی هەژاری بێ و دۆستی هەژاران بێ ئەدی ئەوە جۆرێک لە دژیەتی و پێکدادان نیە و چۆن بڕوانین بۆ ئەم هاوکێشەیە؟
لەوەڵامدا دەڵێین نەخێر هاوکێشەکەش بەم جۆرەیە،بەڵێ پەیام و بەرنامەی ئیسلام تاسەر ئێسکان دژی هەژاری و دواکەتن و تەمبەڵییە وەدژی ئەم سیستەم و پیلان و مرۆڤانەشە کە ئیش لەسەر هەژارکردنی خەڵک ئەکەن و قات و قڕی و برسیەتی دەخەنە ناو گەلان،چونکە هەژاری ئافات و لێکەوتەی زۆر خراپی لێ ئەکەوێتەوە هەر لەبەر ئەو هۆیەشە سەروەرو سەرداری مرۆڤایەتی چۆن پەنای گرتووە بەخوا لە کوفر ئاواش پەنای گرتووە لە هەژاری دوعای فەرمووە کە خوا توشی هەژاری نەکات و تەنگی پێ هەڵنەچنێ،وەک فەرمویەتی"اللهم انی اعوذ بك من الكفر والفقر"دیسان گەر بپرسرێ ئەدی خوا هەڵبژاردنی نەدا دەست و ئیختیاری نەکرد لە نێوان دەوڵەمەندی و هەژاری،بۆ هەژاری هەڵبژارد وەبۆ دوعای ئەوەی کردوە بەهەژاری بژێ و بەهەژاریش بمرێ وەلەگەڵ زومرەی هەژاران حەشر بکرێ،وەک فەرموویەتی"اللهم احیني فقیرا،وامتني فقیرا،وحشرني في زمرة الفقراء"وەئەوەشی بە کردار سەلماند ژیانێکی سادەو هەژارانەو مانەوەی چەندین ڕۆژ بە برسیەتی تاوای لێهات دوبەرد لە زگی موباڕەکی ببەستێ لەتاو برسیەتی دومانگ ئاگر لەماڵی نەکراوەتەوە بۆ سازکردنی خواردن،لەتاو برسیەتی لەقرچەو گەرمای نیوەڕۆ لەماڵ خۆی نەگرتوەو وەدەرکەوتوە،کەوەفاتیشی فەرموو هەر بەبرسیەتی و قەرزباری سەری ناوەتەوەو ماڵئاوایی لەژیان کردووەودرعێکی بەبارمتە لای جولەکەیەک بوە،لەوەڵامدا پێویستە ئەوە بڵێین کە هەژاری پێغەمبەری خوا هەم ئیختیاری بووە،هەمیش ئیختیباری بووە،وەپێویستیەکی پێغەمبەرایەتی بووە،چۆن شوانەتی و کەسابەتی کردووە،وەئازاری کۆچ و دەربەدەری و جەرگ سوتان بینیوە تاکو هەست بەئازاری ئوممەت بکات و لێیان تێبگات و هاوکاریان بێ ئاواش پێویست بوە ئازاری هەژاری ببینێ تاکو لە هەستی هەژاران تێبگا،چونکە ئەو زاتە بۆ پلەو مەقامێ ئەسازاندراو ئامادەئەکرا کەببێتە پێشەواو پێشڕەوی مرۆڤایەتی بەگشتی بۆیە ئەبێ هەموو ئەوئازارانە ببینێ کەئوممەتی پێ تاقی ئەکرێتەوە بەڵکو پشکی شێر بەر ئەو نازدارە کەوتوە،وەئەتوانین ئەوەشی لێ بخوێنینەوەو وەربگرین کە پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەربێ لەخۆی ڕابینیەوە کە ئارام بگرێ لەسەر ئەم حاڵی هەژاریەو دان بەخۆیدا بگرێ..دەی خۆ ئەگەر بیوستایە چیاکانی دەوری مەکەو مەدینە ئەبون بەئاڵتون و لەگەڵی ئەڕۆیشتن بەڵام خۆی ڕەدی کردۆتەوەو ژیانە سادەو هەژارییەکەی هەڵبژاردووە،بەڵێ ئیسلام دژی جەهالەت و هەژاری و بێ کاری و بێ پەیامی و تەوەزەلیە،وەلۆ ئەم مەبەستەو ڕەواندنەوەو بنەبڕکردنی هەژاری یانیش لانی کەم کەمکردنەوەی چەندین یاساو ڕێساو ڕێکاری جیاجیای ئاڵتونی گرتۆتەبەر،وەک
٭گەڕان بەدوای ڕزق و ڕۆزی و بژێوی ژیان ئەویش لەڕێگای کەسابەت و تیجاڕەتی حەڵاڵەوە،بەهاندان و بەشاڕەت و مزگێنی گەورە گەورە مرۆڤ دنەدنە ئەدات لەسەر کردنی کارو خواردنی دەستی خۆو چاونەبون لە دەستی ئەم و ئەوو دەست پاننەکردنەوە و چاوچنۆکی و ژێر دەستەیی
خۆشەویستمان ئەفەرموێ""مَا أَكَلَ أَحَدٌ طَعَامًا قَطُّ خَيْرًا مِنْ أَنْ يَأْكُلَ مِنْ عَمَلِ يَدِهِ، وَإِنَّ نَبِيَّ اللَّهِ دَاوُدَ تعالى كَانَ يَأْكُلُ مِنْ عَمَلِ يَدِهِ"یانیش ئەفەرموێ"الید العلیا خیر من ید السفلی"دەستی بەرز هی بەخشەر و دەستی نزم و لە ژێر هی سواڵکەرە...تاد
٭پاراستنی ژینگەو ڕواندنی دارو بارو باغ و بێستان زەراعەت و دەغڵ و دانەوێڵەو دەست پێوەگرتنیان،خۆشەویست ئەفەرموێ هەر موسڵمانێ شتێ دابچێنێ و بڕوێنێ هەر زیندەوەرو گیانلەبرێ لێی بخوات ئیلا بۆی ئەبێتە سەدەقە"
٭دانی زەکات و بەخشینی بەشێک لەسەروەت و سامان و دەست نان لەخۆ"خوا ی تاقانە ئەفەرموێت"خذ من اموالهم صدقة"
٭دانانی بیت المال و وەقفات و بەخشین و ڕێخکراوەیی خێر خوازی
٭تەعاون و تەکافولی ئیجتیماعی و کۆمەکی و هاوکاری بەدەم یەکەوەچون و دەستباری کردن
٭بەندایەتیەکی ڕاست و دروست و پشت بەستن بەخواو خۆپاراستن لە بێ کاری و تەمبەڵی..هەرەوەها  بونی ئیمانێکی پتەوو تۆکمەو خۆپارێزی و لە خوا ترسان،تەوبەو پەشیمانی و زۆر وتنی استغفراللە،سەڵەواتدانی زۆر لەسەر خۆشەویست،پێکهێنانی هاوسەرگیری،دەستگیرۆیی هەژاران،بەجێهێنانی فەریزەی حەج و سونەتی عومرە،بەخشین و شوکرانە بژێری و ڕازی بون بەبەشی خوا،بەجێهێنانی سیلەی ڕەحم و چاو بڕینە ڕەحمی خوا بونی عیزەت،هۆکار گەلێکی ترن بۆ زیاد بون و بەرەکەتداربونی ڕزق و ڕۆزی.،
هەموشمان ئەزانین هۆکارەکانی هەژاری و برسیەتی بریتین لە
٭نادادی و سیاسەتی فاسدو فاشل
٭تموح و چاوچنۆکی و بێ قەناعەتی بەرپرسان و زلهێنان
٭ترس لە شکست
٭تەمبەڵی و بێ کاری
٭قەدر نەزانینی بەخششەکانی خواو زێده ڕۆیی
٭نەبونی سەرچاوەی داهات و نەزانینی ئیدارەدان
٭بەد ڕەوشتی و شەڵوار پیسی
٭نەدانی زەکات
٭ڕیباو ڕشەو تەرازو بازی و سوێندی درۆ..،
وەئیسلام بەرنامەی لۆهەموو ئەوانە دانایەو موعالەجەی تەواوی کێشەکانی هەیەو پێی ئەکرێ بەڵام داخی گرانم کێ هەیە بیکاو کێ گوێی بۆ ئەگرێ..!
ئێستا وڵاتە زلهێزەکان ئیش لەسەر داڕمانی دەوڵاتان و بەهەژارکردنی خەڵکەکەی ئەکەن ئەویش بەسەپاندنی تەوژمی سیاسی و ئایدۆلۆژی خۆیان و شەڕ کردن لەگەڵیان ناچارکردنی بەرپرسەکانیان بەهەندێ بڕیارو خستنە ژێر ڕێکفی خۆیان،وەبەلابردنی بەرنامەی ئیسلام و سەپاندنی بەرنامەی ماددیەت و ڕەئسمالی و وەثنیەت و ئیشتراکیەت و ڕیباو ڕشەو  بەرژەوندچێتی،
ئێستا ئەوەمان زانی کە ئیسلام دژی هەژاری  بەهەژارکردنی میللەتانە،وەبۆ ئەم ئامانجەش پێغەمبەری خوا ئیشی زۆری کردوە ڕێ چارەی زۆری گرتۆتەبەر،وەک
٭ ئیش و کاسابەت و تجارەت وەک خودی خۆی شوانەتی کردوە،تجارەتی بەماڵی خاتو خدیجە کردوەو خواردنی دەستی خۆی خواردوە وەبۆهاندان خەڵک بۆ کارو کەسابەت فەرمویەتی هیچ کەسێ پارویەکی باشتری لەدەستی خۆی نەخواردوە وەهەموو پێغبەمەران ئیش و کەسابەتی تایبەت بەخۆیان هەبوە وەهاوەڵانی فێری ئەوەکردبوە چاو نەبڕنە دەستی کەس تاوای لێهات ئەگەر
هاوەڵێ گۆچانی لەسەر پشتی وڵاغەکەی لێ کەوتبا داوای لەکەس ناکرد بۆی هەڵبگرێتەوە خۆی دائەبەزی
٭دانانی بازارێکی تایبەت بۆ موسڵمانان تاکو کاری کڕین و فڕۆشتنی تێدا بکەن
٭دانانی بەرنامەو پلان و ڕێگەچارەی ئیش و کەسابەت و بیزراوی کردنی کاری سواڵی و چاو بەرەژێربونی خەڵک
٭هاندانی هاوەڵان لەسەر کەسابەت و ڕێزگرتن لێیان
٭فێرکردنی اقتصادی،ڕۆحی هاوکاری و هەرەوەزی و دەستباری کردن لەنێوان گەلان بەگشتی و ئەنسارو مهاجیرین بەتایبەتی..
هەر یەکە لە ئیمامی ئەبوبەکرو عومەرو عوثمان و عبدالرحمن ـی کوڕی عەوف و ئەبو طلحەی انساری و موصعەبی کوڕی عومەیر نمونەی هەرەبەرزو دیاری جەسارەت و جوامێری و خۆبەخشی و سەخاوەتن،بەڵێ ئیسلام دۆستی هەژارانە،ئەو هەژارانەی بارودۆخ و زروف هەژاری کردوون باری قورسی ژیان و زەمانە هەژاری کردوون،درێغی نەکردوە لەکەسابەت و قالب سوکن بەڵام ژیان تەنگی پێ هەڵچنیون،وەک بەسەر کردنەوەو خەڵاتێکی خوایی بۆی ئەڕوانن،تابڵێی خۆڕاگرو بەعیززەتن،شەکوای حاڵی خۆیان نابەنە بەرکەس شاکرو سابیرو قانیعن،ئەوانەبەڵێ ئیسلام دۆستی ئەوانە ڕێزیان لێ ئەنێ،چەندین ئایەت و فەرمایشت هەن لەسەر گەورەیی و ئەجرو پاداشتی ئەوانە،ئەوەنیە خوا هەژارەکە پێش دەوڵەمەندەکە ئەباتە بەهەشت،ئەدی بەهەشت تامەزرۆی هەژاران نیە بەتایبەت خەباب و سوهەیب  و بیلال و عەممار!واتە گەر لەکاتی هەبونیدا دەستکراوەو بەخشندەبوی کاتێ هەژارەکەوی و دەستت نەبو لە هەژارکردنی خۆت،ئیسلام ڕێزت ئەگرێ و پشتت تێ ناکا، ئیمامی عەلی ڕەزای خوای لەسەربێ ئەفەرموێت"هەژاری بە عیزەتەوە ،زۆر جوانترە لە دەوڵەمەندی بەزیللەتەوە"لەکۆتاییدا ئەڵێین خوا ئەوانەی خەڵک هەژارو بێ کەس و دەربەدەرەکەن بەعەمەلی خۆیان لەگەڵ بکە،وەدڵێکی قانع و شاکرو زمانێکی زاکیرمان پێ ببەخشە،خوایە هێندەمان نەدەیتێ پێی غرور بین و تۆمان لە بیرچێ،وەشمان لێ نەکەی موحتاجی دەست و دەرگای نامەرد ببین.