یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی رەزا لە گوندی عارەب کەند کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانی مەسیحی دەکات و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازدەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا إلياس هەورامی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالجبار زەرگەزەوی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان وڵامی سەدرەدین قوبانجی ئیمام جومعەی نەجەف دەداتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حيسامەددینی قەڵاتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بە توندی ئیدانەی هێڕشەکەی سەر کێڵگەی گازى کۆرمۆر دەکەین    *****    *****   مامۆستا مەلا سید نجم الدینی پیریادی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمێکی زانستی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی زاخۆ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا موسى بیارەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی وەرگرتنی قوتابیانی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی وەزیری خوێندنی باڵا دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/10/2020 : 16:18:53
قه‌باره‌ی فۆنت
لاوازبونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان
بەئاستێکی وا پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان سست ولاواز بون کەبوەتە جێی داخ وهەڵوەستە لەسەر کردن،چونکە کاتێ پەیوەندی تاکەکان و خێزان وکۆمەڵگەش بەگشتی نامێنێ ئیتر هیچ بایەخ وبەهاو ئەرزشێک بۆمرۆڤەکان نامێنێتەوە بنچینەو ئەساسیاتی مرۆڤەکان هاودەمی و بەدەمەوە یەکەوەبون و تێکەڵی و تەواوکردن وپشت گرتنی یەکترە مرۆڤ سروشتی وایە ناتوانێ بەتەنێ هەڵبکات بگوزەرێنی بەڵکو کائینێکی کۆمەڵاتیە لەسەر کوڕڕەی زەوەی مرۆڤ نابینیەوە کامیل وتەواو بێ پێویستی بەکەس نەبێ چونکە سیفەتی سەمەدیەت و بێ نیازبون لەخەڵک تەنهاسیفەتی خوایە.
مرۆڤ دوێنێ وپێر درکی تەواوی بەم ڕاستیەیە کردبوو بۆیە بەتەواوی ڕەچاوی ئەم حاڵەی کردبو هاوکاری و بەدەمەیەکەوەبون و یارمەتیدان وکاری هەرەوەزی شتێکی دیارو گرینگ و بەرچاوی نێو کۆمەڵگەبوو،بەڵام ئیمڕۆ بەهۆی دونیای مۆدێڕنەو تەکنەلۆجیاو شۆشیال میدیاوە،ئەم حاڵەتە بەرەو کەمبونەوەو کاڵبونەوە ئەڕوات،هەمووشمان کەم تازۆر درکمان بەو ڕاستیە کردوە کە زیانێکی زۆرمان کردوە گەر واش بڕوا زیانی زیاترە کەین وئەبێ باجێکی قوڕس بدەین،ئەبێ هەزار خۆزگە بەدوێنێ بخوازین کە هەرەوەزی وهاوکاری وتەبایی وجیرانەتی و کۆڕو دانیشتن و بەرو مەجلیسی وشەوان وپەندی پێشینان وقسەی نەستەق وگێڕانەوەی چیڕۆکی واقیعی و بایەخ و ڕاواجێکی زۆرو کلتورو داب ونەریتێکی دیاری جوانی نێو کۆمەڵگە بوو.
تا پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان توندو تۆڵ وتکمەبوون،هیچ شتێ یاخود هیچ بەڵایێ گران نەبوو،چونکە کاتێ ئەزانرا یەکێ لەشوێنێ زامدار بوە یاخود توشی بەڵاباری و خەفەتێ بوەتەوە دەورو بەر بەگشتی وخزم وکەس بەتایبەتی لێی کۆئەبونەوەو باری قوڕسیان لەسەر شان سوکەکردو هاوکارو هاودەم و خەمخۆرو هاوخەمی ئەبون وبۆی ئەبون بەبەربەست ودینگەو کۆڵەگەیەکی بەهێزو ڕێگە نادرا کەسەکە بڕوخێ ولەناو خەمەکە بتڵێتەوەو داڕمێ،ئەم هەستە قوڵەشیان هەڵقوڵاوی ناخی ئیسلام بوو،ئای ئەوکاتانە چەندە خۆش بوو ژیان چ تام وبۆو چێژێکی سحراوی هەبوو کاتێ لەتەواوی بۆنەکان ئەبینرا هەرکەسەو سینی وخوانچەو مەجمەی خۆی لەسەر سەروشانی دائەناو بەرەو مزگەوت یاخود ماڵی خاوەن بۆنەکە ئەچون زۆر بەڕونی هەست بەدڵسۆزی وبرایەتی و خەمخۆری ئەکرا،دوایش ئەم سفرەو خوانە ئەڕازێنرایەوەبە بەجۆری جیاو هەمەڕەنگی شیوو خواردنی کوردەواری وفۆڵکلوری وبەشێوەی چێشتی مجێۆر ئاسا خۆی ئەنواند.
ئێستا نەک لەسەر ئاستی کۆمەڵگا بەڵکو لەسەر ئاستی خێزانیش ئەم پەیوەندی ولێک نزیکیە زۆر کرچ وکاڵ بۆتەوەو لەئاستێکی زۆر نزم دایە،شارەزایان پسپۆڕانی کۆمەڵناسی هۆشیاری ئەدەن لەسەر ئەوەی گەربێت و بەرنەگیرێ و ئاوا بڕوا بۆچەند ساڵێکی تر هیچ بەناوی خێران و کۆمەڵایەتی نامێنێتەوەو خێزان بەتەواوی لەبەر یەک هەڵەوەشێتەوە،ئیمڕۆ ئەگەر جیهان ببوێتە گوندێکی بچوک بەهۆی ئینتەر نێتەوە بەڵام خودی ماڵی هەر یەکێکیشمان بوەتە جیهانێکی گەورەو بەربڵاو کوا لێک پرسین و ئاگا لێک بون،کوا دانیشتن و نان خواردنی پێکەوەیی،کوا یەکتر دواندن و ناز هەڵگرتنی یەکتر،مرۆڤ بەتەنها ئەتۆقێ باری خەم وخەفەتی ژیان نابا ئەبێ دڵسۆزێکی هەبێ کەسێکی هەبێ گوێی بۆبگرێ نازی هەڵگرێ پشت وپەنای بێ،گەر بێت ومرۆڤ تەواوی شتەکان لەناخی خۆی بهێڵێتەوە شەکواو سکاڵا نەباتە بەر کەس ڕازو نیاز لای کەس نەدرکێنی،شەق ئەبات و ئەمرێت،بۆیە زۆر گرینگە بەدەمەوە یەکەوە بین وبرەو بایەخی زیاتر بەڕۆحی برایەتی و تەبایی و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بدەین.