یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/10/2019 : 00:24:11
قه‌باره‌ی فۆنت
ئافاتی بەمن چی و بە تۆ چی

دیارە کەخوای گەورە مرۆڤەکانی وەدی هێناون بۆئەوەی ببنە تەواو کەرو پاڵپشتی یەکترو پێکەوە هەڵبکەن و یەکتر لەکەم وکوڕییەکان ئاگاردار بکەنەوە،هەربۆیەشە پەیامی پیرۆزی ئیسلام ئاگادارکردنەوەو ئامۆژگاری کردنی یەکترو هەشیارو بێدارکردنەوەو هێنانەوە سەر ڕاستە شەقام بەئەرزش وبایەخەوە سەیرەکات وکردۆشیەتە یەکێک لەمافەکان بەسەریەکترەوە،بەهانەوەچون و دڵسۆزی وخەمخۆری وبەپەرۆشی بۆبەرامبەر لەئەولەویاتی داخوازیەکانی ئیسلامن بابای موسڵمان نابێ وناکرێ خەمی کەسی بەلاوە گرینگ نەبێ وئاوڕ لەهیچ کەسێ نەداتەوەو گۆشەگیرو ئەنانی و خود پەسندبێ حەزرەتی خۆشەوست دردوی خوای لەسەر بێ دەفەرموێت:ئیمانی هیچ کامێکتان تەواو تێرو تەسەل نابێ تاکو ئەوەی بۆخۆتان پێخۆشە بۆ بەرامبەریشتان هەمان شت پێخۆش نەبێ،وەئەفەرموێت:ئەو ئیماندرەی تێکەڵی خەڵک ئەبێ و ئارام ئەگرێ لەسەر ئێش وئازارو ناڕەحەتیان خێرو ئەجرو پلەو پایەو پاداشتی زیاتر لەو ئیماندارەی کە تێکەڵی خەڵک نابێ لەسەر ئێش وئازاری خەڵک ئارام ناگرێ،وەئەفەرموێت ئیماندار ئاوێنەی برا ئیماندارەکەیەتی،هەموو ئەمانەو چەندانی تریش پێمان دەڵێن و تێمان دەگەیێنن کە ئەبێ هەڵەکانی یەکتر بەجوانترین شێوە نیشانی یەکتر بدەین وکەسێکیش هەڵەی بۆڕاست کردوینەوە لەبری ئەوەی لێی پەست بین وپێمان ناخۆشبێ بەپێچەوانەوە ئەبێ زۆر لێی مەمنون بین ودوعای خێری بۆبکەین وەکو پێشەوای بوێرو دادپەروەرمان حەزرەتی عومەر ڕەزای خوای لەسەر بێ دەیفەرموو ڕەحمەت لەوکەسەی هەڵەکانم بەدیاری بۆ ئەهێنێتەوە، بەڵام زۆر گرینگە بەجوانترین شێوەو بەنەرمی و دڵسۆزیەوە هەڵەکان ڕاست بکەینەوە نەک خوانەخواستە بەشێوازێک بێ کە خراپترینی بکەین وقوڕەکە سەختتر بکەین،بەداخێکی گرانەوە ئەڵێم لەڕۆژگاری شپرزەی ئیمڕۆماندا کەئیمان زۆر لاوازو کرچ وکاڵ بوە لەناومان ئەم دەستەواژانەت زۆر بەرگوێ ئەکەوێ زۆر جار گوێبیستیان ئەبین وەکو،بەمن چی،بەتۆچی بەو چی،کەئەم دەستەواژانە پێچەوانەی دین وکلتورو داب ونەریت وڕەوشتی باوو باپیرانمانن،ئەمانەو وەک مۆرانەو میکڕۆب  و چەکی ئەتۆمین بۆلەناوبردنی دین وڕەوشت و ئادابە کۆمەڵایەتیەکان و ئەساس وبنچینەو مەبادیئو قیەم و ئەخلاقمان،کۆمەڵگا لێکە ترازێنێ وشیرازەی خێزانەکان هەڵەوەشێنێتەوە،فەرمان کردن بەچاکەو ڕێگری کردن لەخراپە ئەرکی سەرشانمانەو داخوازیەکی هەمیشەیی پەیامی پیرۆزی ئیسلامە لەهەر کات وچاخ وسەردەمێکە ئەم وشتەنەمابێ واتە گوناهو تاوان بەئاشکراکرابێ کەسییش بەم ئەرکە پیرۆزە هەڵنەستابێ خوا قەهرو غەزەبی خۆی لەم میللەتە گرتوەو لەناوبردنی دوانەخستوە،لەڕۆژگاری ئیمڕۆشماندا ئەمە زۆر کەم بۆتەوە زۆر کەم خەڵک خۆی لەقەراغی وەها بابەتێکی پێویست وهەستیارە دەن،بۆنمونە جاری وایە کەسێ خەریکی تاوانە خراپەیێ ئەنجامە دات بەرەو ئاقارو هەڵدێرە ڕوا زۆر بەپەرۆشەوە خۆتی لێ نزیک دەکەیەوە پێی دەڵێی فلان بڕوا بکە خۆشم ئەوێی پێم دێشی فلانە ئیشەت باشەو پیاوێکی چاکی بەڵام بەڵام ئەم ئیشەت لێ نایێ وناشیرینی کردوی پیاوی چابە واز بێنە بۆتۆی تم لەبەرخوا پێت دەڵێم هەشیارت دەکەمەوە،لەبری سوپاست بکاو خۆی چاکاهەر زو وەڵامت ئەداتەوە دەم کوتەکات وئەڵێ بەتۆچی من وام تۆ ئامۆژگاری منە کەی،دواتریش خراپترەکات،یان جاری وایە تەکلیف لەکەسێ ئەکەی وپێی ئەڵێی فڵان دەلەگەڵم وەرە بابچین فڵان برایەت یان خزمەت یان دراوسێیەت فڵان کاری خراپەئەکات گومانیش نیە تەواو دڵنیام بچین ئامۆژگارییەکی بکەین بەڵکو بەقسەمان بکاو واز بێنێ،لەبری پێی خۆشبێ ولەگەڵت بێ،دەڵێ کوڕە دەلێی گەڕێ جامن چی ئاوایە من چیم داوە لەوە بۆسەری خۆی پێ بێشینم لۆلەخۆمی بڕەنجێنم،ناوەڵا من لەگەڵت نایێم وتۆش کەیفی خۆتە،یان جاری وایە بەکەسێ قوربان من ڕاسپاردەم فڵان خزمەت هاوڕێیەت دڵسۆزەت منی ڕاسپاردوە کەفڵانە هەڵەیەت پێ بڵێم کەهەتە ئەو وتی من لەڕوم نایە یان تێی ڕانابینم یان بەقسەم ناکا یا ئەدەب ناکەم تۆپێی بڵێ خێرت دەگا،کەچی دەڵێ جا بەو چی من ئاوام بائەو خۆی چاکا واز لەمن بێنێ ئەو خۆی گەلەک پیاوەکی چاکە دێ من ئامۆژگاریەکات!زۆر بەداخەوە هەرکاتێ میللەت ئاوای لێ هات وخەڵک بەجارێ وازی لەم ئەرکە هێناو کەس حیلاقەی لەکەس نەما دۆخەکە زۆر شلۆقەبێ وتام وچێژێک بۆژیان نامێنێتەوە،بەڵام ئەوەی پێویست وگرینگە لەسەرمان ئێمە واز نەهێنین وکۆڵنەدەین وماندونەبین،ئەوەی ئەکەوێتە سەرشانمان بیکەین وئیمان ویژدانی خۆمان ئاسودەکەین جابەقسەمان باش وباشتر بەقسەمان نەکەن خۆی گوناهی خۆیان تۆ ئەرکی خۆت بەجێهێناوە،حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ دەفەرموێ کاتێ خراپەیکتان بینی ئەبێ هەوڵدەن بەدەست تێکی بدەین کەنەتان توانی و پێتان نەکرا بەزمان ڕێگری لێ بکەن،گەر هەر بۆتان نەلوا بەدڵ بیکەڕەهێنن وپێتان ناخۆشبێ ولەگەڵی مەبن،کەئەمەیان کەمترین پلەی ئیمانە،بەڵام مەخابن ئیمڕۆ دەعم وپاڵپشتی خراپە ئەکرێت و ڕێ خۆشی وئاسانکاری بۆئەکرێ،هەموان لەئاست ئەم بەرپرسیارەی دەکەوێتە سەر ئەستۆوشانمان بەرپرسین لەم دۆخە ناهەموارە،ئەوەی کەچنگمان دێ درێغی نەکەین،کاتێ حەزرەتی ئیراهیم خرایە ناو ئاگر بینرا چۆلەکەیەک لەئاگرەکە نزیک دەکەوێتەوەو دور دەکەوێتەوە لێیان پرسی چی ئەکەی وتی بەدەنوکم ئاو دەهێنم بەئاگرەکەی دادەکەم وتیان جابەم بڕە ئاوە چیت پێ ئەکرێ وچ شتێکت لەدەست دێ کاتێ خوا لێی پرسیم کە خۆشەویستی منیان فڕێدایەناو ئاگر چیت کرد دەڵێم خوایە ئەوەی لەدەستم هات کردم وساردیم نەنواندو درێغیم نەرکرد!خۆزگەم بەم چۆلەکە سەز فرازەو هەموو ئەومرۆڤانەی بەدرێژایی تەمەنیان لەسەر ئەم گۆی زەویە هەرچی لەتوانایاندایە بێت بۆ بەختەوەرکردن وڕزگار کردنی مرۆڤەکان درێغی ناکەن،گرینگ نیە بیر لەگۆڕانی جیهان بکەیتەوە لەخۆتەوە دەست پێ بکەو دوایی دوکەسی تر ئەوانیش دوی تر دواتر خۆی کۆمەڵگە دەگۆڕێ کەئەمه لۆتو لەهەمو دونیا باشترو چاکترە،ئاخر وڵات بۆیە کاول بو هێندەی بڵێین و جابەمن چی و بەتۆچی بەئەو چی،ئاخر دواجار هەمومان لەخرابە زەرەر مەند دەبین چونکە ژیان وداهاتووی هەموومان پێکەوە گرێدراوە گەر ئاگر لەشوێنی بەر بوو هەوڵی کوژانەوەو دامرکاندنی نەدرێ هەر چنەبێ دوکەڵ وخەڵوزت لۆلادێ و تەنگە نەفەسەبی وپیسبون وکاول بونی ژینگەش سەر بارو بن بار،یان کاتێ زوڵم وگەندەڵی ئەرکێ هەموان خۆی لێ ببورن وبڵێن بەمەچی ناکرێ وبەمەچی دواتر هەموومان زەرەرمەند دەبین،نابێ بڵێین ئاگرە سورەو لەخۆم دورە،دەستم بەکوڵاوی خۆمەوە گرتوە بایی نەبا لەچیڕۆکی فارسییەوە هاتوە کەمشکێک تەڵەی بۆئەنرێتەوە ئەویش ئەچێتە لای هاوڕێکانی هەر یەکە لەکەڵەشێرو مەڕو گاجوت پەنائەباتە بەریان وداوایان لێ ئەکا یارمەتی بدەن و ڕێگەچارەیەکی بۆ بۆزنەوە ئەوانیش وبەدەنگیەوە،ناچن وپشتگوێیە خەن ودەڵێن جائەمەکەی کێشەی ئێمەیە تۆی بچوکی بەسەزمان توشی داوایەکی واهاتوی چیت داوە لەئێمه ئەویش هەندی بەبەریان دائەکەوێ ئێمە هاوڕێین پیاوی چابن،پارەی نەکرد زۆری گۆ کەمیان گوێ گرت،ڕاهات و تێپەڕی سەروەختایەک کابانی ماڵ گوێی لەتەقەی تەڵە ئەبێ وازانی مشک پێوەبو لەتاریکیەوە ئەچێتە لای تەڵە مارێک بەتەڵەوەبوەو بەژنەکەوە ئەدات خەڵک کۆئەبێتەوە دەڵێن دۆنگی مەڕ باشە بۆژەهر مەڕەکە سەرەبڕن،دوای ژنەکە چانابێ و بۆ ڕێو ڕەسمی پرسەکە کەڵەشێرو گاجوتەکەش سەر دەبڕن،پیاوەکە لەتاو ماڵ چۆڵی ولەدەست دانی کابان و گوزەرانی ژیانی ماڵ جێدەهێڵێ وسەرهەڵەگرێ وڕوئەکات چۆڵ وبیابان و، ئەبێتە جەژنی مشک،مشک دەڵێ دەبخۆن بەهانەمەوە نایێن دەهەڵگرنەوە،ئەمە حەقیقەت و چارەنوسی زۆرێک لەخەڵک و میللەتان بوە.