یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو ئافرەتەی فرەژنی بە لەشفرۆشی وەسفکرد تۆمار دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە موفتی سلۆپیاو شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە مامۆستاو قوتابیانی دواناوەندی ئیسلامی کەسنەزان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد باویانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەهەنگاوێکی زانستی و ناوازەدا پتر لە 20 دیوانی زانایانی ئایینی چاپ کرا    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی تەشریحکردنی لاشەی مرۆڤ روون دەکاتەوە    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی حکومی قەزای شقلاوە دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەسەر دەکاتەوەو سیمینارێک لەزانکۆی زاخۆ پێشکەش دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن عبدالله پێنجوێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ركێكی ئایینی بێت بووه‌ته‌ ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/09/2021 : 11:44:05
قه‌باره‌ی فۆنت
مەترسیەکانی گەندەڵی ئیداری

گومان لە وەدانیە کە گەندەڵی ئیداری زۆر ترسناکترە لە گەندەڵی دارایی،بەڵگو دەتوانین بڵێین گەندەڵی ئیداری هۆکاری سیاسی و دارایی و کۆمەڵاتیشە، ئەمەش دابەش دەکرێ بەسەر سێ جۆر

۱- دانانی کەسی ناشیاو هەڵگرتنی بەرپرسیارەتیەک کە لە سەروی خۆیەوەبێ و،ئەوەی دەردەکەی قوڵترو قوڕەکەی سەختر کردوە حەزی لە ڕادەبەدەری خەڵکانێکی زۆرە بۆوەرگرتنی پلەو پۆستی باڵای جیاجیاو ململانێ کردنی لەسەری بێ ئەوەی گوێ بەوەبدەن و بیرلەوەبکەنەوە ئاخۆ ئەتوانن شان بدەنە ئەم بەرپرسیارەتیەو ئەتوانن بەجوانترین شێوە ئەدای بکەن،لۆیێ جیاوازیەکی زۆر هەیە لەنێوان خەڵکی دوێنێ و ئیمڕۆدا ئەوانەی دوێنێ لەبەرپرسیارەتی وەرگرتنی پۆست ڕایان دەکرد،ئەوانەی ئیمڕۆ بۆی ڕادەکەن،ئاخر بۆیە سەردارو سەرمەشقمان درودی خوای لەسەربێ توانی چاخی زێرین دروست بکات چونکە کەسی شیاوی لەشوێنی شیاو دائەناو باشترینی کەسەکانی بۆ پۆستەکان هەڵدەبژارد،ئەبو ذەری غیفاری ویستی پۆستێ وەرگرێ بەڵام حەزرەت پێی فەرموو تۆ لاوازی و ناتوانی ئەم بەرپرسیارەتیە هەڵبگری،قورئانی پیرۆز لەچەندین شوێن باسی لەو سیفەتانەکردوە کەپێویستە لەبەرپرس و سەرکردەدا هەبن،بۆنمونە لەسەربوردەی یوسف سەلامی خوای لەسەربێ،کاتێ خۆێ دەپاڵێورێت بۆ پلەی وەزیری دارایی و گەنجینەکان و کاروباری سیاسەتی ڕێکخستنی ژێرخانی ئابوریی بۆ سەردەمی گرانی ئاماژە بە دوو مەرج دەکات

٭زانایی وئەزمونداری

٭دەست پاکی و دڵسۆزی و پارێزگاری

وەک دەفەرموێت( قال اجعلنی علی خزائن الارض انی حفیظ علیم)وەتوانیشی لەمەیدانی کرداری ئەمە بسەلمێنێ،

وەلەسەربوردەیی حەزرەتی موسی سەلامی خوای لەسەربێ دەگەینە ئەم ڕاستیە کە لایەنی کرداری گرینگترە لەلایەنی زانیاری

ئەوەتا کاتێک یەکێک لە  کیژەکانی"شعیب"سەلامی خوای لەسەربێ داوای هاوکاری کردنیان لەلایەن "موسی"سەلامی خوای لەسەربێ لەئاودانی ئاژەڵەکانیان دەڵێت(قالت احداهما یا أبت استأجره ان خیر من استأجرت القوي الأمین)بۆیە ئەم مەرجانە"ئەمانەت پارێزی و دڵسۆزی وبەهێزی و شارەزایی"لەسەرجەم بوارەکاندا لەهەمو پلەو پۆستەکاندا گرینگ و پێویست و خوازیارن،

بەڵام کاتێ موسی سەلامی خوای لەسەربێ بۆکاری بانگخوازی و گەیاندنی پەیامی خوا داوا لەخوا ئەکات پاڵپشت و هاوکارێکی لەگەڵ بنێری وەکو مەرجێک چونکە دان بەوەئەنێ کەبرای لەخۆی زمان پاراوترو ڕەوانبنێژترە کەئەمەش مەرجێکی سەرەکیە بۆ کاری بانگخوازی،

بۆیە زۆر گرینگە ئەوکەسەی پلەو پۆست وەرەگرێ هەڵگری بەشێک لەم سیفەتانەبێ

٭ڕەحم و سۆزو ڕەوشت و عەقڵ و حیکمەتێکی بەرزو فراوانی هەبێ٭شارەزاو زانیاری هەبێ٭پارێزەرو دەستپاکبێ٭بەهێزو کاریگەربێ،گەر وانەبێ پلەوپۆست بەشینەوە خراپترین گەندەڵیەو بەنیشانەی نزیکبونەوەی قیامەت ئاماژە دراوە،حەزرەتی خۆشەویست فەرموی "هەرکاتێ کار بەخاوەنی خۆی نەسپێردرا"ئەوەبزانن ڕۆژی دوایی نزیکبۆتەوە

۲- گەندەڵی لە جۆری بەڕێوەبردندا:ئەویش بەپێدانی پلەو ئیمتیازات و بەرزکردنەوەدا-ئەمەش لەلایەن بەرپرسەوە نە بەدادپەرەوەری بەڵکو تەنها لەسەر بنەمای ئارەزو بازی و میزاجی و سیخۆڕی و ماستاو چێتی و بەرتیل دان،ئیتر دەچینەوە هەمان چوار گۆشەی یەکەم،چونکە باسەکە تەنها دامەزراندنی کارمەندو دڵسۆزان نیەو بەس،بەڵکو باس لەماف و ئەرکەکانە کەپێویستە بەدادپەروەرانە بڕوات و ئارەزو بازی مرۆڤ نەبێت،چونکە هەرکات نادادپەروەری پەرەی سەندو هەست کرا بەستەم لێکراوی ئەوە دەکرێ ئەوسا لێکترازان و دوورکەوتنەوە زیاد دەکات و ڕق و کینە دروست دەبێت،

٣- گەندەڵی لەجۆری بەکارهێنانی پۆست بۆمەرامی و حیزبی و کەسی و یانیش بۆهەرمەبەست و مەرامێکی تر:وەک بەکار هێنان و پیاهەڵدان و پێ خواردن و خۆپێ گەورەکردن و نازوفش پێ کردن و ستەم و زوڵم پێ کردن،کەئەمەشیان لەخراپترینی جۆری گەندەڵیە کەدەبێتە هۆکاری سەرەکی لەدرست بوونی کێشەوفەوزاو کاول بوونی وڵات و پوچەڵ بوونی دەستەڵات،زۆربونی فێڵ و گزی بازی و کەمتەرخەمی و بەتاڵان بردنی سامان و داهاتی خەڵک بەرهەمی  ڕزیوو بۆگەنی ئەم گەندەڵیەن،

"فوڕاتی کوری موسلم"دەگێڕێتەوەکە"عومەری کوڕی عەبدولعەزیز"ڕۆژێک حەزی لەسێو بوو بەڵام پارەی پێ نەبوو تا بیکڕت-ئیتر پێکەوە ڕۆیشتین و گەیشتە گەنجێک بەرچنەیەک سێوی پێ بوو خەلیفە"عومەر"سێوێکی هەڵگرت و بەئیزن خواستن بۆنێکی کردو دواتر دایناوە،ووتم هەڵی گرە فەرمووی نامەوێت،ووتم خۆپێغەمبەرو خولەفاکان دیاریان ڕەت نەکردۆتەوە،فەرمووی بەڵێ بۆئەوان دیاری بوو بەڵام بۆ کاربەدەستانیان دەبێتە بەرتیل!

هەر ناوبراو کەلەبەرامبەربڕە پارەیەکی کەمدا کارەکانی ڕادەپەڕاندو لەماڵەکەیدا دوو چرا هەبوون-یەکیان بۆکاری ماڵی خۆی بەکار دەهێنا کەبەپارەی خۆی زەیتەکەی دەکڕی وهەڵی ئەگیرساند،بۆ چراکەی تری بەپارەی "بیت المال"زەیتەکەی دەکڕێ و بۆکارو باری موسڵمانان بەکاری دەهێنا،هەرکاتێ لەکارو باری موسڵمانان تەواو دەبو یەکسەر ئەم چرای خامۆش دەکردو چرای تایبەتی ماڵی خۆی دائەگیرساند!بەم شێوەیە پێشنانمان کارەکانیان دەکرد و ئەیان ڕوانیە پلەو پۆست و بەرپرسیارەتی بۆیە توانیان جوانترین شارستانیەت پێشکەش بەمرۆڤایەتی بکەن  زاڵبن بەسەر هەمووجۆرەکانی گەندەڵی،ئێمەش تا فەرمایشتی سەروەر نەکەینە دروشم و سەنگی مەحەکی بەرپرسیارەتیمان کە ئەفەرموێ گەورەی هۆز خزمەتکارەکەیانە،وەهەموومان بەرپرسین و بەرپرسیارین لەژێر دەستەکانمان ڕائەگیرێین و پرسیارمان لێ ئەکرێ،بۆیە پلەو پۆست ئەرکە ماندوبونە ماڵ وێرانیە نەوەک،دەسکەوت و ئیمتیازات.