یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/11/2021 : 21:47:02
قه‌باره‌ی فۆنت
ئامانجی پەرستشەکان و پاڵفتەکردنی دەروون و رەفتار

ئەتوانرێ بگوترێ پەرستشەکان  و گۆڕانکاری و ژیانی مرۆڤەکان یاخود بارودۆخی ئوممەتی ئیسلامی پێکەوە بەستراون، بەو واتایەی چەنده مروڤ وابەستەیی بەندایەتیکردنی خوابێ و فەریزەکان بەجوانی و خاوێنی ئەنجامبدات بەقەد هێندە ڕێژەی بەختەوەری بۆخۆی مسۆگەرەکات چونکە گومان لەوەدانیە کەتەواوی عیبادەتەکان بۆ ئارامی و خۆشبەختی و سەرفرازی مروڤەکان پێویست کراون، بەڵگەشمان هەمو ئەوبەندە چاکانەن کەبەندایەتیان بوەتە بەشێکی سەرەکی لەژیان و دڵیان پێوە خشنودو ئارامەبێ، سەختترین ئازارو ئەشکەنجە بەلایانەوە ئەوەیە کاتێ ڕێگریان لێ ئەکرێ و مەحرومەکرێن لە ئەنجامدانی بەندایەتیکردنیان.

پەروەردیگار باش ئەم حەقیقەتمان بۆ ئەخاتە ڕو کەئەفەمەرموێ( الذین ءامنوا وتطمئن قلوبهم بذكر الله الا بذكر الله تطمئن القلوب)وەهەر کەسێکیش پشت لەیادو بەرنامەی خوا بکات ژیانێکی تەنگ و تاڵ و دواڕۆژێکی تاریک و دژواری ئەبێ خوا ئەفەرموێت(ومن اعرض عن ذكری فٳن له معیشة ضنكا ونحشره یوم القیامة اعمی)گەر کەسێکیش بڵێ ئەی بۆچی من تەواوی پەرستشەکان ئەنجام ئەدەم بەڵام خۆشنودنیم ئەوە پێی ئەڵێین خەتا لەخۆتەو ئەگەڕێتەوە سەر چۆنیەتی و شێوازی ئەداکردنی بەندایەتیەکانت ئاخۆ چەندە بەتێگەیشتن و قەناعەتەوە ئەنجامیان ئەدەی؟وەچەندە بەدڵ و بیرو دڵسۆزییەوە ئەنجامیان ئەدەی؟وەک ئەوە وایە تەشبیهـ نەبێ ونمونەی هەرەبەرز بۆخوای بەرزو باڵایە، بچیە لای باشترین پزیشک و باشترین چارەسەر وەربگری بەڵام کەمتەر خەمبی لەبەکار هێنانی و ڕێک بەقسەو ئامۆژگاری دکتۆرەکە نەکەی،دواتر کە چاکنەبی و سودت لێ نەبینین ئەوە کەم و کوری و گلەیی لە پزیشک و دەرمانەکان نین بەڵکو گلەیی لەخۆتە چونکە ساردیت نواندیەو بەهەندت وەرنەگرتیە.

ڕێک پەرستشەکانیش وان باشترین هۆکاری بەختەوەری ئارامین بەڵام کاتێ بەتەمبەڵی یان بەنیوە چڵی یان بەنەزانی یان زیادو کەمی یان بۆڕیاو مەرامێ یان.....تاد ئەوەئەبێ ئەوکات گلەیی لەخۆمان بکەین،ئەوانەی بەهیچ و بۆ هیچ شتێ سازش لەئاینی خۆیان ناکەن و تێکەڵ بەڕۆحیان بوە جوانترین نمونەی ئەو ڕاستیەن موسڵمانانی میانماڕو ئەفریقاو غەزەو فەلەستین سەلمێنەری ئەو حەقیقەتەن کەهیچ نەما لەدژیان بەکار نەبرێ بەڵام ئامادەنەبون سازش لەدینی خۆیان بکەن و خۆیان بەدەستەوە نەدا،بیلالی حەبەشی هیچ نەما پێی نەکرێ ئەیفەرموی جەستەم چی لێئەکەن بیکەن باڵام ناتوانن کاریگەری لەئیمانم دروست بکەن،خەباب خەڵتانی خوێن کرا بەڵام ئامادەنەبو کەمترین خەوش لەئیمانی دروست بێ،فیرعەون هێزی دونیایی لەبەر دەست بو بەڵام نەیتوانی ئیمان و باوەڕو بیرکردنەوەی ئاسیەی هاوژینی بگۆڕێ،چونکە سروستی ئیمان وایە نەبەتۆبزی ئەچێتە دڵان وەنەبەتۆبزیش لەدڵەکان دێتە دەرەوە کورد داخوا بەقەناعەتی خۆی و بەبێ شەڕ موسڵمان بوە هەزاران پلان و موئامەڕەی لەدژ گیراوەتە بەر تاکو ئیمانیان لە دڵ دەرکەن بەڵام سەرکەوتو نەبوون.

زۆرێکیش لە نەیارو ناحەزی ئیسلام و کوردان ویستیویانە ئەم ڕاستیە پەردەپۆشکەن و بیگۆڕن و بەجیهانی بڵێن کە کورد بەشەڕ موسڵمان بوەو یان هەر موسڵمان نەبوون بەڵام ویستی خوا لەسەرو هەموو ویستەکانە،وەزۆر جاریش لێرەو لەوێ بەجۆری جیاجیاو لەژێر ناو دروشمی جیاجیا هەوڵەکان چڕ کراونەتەوە کەوێنایەکی ناشیرن بۆ ئیسلام بکەن و وانیشانی بدەن کە هەمووی تۆقان و کوشتن و بڕین و خوێن ڕشتنە بەکەڵکی ژیان و ژیار نایێت،بەڵام هەرچی ژیرو خاوەن فام و ویژدانە شەهیدی ئەوە ئەدات و ئەوەی لا ڕۆنە کە ئیسلام سەتاپای ڕەحمەت  سۆزو کامەرانیە،وەتا سەر ئێسکان دژی توندی و نادادی زوڵم و هەمووشتێکی بەدو ناشیرن و قێزەونە،وەهەمو ئەو یاساو ڕێساو هەوڵ وکۆششانەی گیرانەبەر بۆئەوەی ئیسلام وون کەن و بەدیلێکی بۆ بدۆزنەوە بەڵام سەریان دالەبەردو بون بە بڵقی سەرئاوو پەند بۆ مرۆڤایەتی و خزانە زبڵدانی مێژووەوە،بەشێک لەمەبەست و حیکمەتی خوا لەپەیوەستکردنی پەرستشەکان ئەمان و ئارامی و هاوکاری و یەکترناسین و یەکتر ناسین و بەدەم یەکەوەبون و یەکتر تەواو کردنە،ئێستا کاتی ئەوەیە بەچەند نمونەیەک ئەوە ڕۆن کەینەوەو بیسەلمێنین،

٭لەبەمەسەلەی واجبونی نوێژ:خوا ئەفەرموێت(ان الصلاة تنهی عن الفحشاء والمنكر)واتە بەشێک لە حیکمەتی نوێژکردن بۆئەوەیە لە هەموو ڕەفتارو گوفتارێکی بەدو ناشیرین بەدوورو پارێزراوبین و بمان گێڕێتەوە لێی

٭لەبابەتی حەجکردندا،ئەفەمەرموێت(فمن فرض فیهن الحج فلا رفث ولا فسوق ولا جدال فی الحج)دەی ئەوەش بۆئەوەیە فێرمان کات خۆمان لە هەموو کردارو گوفتارو چەلەحانێ و شەڕەچەپۆک و کردەی ناشیاو بەدوور بگرین

٭دەربارەی ڕۆژوو،ئەفەرموێت(لعلكم تتقون)واتە بۆیێ خوا ڕۆژی لەسەر پێویست کردوون تاکو بگەنە پلەی تەقواو خۆپارێزی

٭دەربارەی زەکاتدان،ئەفەرموێت(لتطهرهم وتزكهم بها)واتە تاکو خۆمان و ماڵمان پێی  پاک ببێتەوەو ڕق و کینەو حەسادەت لای هەژارەکان دورست نەبێ بەرامبەر دەوڵەمەندەکان،ئەوکات لەیەکتر نزیکەبنەوەو دزیش ناکرێ

٭دەربارەی قوربانیکردن،ئەفەرموێت(لن ینال الله لحومها ولا دمائها،ولـكن یناله تقوی منكم)دەی خوا گۆشت و ئێسکان و موو خوێنی لەئێمه ناوێ،بەڵکو خۆپارێزی لەئێمە گەرەکە

٭دەربارەی تەواوی شیعارو دروشمە دینیەکان ئەفەرموێت(ومن یعظم شعائر الله فانها من تقوی القلوب) واتە بەگەورەسەیرکردن و ڕاگرتنی دروشمەکانی خوا لە خۆپارێزی و ساغی دڵەکانەوەیە،واتە تەنها خاوەنی ئەم جۆرە دڵانە ئەمە ئەکەن،ئەوە جگە لەوەی سەدان ئایەت و فەرمایشت لەسەر ئەوەهاتون کەموسڵمان و ئیمانداری ڕاستەقینە ئەوەیە کە دەست و زمانی خۆی لەئازاردانی تەواوی دروستکراوەکانی خوا بپارێزێ،وەڕەحم و سۆزی و هەبێ و موسڵمانانی خۆشبوێ و خزمەتی خەڵک بکات و کەسێکی بەسودو تێکەڵ و ئاسانکاربێ،بەڵام داخی گرانم لەم ڕۆژگاری ئێستا ئەم کاریگەری و ڕەنگدانەوەی بەندایەتی و پەرستشەکانی خوا زۆر کەم لەبەندەکانی خوا ئەبینرێ و نەتوانرایە ئەم کاریگەرییە لە خۆمان دروست بکەین و نیشانی خەڵکی تریشی بدین و سەرنجیان بۆلادا ڕاکێشین.!