یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/12/2021 : 15:24:36
قه‌باره‌ی فۆنت
ئیسلام و پتەوکردنی بنەماکانی چاکسازی و چاکەکاری

ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینێکی هەمیشە زیندوو کردارییە،ئایینی خۆشەویستی و ئارامی و خۆشبەختیە،ئەرکی هەموو تاکێکی موسڵمانە کە کاربکات بۆ گەیاندن و چەسپاندنی ئەم دروشمە درەوشاوانە،زۆر گرینگە هەموومان ڕاستگۆیانەو دڵسۆزانە کار بکەین بەچەسپاندنی ئەم دروشمانە لەمەدیدانی کرداری و نیشان دانی وێنایەکی تەواوی ئیسلام وەکو خۆی و سڕینەوەی ئەو وێناوو تێگەیشتنە هەڵەو سەقەتەی لای زۆرێک لەخەڵکی دروست بووە بەهۆی کرداری نابەجێ و نادروستی بەشێک لەوانەی بەهەڵە لەئیسلام حاڵی بوون و یانیش دوژمنی ئیسلامن و خۆیان وەک موسڵمان هەڵەخەن تاکو مەبەست و مەرامە گڵاوەکانیان بگەیێنن،گەر خوا بویستایە  هەمووان موسڵمان دەبوون و ئیسلامی بەهەموو سەرزەوی ئەگەیاند بەڵام ئەم ئەرکە خراوەتە سەرشانی ئێمەو مانان و ئاخۆ چەندە لە خەمی گەیاندنی ئەم ئایینەیین.

ئیسلام و چاکەکاری تەواوکەری یەکترن بێ یەکتر هەڵناکەن واتە ئیسلام لێمانی ئەوێ هەرگاهێ کەسێ خۆی بەئیسلام زانی و شانازی پێوە کرد ئەبێ بەکرداری چاک ئەمە بسەلمێنێت،چونکە ئامانج لە دوروستکردنی مرۆڤەکان بەندایەتی خواو بە ئەنجام گەیاندنی باشترین و جوانترین کارو کردەوەیە،خوا ئەفەرموێت"وما خلقت الجن والانس الا لیعبدون" وەئەفەرموێت" الذی خلق الموت والحیاة لیبلوكم ایكم احسن عملا"وەبەراستی چاکەکاری لەناخی مرۆڤەکاندا ئەبێ خوو خەسڵەتێکی ڕیشەیی بێ نەوەک نواندن و منەتکاری بێ،ئەبێ چێژبەخش بێ نەوەک ئازارو لە ڕودانەوەبێ،چونکە کەسی چاکەکار کاتێ چاکەیێ ئەنجام ئەدات بەر لەهەر کەسێ خوی سودی لێ ئەبینێ و دەروون و ویژدانی خۆی ئاسودەئەکات،وەچاکەی تەواوو دروست وەرگیراو ئەوەیە چاوەڕێی سوپاس نەبێ لەخەڵکی و تەنها بۆخاترو ڕەزامەندی خوا ئەنجامی بدەی.

چونکە ئیخلاس واتە دڵسۆزی بەشێکی سەرەکیە لەوەرگیرانی کردارەکانمان،دڵسۆزی تەواویش  ئەوەیە وەک گوترایە نە فریشتەکان پێی ئەزانن تاکو بینوسن،نەشەیتانیش پێی ئەزانێ تاکو پەشیمانی کاتەوە،نە خەڵکیش پێی ئەزانن تاکو ناچاری سوپاس کردنی بن و منەتباربن،بۆیە کوردوەواریش جوانی وتووە چاکە بکەو بیدە بەئاو،واتە هەر وەری ئەگرییەوە چونکە بەڵێنی پەروەردگارە کەئەفەرموێت"هل جزاء الإحسان الا الإحسان"بەڵام گرینگە ئەم پاداشتەمان لەخوا بوێت نەک لەخەڵکی،چونکە خزمەتکردنی خەڵکی چاکەکردن لەگەڵیان ئەبێ بێ بەرامبەرومنەتبێ،وەکو پێغەمبەران سەلامی خوایان لەسەربێ کردبویانە دروشمی کارەکانیان"وما أسئلكم علیه من اجر ان اجری الی علی الله"یاخود"لا نرید منكم جزاء ولا شكورا" چونکە ئەوان ئەیان کردو بێ ئەوەی چاوەڕێی پاداشتبن لە خەڵکی وەکو موسا علیە السلام کردی و چوە بن سێبەری دارێ بەڵام بزانە خوا چی بۆکردو چۆن پاداشتی داوە هەر لەدونیا،پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بێ بەرامبەر کە ئیسلام لێمانی دەوێ.

بەڵام هەرچەند خولەکێک دوای پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییە بێ بەرامبەرە،موسا علیە السلام دەبێتە خاوەنی هەم شوێنی نیشتەجێبون هەم پیشەیەک،هەم هاوسەر،هەمیش شوێنی ئارامییەکی بێ سنووری دەروونی...بەڵکو دوای ئەوانەش لەدوای تێپەڕبوونی دە ساڵ پلەی پێغەمبەرایەتی پێ دەبەخشرێ! چاکەو بەخشینی دڵسۆزانە لەتە خورمایێ ئەبێتە هۆی چونی بەهەشت،دڵۆپێ ئەبێتە دەریایێ  ئاخر بۆیێ خوا پێمان ئەفەرموێ"...وفعلوا الخیر..."بێ ئەوەی هیچ کۆت و مەرجێک دابنێ،چونکە کاتێ مرۆڤەکان ڕو لەچاکەن و هاوکاری چاکەو چاکەکاران و یەکتر هانەدەن لەسەر چاکەو ئەندێشەو هەوڵەکانیان لەسەر چاکەکردن چڕ ئەکەنەوە ئەوکات ژیان ئەبێتە بەهەشت ئاساو مرۆڤەکان ئەبنە فریشتە ئاسا،بەوەش ئەگەینە پلەی ئیحسان و ترۆپکی ئیمان،چونکە ئیسلام سێ کوچکەو سێ مەڕتەبەیە ئیسلام،ئیمان،ئیحسان،گەر گەیشتین بەئیحسان پێمان ئەوترێ موحسین و چاکەکار کەئەوەش داخوازی سەرەکی پەروەردگارە،وەهەرکاتێ بینرا ژیان بوەتە ژان و پڕبوە لەقەیران و نەهامەتی و دەردی سەری ئەمە باش بزانەو گومانت نەبێ کە موسڵمانان دوورکەوتونەتەوەلە پەیامی پیرۆزی ئیسلام و ئاستی پابەندبونیان پێیەوە زۆر لاوازە ئەگینا ئیسلام بۆئەوەنەهاتوە لەدوتوێی کتێەکان بمێنێتەوە لەئاست چارەسەرییەکان دەستەوەستان بوەستێ و،گەر بێت و تەواوی ئاکارو یاساو ڕێساو بناماکانی ئیسلام جێبەجێ بکرێن هەرچی گیرو گرفت و گرێ کوێری و قیران و نەهامەتیە نامێنێ،چونکە ئیسلام ڕێگری کردوە لەکوشتن و بڕین و پشێوی نانەوەو ترسان و تۆقاندن و ستەم و بەهەژارکردنی خەڵکی...تاد،

وەهانی داوین بۆ هەرچی شتی چاکە  کەبێتە مایەیی خوشی و خۆشبەختی و خۆشگوزەرانی خەڵکان و دستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەو لێوان لێو لەموحیببەت و دادگەری،مەگەر ئەوەبەس نیە تەنانەت لەکاتی شەڕیش ئامادەنیە ڕێ بەخراپەو شێواندن و کاولکاری و زۆڵم بدات تەنانەت شەڕیشی بۆ نەهێشتنی و شەڕو ئاژاوەو ستەم دیدەییە،دەی گەر بێت و زەکات بدرێ و سەدەقەو بەخشین برەوی پێ بدرێ ئاخۆ هەژاری بەم ڕاددەیە ئەمینێ و ئەبینرێ ؟!گەر بێت و قصاص و تۆڵە هەبێ بزانە کوشتن و بڕین بەم ڕاددەیە  ئەبێ؟!گەر بێت  زواج و هاوسەرگیری شەرعی ئاسان بکرێ بەپێی شەرعی خوا بێ ئاخۆ شەلوار پیسی و لادانی گەنجەکان بەم ڕاددەیە ئەبێ؟!.وەڵامەکەش بۆ حەقدۆست و خاوەن ویژدان زیندووەکان و ئێوەی خوێنەری ئەزیز جێدەهێڵم،لەکاتێکدا ئەم ئیسلامە خۆی گەورەترین ڕحم و چارەسەرە وە پێغەمبەرێکی سەرتاپا ڕەحمەتیشی بۆ ناردوین و وەڕەحمیشی کردۆتە هۆکارو بنەماو مەرج و نیشانەی ئیمانی ئیمانداران چۆن بەگەڕانەوەلای و پابەندبوونی تەواوی موسڵمانان پێیەوە کێشەکان چارەسەرنابن!.