یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/02/2023 : 23:03:00
قه‌باره‌ی فۆنت
هەرگیز خێر لەم هەموو خێراییەدا نیە

هەر بەڕاستی ژیان بڕستی لێ بڕیوین، و بەتەواوەتی شەکەت و کەنەفت بووین،  هێندەی ڕاکە ڕاک کەین بەدوای ئەم دونیا کاتی و پێنج و دوڕۆژەییەی، کە لای خودا وەزن و بەهای باڵە مێشولەیەکی نیە ، وەک کورد وتەنی:" گوریسمان لە ژێری ڕاخستوەو لە کۆڵی خۆمان هەڵداوە"، کەچی ئەسڵ و ئەساس لەم ژیانی دونیایە بۆ ئەوەیە ڕەزامەندی خوای پێوە مەیسەرو مسۆگەر بکەین و دواڕۆژمانی پێ ئاوەدان و ڕوناک بکەین و، بیکەینە مەزڕەعەو توێشو زادو زەخیرە بۆی. خۆشویستنی دونیاو باوەش پێداکرنی و هیوا درێژی، دەروازەی هەموو شەڕو ئاشوب و بەڵایەکە. ئەم دنیایە کاتیەو دەڕوا ماڵی حەقیقی و نەبڕاوەمان ئاخیرەتە.  ئەم دونیایە مەمەڕە ئەبێ پێیدا گوزەر کەین و مەقەڕو دانیشتگاو ئارامگای حەقیقیمان دواڕۆژو خزمەت حزوری بارییە، مەحوی وتەنی :-

" دونیا تیاترۆیە، مەوەستە تیا، بڕۆ

کێ مایەوە تیا، کەنەبوبێ تیا، تڕۆ"

ئەسڵ وایە لەم دونیایەدا هەرجۆرێ بێ بقەتێنین و، کار بۆ دوا ڕۆژمان بکەین چونکە ئەوێندەرێ ماڵی ئەبەدیمانە، کەچی ئێمەو مانان بە پێچەوانەوە تموحی دونیامان زۆر هی ئاخیرەت کەم، لێرە گەرەکمانە هەموو شتێکمان هەبێ، کەچی کە هاتە سەر قیامەت گەداو داماو قانعین و دەڵێین دەی دەی هەر پێیەکمان لە بەهەشت بێ بەسمانە، ئەمە لە کاتێدا حەزرەتی خۆشەویستمان درودی خوای لەسەربێت دەفەرموێت: "... گەر داوای بەهەشتتان کرد داوای فیردەوس بکەن..، بابای موسڵمان دەبێت بۆ قیامەت بەکەم ڕازی نەبێ و جوهدو جیهادو هەوڵ و تەقەللاو شەونخونی و بەرخۆدانی بۆ بکات، مەحوی نازدار جوان درکی بەم واقیعەتە کردوە کە ئێژیت:

"...بە پەل پەل کردنی سبحەی ئەگەر ببوایە باوەڕیان

دەبوو قەت بەم حەدە نەبوایە بۆ دنیا پەلەی مەخلووق

...

بە ئاوی تێ گەیشتین ئێمە دنیا ، هەر سەرابێ بوو

هەموو دەشچن  بەخنکان و لە وشکیشە مەلەی مەخلووق

...

لەسووقی دەهردا دووکانی هەرکەس موددەتی عومرە

گوهەردانە بە پشکڵ دانە((محوی))!

 مامەڵەی مەخلووق.

نالیش بەناڵەوە دەڵێت:

"...هەر چەنده كه عومری خزر و جامی جەمت بوو

چونكه ئەمەلت زۆره، چ عومرێكی

كەمت بوو

ئەی جاميعی دونيا و قيامەت به خەياڵات

ئەو رۆژه كه مردی، نه ئەوت بوو و نه ئەمت بوو!..."

لوتفی ـ یش لوتف دەنوێنێ و دەفەرموێت:

" دڵ بە دنیا خۆش مەکە قەسرو نەخش و نیگاری چین

ماڵی ئاخیرمان قوڕە، قوڕمان بەسەر بۆ کوێ بچین "

شەووڕۆژان بەگژ خەیاڵ پڵاوان دائەچین و بەرنامەو پیلانی کورت و درێژ خایەن دا ئەڕێژین و لە مان وایە نامرین، ئەوەی بەخەیاڵمان دانێ و خەمی لێ نەخۆین مردن و قەبرو قیامەتمانە،! وتراوە: " ئەوەی لای بەندە خەیاڵە، لە لای خودا بەتاڵە"

"بەندە دەکات تەکبیران، خوداش دەکات تەقدیران" ئای چەندە غافڵ و کەساس و دەستخەڕۆین هەر بەجارێ بوینە جەندەک بە دەست ئەم نەفسی ئەمماڕەییە، خودا لێمانە خوازێ بەتاڵوکەبین و پەلەبکەین بۆ وەچنگ خستنی ڕەزامەندی خواو بەهەشتە پان و بەرینەکەی، وەک دەفەرموێت: ( وَسَارِعُوا إِلَىٰ مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ ) [آل عمران/۱۳۳]

( وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ أُولَئِكَ الْمُقَرَّبُونَ فِي جَنَّات النَّعِيم ) [الواقعة/ ۱۲]

(..وَفي ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ ) [ المطففین/ ۲٦]

( فَفِرُّوا إِلَى اللَّهِ إِنِّي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ مُبِينٌ )

 [الذاريات/ ٥٠]

کەچی ئێمە ڕێک پێچەوانە بۆ دونیا ئازاو بەپەلەو بۆقیامەتیش نەزان و خاوو خلیسک

خودا دەفەرموێت: ( بَلْ تُؤْثِرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا، وَالآخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى ) [الأعلی/۱٦-۱۷]

وەخودای گەورە لە قورئاندا لە چەندین شوێن حەقیەتی دنیامان بۆ دەخاتەڕو

وەک دەفەرموێت: ( اعلموا أنّما الحياةُ الدنيا لَعِبٌ ولهوٌ وزينةٌ وتفاخرٌ بينكم وتكاثرٌ في الأموالِ والأولادِ كمَثلِ غَيْثٍ أعجبَ الكفارَ نباتُهُ ثم يَهيجُ فتراهُ مُصْفرًا ثم يكونُ حُطامًا وفي الآخرةِ عذابٌ شديدٌ ومغفرةٌ مِنَ اللهِ ورِضوانٌ وما الحياةُ الدنيا إلا مَتاعُ الغُرورِ)

 [ الحديد/ ۲۰]

- ( وما هذهِ الحياةُ الدنيا إلا لهوٌ ولَعِبٌ وإنّ الدارَ الآخرةَ لَهِيَ الحيوانُ لو كانُوا يَعلمونَ) [ العنكبوت/ ٦٤]

- ( وما الحياةُ الدّنيا إلا لَعِبٌ ولهوٌ وللدّارُ الآخرةُ خيرٌ للذينَ يتّقونَ أفلا تَعقلونَ ) [ الأنعام/۳۲]

- ( وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ )

[ آل عمران/ ۱۸٥]

وەحەزرەتی خۆشەویستمان درودی خوای لەسەربێت لەچەندین فەرمایشت حەقیقەتی دونیای بۆ دەرخستوین و دەفەرمویت:

" الدنيا مزرعة الآخرة "

" الدنيا سجن المؤمن وجنة الكافر "

" الدُّنْيَا جِيفَةٌ وَ طَالِبُهَا كِلَاب‏ "

"الدنیا ملعون وملعون ما فیها الا ذكر الله..."

ئیدی ئەمەیە واقیعی دونیا بۆیە ئەبێ هەمیشە ئەو دوعایەی حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لە سەربێت بخۆێنین کەدەیفەرموو:" أللهم لا تجعل الدنیا أكبر همنا "

 وەدەفەرموێت: " هەر کەسێ خەمەکانی کۆبکاتەوەو بیان کاتە یەک خەم ئەویش خەمی قیامەتی بێ، خوا دڵی دەوڵەمەند دەکات و کارەکانی دونیای بۆ ڕاهی دەکا "

ئیدی لە ئەوە حاڵی بوین و زانیمان دونیا چەندە بێ نرخە لای خودا گەر نرخی باڵە پێشولەیەکی هەبا خودا ئاوی نادا بەکافران بۆیێ دنیا ئەوە نایێنێ کە قەبرو قیامەت و دین و دواڕۆژمانی بۆ بدۆڕێنین.!

"ئیدی کرۆکی بابەتەکەو ئەوەی ئەمەوێ جەختی لەسەر بکەمەوە ئەوەیە"

کەبەداخەوە هێندە خۆمان سەرقاڵ کردوە بەم دنیایە و بۆی ڕائەکەین کاتێکمان بۆ خۆدی خۆمان خاوو خێزان و خۆ ئامادەکردن بۆ مردن و بەردەم بارەگای خوا نەهێشتۆتەوە، لە نوێژکردن هەر بەپەلەین، لە خەوو خواردن هەر پەلەمانە، لە سەفرەو سیاحە هەر پەلەمانە، لە مێوانداری و کۆڕو مەجلیسدا هەر پەلەمانە، لە بازاڕو کارکردنماندا هەر بەپەلەین، نازانم ئەم هەموو پەلەیەو سەرقاڵیەمان بۆچی و لەپای چی،؟! تاوامان لێهاتوە چێژ لە هیچ شتێ نابینین،! هەموومان بەپەلەین، وەهەمووشمان سەرقاڵین،! کەسی بەری کەس و کەس ڕوی لەکەس نیە،! کابرایەکی خودا پێداوو دەی وت خوازیارم ڕۆژەکێ نەچمە سەرکارو بەڕاحەتی لەگەڵ هاوژین و  منداڵەکانم گەشتێ دانیشتنێ دوسێ قسەیێ بکەین پێکەوە بەڵام بۆم نالوێ،!بەداخەوە پارە بۆتە هەموو شتێ لەلامان و هەموو شتێکی بە قوربان ئەکەین،! ژن و پیاو هەریەکەو خەریکی کارەکان و ژیانی تایبەت بەخۆیەتی ئێدی نازانم،

کەی نانێک ئەدەن بە مندالەکانیان، کەی سەرێک ئەنێن بەسنگی یەکەوە، کەی لە دەوری سفەرەیەک کۆئەبنەوە، کەی لەگەڵ یەکدا دو قسە ئەکەن، کەی دوو ڕستە بۆ مندالەکانیان ڕوندەکەنەوە، کەی سەیری ئەو تەلەفزیۆنە ئەکەن کە هەشت وەرەقەیان پێداوە، کەی لەسەر ئەو سیسەمە ئەخەون کە کڕدراوە، کەی و ؟! و کەی و ؟! کەی و هەزاران هەزار کەیی تر! ئیدی بڕوا بفەرموون ئەوەی ئێستا هەرگیز پێی ناوترێ ژیان، بەڵکو ژانە، چونکە زۆر بەدەگمەن هەیە خەریکی ژیانی تایبەت بەخۆی بێ و بۆخۆی بژی، قەناعەتی ببێ بەو شوێن و وەزیفەو ژیانەی هەیەتی و  بەدوای ئەم جەنجاڵی و چاولێکەریە نەکەوتبێ، هەوڕۆ بۆ مۆدێرنەو خاتری فڵان و چاوی فیسارو عەیبەی ئەم و ئەو دەژین ژیان و ناخی خۆمان پەراوێزو پشت گوێ خستووە، ئەوەی ئیمڕۆ بەدوای وێڵ و شێت و عەوداڵین شتی زەروری و پێداویستی ژیان نیە بەڵکو هی سێیەمە واتە جوانکاری و شتی لاوەکی و پێشبڕکێی خۆهەڵکێشان و خۆدەرخستن و چاولێکەریە، بێ گومان ئەمەش نەتیجەو چارەنوس و دواڕۆژێکی خراپ وڕەشی دەبێت.