یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/04/2023 : 14:31:40
قه‌باره‌ی فۆنت
مردنی مەردان چۆلبوونی مەیدان و مەینەتی میللەتانە

مردن ئەم ڕاستیە حاشا هەڵنەگرو بەڵگەنەویستەیە کە هەرسێ پلەی یەقینی بڕیوەو کەسمان ناتوانین نکۆڵی لێ بکەین، تەنانەت ئەوانەی کە بڕوایان بەبونی خوداش نیە، بەڵام ناتوانن بیشارنەوە کە بڕواو قەناعەتیان بەمردن هەیەو دانی پیادا ئەنێن، ئەگەر وەک بیرهێنانەوەو جوانکردو بەهێزکردنی بابەتەکە ئیستدلال بەچەند بەڵگەیەکی قورئان و فەرموودەو شیعری شاعیران بکەین خراپ نابێ.

خودا لە چەندین شوێن ئەم حەقیقەتەمانی پێ ڕاگەیاندووین کە هەموومان دەبێت بمرین و تاڵاوی مەرگ بنۆشین، ئەوەی مردنی بەسەردا نایێت و هەر بوەو هەریش ئەمێنێت تەنها پەروەردگار خۆیەتی و ئەمەش چەند نمونەیەک لەسەر ئەمە،

(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ ...) (كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إِلا وَجْهَهُ...) (إِنَّكَ مَيِّت وَإِنَّهُمْ مَيّتُون) (كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ٭وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإكْرَام).

وەهەموو کەس و نەتەوەیەکیش کاتێکی تەوقیتکراوو دیاری کراوی بۆ دانراوە هەرکاتێ وادەی مردنی هات هیچ چارەو مەفەرێک نیەو ئەبێ خۆی تەسلیم و ڕادەست بکات، (ولِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۖ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً ۖ وَلا يَسْتَقْدِمُونَ)

ڕاکردن و خۆدزینەوەو واستەو واستەکاری لە مردندا نیە، وەک ئیمامی عەلی ڕەزای خودای لەسەر بێت دەفەرموێت:

"لا شفاعة في الموت"

وەحەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێت دەفەرموێت: "كَفى بالموتِ واعظاً" یان "أكثروا ذكر هادم اللَّذات"

وە أبو العتاهیة ـ ش جوان ئەم تابلۆیەمان بۆ ئەنەخشێنێ کە دەڵێت:

"الموْتُ بابٌ وكلُّ الناسِ داخِلُهُ

يا ليْتَ شعرِيَ بعدَ البابِ ما الدَّارُ

الدَّارُ جنَّة ُ خلدٍ إنْ عمِلتَ بِمَا

يُرْضِي الإلَهَ، وإنْ قصّرْتَ، فالنّارُ.."

شاعیرێکی تریش بەهەمان شێوە دەڵێت:

"الموت كاس وكل الناس شاربه

والقبر باب وكل الناس داخله

لا دار للمرء بعد الموت يسكنها

الا التى كان قبل الموت يبنيها..."

دەی وادام وایەو هەموومان ئەم حەقیقەتە ئەزانین، ئەی بۆ خۆی لۆ ئامادەنەکەین، بۆ بەجوان و بەرزی و بەهێزییەوە نەمرین، بۆ مردنێکی نەمریمان نەبێ..، ڕاستە هەموومان ئەمرین باڵام ئاخۆ مردنی هەموومان وەکو یەکە؟!

لەکتێبی: ماذا سیخسر العالم بموتك- ن: الخضر سالم بن حلیس الیافعي ـ دا هاتوەو دەڵێ بەیناو بەین و ناوە بەناوە لە شوێنێکی چۆڵ چاوت لێکنێ و دەمێکی چاک وای وێنا بکە کە تۆ مردی، ئایە بەمردنی تۆ چی ئەبێ؟ چی ئەگۆڕێ؟ چی ڕوئەداو گۆڕانکاری بەسەردادێ؟ گەر هاتو بەمردنت خەڵکێک پەکی کەوت، شوێنێک چۆڵ بو، خەڵکت بۆ هاتە هەژان و زانین شوێنت چۆڵەبێ و کەلێنت زۆر دیارەبێ...، ئەوە پیرۆزت بێ تۆ شیاوی ژیانکردن و پێزانینی شوێن پەنجەت دیارەو کاریگەری بۆیە دوعابکە خوا بەرەکەت بخاتە تەمەن و کارو ژیانت بەگشتی، بەڵام پێچەوانەکەی گەر بێت و بەمردنی تۆ هیچ شتێ نەگۆڕاو هیچ شوێنێ هیچ دائیرەیێ هیچ کورسیێ چۆڵنەبو، واتە ژیان و مردنی تۆ یەکسانەو تۆ بەڵاو زیادەی بەسەر ئەم خەڵکەوە، بۆیە دوعابکە هەرچی زوە خوا بۆخۆت بباتەوەو خەڵک لەچەنگت ئیسراحەت بکەن، چونکە هەر یەکێک لە ئێمە کە دەمرێ یان خۆی ئیسراحەتەکات و ئەکەویتە خۆشی، یانیش خەڵک لەدەستی ئیسراحەتەکات وئەکەوێتە خۆشی، وەک سەروەرمان درودی خوای لەسەربێ ئاماژەی  پێکردوە،

بۆیێ مردنی هەموو کەس وەکو یەک نیە هەیانە بەمردنی دونیا دێتە هەژان و دارو بەردو ئەرزو ئاسمان بۆی ئەگرین و ماتەمینی ڕادەگەیێنن، وەک وەفاتی حەزرەتی خۆشەویست درودی خوای لەسەربێ، کەئەنەس ڕەزای خوای لەسەربێ دەفەرموێت:لەم ڕۆژە ڕەشترو غەمگینترم هەرگیز بەچاو نەبینیوە..

هەشیانە بەمردنی نەئەرز ئەگری و نەئاسمان بەڵکو ئەرزو ئاسمان لەدەستی ئیسراحەتەکەن، وەک لەناو چۆن و غەرق بونی فیرعەون، کە خودا لەمبارەیەوە دەفەرموێت:(فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ السَّمَاءُ وَالأرْضُ).

_ئەسکندەری مەقدۆنی کاتێ بەلای گۆڕستانێک ڕەتەبێ دیقەتەدات و ئەبینێ لەسەر کێلەکانی ئەم گۆڕستانە ساڵی ژیان و تەمەنی مردووەکان نوسرایە، بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشا ئەوەبوکە بەتەمەنترینیان سی ساڵ بو کە لەم گۆڕستانە نێژرایەو، ئیدی سەری لەم نهێنیە دەرنەچو وای زانی هەمووی منداڵ و گەنجن تیایدا نێژراون بۆیە لە ئاوای نزیک ئەم گۆڕستانە نزیک کەوتەوەو پرسیاری لە کەسێکی تەمەندارو بەئەزموون کرد، کە نهێنی ئەمە چیە، ئەویش وەڵامی دایەوەو ووتی:ئێمە نەریتێکمان هەیە کاتێ یەکێ دەمرێ ئیدی ناچین ئەمە بنوسین لەسەر کێلەکەی کەچەند ساڵ ژیایە، بەڵکو ئەو ساڵانەی بۆ حەسێبەکەین و دەنوسین کە چەند ساڵ خزمەتی خەڵکی کردوە، وەچەند ساڵ  بەکەلکی خۆی خەڵکەکەی هاتیەو خۆی دۆزیوەتەوەو کاریگەری هەبوەو شاکاری خولقاندوە...، ئیدی ئەسکەندەر کە گوێی لەوەها وەڵامێکی ژیرانەبو زۆر پێی جوان و سەرنجڕاکێش بو، بۆیە دەستخۆشی لێکردو، ووتی خۆزگە ئەوە لە تەواوی شوێنەکان ڕەچاوەکراو ئیش بەم بیرۆکە دانسقەیە پڕ ویژدانەیە دەکرا..،

ئیدی خەریکە موچڕکە بەلاشەمدادێت و دڵ خورپەیی دایگرتوم و  خەریکە سینەم شەقەباو بەتیکەتیکە ئەبێ چونکە باس باسی مردنەو لە دەستدانی ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئاسمانی دینداری و زانست و مەعریفەو ئەدەبە، ئەمەوێ بەدڵێکی غەمکین و دەستێکی لەرزۆکەوە،

وەبەچەند دێرێکی شڕو شەپڕێ وو شڕۆڵەوە، باس لە مەرگەساتی مەرحوم جەنابی م، ملا طیب بەحرکەیی بکەم، کە مردنی چ کارەساتێکی جەرگبڕو بو،

بەڵام ئیدی ئەمە قەدەری و خوایە بۆ هەموومانە، وەهەرگیزیش پرسیار لە خوا ناکرێ بۆ وات کرد..،

"تەمی غەم تا قیامەت بۆچی دانەگرێ مەملەکەتم

کە زاتێکی وەفادارو نەجیب و خانەدان

ڕۆیی"

مەگەو وەک وەفایی بڵێین:

"لەباغان ئاهـ و ناڵین دێ، دەڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی

لە مەیخانان سەدای شین دێ کە وا پیری موغان ڕۆیی

مەڵێن: بولبول مەناڵێنە کە وا گوڵ گوڵشەنی چۆڵ کرد

دڵ ئارامی نەما چ بکا؟ کە ئارامی دڵان ڕۆیی..."

- بەڕاستی وەکو ئیمامی مالک "من المعبرة الی المقبرة"ـ ژیا

- وەک وترایە هەندێ کەس وەکو تەمەن وان نە دەگەڕێنەوە، نە لەیاد دەکرێن، نەدوبارەش دەبنەوە.