یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/03/2024 : 23:10:06
قه‌باره‌ی فۆنت
حیکمەتی زەکات لە بەرجەستەکردنی دادپەروەری و هاوسەنگی کۆمەڵایەتی

حیکمەتی زەکات لە بەرجەستەکردنی دادپەروەری و هاوسەنگی کۆمەڵایەتی

زەکات ڕوکنی سێیەمی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەو، پایەی سەرەکی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕەهەندێکی قوڵی ئیمانی و ئینسانی و ویژدانیشە، چونکە بەخشین  ئەوەندەی پەیوەندی بە ئیمان و ویژدان و دڵ ودەرونێکی گوشاد هەیە، هێندە پەیوەندی بە قاسەو گیرفانێکی ئاوەدان و پڕەوە نییە، یەکێ لە کۆڵەگەو هۆکارەکانی دورستبونی چاخی زێڕین و بەختەوەری، دڵ ئاوایی و بەخشندەیی و فیدایی هاوەڵان بو، ڕەزای خوایان لەسەربێت، کەهەموو شتێکیان لە پێناوییدا بەخشی.

زەکات دەرکردنی حەقێکی خوایی و مافی هەژارانە، وەهەم ماڵی پێ پاکدەبێتەوە، هەمیش دڵ و دەروون و ناخەکان، هی خواپێداوان لە ڕژدی و چروکی و قرچۆکی، ئی هەژارانیش لە حەسادەت و بوغزو ڕق وکینە، واتە بەخشین جسری پەیوەندی و خۆشەویستی بەینی دەوڵەمەندان و گەدایانە.

بۆیە ئەگەر لە دەوڵەمەندانی کۆمەڵگایەک سەخاوەتمەندی و لە هەژارەکانیشیدا، هەستی قەناعەت، بێنیازی، فەزیلەت و تەوەککول بوونی نەبێت، ڕێگریکردن لە پێکدادانی نێوان ئەم دوو چینە مەحاڵ دەبێت.

- خەڵک لە ڕوانگەی ماڵ و موڵکەوە یەکسان نین، هەندێکیان لەگەڵ لە دایکبووندا دەوڵەمەندن، هەندێکی تر تەمەنێک کاردەکەن نابن بەخاوەنی شتێک، هەردووکیشیان لەلایەن خوداوە تاقیدەکرێنەوە، خوای گەورە فەرمانی کردووە بە دەوڵەمەندان کە لەڕێگەی جیاوازەکانی وەک زەکات، سەدەقە وعوشرەوە بەدەم یارمەتی هەژارانەوە بچن،دەوڵەمەند تەنها ئەو کات دەتوانێت دەستی یارمەتی بۆ هەژار درێژ بکات و چاوی لە موحتاجاوەبێت، کە کەبەباشترین شێوە ڕاستەوخۆ لە نەفسیدا هەست بەحاڵی هەژار بکات، ئەمەش لەڕێی بەڕۆژوبونەوە هەستی پێدەرکرێ. ئەمە بەس نیە بۆ گەورەیی بەخشین کە:

- بەخشەر لەئاگر دووردەخاتەوەو دەیخاتە بەهەشت.

- تووڕەبونی خوا ناهێڵی و دای دەمرکێنێتەوە.

- دەبێتە هۆی لاچون و دەفعی بەڵاو موسیبەت و، تیمارو سارێژی نەخۆشیەکان

دواتر حەزرەتی خۆشەویست سوێندی لەسەر دەخوات کەماڵ بەبەخشین کەم ناکات،

- بابای بەخشەر خوا جارێ بە موئمین و، جاری بە موحسین و، جارێ بە موتتەقی، ناویان دەبا،

وەغیبتەو حاسادەت بردنیان پێ دروستە، مرۆڤ ئاوات و خۆزگە بەوانە بخوازێ کەخوا ماڵی زۆری داینێ و لەگەڵ ئەوەشا دڵێکی ئاواو گوشادو بەخشەری داونەتێ کەبەشەوو ڕۆژ لێی دەبەخشن، دەی ئەو هەڕەشانەش کەم نین کە لەسەر ئەوانە هاتوون کەزەکاتی ماڵی خوانادەن و نابەخشن و ڕشدو چروکن.

- نەدانی زەکات یەکێکە لە گوناهە گەوەرەکان و هەڕەشەی لەسەر هاتووە

- حەزرەتی خۆشەیست درودی خوای لەسەربێ سێ جار سوێندی خواردووەو فەرموویەتی سوێند بە خودا ئیمانی نیەو نابات کەسێ خۆی دەوڵەمەندو حاڵ خۆشبێ و جیرانەکەشی شەو بەبرسیەتی سەربنێتەوەو ڕۆژ بەبرسیەتی ڕۆژ بکاتەوە، لەکاتێکدا بەحاڵی بزانێ و هاوکارو کۆمەکی نەکات و ئاووڕی لێنەداتەوە.

- وەنەدانی زەکات یەکێکە لە هۆکارەکانی نەمانی بەرەکەت و نەبارینی باران بەبڕی پێویست و بەڕەحمەت و لەکات وساتی خۆی.

هەر وەک چۆن ئینسان هەندێک بەرپرسیارەتی جەستەیی لەسەرە، کۆمەڵێک ئەرکی مەددیشی هەیە، هەموو کەسێک لە چوار چێوەی ئەو شتانەدا کەخودا پێی بەخشیوە لێپرسینەوەی لەسەرە، بۆیە مەفروزە مرۆڤ جوامێرانە بژی، جوامێری سەخاوەتمەندیش  سیفەتی ئیماندارە، لەبابەتی پێشخستنی براکەی بەسەر خۆیدا، ئەگەر پێویست بکات گیانی خۆیشی بەخت دەکات، چونکە بەخشین وەک کاراکتەرو ڕەوشتی لێهاتووەو چاوەڕێی دەوڵەمەندبوون ناکات، بەڵکو بەخشین وەک فەزیڵەتێک قەبوولدەکات.

- جوامێری بەمانای ڕەنگگرتن بەناوی پیرۆزی ( الجواد )ی خودای گەورە دێت، کەسیفەتێکی بەرچاو و دانەبڕوای پێغەمبەری خوداش بوە، بەتایبەتی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەگەیشتە لوتکەو چڵەپۆپە.

-بەخشین هەم، مرۆڤ بەرزدەکاتەوە، هەم بەرەکەت دێنێ، هەم دەبێتە قەڵغان، هەمیش دەرمانی ناسەقامگیری کۆمەڵگایە بەگشتی.

- زەکات هەم لە ڕوی بەخشەرو وەرگرەوە، هەم لەو لایەنانەوە کە ڕوویان لەتاک و کۆمەڵە، عیبادەتێکە چەندەها سوودی دونیایی و ئاخیرەتی لە خۆدەگرێت، لە ڕووی ماتەوزەوە خاوەنی توانایەکە دەتوانێت، بەکورتترین ڕێگە هەموو ئەو زیانە گریمانکراوانە لەناوبەرێت کە دەگونجێت لە جیاوازیی ماددی نێوان کەسەکانەوە پەیداببێت، مێژوو بەخۆی نمونە هەرە سەرنجڕاکێشەکانییەوە لەبەرچاوماندایە، ئەگەر- ئێمە- موسڵمانی ئیمڕۆ- بمانتوانییایە کار بەشوناسی ڕاستەقینەی زەکات، بکەین، دەمانبینی کە.

٫٫سەدەقەی بورژوازییەکان،، نیە وەک هەندێک بانگەشەی دەکەن، بە پێچەوانەوە لە لەناوبردنی هەژاریدا فاکتەرێکی زۆر کاریگەرە، دیسان دەمانبینی کە بەهۆی ئەوەوە سواڵکەران لە سواڵ ڕزگاریان دەبێت، ئەو ڕق و قین و تووڕەییەش دەتوێتەوە کە لای هەندێک لە هەژاران، کەڵەکە دەبێت، جگە لەمه، دەمانبینی کە لەسایەی زەکاتدا ڕێگاکانی فەوزاو گێرە شێوێنی دەگیرێن و، وەک تاکەکانی کۆمەڵگەیەکی ئارام ژیانێکی ئاسودەمان بەسەردەبرد.

ئێستاش بابچینە خزمەت هەندێ لەم ئایەت  و فەرموودانەی کەباس لەگرینگ و ڕۆڵی ئەم بابەتە دەکەن:

* ( إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاء وَلَا شُكُورًا ) الانسان/۹

* ( وَأَمَّا السَّائِلَ فَلَا تَنْهَرْ ) الضحی/۱۰

* ( أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ*حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ) التكاثر/۱-۲

* ( الَّذِي جَمَعَ مَالا وَعَدَّدَهُ  ) الهمزة/۲

* ( وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ ) المٶمنون/٤

* ( وَتُحِبُّونَ المال حُبّاً جَمّاً ) الفجر/۲۰

* ( مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ * قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ * وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ ...) المدثر/٤۲-٤۳-٤٤

* ( وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَامًا ) الفرقان/٦

* ( وَلَا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبْسُطْهَا كُلَّ الْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُومًا مَّحْسُورًا ) الاسراء/۲۹

* ( إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِ يَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَنْ تَبُورَ ) فاطر/۲۹

* (مَن ذا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضاعِفُهُ لَهُ أضْعافًا كَثِيرَةً والله يَقْبِضُ ويَبْصُطُ وإلَيْهِ تُرْجَعُونَ ) البقرة/۲٤٥

* (إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنْفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ... ) التوبة/۱۱۱

* (وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ.. ) البقرة/٤۳

* (لَن تَنَالُوا الْبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُوا مِمَّا تُحِبُّونَ ۚ وَمَا تُنفِقُوا مِن شَيْءٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ ) آل عمران/۹۲

* (مَثَلُ الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنْبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنْبُلَةٍ مِائَةُ حَبَّةٍ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ) البقرة/۲٦۱

* (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ وَالأَذَى..) البقرة/۲٦٤

* ( وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلاً يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ) التوبة/۳٤

* (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ.. ) التوبة/۱۰۳

* (وَالَّذِينَ فِي أَمْوالِهِمْ حَقٌّ مَعْلُومٌ * لِلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ ) المعارج/۲٤-۲٥

* (الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِالْفَحْشَاءِ ۖ وَاللَّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةً مِّنْهُ وَفَضْلًا ۗ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ) البقرة/۲٦۸

* (وَآتُوهُمْ مِنْ مَالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ ) النور/۳۳

* (وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ ) الحشر/۹

...

_ عن أبي هريرة - رضي الله عنه - قال: قال رسول الله - صلى الله عليه وسلم -: ((قال الله - تعالى -: أنفِق يا ابنَ آدم، يُنفَق عليك))؛ متفق عليه.

_ عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم: (ما نقصت صدقة من مال). وقال: (ثلاث أقسم عليهن) أي: أحلف عليهن..

_ عن عَدِي بن حاتم رضي الله عنه قال: سمعت النبي صلى الله عليه وسلم يقول: «اتَّقُوا النَّار ولو بِشِقِّ تمرة».

_ وأخْرَجَ الطَّبَرانِيُّ عَنْ مُعاوِيَةَ بْنِ حَيْدَةَ، عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قالَ: «“ إنَّ صَدَقَةَ السِّرِّ تُطْفِئُ غَضَبَ الرَّبِّ ”»

_ وعنه صلى الله عليه وآله: الصدقة تدفع البلاء المبرم، فداووا مرضاكم بالصدقة..

_ قال النبي -صلى الله عليه وسلم-: "الصَّدَقَةُ تُطْفِئُ الْخَطِيئَةَ؛ كَمَا يُطْفِئُ الْمَاءُ النَّارَ"

_ قال النبي صلى الله عليه وسلم: (والصدقة برهان)

_ عن أمير المؤمنين عليه السلام إنه كان إذا وصف رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم يقول: كان أجود الناس كفا وأجرأ الناس صدرا وأصدق الناس لهجة وأوفاهم ذمة وألينهم ...

...

هەندێ لە ئەحکام و ئاداب و ئەتەکێتی بەخشین:

- هەرکاتێ ئەندازەو بڕو سینفی زەکاتمان بو، بەهیچ جۆرێ خۆمانی لە نەدزینەوەو بڕو بیانو بۆنەدانی نەهێنینەوە، چونکە ئەوە تەنها خۆ فریودان و خەڵەتاندنەو، فێڵ لە خودا ناکرێ.

- وەک عیبادەت بۆی بڕوانین و مامەڵەی لەگەڵ بکەین لەکۆڵەخۆمانی نەکەینەوە، بەڵکو بەوپەڕی قەناعەت و ئیخلاسیەتەوە، کەسانی پێویست وموستەحەق بدۆزینەوەو پێیان بدەین

وەک، بەدیعوزەمان دەفەرموێت:

" میسقاڵێک کردەوە که ئیخلاسیەتی لەگەڵدا بێت، لە چەندین تەن کرداری بێبەش لە ئیخلاس باشترە "

وەدەبێ لێشیان مەمنون بین کەلێمان وەردەگرن و لەکۆڵمان دەکەنەوە، چونکە ئەوان عەمباڵی ئێمەنەو شت و مەک و کاڵاکانی ئێمە دەگوازنەوە بۆ قیامەت.

- گرینگە لەکاتی پێدانیان ڕەچاوی هەست و شعوریان بکرێ و، بەجوانترین شێوە ڕادەستیان بکرێ بەشێوازی وابێ هەستیان بریندارنەکرێ، دایکمان عائیشە ڕەزای خودای لێبێ، کەشتێکی بەخشیبا، جوان پاکی دەکردەوەو ڕێکی دەخست و بۆنی خۆشی لێدەداو ئینجا دەی بەخشی، چونکە بەرلەوەی هەژارەکە لێتی وەرگرێ، خوا لێتی وەردەگرێ.

- پێویستە ئەو شتانە ببەخشین کە خۆشمان دەوێن و لەوشت و مەکە ببەخشین کەدڵمان پێوەیەتی، نەک شتانێک کە لێمان زیادەو دەکۆڵمان داهاتوەو لێی بێزاربووین.

- تا پێمان دەکرێ بەنهێنی ببەخشین، مەگەر خێرێکی وابێ ببێتە هاندان بۆ خەڵکی تریش و چاوی لێبکەن و لەوەوە ببێتە شوین و دەستورێ.

- هەرکاتێ نیازی بەخشینمان هەبو، دەستاو دەستی و ئیمڕۆسبەی لێ نەکەین و پەلەی تێدابکەین، ئەگینا شەیتان ساردت دەکاتەوەو زۆر پەشیمان دەبیەوەلێی، باشترین خێر ئەوەیە پەلەی تێدابکرێ.

- مەبەست لە زەکات و بەخشین بوژانەوەو هەستاندنەوەو قوتارکردنی هەژارانە، بۆیە دەبێ مەبلەغێکی وایان پێ بدرێ بتوانن تا ساڵی پاشتر پێی بژن، هی وایە بیست وەرەقە زەکاتی هەیە دەیدا بەبیست کەس، باشە هەژار چی لەوەرەقەیەک بکا، سەرفی کات یان بۆنی کات، یان..

....

زۆر بەکورتی:

* مەرجەکانی فەرزبونی زەکات،

ئەو مەرجانەی پەیوەندییان بە کەسەکەوە هەیە/

- ئیسلام، ئازادی، قەرزدار نەبون، عەقڵ و باڵغبون.

* مەرجەکانی تایبەت بە ماڵ،

- موڵکدارێتی، ناشونما، گەیشتن بەبڕی دیاریکراو، لە پێداویستیە بنەڕەتیەکان زیاتربێ، تێپەڕبونی ساڵێک بەسەریدا.

* ئەوماڵانەی پێویستە زەکاتیان لێ دەربکرێت،

- ئاژەڵ: وشتر، مانگا، مەڕوبزن، ئەسپ و هاوشێوەکانی، بەرهەمەکانی ئاژەڵان، هەنگوین

- سەروەتە گواستراوەکان:

زێڕو زیو، پارەو چەک وسەنەد، بەشە میرات، کەلوپەلی ئارایشت و بەردە بەنرخەکان،

- زەکاتی ئوتومبێل - نەگواستراوەکان - گەنجینە - بەروبوومە کشتوکاڵییەکان - کەل و پەلی بازرگانی..

* ئەوانەی زەکاتیان پێدەشێت،

- هەژاران، مسکین، کارمەندانی زەکات، دڵڕاگیراوەکان( مٶلفة القلوب )

کۆیلەکان، قەرزداران، فی سبیل اللە مجاهدانی ڕێگەی خودا، ڕێبواران.

* ئەوانەی زەکاتیان پێناشێت،

- دەوڵەمەندان، ئەوانەی توانای کارکردنیان هەیە، ناموسڵمانان، خزمە نزیکەکان، بەنی هاشم.

* بەروبوومی زەکات بۆ تاک و کۆمەڵ،

- سودەکانی زەکات بۆ تاک/

بۆ بەخشەر:

لەخوای نزیک دەکاتەوە، زەکات وەبەر هێنانە، چرووکی لەناو دەبات، هۆکاری ڕەحمەت وبەرەکەتە، ماڵ پاکدەکاتەوە، ماڵ بەردەوام دەکات، ماڵ لەوەدەپارێزێ ببێتە "کنز"، تووڵی ئەمەل دەبڕێت، هۆکاری بەدەست هێنانی دوعای هەژارانە، کەفاڕەتی گوناهانە، ئاسایش و ئارامی بەرقەرار دەکات،  مرۆڤ لە دیلێتی ماددە ڕزگار دەکات،

- سودەکانی بۆ وەرگر،

هێزی کارکردنی پێدەبەخشێت و هاندانێکە بۆکارکردن، ڕزگاری دەکا لەسواڵ و دیلی پێویستیەکان، ڕێزو خۆشەویستی و کەڕامەت دەگەڕێنێتەوە، لەحەسودی دەیپارێزێت.

* سودەکانی زەکات بۆ کۆمەڵگا،

پێشگیری لە پێکدادانی چینایەتی، چینی ناوەند بەهێزدەکات، نەخۆشیە کۆمەڵایەتییەکان بنبڕ دەکات، کۆمەڵگا لە ڕیباو هەرەس هێنان ڕزگار دەکات، کۆمەڵگا لەتاوانە گریمانییەکان دەپارێزێت، چینەکان پێکەوە دەبەستێتەوە، جم و جۆڵ دەخاتە بازاڕو گەشەی ئابوووری زیاد دەکات.