یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
ئازاد محمد به‌رگركه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/11/2024 : 22:53:43
قه‌باره‌ی فۆنت
حەقیقەتی دنیا لە دیدی ئەدیبان و عاریفاندا

...........

ژیانی دونیا گوزەرگاو خەون وخەیاڵ و پێنج و دوڕۆژێکە تابڵێی کەم و کورتە ئێمە تیایدا غەریبەو ڕێبوار موسافیرێکین و دەبێ لەوکات و ساتەی بۆمان دیاریکراوە بارگەو بارخانەی خۆمان بپێچینەوەو وەغەرکەین و بۆ ئەبەد چاومان لێک بنێین و ماڵئاوایی لەم ژیانەبکەین، بۆیە ئەم ژیانە کورت و کەمە هی ئەوەنیە دڵمانی پێیەوە بلکێنین و قاچەکانمانی تێدا توند بچەقێنین و ڕەگ و ڕیشەمانی تێدا ڕوبچوێنین، وەک لە کوردەواریدا باوەو وتراوە گوریسی لەژێر ڕاخەین و باوەشی پێدابکەین و ئومێدی لەسەر هەڵچنین و بەهیوادرێژی و خۆشەویستی قوڵەوە بۆی بڕوانین و تێیدا قاڵ و قوڵ ببینەوە،

چونکە تەنها ڕێڕەوێکەو مەنزڵگاو جێی مانەوەو پشوو ڕاحەت نیە، هەر وەک پرسیار لە حەزرەتی نوح سەلامی خودای لەسەرب کرا کە ئاخۆ ژیانی دونیای چۆن دێتە بەرچاوو چۆن لێکی دەداتەوە بەو پێیەی درێژترین ژیان ژیاوەو زیاتر لەهەموان تیایدا ماوەتەوە،

لە وەڵامدا فەرمووی: وەک ئەوەی لە هۆدەیەکی دوو دەرکا گوزەر کەم لەیەکیان بڕۆمە ژوورو لەوی تریان دەربچم..!

زاهیدان و عاریفان دونیایان

چواندووە بەسێبەری ئەو باڵندەی کە لە ئاسماندا بفڕێ و خەڵک بەسێبەرەکەی سەرزەوی فریو بخۆن و وابزانن حەقیقەتی باڵندەکەیە!

یاخود بەو ڕاوچیەی کەلەتاریکیدا حەیوانێک ڕاو دەکات و کەیفسازەبێ، کەچی کاتێ ڕوناکی دەگاتێ ئەوجا دەزانێ کە بەرازێکی ڕاو کردووە نەگۆشتەکەی دەخورێ و نەپێستەکەشی سودی دەبێ بۆی!

هەندێ تر بەو دەبدەبەو میزڵدانە چواندوویانە کە پڕ هەوا دەکرێ و منداڵ زۆر کەیفی پێ دێ و یاری پێدەکا،

کەچی لە پڕ بەرشتێک دەکەوێ بەتاڵ و پووچ دەبێتەوەو پارچە پارچەدەبێ!

هەندێکی تر بەتوێکڵی پیوازیان چواندووە، کەلەگەڵ لاچوونی هەر توێکڵێک چەندین فرمێسک ئەڕژێن لەگەڵی!

بازێکی تر وتوویانە،

دنیا پێچی مێزەرێکە

مێزەر: مەبەست لەو پارچە کوتاڵەیە کە مامۆستایانی ئاینی پێچ پێچ لەسەری دەبەستن، پێچی مێزەر کوورتە و بۆ بەستن کاتی کەم دەوێت، چووێنراوە بەتەمەنی مرۆڤ، بەراورد بە تەمەنی دنیا و زەوی زۆر کوورت و کەمە. واتە: دنیا هەر دەبڕێتەوە، ئەوەی بۆ مرۆڤ دەمێنێتەوە، کردەوەی چاکە

ئیدی ژیان دەسوڕێ چەشنی سوڕانی گۆی زەوی، زۆر کەسی بەرز، بە تێپەڕبوونی کات نزم دەبێ، وە زۆر کەسی نزم بە تێپەڕبوونی کات بەرز دەبێ، دەوڵەمەند هەژار دەبێ، هەژار دەوڵەمەند دەبێ،

خوا دەفەرموێت:

(..وَتِلْكَ الْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ ...)آل عمران/۱٤۰

(..وَتُعِزُّ مَنْ تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَنْ تَشَاءُ...)آل عمران/۲٦

 ئەمە ژیانە، دایمە لە جوڵە و گۆڕانکاری دایه، مرۆڤەکان هەمیشە باش نین، وە هەمیشەش خراپ نین، بە ڕەهایی حوکمدان بەسەریان هەڵەیە، دەشێ ئەوەی لای ئێمە خراپە، لای خودا خۆشەویست بێ، تەنانەت وەکو لە فەرموودەدا هاتووە، (رُبَّ أشعث أغبر مدفوع بالأبواب، لو أقسم على الله لأبرَّه)

ئێمە هەمیشە وا هەست دەکەین، ژیان ئاسانە و چاکی تێگەیشتووین، دەوروبەرمان دەناسین و دەزانین، چ لە هەگبەیاندا هەیە. بۆیە زۆرجار دەڵێین: " کاسە لێژ بکەوە، چی لەناو دابێ، ئەوەی لێ دەڕژێ "

بەڵام بێ ئاگا لەوەی بەنی ئادەم؛ خۆی ئاڵۆزە و لە ژیانێکی ئاڵۆزیش دایە

وەکو (مەحوی) دەڵێ :

ھەر گفتوگۆمە، کەچی ھەر دەڵێم و تێ ناگەم

ھەر جوستوجۆمە، کەچی ھەر دەڕۆم و پێ ناگەم

چاوم ڕوا و گۆشەی ئەو ئەبرۆوەم نەدی

دڵ بوو بە بەحری علووم و لە ئەلف و بێ ناگەم

بۆیە، زۆرێک لە شاعیر و عاریفان، لە فێڵ و وێنە ساختەکانی ژیان هۆشداریان داوە، چونکە بونیام؛ بەردەوام نوقمی وەهم دەبێ و، خۆی لێدەبێ بە پاڵەوان. ژیانیش بەردەوام وێنەی خۆی دەگۆڕێ!

..

مەحوی لە دوو دێڕی تردا، وێنەی ژیان زۆر جوان ڕووندەکاتەوە و، بە جۆرێک بەشێکی زۆر لە شیعرەکانی زەمی دنیا و دنیاپەرستانە. لە دێڕی یەکەمدا، وێنەی ژیان بە سەرابی بیابان دەشوبهێنێت، لە دێڕی دووەمدا، دەڵێ مرۆڤ لە ژیانی دا گەوهەر بە پشقل دەگۆڕێتەوە .

بەئاوی تێگەیشتین ئێمە, دنیا هەر سەرابێ بوو

هەموو دەشچن بەخنکان و لە وشکیشە مەلەی مەخلوق

لە سووقی دەهردا دووکانی هەرکەس موددەتی عومرە

گوهر دانە بە پشکڵ دانە(مەحوی)! مامەڵەی مەخلووق

هەر لە سەرزەنشتی ژیان پەرستان و فریودراوانی دنیا، مەحوی مەزن دەڵێ، ئەگەر بە ئەندازی پەرۆشی وان بۆ دنیا، پەرۆشیم هەبێ بۆ دین دەبمە پێغەمبەر .

ئەوەندەی ئەھلی دنیان ئەھلی دنیا، تاقە ڕۆژێ گەر

بە قەڕنێ من ئەوەندە ئەھلی خودا بم دەبمە پێغەمبەر

هیچ شاعیرو عاریفێ بەقەد مەحوی دونیای نەناسیوەو لێی نەدواوە بۆیە لەو دەست پێ دەکەین و هەندێ لە شیعرەکانی تری ئاماژە پێ دەکەین، دواتر ڕاستەوخۆ دەچینە سەر شیعری شاعیرەکانی تر بێ ڕونکردنەوە لەبەر زۆر درێژ بونەوەی بابەتەکە،

شوکر هوشیارە مەحوی، تێ دەگا دنیا خەراباتە

کەمەستی بکا ئەهلی، خراپەی بۆچی لێ دەگرم!

...

خەیاڵی پوچی دنیا وا دەماغ و دڵمی پێچاوە

قیامەت مەگەر هەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم

...

چییە دنیا، ژنێکە هەر شەوی سک پڕ بە سەد فیتنە

سبەینێ زوو بە خوێنی جەرگی ئەهلی دڵ دەکا بێزوو

...

بە پەل پەل کردنی سبحەی ئەگەر ببوایە باوەڕیان

دەبوو قەد بەم حەدە نەبوایە بۆ دنیا پەلەی مەخلووق

...

دنیا کەهیچە ، جوملە دەزانن ، کەچی چ کەس

مەردانە بۆ خودا نیە دەس هەڵگرێ لە هیچ

...

دنیا تیاتڕۆیە ، مەوەستە تیا ، بڕۆ

کێ مایەوە تیا ، کە نەبوبێ تیا ، تڕۆ

...

شاهی ڕۆم و خاکی عەجەم موڵکی تۆ بێ بەیەک عانە

عومری نوح و هێزی نەمروود زێڕی تۆبێ ئەم شاخانە

جەماڵی یوسفت هەبێ و زانای لوقمانی حەکیم

ئەنۆشی شەڕابی مەرگ و خانە و لانەت گۆڕستانە

ــــــــــــــــ

 

هەر چەندە کە عومری خزر و جامی جەمت بوو

چونکە ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو!

ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات

ئەو ڕۆژە کە مردی، نە ئەوت بوو و نە ئەمت بوو!

 

نالی

..

دڵ بەدنیا خۆش مەکە قەسرو نیگار و نەخشی چین

ماڵی ئاخیرمان قوڕە قوڕمان بەسەر بۆکوێ بچین

 

لوتفی

..

وەفای ئەم چەرخە بێ تانو پۆیە

جەفای بێ پایان ڕاستی درۆیە

 

بڵێ دەروونم پڕ لە زووخاوە

ئەسبابی مردنم ئامادە کراوە

 

خادیم

..

دونیا هەمووی هیچە و ئەهلی دونیا هەمووی هیچ

ئەی هیچ! بۆ هیچ خۆت سەخڵەت مەکە بە هیچ

ئەزانی ئەوەی لە تەمەن ئەمێنێتەوە چیە؟

میهرەبانی و خۆشەویستی و باقی هەمووی هیچ

 

مەولانای ڕۆمی

..

ئەهلی دنیا نین ئەوی پیاون لە کن ئەهلی سەڵاح

گەر دەڵێن پیاوین لە دنیا بۆ دەکەن خۆیان نیکاح

 

حەمدی

..

عادەتی ئەم چەرخە وایە، ئەهلی دڵ غەمگین ئەکا

شا هەمیشە ماتە، پیادە مەیلی جێی فەرزین ئەکا

ئەبلە وا دایم لە عەیش و شادمانی و عیززەتا

ئەهلی عیرفان و کەماڵ ئێستاکە زاری و شین ئەکا

 

ئەحمەد موختار جاف

..

جیهانی بێ سەبات و بێ بەقا بۆ پیر و بەڕنا بێ

نەڵێ مەردم کە دنیا پشتی لەو، ئەو ڕوو لە دنیا بێ

 

زێوەر

..

دنیا گشت ڕۆژێ بەرگێ ئەگۆڕێ

کە شووی تازەی کرد کۆنە ئەتۆرێ

مێردە تازەکەی سەیری کۆن ئەکا

هیچ پەڕوای نییە ماچ و بۆن ئەکا

نازانێ کە بەم سات و سەودایە

یەکێکی تری لە کەمین دایە

 

پیرەمێرد.

..

مەنازە بە بوون، مەگری بۆ نەبوون هیچیان تاسەر نین، نە بوون نە نەبوون مەڵێ فەقیرم، كوفری نیعمەتە بۆ تۆ لەش ساغی ماڵ و سەروەتە

 

پیرە مێرد

..

بووکی دونیا شوو بە مێردی جاهیل و ئەحمەق ئەکا

حەقیقەتی بێزوو بە خوێنی جەرگی ئەهلی حەق ئەکا

 

صابری

..

بەس بکە مەیلی جهانداری لە دونیای بێ وەفا

نایەنێ ئەم قیمەتە کەم بۆی بخۆ جەور جەفا

ساعەتێ فکری قیامەت کە کەسبحەینێ ئەڕۆی

چی ئەکەی جوابت چییە تۆ چی ئەڵێی لەو ڕۆژەدا

تاوەکو ماوی لە دونیادا (احسان)ی خۆت

گەر نەکەی مەسٶول دەبی کێ دێ جەوابی تۆ دەدا

 

صابری

..

دنیا کە بەتۆ تێکەڵە من تێکەڵی نابم

ئەو بێ شەڕەفە قەت دەمەوێ سەروەت و ماڵی

 

حەمدی

..

ئەحواڵی ئەم زەمانە لە کایەی مناڵ ئەچێ

دنیایەکی چ پووچە لە زەرفی بەتاڵ ئەچێ

 

حەمدی

..

ڕابوێرە بەسەربەرزی بەنان و ئاوێک

سەر دامەنوێنە بۆ هەموو ناپیاوێک

لەم ژینە کە هەر دەمێکە دێت و دەڕوا

مەردایەتی مەفڕۆشە لە پێناو تاوێک

 

خەییام

..

ئەم گۆزە وەکوو من بووە دڵدار و هەژار

جارێکی دڵی خۆش بووە، سەد جار خەمبار

ئەو هەنگڵ و دەسگرەی لە ملیا دیوتە

دەستێ بووە، زۆر خراوەتە سەر ملی یار

 

خەیام

..

بۆ گۆزە کڕین دەچوومە لای گۆزەکەرێک

سەد گۆزە بە من پێکەنی، هەر یەک لە بەرێک

ئێمەی وەکوو خۆت ئەبەی سبەینێ خۆشت

وەک ئێمە دەبی بە گۆزە، لای بێخەبەرێک

گۆزێک لە دەسم شکابوو، ئەو گریا بۆم

خەم دات نەگرێ، منیش یەکێکی وەک تۆم

زۆر جار منیش وەکوو تۆ گۆزەم دەشکاند

تۆش ڕۆژێ دەبی بە گۆزە، دەشکێی وەک خۆم

 

خەیام

..

گەلێک جاران وتوومە ئەم وتارە

کە دونیا بێ بەقایەو بێ قەرارە

ئەوەی دائیم دەمێنێ و پایەدارە

لە دونیا دا فەقەت هەر یادگارە

 

عبدالسلام، مدرسی (خانی)

..

تۆ فریوت خوارد بە موڵکی بێ وەفا

ژین بە عومرێک تۆ دەکەی نیتی بەقا

..

گەییە شەوخۆش، ڕۆژی بێ حەد خۆشێ ژین

گەییە خاک باو، ئاو بەناری پڕ لەتین

ڕۆژ درەنگە تاو لە دیوار هاتەخوار

هەر لەخەودای جار بەمەستی جار خومار

حەکیم نیزامی گەنجەوی.

..

شاد بژی مایەی عومرت دەمێکە

هەر گەردێک لە خاک "کەی" و "جەم"ێکە

 

چۆنیەتی دنیا و ئەسڵی ئەم عومرە

خەوە و خەیاڵە و تەفرە و تەمێکە!

قانع

..

چ دەستەی تازە، چ پیرانی کۆن

هەموو یەک بە یەک، وەک هاتوون ئەڕۆن

 

دنیا نامێنێ تا سەر بۆ کەسیان

چۆن هاتن و چوون، ئەبێ بێن، بڕۆن!

 

خەییام_گۆران

..

دنیا لەسەر هیچ بارێ ناوەستێ

نابێ پیاوی ژیر پشتی پێ بەستێ

ئاڵێن چەرخ لەسەر بارێ نامێنێ

ئەمڕۆ گەدایە، کەشابو دوێنێ

پیرەمێرد

ـــــ

دونیای بێ وەفا چەرخی جادووگەر

هەوارگەی خەفەت جێگای دەردیسەر

کاروانسەرای کۆن ماڵی دەرد و ئێش

جێگای پەژارەی شەهەنشا و دەروێش

بنووسن دونیا جێگای جەفایە

بێ عەهدو پەیمان زۆر بێ وەفایە

حاڵی

..

فەرمانی خوایە ئامۆژگارییە

پەندێکی جوانە هۆی ڕزگارییە

دووربین لەوانەی کەبێ ئیمانن

دین بەبازیچە و عەبەس ئەزانن

مەستن بەهەوای پەستی و سەرمەستی

مەغرورن بە هۆی دونیا پەرستی

حاڵی

..

خۆشە ڕۆژێ لە عالەم دەربەدەربم

لە نێو ئەوزاعی دونیا بێ خەبەربم

وەفایی

..

عالەم هەموو وەک تەیرە، تەمەع دانە، ئەمەل داو

سەییادی ئەجەل، ساحەتی دونیا قەفەسێکە

تاهیر بەگی جاف

..

 

سەیرە هەرکەس ڕوو دەکاتە ئەم خەراباتەی وجود

کاسەکەی هەر چەندە پڕتربێ، ئەوەندە بۆشترە

حەمدی

..

باکم نیە ئەم چەرخە بڕوخێ کە بەسەرما

دنیا هەموو بێ بایەخ و قەدرە لە نەزەرما

کەمالی

..

تەواوی ژیان، شەش دەیە، وە ساڵ

لە دوای شەش دەیە، عومرێکی ، بەتاڵ

جۆرێ بمکوژە، خوایە بۆ یەک شەو

ناخۆش نەکەوم، کەومە گۆشەی ماڵ

عەباسی کەمەندی

..

کێ چاک دەزانێ چی دەکا گەردوون

یەکێ سەرکەوتوو، یەکێ سەرنگوون

شەریف

..

ئەی (کوردۆ) لە دنیا  کێ هەیە مل بۆ قەفەس نادا

کە ژین خەون و خەیاڵە مانەوە تیای، وەهمە، دەس نادا

مەرگ هێندە دڵڕەق و بێڕەحمە ماوەی یەک نەفەس نادا

کوڕی بێ تاسەر ئەم دایەی زەمانە، مەمکی کەس نادا

کە صەعبە شیری شەفقەت (مەحویا) لەم شێرە دۆشینە

 

موحەممەد کوردۆ

..

بەدەستم گرتووە، هەگبەی سەفەر دەرچم لە نێو ژینم

قەراری لێ بڕیم، زامی دڵی پڕ ژان و پڕ تینم

 

تۆراو

..

خۆزگە بۆ ئەو پێنج و دوو ڕۆژەی ژیانی خۆم، منیش

هەروەکوو(هێدی) مەلی تۆفانی بێ هێلانە بام

 

هێدی

..

بەس تەمەع ( لوتفی) بکە دونیایی دوون باقی نیە

هەم بخۆ، بۆ مردنی خۆت، کوانێ تۆپی چاوەکەم

 

لوتفی

..

پایەو سامانی دنیا هەنگوینە

لەمیش شیرینتر، باشەو ڕێی دینە

ئەوەندەش چوویتە لیتەی پارەوە

دەخنکێی، دەپسێی لە ژێر بارەوە

وەک هەنگ کە نیشتە ناو هەنگوینەکەی

پەلوپۆی ئەشکێ و دەرباز نابێ لێی

مرۆڤیش هەروا، کەوتە ناو دنیا

دەیان بیرو مەیل، ئابلووقەی ئەیا

وەک تەیری چاپۆک، کە داو بیگرێ

ت زۆر بجووڵێ، زووتر ئەخنکێ

کەدینی بەرداو دنیاش خنکانی

لەم لا بێبەشەو لەو پەشیمانی

 

شێخ ڕەئووفی نێرگزەجار

..

تف لە دین فڕۆش بۆ دنیای دەنی

تف لە سیاپۆش، بۆ دەوڵەمەنی

دنیا بەمیسال وێنەی دەریایە

مەلەنەزانیش وەک نابینایە

کەسێک ئەتوانێ لەم دەریا بژی

مەلە ئەزانێ و لێی شارەزایە

 

نامی

..

هەتا کەی ئەی فەلەک! بۆ بەختی من جەورو تەزەللوم بێ؟

وەچاکە چەند ڕۆژێ نەوبەتی لوتف و تەڕەححوم بێ

تەسەلسول تەعزیەی دونیا ئەبەد پایانی قەت نابێ

بەجێیە خەرقەیی (سالم) مودام ئالوودەیی خۆم بێ

 

سالم

..

دنیا نەگــێجــاو تاریـــکە شەو بی

جەلاو ڕۆشنیش جەلا چون خەو بی

مەولەوی

..

با مەکە لە خوەت ئاوا مەنازە

وە خوەت، ئەم دنیا وەک پردە بازە

تاوێ لە ژێر پای تۆیەو تاوێ تر

باوەش ئەکاتەو بۆ هەناوی تر

کاکە ئەحمدی موفتی زادە

..

ڕۆڵەم دوسێ تاوە عومری تیژپەڕ ئامان

نەک بتخەڵەتێنێ ئەم ژیانەی لەرەوەن

دنیای بەتەنێ وەک گەمەیەو کایەکلێ

پڕ کرنی ئاو دەس و کەلاکی بۆ گەن

 

کاکە ئەحمەدی موفتی زادە

..

هەرکەس ئازابێ و پیاوێکی ژیربێ

دوژمنی دنیای ئەبێ لە بیر بێ

چەند نەبی و وەلی چەندە پیاوی چاک

چەند گەدا و مەلیک خستنیە ژێر خاک

برا دڵ مەدە بەم بێوەفایە

هەرچی ئیشی بێ جەور و جەفایە

ئامۆژگاریی من نەچێ لە بیرت

تەرکی دنیا بێ دایم تەکبیرت

 

شەکیب واژەیی

..

هەرکەس بەبیبێتن کەماڵ، دنیایی وا پووچ و بەتاڵ

نەیکا دەبێ قەت قەت خەیاڵ، جاچۆن دڵم غەمگین نەبێ

 

شێخ ئەحمەدی کۆر

..

تەمەن کەدەرفەتی ژینە وێنەی خەونێکی ساتێکە.. یاپشووی ژیر ساباتێکە.. زوو دێت و زووش بەسەر دەچێ..وەک شیر لەناکاو هەڵدەچێ.. گڵۆڵەی دەم هەڵدێرێکە.. وەکو دەڵێن، کورتەو پێچی مێزەرێکە.. ئەمڕۆ کۆرپەیەکی زەبوون، بۆ باوەشی نازی دایک دەشنێتەوە..سبەینێ بۆتە لاوێک و پڕ بەدەمی دەدوێت و دەقریکێتەوە..جابۆ پەلەقاژەی دنیا، شەش حەوت ڕۆژی له دەوری خۆی دەخولێتەوە...

 

مەلا غەریب پێنوێنی

..

لە میانی گێتی، بوونی مرۆڤ ئەزموونە

کەیادی ژین مەرگ و مردنیش ڕابوونە

گەر یەک لە گەردوونی بێ گەرد گەردن کەچ بێ

بییرکاری جیهان تەنها بەرەو خوا چوونە

 

کۆساری

..

زەمانە پڕ جەفایە هەرچی هەیە بەڵایە

فیتنە لە فیتنە دایە لە دێهات و لەشاری

 

عاجز

ـــــــــ

لە کۆتاییدا بەپێویستی دەزانم کە ئاماژە بەوە بکەم لێرە مەبەست لە دونیای فانی و فریودەرە، واتە دیوە خراپ و خەراباتەکەین مەبەستە،

ئەگینا بەدویوەی تر وەک ئەوەی کێڵگەو پەیژەی قیامەت بێ و یان ببێتە هۆکارێک بۆ بەچنگخستنی بەهەشت و ڕەزامەندی خوا، یان بکرێتە مەیدانی مەردایەتی و پەیاکردنی بژێوی ژیان بەحەڵاڵی یان یان...تاد،

ئەوەش بابەتێکی ترەو دەرکرێ لە دەرفەتێکی تر وەک ڕاگرتنی هاوسەنگی له نێوانیان بەبابەتێکی تێرو تەسەل و سەربەخۆ لەبارەیەوە بدۆێین.