یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەراسیمی تایبەتی ناساندن بڵاوکردنەوەی کتێبی (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا)  بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت   
سلیم فریق عبدالله
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/01/2025 : 19:37:49
قه‌باره‌ی فۆنت
بەسەر کردنەوەی خودایە!

 

زۆرن ئەو کەسانەی پڕن لە گلەی لە دەست نەخۆشیان زۆر جاران گلەیی لە هەبوونی خۆشیان دەکەن، بەس چەند جوان دەبی ئەگەر خۆت بە ئارامی و بە حەوسەلەیی برازێنیەوە، ڕووی قسەم تەنها لە خودی نەخۆش نیە بەڵکو ڕووی قسەم لەو کەسەشە کە چاودێری نەخۆش دەکا جا هاوسەر بێ، دایک بێ باوک بێ خوشک یان برا یان هەر کێ بی، زۆر جاران ئەوانیش دەگەنە ڕادەی بێ ئارامی و بێ هیوا بوون لە میهرەبانی خوای گەورە و میهرەبان، چی دەبێ گەر هەریەک لە ئێمە ئەوها تەماشە نەخۆشی بکەین کە بەسەر کردنەوەی خوایە، بیرو قسەی ئەرێنی بکەین سەبارەت بە نەخۆشیەکەمان یان بۆ نەخۆشەکە، وایە (راسته) سادە دیارە بەڵام دڵنیا بن کاریگەریەکەی زۆر گەورەیە چونکە ئێمە بیر لە چی بکەینەوە ئەوە بۆخۆمان کێش دەکەین، بۆ نمونە بیری نەرێنی  قسەی نەرێنی دەڵێ باشتر نابم ئەو نەخۆشیە لە بەینم دەبا یان سەردانیکار بە نەخۆش دەڵێ بەراستی هەست دەکەم نەخۆشیەکەت زۆر خراپە بەس خوا شیفات بدە نەخۆشی زۆر بێ هیوا کرد، بیری نەرێنی بە چیرۆکێک پشت قایم دەکەم و قسەی نەرێنیش بە چیرۆکەک .

دەگێرنەوە فەیلەسوفەک جوتیارێکی بانگێشتی خوانێک کرد کاکی جوتیار بە داواکەی راز بوو خۆشحالی خۆی دەربڕی لە کاتی نان خواردن کاکەی جوتیار کاتێک قاپە شۆربایەکەی خرایە بەردەستی کرمێکی گەورەی تێدا بوو نەیوست فەیلەسوفەکە شەرمەزار بکا و شۆرباکەی هەموو تەواو کرد جوتیار گەرایەوە ماڵی خۆی ئەو شەوە لە تاو ئازاری گەدەی خەوی لێ نەکەوت، دەی وت ئەوە کاریگەری کرمەکەیە دەمەو بەیان گەرایەوە لای فەیلەسوفەکه تا دەرمانێک هەبی چارەسەری بکە، بەڵام بە تەواوی شۆک بوو کاتێک فەیلەسوفەکە پێی وت کە هیچ کرمێک له ناو قاپەکە نەبووە بەڵکوو وێنەدانەوەی وێنیەک بووە کە لە بینمیچەکە کێشراوە بردی بۆ ژووری نانخواردن و پرسیاری لێ کرد سەیرکە قاپەکە هیچ کرمەکی تێدایە؟ وەڵامی دایەوە و وتی نەخێر دواتر فەیلەسوکە کە قاپەکەی خستە ژێر وێنەی بینمیچەکە وێنەدانەوەی کرمەکە بەدیارکەت ئەوەی زۆر لەوانە سەیرترە دوای هەموو ئەمانە جوتیارەکە هیچ ئازارەکی نەما.

فەیلەسوفەکە پێی ووت کرمەکە تەنها لە ئاوازی خۆتە کەواتە کاتەک ئەنديشەی ناپەسەند ڕووی لە مێشکت کرد رێی مەدە چونکە لە هزری بەد کاری بەد دەکەویتەوە وەک چۆن  لە دنکە خورمایەک دارخورمایەکی بڵند و پزیسکێک شارێک دەسوتێنێ وە ئێستاش چیرۆکێش باس بکەین سەبارەت بە قسەی نەرێنی لە ڕۆژگارێکی دوردا دانایەک هەبوو رۆژانە دەچوو بۆ قوتابخانە وانەی بە نەوجەوانان دەوتەوە رۆژێک قوتابیەکان ڕێکدەکەون بۆ ئەوەی دانایەکەیان نەخۆش بخەن و بینێرنەوە بۆ ماڵ قوتابخانە دابخەن ئەوە رۆژە دانایەکە وەک هەمیشە دەچێتە قوتابخانە بۆ وانەوتنەوە دوای چەند خولەکەک یەکيک لە قوتابیەکان هەستا و وتی مامۆستا چی لێ قەوماوە ڕەنگی لە ڕوو بڕاوە؟ دانا لۆ ساتەک کەوتە بیرکردنەوە پاش چەند خولەکی تر مامۆستا وەبزانم چاوەکانت لەبەر نەخۆشی سور هەڵگەڕاوە دوای وڕژمی بۆمبارانی قسەکانی قوتابیەکان داناکە وای هەست کرد بەڵێ وەک بڵێیت ئەندامەکانی جەستە و ئەژنۆکانی سست و بێ توانە بونە. 

دواتر یەکێکی تر لە قوتابیەکان وتی مامۆستا بێ بەڵا بی بۆ وا بە سستی رێ دەکەی داناکە بەڕاستی لە بەرامبەر قسەکانی قوتابیەکان خۆی بە دەستەوە دا  قوتابخانەی داخست و چەند رۆژ لە ماڵەوە بە نەخۆشی ماوە کەواتە وشەکان زۆر کاریگەرن لە بەکار هینانی پێشەنگانە کار بکەن جارێکیان پێغەمبەر (د.خ) دەچێتە لای نەخۆشێک بە ناوی دایکی صائب پێی فەرموو:ئەوە چیتە دایکی صائب بۆ وا دەلەرزی؟ وتی ئەوە تام لێهاتووە خوا بیبرێ پێغەمبەر (د.خ)فەرمووی چۆن کوورە ئاسن لە ژەنگ خاوێن دەکاتەوە تاش ئاوا مرۆڤ لە تاوان پاک دەکاتەوە خوای گەورە چونکە زۆر مهیرەبان و بە سۆزولەبەر یەکەک لەم سێ هۆکارە بەندەکانی توشی بەڵا و تاقیکردنەوە دەکات:

یەکەم:دەیەوێ ئەو بەڵا و تاقیکردنەوەیە ببێتە کەفارەتی تاوانەکانی بەندەکەی لە تاوان پاک بکاتەوە و بە خاوێنی بیگەڕێنێتەوە لای خۆی

دووەم: جاری وا هەیە بەندەک زۆر لە خواى گەورە دوور دەکەوێتەوە  خوای گەورە توشی نەخۆشیەکی دەکات و دڵی نەرم دەبی و دەگەرێتەوە لای خوای گەورە 

سێیەم:جاری واش هەیە خوای گەورە پڵەوپایەکی زۆر بڵندی بۆ بەندەکەی دیاری کردەوە کە بەندەکەی بە خوا پەرستی و خێرکردن پێی ناگا خوا توشی نەخۆشیەکی دەکاتن و کەسەکەش سوپاسی خوای لەسەر دەکاتن خوای گەورەش لەبەرامبەری دا ئەو شوێنەی پێدەبەخشێ کە بۆی دیاری کردەوە جا بە تێروانینمان بۆ خوای گەورە جوان بێ دڵنیا بن خوا پێوستی بەوەی نیە کەس سزا بدە خوداى بەسۆز لە بە سۆزترین دایک بە سۆزترە ئاهـ و ناڵەکانتان بە (استغفر الله)برازێنەوە وە بزانە خوای گەورە لەبەر یەکەک لەبەر ئەو سێ هۆکارەیە نەخۆشکەوتووی کەواتە ئەگەر  یەکەمە و کەسیشمان بێ تاوان نیە دەستەکانت بەرز بکەوە بڵی خوایە زۆر سوپاس بۆ ئەو بەسەر کردنەوە و پاک کردنەوەیە 

ئەگەر دوای نزیک بونەوەت لە خوا لێی دوور کەوتوویەوە بڵێ خوایە زۆر سوپاس من دوور دەکەومەوە توَ ناتەوێ لێت دوور بکەومەوە و گەڕامەوە لات

ئەگەر بۆ ئەوەیە نەخۆشیەکەت زۆر لە تاوانەکانت گەورە تر بوو بڵی خوایە زۆر سوپاس من وا گومان دەبەم کە تۆ منت بۆ بەهه شت دورست کردوە من ناتوانم بە په رستش پێی بگەم بۆیە بەو نەخۆشیە تاقیمدەکەیەوە.

 پوختەی قسانم هەر کاتێک توشی نەخۆشی و تاقیکردنەوەیەک بووین کاڵای باڵامان بە سوپاس و سوپاسگوزاری برازێنینەوە دوور بین لە قسە و خەیاڵی نەرێنێ لەگەڵم بمێنەوە با باسی کەسە سەحرانیشنەکتان بۆ بکەم لە بیابان دەڕۆیشتم و ڕێگام لێ ون بوو لە لای ڕەشماڵێکی کۆن وەستام سەیری ناو ڕەشماڵەکەم کرد پیاوەک لەسەر زەویەکە زۆر بە ئارامی دانیشت بوو هەردووک دەستی بڕا بۆوە چاوەکانیشی لە دەست دابوو هیچ کەسێکی نزیکیشی لانەبوو لەبەر خۆیەوە بە چەند وشەیەک وڕتە وڕتی دەکرد لێی نزیک بوومەوە وزانیم دەڵێ:-

{الحمد لله الذي فضلنا على كثير ممن خلق تفضيلا}واتا سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە پلەوپایی منی بەرز کردەوە بەسەر زۆرێک لە دروست کراوەکانی دا سەرم سوڕما کە ئەو وشانەی دەوت سەیری حاڵم کرد زۆر بەی هەستەکانی لە دەست دابوو هەردووک دەستی بڕاونەتەوە هەردووک چاوی نابینایە خاوان هیچ شتێک نیە سەیری دەوروبەریم کرد گەڕام تا کەسێک ببینم کە خزمەتی بکە یان خێزانێک لەگەڵیا بژی کەسم نەبینی بەرەو لای رۆیشتم و هەنگاوم نا هەستی پێم کرد کێیە کێیە؟ وتم ‏السلام عليكم من پیاوێکم رێگام ون کردووە و لە ڕەشماڵەکەی تۆ ڕاوەستاوم ئەی تۆ کێی؟ بۆ چی بەتەنها لێرە نیشتەجێی؟ کەس و کارت لە کوێن؟ منداڵەکانت کەسوکارە نزیکەکانت؟ وتی من پیاوێکی نەخۆشم خەڵکی وازیان لێ هێناوم و زۆربەی کەس و کارەکەم مردوون،گوێم لێ بوو هەر ئەو وشانەت دووبارە دەکردەوە {الحمد لله الذي فضلنا على كثير ممن خلق تفضيلا}بۆ خاتری خوا کام فەزل و نیعمەت تۆى نابینای هەژاری دەست بڕاوی بە تەنهای وتی بۆت باس دەکەم و تێتدەگێنم بەڵام داواکاریەکم لێت هەیە بۆم جێبەجێ دەکەی وتم وەڵامم بدەوە بۆت جێبەجێ دەکەم وتی دەمبینی خودای گەورە بە چەندان تاقیکردنەوە تاقی کردومەتەوە توشی چەندان بەڵا و نەرەحاتی کردوم بەڵام سوپاس بۆ خوا سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە پڵەوپایی منی بەرز کردەوە بەسەر زۆرێک لە دروست کراوەکانی دا ئایا خودا ژیری و عەقڵی پێنەبەخشیوم تێدەگەم و بیر دەکەمەوە بەهۆی ئەقڵ و ژیریمەوە وتم بەڵی وتی چەند کەس دەبینی کە شێت و کەم ئەقڵن وتم زۆر زۆر وتی سوپاس بۆ خوا وتی خودا بیستنی پێ نەبەخشیوم گوێم لە دەنگی بانگ دەبی و لە قسە تێدەگەم دەزانم چ لە دەور و بەرم روودەدا وتم بەڵی وتی چەند کەس هەیە کە نابیستن و هیچ نابیستن وتم زۆر زۆر وتی سوپاس بۆ خوا وتی ئایا خودا زمانی پێ نەبەخشیوم یادی خوای پێدەکەم پێویستیەکانی خۆمی پێ دابین دەکەم وتم بەڵی وتی چەندان کەس هەیە کە ڵاڵن و ناتوانن قسە بکەن وتم زۆر زۆر وتی سوپاس بۆ خوا وتی خوا ئیسلامی پێ نەبەخشیوم خودا دەپەرستم و پاداشتم لە لای خوایە لەسەر بەڵا و نارەحەتی ئارام دەگرم وتم بەڵی وتی چەند کەس هەیە بت دەپەرستن  و نەخۆشیشن و بەدڵنیایوە رەنجەڕۆی دونیا و دواڕۆژیشن وتم زۆر کەس وتی سوپاس بۆ ئەو خودایەی کە پڵەوپای منی بەرز کردەوە بەسەر زۆرێک لە دروست کراوەکانی دا پیاوەکە هەر نیعمەتەکانی پەروەرگاری دەژمارد زۆر ڕەزامەند بوو بە بەشی خوا چەندان نەخۆش هەن کە بە قەد چوار یەکی ئەم پیاوە نەخۆش نین وەک ئەو کەسانەی توشی شەلال بوون یان نابیست بوون یان ڵاڵ بوون یان نابینە بوون یان ئەندەمەکی جەستەیان لە دەست داوە ئەگەر بێت و بەراوردیان بکەین بەو پیاوە پیرە وەک لەش ساغ وان لەگەڵ وەش زۆر بێتاقەتن و زۆر سکاڵای حالی خۆیان دەکەن دەگرین و لە پاداشتی تاقیردنەوەکەیان دڵنیە نین بەڕاستی ئەگەر نارەحەتیەکانی ئەو پیاوە پیرە بەسەر نەتەوەیەک دابەش کرا بایە بەشی دەکردن هەر بیرم دەکردەوە تا پیاوە پیرەکە وتی بەڵێ داواکاریەکەمی لە بیرە بۆم جێبەجێ دەکەی وتم بەڵێ پێویستی وداواکاریەکانت چیە کەمێک سەری داخستن و دواتر سەری بڵند کردەوە و وتی کەسم لەگەڵ نیە تەنها کورێکی چاردە ساڵانم نەبێ هەر ئەوە نان و ئاوم پێدەدا دەست نوێژم بۆ دەشوا بە کارەکانم هەڵدەستێ لە بەیانیەوە ڕۆیشتوە بۆ ئەوەی خواردنم  بۆ پەیدا بکە تاوەکو ئێستا نەگەراوەتەوە نازانم ماوە یان مردووە هەر وەکو دەمبینی من پیاوەکی پیری نابینم  ناتوانم بە دوای دا  بگەرێم هەواڵیم بۆ بپرسە ئاگادارم بکەوە پاشان هاتمە دەرەوە نەمدەزانی بۆ چ لایەک برۆم کوێی بۆ بگەرێم دەمویست کەسێک ببینم پرسیاری لێ بکەم ئاورم دایەوە و نزیک ڕەشماڵەکەی کابرا  گردۆڵێکم بینی کۆمەڵە قەڵە ڕەشێکی بەسەرەوە بوو وەک ئەوەی بەسەر شتێکەوە کۆ بوبێتنەوە لە دڵی خۆم وتم ئەو باڵندانە لەسەر لاشەیەک یان خواردنێک نەبێ کۆ نابنەوە بەسەر گردۆڵەکە دا سەرکەوتم و بەرەوو لای باڵندەکان دا ڕۆیشتم باڵندەکان هەڵفرین و کاتێک سەیرم کرد کورێکی منداڵکاری لێبوو مرد بوو جەستەی پارچە پاڕچە بوو بوو وەک ئەوەی گورگ وای لێ کرد بێتن و پاشان بۆ باڵندەکانی بە جێ هێشت بێتن ئەوەندەی بۆ پیاوە پیرەکە دڵگران و غەمبار بووم ئەوەندە بۆ کورەکەی غەمبار نەبووم لە گردۆڵەکە دابزیم و هەنگاوم نا لە نێوان دڵ تەنگی و سەر سوڕمان دا بووم کەئایا برۆم پیاوە پیرەکە بە تەنها بەجێبێلم  و بە تەنها بمینێتەوە یان بەگەرێمەوە و هەواڵی کورەکەی پێ رابگەێینم 

بەرەو ڕەشماڵی پیاوەکە چووم و گوێم لێ بوو یادی خوای دەکردەوە لەو کاتەدا ئەیوب پێغەمبەرم (د.خ) بە بیرداهاتەوە چومە ژوورەوە و سلاوم لێ کرد چۆن بە جێمهێشت بوو هەر وا بوو ئەو هەژارە زۆر بە تاسەوە بوو بۆ هەواڵی جگەر گۆشەکەی و وتی کوا کورەکەم وتم سەرەتا وەڵامم بدەوە تۆ لە لای خوا خۆشەویست تری یان ئەیوب (د.خ) وتی ئەیوب وتم دەی کەواتە تاقیکردنەوەکەئ ئەیوب (د.خ) لە تاقیکردنەوەکەی تۆ گەورەترە وای دابنێ کە کورەکەت لە لای خوایە لە لای چیایەکە بە مردووی بینم گورک لاشەکەی خوارد بوو بە ئاهـ و حەسرەتەوە هاواری دەکردوو دەیوت لا اله الا الله منیش هەر ئارامم دەکردەوە و پاشان هاوارەکانی زیادی دەکردوو لەبەر دەستم گیانی سپارد و مرد بە راخەرەکەی ژێری دامپۆشی و چوم بۆ ئەوەی کەسێک بدۆزمەوە تا یارمەتیم بدات و کارێک بکەین و بینێژین سێ پیاوم بینی بەسەر ئاژەڵەکان وەک رێبوار وابوون بانگم کردن و هاتن بۆ لام و پێم وتن ئایا دەتانەوێ پاداشتان دەست بکەوێ لێرە پیاوێکی موسلمان مردەوە و کەسیشی لێ نیە دەتوانن هاوکارئ یەکتر بکەین بۆ شۆرین و بە خاک سپاردنی وتیان بەلێ چوون ڕەشماڵەکەوە بۆ ئەوەی لاشەکەی هەڵگرن کاتێک روخساریان بینی هاواریان کرد (أبو قلابة) کەسێک بوو لە زانا بەناوبانگەکانیان کات و زەمان و دونیا بۆ کەس تا سەر نامێنێ بەڵا و نارەحەتیەکان ددانی تیژیان لێ گیر کرد هەتا بە تەنها و دوور لە خەڵکی ژیا و دوور لە خەڵکیش گیانی سپارد بە ئەرکی سەر شانمان هەستاین و ناشتمان و لەگەڵ ئەو سێ کەسە رۆیشتین بۆ شار کاتێک شەو خەوتم (أبو قلابة)م بینی شێوەیەکی زۆر جوانی هەبوو جل و بەرگێکی سپی لەبەر دابوو جەستەی تەواو بێ کەم و کوڕی بوو بە زەویەکی سەوزای جوان دا دەڕۆیشت وتم ئای (أبو قلابة) چی وای لێ کردی بەم شێوەیە بتبینم وتی خوای پەروارگار بەهشتی پێبەخشیم لە بەهشتیش پێیان گۆتم(سَلَٰمٌ عَلَيۡكُم بِمَا صَبَرۡتُمۡۚ فَنِعۡمَ عُقۡبَى ٱلدَّار) الرَّعْد : ٢٤ فریشتەكان پێیان دەڵێن: سەلامتان لێبێ‌، سڵاوێكی تایبەت بە ئێوە، بەهۆی سەبر و ئارامگرتنتان لەسەر تاعەتی خوا، لەهەمو خراپەیه‌ك سەلامەت بون و پارێزراو بون، كەواتە باشترین عاقیبەت و سەرەنجامی شوێنی مانەوە، بەهەشتە،خوایە گیان لە ئەو کەسانە بین کە ئەو سەلاممان لێ دەکرێ.