له 2 / ڕێبه‌ندانی /2645ك به‌رامبه‌ر 22 / 1 / 1946 م به هه‌وڵ و هێز و بازوی كه‌ڵه‌مه‌ردانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان توانیان كۆماری كوردستان دامه‌زرێنن و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و كۆماره گوڕ و تینی دڵانی كورد و گورزی گورچك بڕ بوو بۆ دوژمنان بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی كه هه‌موو كوردستانیه‌ك له ته‌واوی دونیا پیرۆز بایی له‌یه‌كتری بكه‌ن .
منیش له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌ڵێم :
1- ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك كار بكه‌ین بۆ نه‌ته‌وه و برایه‌تی نێوانمان.
2- پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به ده‌ستمان هێناوه.
3- زانایانی ئایینی ئیسلامی هه‌میشه پێشه‌وایان له یادبێت كه چۆن سه‌ری دانا له پێناوی كورد و كوردستاندا وه مێزه‌ره‌كه‌ی سه‌ری به په‌تی سێداره كه‌وته زه‌وی و بوویه ڕه‌مزی تێكۆشانی كورد .
4- كاركردن بۆ زیاتر و باشتر كردنی خه‌بات له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به واتای توانا مه‌ندی له سیاسه‌تی خه‌باتمان تا بتوانین ئامانج و ئاواته‌كانمان بپێكین.
5- سه‌ركرده و سیاسیه‌كانی وڵات خه‌باتیان وه‌كو پێشه‌وا بێت تا ئه‌و كاته‌ی كه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان ڕۆحی خۆیان ببه‌خشن.
جارێكی تر پیرۆزه یادی ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان و نوخشه له سه‌ربه‌خۆی هه‌موو پارچه‌كان بێت. |