یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-09-30
کۆچی پێغەمبەر لە مەککەوە بۆ مەدینە

کۆچی پێغەمبەر لە مەککەوە بۆ مەدینە
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

موسڵمانان:
مانگی موحەرەم یەکێکە لەو چوار مانگەی کە مانگەکانی حەرامیان پێدەگووترێت، ئەوانیش (رەجەب و ذو القعدة و ذو الحجة و محرم)، هەر لەو مانگە پیرۆزەدا پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم لە شاری مەککەوەو بۆ مەدینە کۆچی کرد، کە وێڕای پیرۆزباییکردن لەم یادەدا، بە پێویستی دەزانین تیشکێك بخەینە سەر یادی کۆچی پێغەمبەری خوا.

پێویستە لە سەرەتاوە باس لەوە بکەین کە هیجرەت یان کۆچکردن جیاوازە لەگەڵ هەڵاتن، چونکە هەڵاتن بێ خۆ ئامادەکردنەو ئامانج لێی خۆرزگارکرنە لە لەناوچوون، بەڵام هیجرەت ئامادەسازی بۆ دەکرێت و بۆ رێکخستنی کاروبارەکانە، هەر بۆیەش کۆچی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئامادەسازی بۆ کرابوو، پێغمبەرمان پێی خۆش بوو کۆچ بکات بۆ شوێنێك کە هاوپەیمان نەبن لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکانی وەك فارس و رۆم، ئەوە بوو لە ساڵی دەیەمی پێغەمبەرایەتی کۆچی کرد بۆ طائیف و مانگێک و دە رۆژ لە ناویان مایەوە، بەڵام هیچ سوودی نەبوو، بە پێچەوانەوە لەسەر دەستی طائیفەی ثەقیفو طائیفەکانی ترەوە کەوتە ژێر ئازارو ئەشکەنجە، ئا لەم ساڵیدا پێغەمبەری خوا سوود لە زیارەتکارانی حەج دەبینێت، ئەو عەرەبانەی بە نیازی طواف دەهاتنە زیارەتی کەعبە، هەرچەندە خۆیان کەسانی خراپیش بوون و لەگەڵ خوا بت و صەنەمیان دەپەرست، پێغەمبەری خوا هیچ دەرفەتێکی لە دەست نەدەدا، بۆیە لە ترسی موشریکەکانی مەکە کەسانی وەك ئەبو جەهل و ئەبو لەهەب شەوان بە ناو خێوەتگەکان دەگەڕاو دەعوەی لە ناو دەکردن، بۆ دیاریکردنی خەڵکەکەش پشتی بە ئیمامی ئەبوبەکر دەبەستی، چونکە لە ناسینی طائیفەکانی عەرەب زۆر شارەزا بوو، هەموویانی دەناسین، (بنی عامر صعصعة) تیرەیەکی زۆر بەهێز بوون، پێغمەبری خوا صلی الله علیه وسلم دەربارەی ئیسلام گفتوگۆی لەگەڵ کردن، ئەوانیش موسڵمان بوون، بەڵام داوایان کرد دوای وەفاتی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەوان ببنە گەورەو سەردار، بەڵام پێغەمبەری صلی الله علیه وسلم رازی نەببو، فەرمووی بەرپرسیارێتی لە ئیسلامدا بەم شێوەیە:

1/ (وَلَا يَحِلُّ لِثَلَاثَةِ نَفَرٍ يَكُونُونَ بِأَرْضِ فَلَاةٍ إِلَّا أَمَّرُوا عَلَيْهِمْ أَحَدَهُمْ) رواه أحمد، واتە: سێ کەس بە یەکەوە لە چۆلایێك بن، دەبێ یەکێك بکرێ ئەمیرو پێشەوایان.

2/ مەسئولیەت و بەرپرسیاریەتی دیاری و خەلات نییە، بەڵکو هەڵگرتنی ئەمانەتێکی گەورەیە، هەروەك پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم بە عبد الرحمنو کوری سومرەی فەرموو: (لا تَسْأَلِ الإِمَارَةَ ، فَإِنَّكَ إِنْ أُعْطِيتَهَا عَنْ مَسْأَلَةٍ وُكِلْتَ إِلَيْهَا ، وَإِنْ أُعْطِيتَهَا عَنْ غَيْرِ مَسْأَلَةٍ أُعِنْتَ عَلَيْهَا) متفق علیه، واتە: ئیمارەت و بەرپرسیارییەتی داوا ناکرێت، ئەگەر بە داواکردن پێت بدرێت ئەوا دەکەوێتە سەرت، ئەگەر بەبێ داواکردنیش پێت بدرێت ئەوا پشتیوانیت دەکرێت، واتە ئەگەر خۆت بە دوای بگەڕێی وەزەحمەت دەکەوێت بە سەرتەوە، بەڵام ئەگەر بەبێ داواکردن پێت بدرێت ئەوا خوا پشتیوانت دەبێت.

3/ نابێ داوای مەسئولیەت و بەرپرسیارێتی بۆ خۆت بکەیت، بەڵکو دەبێ حکومەت پێی بدات و خەڵکیش پێی رازی بێت، پێگەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی: (إنا والله لا نولي هذا العمل أحدا يسأله أو أحدا يحرص عليه)، واتە: سوێند بە خوا ئەم کارە نادەینە کەسێك کە داوای بکات یان رژد بێ لەسەری.
4/ نابێ بەرپرس تەماحکار بێت یان سوور بێت خۆی پێ دەولەمەند بکات. پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (من استعملناه على عمل فرزقناه رزقا فما أخذه بعد ذلك فهو غلول)، واتە: ئەوەی بۆ کارێك بەکارمان هێنا بێت و رزقێکمان لەسەرەوە پێدا بێت، ئەوەی دوای ئەوە وەری بگرێت ئەوە خیانەتە.

موسڵمانانی بەڕێز

پاش ئەوەی پێغەمبەری خوا هیجرەتی کرد، یەکەم کار ئەنجامی دا دوای دروسکردنی مزگەوت دروستکردنی برایەتی بوو لە نێوان موسڵمانانی کۆچەری و ئەنصارییەکان، هەروەها لە نێوان ئەوس و خەزرەج، دوای ئەوە بڕیاری دامەزراندنی دەولەتی ئیسلامی دا، ئەمەش بەڵگەیە کە دەولەتداری بەبێ ئاین و برایەتی ناچەسپێ.
بۆیە ئێستا کە کوردستان بەو دۆخە ناهەموارە دەروات ئەرکی هەموو کایەکە برایەتییەکە قوڵتر بکاتەوەو، ململانێ و دووبەرەکی وەلاوە بنێت، ئەمەش ئەرکێکی ئاینی و نیشتیمانییە، بەتایبەتی باشترین وەفادارییە بۆ یادی کۆچی پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم.

باوەڕداران:.

ئیمامی عومەر رەزای خوای لەسەر بێت دوای راوێژکردن بە هاوەلان بڕیاریدا یەکەمی مانگی مەحەرەم بکاتە سەری ساڵی کۆچی، چونکە لەم رۆژەدا بوو پێغەمبەری خوا بڕیاری کۆچکردنی دابوو، لە مانگی ربیع الأول کۆچی دوایی کرد، لەوانەیە پرسیار بکرێت: بۆچی رۆژی لەدایکبوون یان وەفات یان پێغەمبەرایەتی، یان دابەزینی قورئان نەکراوەتە سەری ساڵی کۆچی؟ چونکە هیجرەت گۆڕانێکی بنەرەتی بوو لە پێغەمبەرایەتی و بەجێهێشتنی خۆشەویستترین وڵات و هاوبەشی صحابەکان و هۆکاری دامەزراندنی دەولەتی ئیسلام بوو.