یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-11-25
خراپی لە خۆباییبون خۆ بەگەورەزانین لە ئیسلامدا

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان: خۆ بەگەورە زانین بریتیە لەوەی خۆت لە هەموو کەس بە گەورەتر بزانی، وە بە چاوی کەم ته‌ماشای خەڵک بکەی، کە ئه‌مە مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە چون بۆ بەهەشت، هەروەک خوای گەورە دەفەرموێ: (تِلْكَ الدَّارُ الْآخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوًّا فِي الْأَرْضِ وَلَا فَسَادًا وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ(83)﴾. [سورة القصص)، واتە: با خەڵک دڵینابن کە ماڵی قیامەت و بەهەشت ئامادەیان کردونە بۆ ئەو کەسانەی نە لوت بەرزی و گەورەییان دەوێت لە سەر ئەرز، نە گەندەڵی و خراپەو و فەسادی، کەواته‌ هەر کەسێ کە لوت بەرز بێت یاخود گەندەڵ و فەساد بێت ئەمە بێبەش دەبێت لە بەهەشت.
هەروەها پێغەمبەر درودی خوای لەسە بێت دەفەرموێت (لا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ مَنْ كَانَ فِي قَلْبِهِ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ مِنْ كِبْرٍ، قَالَ رَجُلٌ: إِنَّ الرَّجُلَ يُحِبُّ أَنْ يَكُونَ ثَوْبُهُ حَسَنًا، وَنَعْلُهُ حَسَنَةً، قَالَ: إِنَّ اللَّهَ جَمِيلٌ يُحِبُّ الْجَمَالَ، الْكِبْرُ بَطَرُ الْحَقِّ، وَغَمْطُ النَّاسِ)) واتە: ناچێتە بەهەشت هەر کەسێک بە ئەندازەی زەرەیەک لوت بەرزی لە دڵ دا بێت، پیاوێک هەستا گوتی ئەی پێغەمبەر، پیاو حەزدەکات جلکی جوان لەبەر بکات پێڵاوی جوان لە بەر بکات، ئەمەش لوت بەرزیه‌..؟ پێغه‌مبەر فەرمووی: نەخێر، خوای گەورە جوانەو حەزی لە جوانییە، لوتبەرزی بریتیە لە ملکەچ نەکردن بۆ ڕاستی و بە چاوی کەم و سووك تەماشاکردنی خەڵك .

نیشانەکانی لووت بەرزی.
یەکەم/ تەماشاکردنی خەڵك بە بچوکی و بێرێزی.
دووەم/ وا دەزانێ کەس مافی لەسەر ئەو نییە، بەڵام ئەو مافی لەسەر هەموو کەسە.
سێیەم/ کە بە ناو خەڵك تێدەپەڕێ زۆر بە لەخۆبایبون دەڕوات و سەلام لە کەس ناکات.

پلەکانی لووت بەرزی
1/ لووت بڵند بەرامبەر خودا، وەک ئەوانەی خودا ناناسن، زیاتر ئەمانە سەرکردەکانن وەک فیرعەون، نەمرود هاوێنەکانیان تا ئەمڕۆ.
2/ لووت بەرزی بەرامبەر پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت وەک ئەوانەی تا ئێستا پێغەمبەر ناناسن.
3/ لووت بەرزی بەرامبەر خەڵک . کە ئەمەش چەند بەشێکی هەیە.
یەکەم / خۆ هەڵكێشان با ماڵ و سەروەت و سامان بۆ نموونە، دەوڵەمەند بە هەژار بڵێت ئەگەر بمەوێت تۆ بە پارە دەکڕم. ئایا ئەوەی خۆی بە ماڵ هەڵدەکێشێ نازانێ ئەم ماڵە خودا داویەتی، خوداش دەتوانێ لێی وەربگرێتەوە.
جارێک (ابن السماک) چووە لای هاڕونە ڕەشید لەو کاتەی هاڕونە ڕەشید پەرداغێک ئاوی لە دەست بوو خەریک بوو بیخواتەوە (ابن السماک) گووتی: ئەگەر ئێستا لێنەگەڕێم ئەو پەرداغە ئاوە بخۆیتەوە بە چەند لێم دەکڕی..؟، هاڕون گووتی: بە نیوەی ماڵی خۆم. گووتی: بیخۆوە نۆشی گیانت بێت. (ابن السماک) به‌ هاڕونی گووت: ئەگەر ئەو ئاوەی خواردتەوە بوو بە میز لێم نەگەڕایت بینیە خوارەوە، چەندم دەدەیتێ؟. گۆتی: هەموو ماڵم. پاشان (ابن السماک) گووتی: سبحان اللە ماڵ و سەروەت و سامان بە قەد پەرداغە ئاوێک قیمەتی نەبێت. قیمەتی چیە.
دووەم/ هەندێك کەس خۆی بە جوانی به‌ژنوو باڵا هەڵدەکێشێ، لە کۆتاییش بە پیربوون ئەم جوانیە نامێنێ.
سێیەم/ هەندێك کەس خۆی هەڵدەکێشێ بە بەهێزی جەستە و تەندروستی باش، بەم پێوەرە بوایە، دەبوایە فیل لە هەموو کەسێک گەورەتر بوایە. بەڵام گەورەیی مرۆڤ پێوانە دەکرێ بە ژیری و ئاقلی.
چوارەم/ هەندێك کەس خۆی هەڵدەکێشێ بە بنەماڵە و بابو باپیرانی.
پێنجەم/ هەندێك کەس خۆی هەڵدەکێشێ بە زانست و زانیاری.
شەشەم/ هەندێك کەس خۆی هەڵدەکێشێ بە دەسەڵات و قوەت بەڵام نازانن دەسەڵات بەس بۆ خوایە.
ئییمامی ئەسمەعی دەفەرموێ: جارێك کەسێکم دیت لە دەوری کەعبە تەوافی دەکرد، کۆمەڵێک خزمەتکارو پاسەوانی لە دەور بون خەڵکیان لەسەر ڕێگا لا ئەبرد، زۆر خۆی پێ گەورە بوو، دوای چەند ساڵێک لە بەغدا بینیم دەرۆزه‌ی ئه‌کرد. پێمگووت: گەورەم ئەتوم دیت لە دەوری کەعبە پاسەوانت هەبوو، ئێستا دەرۆزه‌ی دەکەی ..؟ گووتی خۆم لە هەموو کەس بە گەورەتر دادەنا بۆیە خوا وای لێکردم.
حەوتەم/ هەندێك کەس خۆی هەڵدەکێشێ بە نوێژو زیکرو عیبادەتی خوای گه‌وره.‌‌ پێغەمبەر دەفەرمووێ: (لن يدْخل أحد مِنْكُم الْجنَّة بِعَمَلِهِ . قَالُوا: وَلَا أَنْت يَا رَسُول الله ؟ قَالَ: وَلَا أَنا ؛ إِلَّا أَن يتغمدني الله برحمة مِنْهُ وَفضل) واتە: کەس لە ئێوە بە کردەوەکانی خۆی ناچێتە بەهەشت، گووتیان تۆش ..؟ فەرموی بەڵێ منیش مەگەر خودا دامپۆشێ بە ڕەحمی خۆی.

چارەسەری لووتبەرزی
یەکەم/ مرۆڤ خوای خۆی بناسێ و نەفسی خۆشی بناسێ.
دووەم/ شوێنکەوتوی ڕێبازی پێغەمبەر بێت درودی خوای لەسەر بێت.
سێیەم/ پەندوەرگرتن لە به‌سەرهارتی خۆ بە گەورەزانه‌کان.
چوارەم/ گەورەیی مرۆڤ بە لە خواترسی و تەقوایە. (إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ) واتە: گەورەترینتان لای خوا بە تەقواترینو لە خوا ترسانە.
پینجەم/ گرنگیدان بە پرسە کۆمەڵایەتیەکان ....