یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2017-01-06
گەشبینی

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان.
قورئان هەمیشە وانەی جوانی تێدایە بۆ گەشبینی و ، بۆ ئومێد و ئارامی، یەکێک لەم ئایەتە پیرۆزانە خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا) واتە بە ڕاستی لەگەڵ هەموو تەنگانەیەکدا خۆشی و ئاسانی دێت، بێگومان لەگەڵ هەموو تەنگانەیەکدا خۆشی و ئاسانی دێت.
ئەم ئایەتە پیرۆزە گەشبینی و ئاسوودەیی دلەکانی تێدایە، بۆیە پێغەمبەر دەفەرموێت: (لا یغلب عسر یسریین) واتە ناخۆشیەک هەرگیز زاڵ نابێ بە سەر دوو خۆشیدا.
پێغەمبەر هەموو کات گەشبین بووە ، کاتێ تەماشای ژیانی پێغەمبەر دەکەین یەک موقیفی تێدا نیە کە پێغەمبەر تێیدا ڕەشبین بێت، بەڵکو یەک ووشەش نیە کە بۆنی ڕەشبینی لێ بێت ، بەڵکو سەرتاپای ژیانی سەروەرمان هەمووی ئومێد و موژدە بەخش بووە.
پێغەمبەر لەو کاتەی لە مەکە بوو بانگەوازی دەکرد زۆر ئەزیەت و ئازاری گیانی پێغەمبەریان دەدا بە قسە و جنێوە ناشرینەکان (وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ) بەڵام بە ئومێدەوە دەیڕوانی .
کاتێ ڕوو لە شاری تائیف دەکات بۆ ئه‌وەی پەناگەیەک بدۆزێتەوە بۆ بانگەوازەکەی بەڵام لەوێندەر نەفامان نەزانان لە شار شاربەدەری دەکەن ، بەرد بارانی دەکەن ، هەر چی شایستە بەو زاتە نیە ئەنجامی دەدەن ، لەو کاتەدا جبرائیل کە پەیامی پەروەردگاری پێیە بە پێغەمبەر دەفەرموێت ئەگەر حەز دەکەی لە ناویان دەبەم؟پێغەمبەر دەفەرمووێت (لعل اللە ان یخرج من أصلابهم من یعبد اللە ولا یشرک بە شیئا) ئەوە ئەوپەڕی گەشبینی پێغەمبەر بووە...
کاتێ پێغەمبەر کۆچ دەکات بۆ شاری مەدینەی منەوەڕە ئیمامی ئەبوبەکر لەگەڵدایە ، ئێمامی ئەبوبەکر دەفەرموێت ئەگەر ئێمەیان بینی پێغەمبەر دەفەرمووێت (ما ظنك باثنین الله ثالثهما).
وە لە شەڕی بەدردا کە کافرەکان ۳ بەرامبەری جەیشی موسڵمانا بوون ، لەو کاتەش پێغەمبەر هەر کەشبین بوو دەیفەرموو (یسروا علی برکە اللە وابشروا....).
وە لە غەزوەی خەندەق بەهەمان شێوە پێغەمبەر بە دەنگێکی بەرز دەفەرموێت (والذی نفس محمد بیده لیفرجن الله عنكم ما ترون من شدة).
بۆیە گەشبینی مەنهەجی پێغەمبەران بووە
کاتێک براکانی یوسف هاتن بۆ لای باوکیان کراسێکی خوێناویان نیشانی باوکیان دا تا بیسەلمێنن کە یوسف مردووە.
کاتێکیش یوسف بوو بە دەستەڵاتدار لە میسر کراسێکی وەک بەڵگەی بوون و مانەوەی ئەو لە ژیان وە بوو بە شیفا بۆ نابینایی چاوانی .
کراسێک لە دوو حالەتی جیاوازدا.
یەکەمیان بۆ ئارامی و خۆڕاگری.
دووەمیان بۆ سوپاسگوزاری و شوکرانە بژێری..

موسلمانانی خۆشەویست:
خوای پەروەردگار ژیانی وا داناوە بەردەوام لە گۆڕان دایە و هیچ لە سەر یەک شێوە بەردەوام نابێت. وە ئەم ژیانە بەهەشتێک نیە کە دوور بێ لە ناخۆشی و ناڕەحەتی ، ئەم ژیانە خۆشی و ناخۆشی تیدایە، بەرز و نزمی تێدایە بۆیە گەشبین بە ژیان چرای ڕووناکی بەردەوامی ژیانە کە ناخۆشیەکانی سەر ڕێگا لادەبات و بە دوای چارەسەری ڕاستەقینە هەنگاو دەنێت، وە ئارام دەگرێ لە بە دیهاتنی ئاواتەکان ، هەموو کات بە حەزو خولیای زۆڕەوە دەڕوانێتە ژیان.
قوفلە داخراوەکانی ژیان تەنها بە کلیلی گەشبینی دەکرێتەوە، ئەگەر ئینسان گەشبین بێ لە ژیان ، بە ئاواتەوە بژی تامی ژیان دەکات، وە هەست بە پیرۆزی چرکە ساتەکانی دەکات.
گەشبینی لە خۆڕا دروست نابێ بەلکو لە ئیمانێکی پاک و بە هێز لە دایک دەبێ ، بۆیە ئیماندار دەزانێ خوای پەروەردگار چۆنی بووێ وا دەکات بە زانست و دانایی و وویست و ئیرادەی خۆییەوە .ئیماندار دەزانێ لە پاش هەر ترس و تۆقانێک کەنارێک هەیە لە ئارامی.
لە پاش کاتە سەخت و دژوارو و قەیرانەکان بەهەشتێک هەیە لە جوانی .
لە پاش هەر غەم و پەژارەیەک سرور و فرح و خۆشیەک هەیە.
لە پاش هەر تەنگانەیەک دەرچەیەک هەیە بۆ ڕزگار بوون.
بۆیە ئیماندار هەموو کات لە سەر خێر و خۆشیە، چونکە گومانی باشی بە پەروەردکارەوە هەیە، وە ئیماندار هەموو کات ئەم ئایەتە پیرۆزەی لەبەر چاوە کە دەفەرمووێت(وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ).
ئێمە لە کوردستان لەگەڵ کۆمەلێ قەیراندا بالی نائومێدی بە سەرماندا کێشاوە و بازاری گەرمە ، بۆیە لەو کات و ساتەدا زیاتر پێویستیمان بە خۆڕاگری و گەشبینی بە داهاتوومان هەیە.
ئێمە لە سەرەتای سەری سالین با هەنگاوەکانمان بە ئاراستەیەکی باشدا بڕوات بۆ باشتر کرد و چاکتر کردنی ژیانمان وە هەموو کات لە یادمان بێ کە خوایکمان هەیە هەریز فەرامۆشمان ناکات.
هاوەلەکانی موسا گووتیان: ئێمە بە هلاک چووین دەریا لە بەردەمماندایە، وە دوژمن لە دواوەیە.
موسا فەرمووی: خوام لەگەڵە.
ئێمەش هەموو کات دەبێ بزانین وە بلێین خوامان لەگەڵە.

لە کۆتاییدا ئەم چەند خاڵە بە بیرە خۆمان بهێنینەوە:
1- پێویستە بزانیت خوای گەورە قەدەری هەموو شتێكی لەسەر تۆ داناوە، دڵنیابە هەرگیز ئەو قەدەرە ناگۆڕێت... كەواتە خەم‌وپەژارەی زۆر هەڵمەگرە، لە ئایندەت مەترسە، چونكە ئایندەی تۆو هەموو مرۆڤەكان بە دەست خوای گەورەیە، خوای گەورە جگە لە چاكە شتێكی تری بۆ تۆ ناوێت.
2- ئەگەر چاوەڕانی كارێك دەكەیت، دڵنیابە خوای گەورە ئەو كارەت بۆ ئاسان دەكات ئەگەر بۆ تۆ باش بێت، هەروەها دووری دەخاتەوە لێت‌و بە باشتر بۆت دەگۆڕێت ئەگەر زیانی تۆی تێدا بێت، بە مەرجێك پشت بە خوای باڵادەست ببەستیت.
3- پێویستە باوەڕت وابێت كە هیچ سوودو زیانێك لە گۆڕێدا نییە، مەگەر خودای گەورە بیەوێت.
4- پێویستە بڕوات وابێت لە زووترین كاتدا گرفتەكانت كۆتاییان دێت، بەڵام بە مەرجێك خۆت تەسلیمی فەرمانەكانی خودا بکەیت.