یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقێ دهوكێ ئێکەتیا زانایان و ئه‌وقافا دهوكێ: پێدڤیە کەنالێ وار و مێڤانێ وێ داخازا لێبورینێ بکەن    *****    *****   لقی سلێمانى يه‌كێتی زانايان به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتى گوندى پاڕه‌زان ده‌كات    *****    *****   بە بەژداری سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی لە شارۆچکەی مەسیف بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا یادگار برادۆستی دەکات    *****    *****   ناونیشانی وتاری هەینی و بەرچاو ڕوونیەک بۆ وتاربێژان    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات    *****    *****   چالاکیەکانی لقی کۆیەی یەکێتی زانایان    *****    *****   خولا تایبه‌ت یا ماموستایێن ئایینی ل زاخو    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەژداری کردنەوەی مزگەوتی حاجی شەریف بیسەری دەکات    *****    *****   سیمینارێک لەبارەی مەترسیەکانی مادەی هۆشبەر لە شاوێس بەڕێوە چوو    *****    *****   لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەکی فراوان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2017-04-06
ئیسلام و كاركردن

به‌ڕیزان؛ ئایینى پیرۆزى ئیسلام هانمان ده‌دات و فه‌رمانمان پێده‌كات، كه‌ كاربكه‌ین و به‌دواى رزق و ڕۆزى بگه‌ڕێین، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ) التوبة(105) واته‌: به‌و خه‌ڵكه‌ بڵێ: هه‌رچى ده‌توانن له‌كاره‌كرده‌وه‌؛ ئه‌جامى بده‌ن، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ كاروكرده‌وكانتان ده‌بینێت، پاشان پێغه‌مبه‌ریشى -صلى الله علیه وسلم- لێ ئاگادارده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئیماندارانیش ده‌رئه‌نجامى ده‌بینن، پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاى ئه‌و خوایه‌ى، كه‌ زانایه‌ به‌ نهێنى و ئاشكرا، ئینجا ئاگادارتان ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌موو ئه‌و كاروكرده‌وانه‌ى كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ریش -صلى الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێ: (اذا قامت القیامه‌؛ وفی ید أحدكم فسیلة؛ فان استطاع الا تقوم حتى يغرسها، فليغرسها). واته‌: ئه‌گه‌ر رۆژى قیامه‌ت داهات و له‌ده‌ستى یه‌كێكتان شتڵى دارێك هه‌بوو؛ ئه‌گه‌ر بتوانن پێش ئه‌وكاته‌ دایبچێنن؛ ئه‌وا بیچێنن. به‌ڕێزان؛ بانگه‌وازى ئیسلام بۆ كاركردن، به‌شێكه‌ له‌ بانگه‌واز بۆ خواپه‌رستى، چونكه‌ مرۆڤ ده‌زانێ پاداشت په‌یوه‌سته‌ به‌كردار، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: (وَأَنْ لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى) النجم (39) واته‌: هیچ نایه‌ته‌ ده‌ست مرۆڤ ناكه‌وێ، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت، كه‌ خۆێ بۆ ماندووكردووه. بۆیه‌ ئیسلامى پیرۆز؛ موسڵمانانى هانداوه‌ له‌سه‌ر كاركردن له‌ هه‌موو بواره‌شه‌رعیه‌‌كان، به‌پێى پێداویستى كۆمه‌ڵگا، به‌ شێوه‌ك كه‌ ببێته‌ مایه‌ى پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگا و كۆڵنه‌درێ له‌پشكنین و هه‌وڵدان و كاركردن، هه‌روه‌ك له‌ قوڕئانى پیرۆزدا هاتووه‌: (هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِنْ رِزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ) الملك (15) واته‌: هه‌ر ئه‌و خوایه‌ زه‌وى بۆ فه‌راهه‌مكردوون؛ چۆنتان بوێ به‌كارى ده‌هێنن، ده‌ بگه‌ڕێن له‌گۆشه‌وكه‌له‌به‌ره‌كانى و له‌و رزق و ڕۆزیانه‌ى بخۆن كه‌ پێتانده‌به‌خشێ، دڵنیاش بن كه‌ سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لاى خوایه‌. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (اللَّهُ الَّذِي سَخَّرَ لَكُمُ الْبَحْرَ لِتَجْرِيَ الْفُلْكُ فِيهِ بِأَمْرِهِ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) الجاثية (12) واته‌: خواى گه‌وره‌ ئه‌و زاته‌یه‌، كه‌ ده‌ریاى بۆ ملكه‌چكردوون، تا كه‌شتى به‌ فه‌رمانى ئه‌و هاتوچۆى تێدا بكات، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵبده‌ن به‌خششه‌كانى خواتان ده‌سكه‌وێت، تا شوكرانه‌بژێربن و سوپاسى خوا بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ (وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِنْهُ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) الجاثية (13) واته‌: هه‌رچى له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه‌، هه‌مووى بۆ ئێوه‌ ملكه‌چكراوه‌و به‌خششه‌ له‌لاى خواى گه‌وره‌وه‌ بۆ ئێوه‌، كه‌ ئه‌و به‌خشش و دیاریانه‌ نیشانه‌ و به‌ڵگه‌ى زۆر هه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ بیرده‌كه‌نه‌وه‌.
به‌ڕێزان: خواى گه‌وره ته‌نانه‌ت له‌ ڕۆژانى هه‌ینیش داواى كاركردن و هه‌وڵدانمان لێده‌كات و، رۆژانى هه‌ینى تایبه‌تنه‌كراوه‌ ته‌نها به‌ عیباده‌ت و رۆژانى خۆدابڕاندن نیه له‌ ئیشوكار، وه‌ك ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى لێى تێگه‌یشتووه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێ: (فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) الجمعة (10) واته‌: هه‌ر كه‌ نوێژى هه‌ینیتان كرد؛ بڕۆن و له‌سه‌ر زه‌وى بڵاوببنه‌وه‌و به‌دواى به‌خشش و رزقه‌وه‌ بن و له‌خواى گه‌وره‌ى داوابكه‌ن. هه‌ربۆیه‌ كه‌ جارێكیان ئیمامى عومه‌ر –خوا لێى ڕازى بێ- له‌ دواى نوێژكردن چه‌ند كه‌سێكى بینى له‌ناو مزگه‌وت پاڵیاندابووه‌وه‌، ده‌چێته‌ لایان و پێیانده‌فه‌رموێ: چیده‌كه‌ن لێره‌! ئه‌وانیش گوتبوویان: پشتمان به‌خوا به‌ستووه‌، له‌سه‌ر خوایه‌ كه‌ رزقمان بدا.. ئه‌ویش فه‌رموبووى: خۆ ئاسمان زێڕ و گه‌وهه‌ر و ڕزقتان نابارێنێ؛ بڕۆن ئیش بكه‌ن.
پێغه‌مبه‌رى خواش -صلى الله علیه وسلم- هانى موسڵمانانى داوه‌ هه‌وڵى نانى ده‌ست و كارى بده‌ن و چاوله‌ده‌ست نه‌بن؛ وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ( ما أكل أحد طعاما قط خیرا من أن یأكل من عمل یده) واته‌: هه‌رگیز كه‌س نانێكى نه‌خواردووه‌، كه‌ باشتر و خێرتر بێت له‌نان و خواردنى كارى ده‌ستى خۆى. هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیش –علیهم الصلاه‌ والسلام- نانى ده‌ستى خۆیان خواردووه‌و كاریان كردووه‌، صه‌حابه‌و یاوه‌رانیش به‌ هه‌مان شێوه‌؛ ئه‌وه‌تا ئه‌و رۆژه‌ى هاوه‌ڵى به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كرى سدیق ده‌بێته‌ خه‌لیفه‌، قوماش ده‌باته‌ بازاڕ تا بیفرۆشێ.. له‌ڕێگا پێشه‌وا عومه‌ر –خوا له‌هه‌ردووكیان ڕازى بێ- چاوى پێده‌كه‌وێ و پێى ده‌فه‌رموێ: له‌مه‌ودوا ناكرێ كار بكه‌ى و كاتى ئه‌وه‌ت نابێ؛ ئێستا تۆ خه‌لیفه‌یت.. ئه‌وكات بڕیاردرا كه‌ له‌ به‌یتولمال مووچه‌ى بۆ ببڕدرێته‌وه‌و ژیانى پێ دابینبكرێ، له‌ برى سه‌رقاڵ بوون به‌ ڕایى كردن و سه‌رپه‌رشتیكردنى كاروبارى ده‌وڵه‌ت.
به‌ڕێزان؛ ئیشكردن و به‌خێوكردنى ماڵ و منداڵ و هه‌وڵدان بۆ وه‌دستهێنانى پارووى حه‌ڵاڵ؛ له‌ ئیسلامدا وه‌ك جیهاد و تێكۆشان وایه له‌پێناوى خوا، ئه‌وه‌تا جارێكیان پیاوێكى گه‌وره‌و به‌شان و شه‌وكه‌ت دێته‌ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا -صلى الله علیه وسلم-؛ هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر –خوا لێیان ڕازى بێ- فه‌رموویان: خۆزگه‌ به‌م جه‌سته‌و له‌شه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ده‌هاته‌ جیهاد.. پێغه‌مبه‌ریش -صلى الله علیه وسلم- پێى فه‌رموون: ئه‌گه‌ر پیاو كاربكا بۆ به‌خێوكردنى دایك و باوك و ماڵ و منداڵیشى هه‌رجیهاده‌ و له‌ پێناوخوایه‌.
به‌ڕێزان؛ پاڕانه‌وه‌و ده‌ستپانكردنه‌وه‌ له‌به‌رده‌رگه‌ى خه‌ڵكى ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رپرسان و ملكه‌چبوون بۆیان بۆ وه‌ده‌ستهێٍنانى هه‌ندێك پاره‌ و ماڵى دونیا؛ ده‌رۆزه‌كردنه‌و له‌ گه‌وره‌یى ئینسان و هیممه‌ت و شكۆى كه‌مده‌كاته‌وه‌و، لایه‌ق نیه به‌ تایبه‌تتر به‌ موسڵمان، پێغه‌مبه‌رى خواش -صلى الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێ: (من طلب الدنیا حلالا وتعففا عن المسئله‌ وسعیا على عیاله وتعطفا على جاره‌؛ لقی الله و وجهه كالقمر لیله‌ البدر). واته‌: هه‌ركه‌سێك به‌ حه‌ڵاڵى كاربكا و خۆى ماندووبكا بۆ وه‌ده‌ستهێنانى بژێوى ژیانى، تا تووشى ده‌رۆزه‌كردن نه‌بێت و ماڵ و منداڵ و خێزانى سه‌ربه‌رزانه‌ بژیێنێ و ئاورێكیش له‌ جیرانه‌كانى بداته‌وه‌؛ له‌ ڕۆژى قیامه‌ت له‌خزمه‌ت خواى گه‌وره‌ رووى وه‌ك مانگى شه‌وى چوارده‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌.
بۆیه‌ به‌ڕێزان؛ با هه‌وڵ بده‌ین و كاربكه‌ین و چاومان له‌ ده‌ستى كه‌س نه‌بێت، چاومان له‌ باب و باپیرانمان بكه‌ین، كه‌ مه‌ردانه‌ ژیان و ئیشكه‌ر و ماندووبوون، به‌ڵام سه‌ربه‌رز و ماڵ ئاوه‌دان و خانه‌دان و نانبده‌بوون، بێگومان وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خواش -صلى الله علیه وسلم- (خیر الكسب؛ كسب العامل ان نصح) واته‌: باشترین و خێرترین كار؛ كارو كه‌سابه‌تى كرێكاره‌، ئه‌گه‌ر به‌ پاكى و به‌ڕێكى ئه‌نجامى بدا.
تێبینى/له‌ وتارى دووه‌م؛ وێڕاى پشتگیرى له‌ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كورستان له‌ كه‌ركووك؛ هه‌ڵوێستى جوانى یه‌كده‌نگى و یه‌كگرتوویى لایه‌نه‌ كوردیه‌كان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ كه‌ركووك و به‌غداد شایه‌نى باسكردنه‌، به‌ ئومێدى ئه‌وه‌ى، كه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته ببێته‌ هه‌وێنى ‌یه‌كده‌نگى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم و یه‌كسختنه‌وه‌ى ناوماڵى كوردى‌.