یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   نێجيريا: دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى، به‌شدارى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا یاسین كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: زانايانى كورد به‌ درێژايى مێژوو خزمه‌تێكى جوان و ڕه‌سه‌نيان پێشكه‌شكردووه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: پانێڵى (بەکارهێنانی ئاین لەململانێ سیاسیەکان) به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا صالحی جۆله‌مێرگی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سيمينارێك به‌ ناونيشانى (به‌كارهێنانى ئاين له‌ ململانێ سياسيه‌كان- هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ر) به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   هه‌ولێر: ماموستا مه‌لا عبدالكريم يه‌عقوبي كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستايێكى ئايينى به‌ كاره‌ساتێكى دڵته‌زێن كۆچى دواييكرد    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به‌ ره‌وشی عه‌فرین    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: دروستکردن و چاككردنه‌وه‌ى مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانە و رێگاوبان؛ خێر و چاکەى به‌رده‌وامن و پاداشتيان لاى خوا گەورە وەک یەکە    *****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2017-06-16
وتاره‌ پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌

ناونیشانه‌ پێشنیاركراوه‌كانی وتاری هه‌ینى
14/ ڕه‌مه‌زان/ 1438 9/ حوزه‌یران/2017 16/جۆزه‌ردان/ 2717
1. لێبورده‌يى پێغه‌مبه‌رى خوا –صلى الله عليه وسلم- له‌ جه‌نگى به‌در و فه‌تحى مه‌ككه‌دا.
2. به‌خشين له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا.
3. قوڕئان و مانگى ڕه‌مه‌زان دوو شه‌فاعه‌تكارن.
=========================
لێبورده‌يى پێغه‌مبه‌رى خوا –صلى الله عليه وسلم- له‌ جه‌نگى به‌در و فه‌تحى مه‌ككه‌دا.
• گه‌وره‌يى ڕه‌وشتى لێبوردن، له‌ ژياننامه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوادا –صلى الله عليه وسلم- (جه‌نگى به‌ر و فه‌تحى مه‌ككه‌ وه‌ك نمونه‌).
• ڕۆڵى نزاوپاڕانه‌وه‌ له‌ ژيانى موسڵماندا، به‌تايبه‌تى له‌ جه‌نگى به‌در له‌لايه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ -صلى الله عليه‌ وسلم-

به‌خشين له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا.
• به‌خشين پێيده‌گوترێ (صدقة)، واته‌: نيشانه‌ى ڕاستگۆيى خاوه‌نه‌كه‌يه‌تى و ماڵيش به‌ به‌خشين كه‌مناكات، به‌ڵكو به‌ره‌كه‌تدارتر ده‌بێت.
• ماڵبه‌خشين دوو جۆره، به‌خشينى گشتى و زه‌كات.
• زه‌كات واتاى پاكبوونه‌وه‌و گه‌شه‌كردن ده‌گه‌يه‌نێت، خواى گه‌وره‌ به‌ زه‌كاتدان ده‌روونى ده‌ڵه‌مه‌ند و هه‌ژاران پاكده‌كاته‌وه‌ و برايه‌تى و له‌نێوانيان ده‌چه‌سپێێت، به‌ زه‌كاتى سامانيش له‌ نه‌هامه‌تيه‌كانى ده‌پارێزێت و و گه‌شه‌ده‌كات. ماڵبه‌خشين پاداشتى زۆره‌و ده‌بێته‌ سێبه‌ر بۆ خانه‌وه‌كه‌ى له‌ ڕۆژى دوايى، بۆيه‌ موسڵمانان زه‌كاته‌كانيان له‌مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌به‌خشن، چونكه‌ ده‌روونه‌كان ئاماده‌ترن و به‌زه‌يى زۆرتره‌ و پاداشت گه‌وره‌تره‌.
• ئه‌ركه‌كانى ده‌وڵه‌مه‌ند و مافه‌كانى هه‌ژار له‌ زه‌كاتدا.
• ئادابى زه‌كاتدان بۆ زه‌كاتده‌ر و ئادابى وه‌رگرتنى زه‌كات و سه‌ده‌قه‌.

قوڕئان و مانگى ڕه‌مه‌زان دوو شه‌فاعه‌تكارن.
• قوڕئانى پيرۆز له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا دابه‌زيوه‌، بۆيه‌ موسڵمانان بيره‌وه‌رى مه‌زنيان له‌گه‌ڵ ڕه‌مه‌زان و قوڕئاندا هه‌يه‌، پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان –صلى الله عليه‌ وسلم- له‌ڕه‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵ فريشته‌ى گه‌وره‌ خوا؛ جبريل – عليه‌ السلام -‌ له‌ڕه‌مه‌زان ده‌ورى قوڕئانى پيرۆزى ده‌كرده‌وه‌ و هاوه‌ڵان و خواناسانيش مانگى ڕه‌مه‌زانيان كردووه‌ به‌ مانگى قوڕئان.
• قوڕئانى پيرۆز بۆ گۆڕينى ڕه‌وشته‌ ناپه‌سه‌نده‌كانى مرۆڤ دابه‌زيووه‌.