یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات    *****    *****   لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات    *****    *****   کونسوڵی گشتی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی  ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   دكتۆر شێخ تەها ئەحمەد ئەلزەیدی ئەندامی كۆڕبەندی فیقهی عێراق: زانایانی كورد پێشەنگ بوون لە گۆڕەپانی زانستی و فەتوادان؛ به نووسین و پۆلێنبەندییەكانیان كتێبخانەی ئیسلامی و مرۆڤدۆستییان دەوڵەمەند كردووە    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين چیوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و میوانان دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان لەگەڵ لێژنەی فەتوا کۆبوونەوەیەکی پەیوەست بە مانگی رەمەزان ساز دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان لەپێشوازی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مەراسیمێک ساز دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-02-26
ئەمانەتپاریزی و خۆدوورگرتن لە خیانەتکردن

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
موسڵمانان: خوای گەورە وەسفی باوەڕداران دەکات بە ئەمانەتپاریزی، وەك دەفەرمووێت: (وَٱلَّذِينَ هُمۡ لِأَمَٰنَٰتِهِمۡ وَعَهۡدِهِمۡ رَٰعُونَ)، واتە: باوەڕداران ئه‌وانه‌شن كه‌ چاودێرو ڕاگری سپارده‌و به‌ڵێن و په‌یمانی خۆیانن ،بۆ هه‌ر سپارده‌و، ئیمزاو مۆرو نووسین و به‌ڵێن و قسه‌یه‌كی خۆیان بایه‌خ داده‌نێن.
هەروەها پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: (لَا إِيمَانَ لِمَنْ لَا أَمَانَة لَهُ) رواه ابن خزيمة، واتە: ئیمانی نییە ئەوەی ئەمانەتی نەبێت.
قورئانی پیرۆز زۆر جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی پێویستە ئەمانەتەکان بدرێنەوە خاوەنەکانیان، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّ ٱللَّهَ يَأۡمُرُكُمۡ أَن تُؤَدُّواْ ٱلۡأَمَٰنَٰتِ إِلَىٰٓ أَهۡلِهَا وَإِذَا حَكَمۡتُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ أَن تَحۡكُمُواْ بِٱلۡعَدۡلِ). واتە: هه‌رچی ئه‌مانه‌ت بێ بیده‌نه‌وه‌ ده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی: {إن الله يأمركم أن تؤدوا ألأمانات إلى أهلها} بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دا كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ت و سپارده‌یه‌ك بده‌نه‌وه‌ ده‌ست خاوه‌نه‌كه‌ی {وإذا حكمتم بين الناس أن تحكموا بالعدل} و هه‌ركات دادگایی نێوان مه‌ردوم ده‌كه‌ن, به‌ دادگه‌رانه‌ و یه‌كسانیی داوه‌ریی بكه‌ن، واته‌: به‌لای هیچ كه‌سێكدا دامه‌بڕن.
هەروەها دەفەرمووێت: (إِنَّا عَرَضۡنَا ٱلۡأَمَانَةَ عَلَى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَٱلۡجِبَالِ فَأَبَيۡنَ أَن يَحۡمِلۡنَهَا وَأَشۡفَقۡنَ مِنۡهَا وَحَمَلَهَا ٱلۡإِنسَٰنُۖ إِنَّهُۥ كَانَ ظَلُومٗا جَهُولٗا) واتە: مرۆڤ قبوڵی هه‌ڵگرتنی ئەمانەت و سپارده‌ی كرد: {إنا عرضنا الأمانة على السموات والأرض والجبال} به‌ڕاستی ئێمه‌ سپارده‌و (ته‌كالیف)ه‌كانمان خسته‌ سه‌ر ئاسمانه‌كان و زه‌ویی و كێوه‌كان {فأبين أن يحملنها} كه‌چی هیچیان له‌خۆیان رانه‌دی و، له‌هه‌ڵگرتنیان نكوڵییان كرد... {وأشفقن منها} نه‌چوونه‌ ژێری و ترسان كه‌: نه‌توانن هه‌ڵسن به‌جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان {وحملها الإنسان إنه كان ظلوما جهولا} كه‌چی مرۆڤ هاته‌ پێشه‌وه‌و چووه‌ ژێرباری وهه‌ڵیگرت! به‌راستی ناهه‌قیی له‌خۆكردو نه‌یزانی به‌ئه‌نجام، ئه‌گینا هه‌رگیز هه‌ڵی نه‌ئه‌گرت. واته‌: به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌كانی خوا ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌ ئاسمان و زه‌ویی و شاخه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو توانایه‌دا بۆیان هه‌ڵنه‌گیرا! كه‌چی ئاده‌میی-به‌نه‌زانی خۆی- هه‌ڵیگرت!!.
لەوانەیە ئەو پرسیارە بێتە ئاراوە، کە ئایا نەچوونە ژێرباری ئاسمانەکان و زەوی و کێوەکان وەکو هەمان کارەکەی ئیبلیسە، کە نەچووە ژێرباری فەرمانی خوایی لەوەی کڕنۆش بۆ باوکە ئادەم ببات، ئیمام فەخرەدینی رازی وەلامی ئەو پرسیارە دەداتەوە، کە دەفەرمووێت: نەچوونە ژێربارەکە وەکو ئەوەی ئیبلیس نەبووە کە خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَبَى أَنْ يَكُونَ مَعَ السَّاجِدِيْنَ)، ئەمەش لە دوو لاوە: 1/ کڕنۆش بردنەوەکەی ئیبلیس فەرزو واجب بوو، بەڵام ئەو ئەمانەتە خستنە روو بوو –داخۆ هەڵیدەگرێت یان یان-. 2/ شەیتان کە نەچووە ژێرباری فەرمانەکە لەبەر خۆ بەزلزانینی بوو، بەڵام هی ئاسمان و زەمین و کێوەکان لەبەر ئەوە بوو کە خۆیان بە بچووك دەزانی و پێیان وابوو ئەرکەکەیان پێ هەڵناگیرێت، بە بەڵگەی ئەوە کە دەفەرمووێت: {وأشفقن منها} ترسان كه‌: نه‌توانن هه‌ڵسن به‌جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان.
جا کاتێك مرۆڤ ئەمانەتەکەی هەڵگرت، خوای گەورە فەرمانی پێکرد بیگەنێت و بەم شێوەیە بیپارێزێت: 1/ ئەوە ئەمانەتە لەگەڵ خوا. 2/ ئەمانەتە لەگەڵ خەڵك. 3/ ئەمانەتە لەگەڵ خودی کەسەکان.
ئەمانەتپاریزی لەگەڵ خودا بە ئەنجامدانی فەرمانپێکراوەکان و وازهێنان لە قەدەغەکراوەکان دەبێت.
ئەمانتپارێزی لەگەڵ خەڵك بەوە دەبێت دان بە مافی خاوەن مافەکان بنێیت و، بۆیان بیپاریزیت و، بە چاکی بیان دەیتەوە، بەبێ ئەوەی هیچی لێ کەم بووبێتەوەو دەستکاری کرابێت، هەروەکو پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم کردی، کاتێك بۆ مەدینە کۆچی کرد ئیمامی عەلی لە شوێنی خۆی دانا تا ئەمانەتەکان بداتەوە کە موشریکەکانی مەککە لەلایان دانابوو، هەرچەندە موشریکەکان ئازاریان دابوو پیلانی کوشتنیان داڕشتبوو دەربەدەریان کرد.
هەروەها ئەو کارانەی پێمان دەسپێردرێن ئەوانیش ئەمانەتن، واتە ئەو کارانەی وەکو وەزیفەو کار لەسەرمانن بە هەمان شێوە ئەمانتن پێویستە بیان دەینەوە، پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: (كلُّكم راعٍ، وكلُّكُم مسؤُولٌ عنْ رَعِيَّتِهِ، الإمامُ راعٍ، ومسؤُولٌ عن رعيَّتِهِ، والرجلُ راعٍ في أهلِهِ، وهو مسؤُولٌ عن رعيَّتِهِ، والمرأةُ راعيَةٌ في بَيْتِ زَوْجِها، ومسؤُولةٌ عنْ رَعِيَّتِها)، واتە: هەمووتان شوانن، هەمووشتان بەرپرسیارن لەوەی بەردەستتان، پێشەوا شوانەو بەرپرسیارە، پیاو شوانی خانەوادەیەو لێی بەرپرسیارە، ئافرەت شوانی ماڵی هاوسەرییەتی و لێی بەرپرسیارە.
تەماشای ئەو هاوەڵە بەڕێزەی پێغەمبەری خوا بکەن، عەبدوڵای کوڕی مەسعود دەفەرمووێت: (شوانەتیم بۆ عوقبەی کوڕی ئەبی معیط دەکرد، پێغەمبەری خواو ئەبوبەکر بەلامەوە تێپەڕین، گووتیڵ هیچ شیرت هەیە؟ گووتم: بەڵێ، بەڵام من ئەمانەتم پێ سپێردراوە)، بۆیە رازی نەبوو شیریان پێ بدات، چونکە ئەمین بوو لەسەر ئەمانەتەکە، ئەمانەتیش ئەوەیە کە مرۆڤ پێگەی خۆی نەقۆزێتەوە بۆ راکێشانی مەنفەعەت و سوودی تایبەتی بۆ خۆی یان خزمانەکانی، خۆ تێرکردن لە موڵکی گشتی تاوانێکی گەورەیە، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: (مَنِ اسْتَعْمَلْنَاهُ عَلَى عَمَلٍ فَرَزَقْنَاهُ رِزْقًا فَمَا أَخَذَ بَعْدَ ذَلِكَ فَهُوَ غُلُولٌ) رواه ابن خزيمة، واتە: (کەسێك بۆ کارێك بە کاری بێنین و ماڵێکمان پێدا، ئەوەی دوای ئەوە وەری بگرێت لادانە). خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَغُلَّۚ وَمَن يَغۡلُلۡ يَأۡتِ بِمَا غَلَّ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۚ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا كَسَبَتۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ). واتە: (بێگومان ناحه‌قیی و گزیی و خیانه‌ت بۆهیچ په‌یامبه‌رێك شیاو نییه‌و ناشێ، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بیكا، هه‌ركه‌سێ گزیی و نادادی بكات، ئه‌وا له‌رۆژی قیامه‌تدا ئه‌و گزیی و ته‌شقه‌ڵه‌یه‌ به‌كۆڵیه‌وه‌یه‌ - بۆئه‌وه‌ ئابڕووی بچێت - ده‌بیندرێ، له‌پاشان هه‌مووكه‌سێك به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌ی خۆی به‌تێروته‌سه‌لی سزا ده‌درێ و سته‌می هیچ شتێكیشیان لێناكرێ).
یەکێکی تر لە ئەمانەتپارێزی لەوە دایە مرۆڤ کارێك بگرێتە ئەستۆ لە شیاوو لائیقی بێت لەلایەنی عیلمی و عەمەلییەوە، ئەبو ذەر دەگێڕێتەوە: عەرزی پێغەمبەری خوام کرد بۆ لەسەر فڵانە کارەم دانانێیت، ئەویش دەستی لەسەر شانی من داناو فەرمووی: ئەی ئەبو ذەر تۆ لاوازی و ئەوەش ئەسپاردەو ئەمانەتەو، لە رۆژی قیامەتیشدا خەجاڵەتی و پەشیمانییە، مەگەر کەسێك بە حەقی خۆی وەری گرتبێت و ئەرکی سەر شانی بەجێگەیاندبێت.
ئەمانتیش لەگەڵ نەفسی مرۆڤ لەوە دایە کە هەموو ئەندامانی لاشەت ئەمانەتی سەرشانتن، جا ئەگەر لە گوێڕایەڵی خوا بەکارت هێنان ئەوە بەراستی ئەمانتپارێز بووی، ئەگەر لە گوناهو خراپەش بەکارت هێنان ئەوە خیانەتت کردووەو ئەمانەتەکەت جێبەجێ نەکردووە.
موسڵمانان
فەوتاندنی ئەمانەت یەکێکە لە نیشانەکانی قیامەت، ئەمەش بە بەڵگەی ئەو فەرموودەی پێغەمبەری خوا، کاتێك ئەعرابییەك پرسیار لە پێغەمبەری خوا دەکات کەی قیامەت دێت؟ (فَإِذَا ضُيِّعَتِ الأَمَانَةُ فَانْتَظِرِ السَّاعَةَ»، قَالَ: كَيْفَ إِضَاعَتُهَا؟ قَالَ: «إِذَا وُسِّدَ الأَمْرُ إِلَى غَيْرِ أَهْلِهِ فَانْتَظِرِ السَّاعَةَ) فەرمووی: (ئەگەر ئەمانەت بە زایە چوو چاوەروانی قیامەت کەن، گووتیان: چۆن بە زایە دەچێت؟ فەرمووی: ئەگەر کاروبار درا دەست کەسانێکی ناشایستە).