یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-03-11
ئاداب و شێوەی قسەکردن

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
سەرەتا خوای گەورە فەرموویەتی: (ٱلرَّحۡمَٰنُ* عَلَّمَ ٱلۡقُرۡءَانَ* خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ* عَلَّمَهُ ٱلۡبَيَانَ) واتە: (خودای خاوەن بەزەیی ئەو زاتەیە کە ئادەمیزادی فێری خوێندنەوەو تێگەیشتنی قورئان کردووە، کە گەورەترین خەڵات و بەخششی خۆیەتی و یاسای هەمیشەیی ژیانەو شوێنکەوتنی مایەی سەرفرازیی و ئاسوودەیی هەردوو ژیانی ئادەمیزادە. ئەو خودایەی کە ئادەمیزادی درووست کردووەو فێری قسەو گوتن و بیرکردنەوەو تێگەیشتنی کردووە... کە ئەوەیش بەخشش و کەرەمێکی گەورەیە کە خودا بە ئادەمیزادی بەخشیوە... دەربڕینی ئەوەی لەناو دڵدایە لە ڕێگای ئاخاوتن و قسەوە، یەکێکە لە موعجیزەکانی خودا کە بۆ ئادەمیزادی فەراهەم هێناوە).
هەروەها فەرموویەتی: (أَلَمْ نَجْعَلْ لَهُ عَيْنَيْنِ* وَلِسَانًا وَشَفَتَيْنِ)، واتە: (أَلَمۡ نَجۡعَل لَّهُۥ عَيۡنَيۡنِ) واتە: (ئایا ئەو کەسە بیر لە نیعمەتەکانی ئێمە ناکاتەوە، ئایا دوو چاومان پێ نەبەخشیوە، کە بەشێوەیەکی جوان و سەرسوڕهێنەر درووستمان کردووە؟. ئایا زمانێك و دوو لێومان پێ نەبەخشیوە؟. کە مایەی جوانیی ڕووخساریەتی، سەرەڕای ئەوەی کە قسەیشیان پێ دەکات؟).
بەڕێزان
زمان کۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە، وەك:
1/ زمان تاکە ئەندامی جەستەی مرۆڤە کە توانای گەورەترین جوڵەی هەیە بۆ هەموو لایەكەوەو بۆ گشت گۆشەو زاویەکان.
2/ زمان ئەو تاکە ئەندامەی لاشەی مرۆڤە کە هەموو ئەندامەکان پەیوەندییان پێوە هەیەو هەموو بەیانییەك پێی دەڵێن: (اتّق الله فينا فإنّما نحن بك فإن استقمت استقمنا وإن اعوججت اعوججنا)، واتە: لە خوا بترسە دەرحەقی ئێمە، چونکە ئێمە بەتۆوە بەستراوینەتەوە، ئەگەر تۆ راستەرێ بوویت ئێمەش راستەرێ دەبین، ئەگەر تۆش لات دا ئێمەش لادەدەین).
3/ زمان ئەو تاکە ئەندامەیە کە بە سەلامەتی ئەو، مرۆڤ ئیمانی سەلامەت دەبێت، هەروەك پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی: (لا يستقيم إيمان العبد حتّى يستقيم قلبه ولا يستقيم قلبه حتّى يستقيم لسانه)، واتە: باوەڕی بەندەی خوا تەواو نابێت تا دڵی راست و تەواو نەبێت، دڵیشی راست و تەواو نابێت تا زمانی تەواوو سەلامەت نەبێت.
4/ زمان ئەو تاکە ئەندامەیە کە بەشی زۆری تاوانەکانی مرۆڤ لەوەوە سەرچاوە دەگرن، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (أكثر خطايا بني آدم في لسانه) واتە: زۆربەی گوناهەکانی بنیادەمەکان لە زمانەوەیە.
5/ زمان ئەو ئەندامەیە وەك مرۆڤی تەواو ئەژمار دەکرێت لە خوێن وەرگرتن، واتە ئەوەی زمانی کەسێك ببڕێت خوێنی مرۆڤی تەواوی دەکەوێتە سەر.
بۆیە بەڕێزان دەمەوێت لە چەند خاڵێکدا باسی ژمارەیەك لە ئادابی قسەکردن بکەم بۆ ئەوەی سوودی لێوەرگرن:
1/ لە کاتی قسەکردن پێویستە جوانترین رستەو وشە بەکاربهێنی، هەروەك لە کاتی خواردن و خواردنەوە جوانترین و پاکترین خواردن هەڵدەبژێری.
2/ قسەکانت لەسەرخۆ بن، پەلە نەکەی، بۆ ئەوەی بەرامبەرت بە جوانی تێ بگات، (کان کلام رسول الله کلاما فصلا یفهمه کل من سمعه) واتە: قسەکانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت روون بوو هەموو ئەوانەی گوێیان لێ بوو تێی دەگەیشتن.
3/ قسە لەگەڵ بەرامبەرەکەت بکە بە گوێرەی تێگەیشتنی ئەو، چونکە (کلم الناس علی قدر عقولهم)، واتە: قسە لەگەڵ خەڵکدا بکە بە ئەندازەی عەقڵ و ژیرییان.
4/ هەر قسەیەکت گوێ لێ بوو مەیڵێ، ئەوە نییە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (كَفى بالمَرْء إثماً أن يُحَدِّثَ بكُل ما سَمِعَ). واتە: مرۆڤ ئەوەندە گوناهەی بەسە کە هەرچی گوێی لێ بوو باسی بکات.
5/ کەم قسەکردن، هەوڵ بدە تەنیا لە ئامۆژگاری خێرو چاکە قسە بکە، ئەوەی خێر نەبیت مەیکە، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَّا خَيۡرَ فِي كَثِيرٖ مِّن نَّجۡوَىٰهُمۡ إِلَّا مَنۡ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوۡ مَعۡرُوفٍ أَوۡ إِصۡلَٰحِۢ بَيۡنَ ٱلنَّاسِۚ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ فَسَوۡفَ نُؤۡتِيهِ أَجۡرًا عَظِيمٗا) (النساء :١١٤)
واتە: (هیچ چاکه‌یه‌ك نی یه‌ له‌ زۆربه‌ی چپه‌ و سرته‌ کردنه‌کانیان دا مه‌گه‌ر یه‌کێك فه‌رمان بکات به‌ ماڵ به‌خشین یان چاکه‌ یان چاککردنی نێوان خه‌ڵکی جا هه‌ر که‌سێك ئه‌وه‌ بکات به‌ نیازی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌وه‌ له‌ داهاتوودا پێ ی ده‌به‌خشین پاداشتی زۆر گه‌وره).
6/ خۆپاراستن لە قسەی پڕو پووچ، چونکە کە تەنها قسەی خێر پێویست بێت ئەوا بێگومان دەبێ خۆمان لە قسەی پڕوو پووچ بپارێزین.
7/ پێش قسەکردن بیر لە قسەکەت بکەوە ئایا قسەیەکی باشە یان خراپە.
8/ لە کاتی قسەکردن زۆر دەنگت بەرز مەکەوە.
9/ قسە لە شتێك مەکە کە پەیوەندی بە تۆوە نەبێت، وەك پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (إِنَّ مِنْ حُسْنِ إِسْلَامِ الْمَرْءِ تَرْكُهُ مَا لَا يَعْنِيهِ). لە جوانی موسڵمانێتی مرۆڤە قسە لە شتێك نەکات کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت.
10/ لە قسەکردن خەڵك بریندار مەکە، چونکە گووتراوە (جراحات السنان لها الالتیام ولا یلتام ما جرح اللسان) واتە: برینی سەرەڕمان ساڕێژبوونی هەیە، بەڵام ئەوەی زمان برینداری دەکات سارێژ نابێت.
11/ زێدەڕەوی لە قسەکردن مەکەن، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: (طوبى لمن أمسك الفضل من لسانه وأنفق الفضل من ماله). واتە: خۆشبەختی بۆ کەسێك زیادەرەوی لە زمانی بگرێتەوە، زیادە لە ماڵەکەی بدات.