یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-05-20
شەوی نیوەی شەعبان و تاقیکردنەوەی کۆیایی ساڵ

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێزان خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێت: (وَٱلۡبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابٗا وَخَيۡرٌ أَمَلٗا) (الكهف :٤٦)، واتە: (دڵنیابن کرده‌وه‌ چاکه‌کان که‌ به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه‌ پاداشتیان چاکتره‌ لای په‌روه‌ردگارت و ئومێدو هیوای چاکتریشی لێ ده‌کرێت بۆ خاوه‌نه‌کانیان).
بەڕێزان:
پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت ئەو شەوە هەڵدەستاوەو سەجدەی لەو شەوە زۆر درێژ دەکردەوە، زۆر یادی خوای دەکردو ئەپاڕایەوە کە شەوەکانی دی بەم شێوەی نەدەکرد.
عائیشە دەگێڕێتەوە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە شەوی نیوەی شەعبان هەستایەوە نوێژی کرد، سەجدەکەی زۆر درێژ کردەوە، من وامزانی وەفاتی کردووە، هەتا چووم ئەنگووستم جوڵاند، گەڕامەوە گوێم لێ بوو لە سجدە دەیفەرموو: خوایە زۆم دەپاریزم بە لێبووردەیی تۆ لە تۆڵەسەندنەوەت، خوایە زۆم دەپاریزم بە رازیبوونی تۆ لە تووڕەبوونی تۆ، زیاتریش لەو کاتە بوو کە سەری خۆی لە سجدە بەرزکردەوە فەرمووی: ئەی عائیشە تۆ وا تێدەگەی پێغەمبەر گەمەت لەگەڵ دەکات گووتم: نەخێر ئەی پێغەمبەر، بەڵام من وامزانی تۆ نەماوی، چونکە سجدەکەت زۆر درێژ بوو، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی: ئایا دەزانی ئەوە چ شەوێکە، گووتم: خواو پێغەمبەر دەزانن، فەرمووی ئەوەی شەوی نیوەی شەعبانە، خوای گەورە لەم شەوە چاودیری بەندەکانی دەکات، خۆش دەبێت لە هەر کەسێك لەو شەوە داوای لێخۆشبوون بکات، بەزەیی دێتەوە بە هەر کەسێك داوای بەزەیی بکات، بەڵام ئەوانەی دڵ و دەروون رەشن وەك خۆیان دەمێننەوە لێخۆشبوونیان نییە.

بەڕێزان:
لە مانگی شەعبان دوو رووداوی گەورە روویان داوە لە مێژووی موسڵمانان.
یەکەم: موعجیزەی لەتبوونی مانگ، کاتێك بێ باوەڕان لەلای پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت کۆبوونەوە گووتیان: ئەگەر تۆ راست دەکەی لە داواکەت مانگمان بۆ بکە دوو لەت، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی: ئایا دوای ئەوە ئیمان دێنن؟ گووتیان: بەڵێ، پێغەمبەر داوای لە خوای گەورە کرد یەکسەر مانگ بوو بە دوو لەت، قورەیشییەکان گووتیان: ئەمە سیحرو جادووگەرییە، هەروەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (ٱقۡتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلۡقَمَرُ* وَإِن يَرَوۡاْ ءَايَةٗ يُعۡرِضُواْ وَيَقُولُواْ سِحۡرٞ مُّسۡتَمِرّٞ (القمر/ ١ - 2)، واتە: (رۆژی قیامه‌ت نزیک بۆته‌وه‌ و مانگیش له‌ت بوو، (هه‌ندێ ڕوایات هه‌یه‌ که‌ئاماژه‌ده‌کات بۆئه‌وه‌ی که‌: خوانه‌ناسان داوای موعجیزه‌یان له‌پێغه‌مبه‌ر کردبێت ئه‌ویش په‌نجه‌ی موباره‌کی ڕووه‌و مانگ بزواندو به‌ویستی خوا له‌ت بوو) به‌ڵام هه‌ندێک له‌موفه‌سرین ده‌ڵێن: ئه‌م ڕووداوه‌له‌سه‌ره‌تای به‌رپابونی قیامه‌تدا پێش دێت* خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌هه‌ر موعجیزه‌ و به‌ڵگه‌یه‌ک ببینن پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌مه‌جادوویه‌کی به‌رده‌وامه‌).

دووەم: رووداوی دووەم کە لە شەعبان روویداوە گۆڕینی قیبلەیە لە (بیت المقدس) بۆ کەعبەی پیرۆز، جوولەکەکان دەیانگووت: محمد لە کاتی نوێژکردن روو دەکاتە قیبلەی ئێمەو واز لە قیبلەی ئێمەش دێنێت، بۆیە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم خوازیار بوو کە خوای گەورە رێگەی پێ بدات لە کاتی نوێژکردن روو بکەنە کەعبە، لە نیوەی شەعبانی ساڵی دووەمی کۆچی، کاتێك پێغمەبەرو موسڵمانان لە ناو نوێژی نیوەڕۆ بوون، وەحی دابەزی بۆ بۆ گۆڕینی قیبلە، پێغەمبەر رووی کردە کەعبەو موسڵمانانیش دوای کەوتن، ئەوە لە کاتێکدا بوو کە لە ناو نوێژدا بوون لە رکاتی سێیەمدا، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (قَدۡ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجۡهِكَ فِي ٱلسَّمَآءِۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبۡلَةٗ تَرۡضَىٰهَاۚ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَحَيۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُ (البقرة/١٤٤)، واتە: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)) به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسورانی ڕووخسارت ڕوو به‌ئاسمان ده‌بینین (كه‌ به‌ هیوای ڕووگه‌یه‌كی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند به‌خوا ئێمه‌ش ڕووت وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ڕووگه‌یه‌ك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، ده‌ ڕووت وه‌ربچه‌رخێنه‌ به‌ره‌و لای كه‌عبه‌ (المسجد الحرام) و ئێوه‌ش ئه‌ی موسوڵمانان له‌ هه‌ر كوێ بوون، به‌ره‌و لای ئه‌وێ ڕووتان وه‌ربچه‌رخێنن).
هەروەها ئەو مزگەوتەی ئەم رووداوەی لێوە روویداوە ناسراوە بە مزگەوتی (ذو القبلتین) واتە: مزگەوتی دوو قیبلە، بۆیە بەڕێزان مانگی شەعبان مانگێکی گەورەیەو بەرۆژوو بوون لە پازدەی شەعبان خێری زۆرەو کۆمەڵێك فەرموودەی لەسەر هاتووە.

بەڕێزان:
هەر لێرەشەوە دەمانەوێت تیشکێك بخەینە سەر تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ، بێگومان هەموومان دەزانین ئەم ساڵ ساڵێکی پڕ کێشە بوو ئەمەش کاریگەری کردۆتە سەر هەموو چین و توێژەکان، بەتیابەتی قوتابیان و خوێندکاران، بەتایبەتی بە هۆی قەیرانی دارایی، کە بەشێکی مامۆستایان بۆ ماوەیەك بایکۆتیان کردو وانەیان نەگۆتەوە، ئەمەش کاریگەری خراپی هەبوو بۆ سەر پڕۆسەی خوێندن، بۆیە داوامان وایە لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو پەروەردەو هەموو زانکۆو پەیمانگاکان هەیە هاوکاری خوێندکاران بکەن و هەندێك نەرمی بنوێنن لە کاتی تاقیکردنەوەدا بەڵام بە شێوازێك کاریگەری خراپی لێنەکەوێتەوە.
نابێ لە بیریشمان بچێت پێویستە لەم تاقیکردنەوەیە فیری تاقیکردنەوەی رۆژی قیامتمان بکات، چۆن قوتابی لە سەرەتای ساڵ خۆی ماندوو دەکات تاکو دەگاتە کۆتایی سال بۆ ئەوەی نمرەی باش وەدەست بهێنێت، وە ئەگەر قوتابیان لە مانگێكیش نمرەیان باش بێت بەڵام لەوانی تر خراپ بێت ئەوا ناتوانێت دەربچێت، پێویستە بە درێژایی ساڵ باش بێت و بەدوای باشترین نمرەدا بگەڕێت، تاقیکردنەوەی قیامەتیش وەکو تاقیکردنەوەی دونیایە، ئەگەر لە دونیا خۆت ماندوو نەکەی، ئەوا لە قیامەتی سەرکەوتوو نابیت، بە پێچەوانەوە بە ماندوبوونی ئێرەو بە رەحمی خوا سەرکەوتنی قیامەتت وەدەست دێنی.
جیاوازی ئەم دوو تاقیکردنەوەیە تەنیا لەوە دایە:
تاقیکردنەوەی خوێندن: (1/ هەندێك جار واستەی تێدایە. 2/ تانەلێدان هەیە. 3/ دەوری دووەم هەیە. بەڵام تاقیکردەوەی قیامەت واستە نییە، تانەلیدان نییە، دەوری دووەم نییە). بۆیە ئەبێ زۆر خۆمان ماندوو بکەین بۆ رۆژی قیامەت لە هەموو کات و ساتێك، نەك تەنها لە مانگەکانی شەعبان و رەمەزان خۆمان ماندوو بکەین.