یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-01-27
چەند ئامۆژگارییەکی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێزان خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمۡ عَنۡهُ فَٱنتَهُواْۚ). واتە: )ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێی به‌خشیوون وه‌ری بگرن، هه‌ر فه‌رمانێکی پێدان به‌گوێی بکه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر شتێکی لێ کردن مه‌یکه‌ن)، چونکە فەرموودەکانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت بۆ ئێمە رووناکین، هەروەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (قَدۡ جَآءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورٞ وَكِتَٰبٞ مُّبِينٞ). واتە: (به‌ڕاستی له‌لایه‌ن خواوه‌ نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراتان بۆهاتووه‌ (که‌ محمدی پێغه‌مبه‌رمانه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌دا (که‌ قورئانه‌). کەواتە فەرموودەکانی پێغەمبەر دررودی خوای لەسەر بێت رووناکین.
هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى* إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى) واتە: پێغەمبەر لە خۆیەوە قسە ناکات، ئەوەی دەیڵێت تەنها وەحی و نیگای خوایە.
ئەبو سەعید دەگێڕێتەوە. دەڵێت: جارێك پێغەمبەر نوێژی عەصری پێکردین، پاشان هەستا وتارێکی خوێندەوە فەرمووی: ئاگادار بن نەتەوەی ئادەم لەسەر چەند چینێك دروست کراون، هەندێکیان بە ئیمانەوە لە دایكبوونەو بە ئیمانەوە دەژین و بە ئیمانەوە دەمرن. هەندێکیان بە ئیمانەوە لە دایکبوونەو بە ئیمانەوە دەژین و بە کافری دەمرن. هەندێکیان بە کافری لە دایك بوونەو بە کافری دەژین و بە ئیمانەوە دەمردن، هەندێکیان بە کافری لە دایکبوونەو بە کافری دەژین و بە کافری دەمرن. ئەبو سەعید دەفەرمووێت: ئێمە تەماشای رۆژمان دەکرد چەندی ماوە، پێغەمبەر فەرمووی: ئاگادار بن دونیا تەنیا بە ئەندازەی ئەوەندە رۆژە ماوە کە لەبەر چاوتانە، ئێوەش تەواوکەری حەفتا ئوممەتی پێش خۆتانن، ئێوە لە هەموویان باشترو بەڕێزترن لەلای خوای گەورە.
زەیدی کوڕی ئەسلەم دەفەرمووێت: چوومە لای ئەبو دوجانە ئەو پاڵەوانەی لە شەڕی ئوحود شمشێری لە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت وەرگرت، گووتی: من حەقی ئەو شمشێرە ئەدەم، شەڕێکی پاڵەوانانەی کرد، ریزەکانی گاورەکانی کردە دوو بەشەوە، جا زەید دەڵێت: کاتێك چوومە لای لە سەرەمەرگ دابوو، فەرمووی: لە ژیاندا دوو شتتم زۆر لەلا گرنگ بووە، یەکەمیان قسەم لە هیچ شتێك نەکردووە پەیوەندی بە منەوە نەبێت. دووەمیان دڵی من بەرامبەر هەموو موسڵمانان ساغ بووە.
ئەبو داود خاوەنی کتێبی (السنن) فەرموویەتی: کە تێبی (السسن)دا بە هەڵبژاردن چوار هەزارو هەشت سەد حەدیسم لە ناویان چوار حەدیس بۆ ژیانی مرۆڤ بەسن: ١/ (إِنَّما الأَعمال بالنيَّاتِ). واتە: هەموو کردەوەیەك بۆ نیت و قەسدی مرۆڤ ئەگەڕێتەوە. ٢/ (مِنْ حُسْنِ إِسْلامٍ المرء تَرْكُهُ مش لا يعنيه) واتە: لە جوانییەکانی ئیسلامەتی مرۆڤە، خۆی دوور بگرێت لەو شتەی پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت، چونکە ئیمامی عەلی ئەفەرمووێت: هەر کەسێك زۆر قسە بکات زۆر هەڵە ئەکات، هەر کەسێکیش زۆر هەلە بکات شەرم و حەیای کە دەبێت، هەر کەسێکیش شەرمی کەم بوو وەرعی کەم ئەبێت، هەر کەسێ وەرعی کەم بوو دڵی ئەمرێ، هەر کەسێ دڵی مرد ئەچێتە دۆزەخ، هەر کەسێ عەیبی خۆی ببینێ کۆرە ئەبێ لە بینینی عەیبی خەڵکی تر. ٣/ (لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه) ئیمانی تەواو نابێ هەتا ئەوەی بۆ خۆتان پێخۆشە بۆ برای خۆشتان پێ خۆش نەبێت. 4/ (الحلال بيّن والحرام بيّن وبين ذلك أمور مشتبهات فمن وقع في الشّبهات وقع في الحرام) حەڵاڵ دیاریکراوەو حەرامیش دیاریکراوە، لە بەینی هەردووکیان چەند شتێکیگوماناوی هەن، هەر کەسێك بچێتە ناو شتی گوماناوی دەکەوێتە ناو حەرام.
سوفیانی سەورەی ئەڵێ جارێك چوومە لای جەعفەری صادق گووتم: ئەی نەوەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئامۆژگاریم بکە. فەرمووی: مرۆڤی حەسوود خۆشی نابینێ، مرۆڤی بەد ئەخلاق گەورە نابێت، مرۆڤی درۆزن نابێتە پیاو، خۆت بپاریزە لە حەرام دەبی بە بەندەی خودا. رازی بە بە تەقسیم و دابەشی خودا دەبی بە موسڵمان. هاوڕێیەتی خەڵك بکە بەم شێوازەی پێت خۆشە خەڵك هاوڕێیەتیت بکات دەبی بە ئیماندار. برادەرایەتی خەڵکی خراپ مەکە چونکە فێری خراپەت دەکات. راوێژ بە خەڵکی لە خواترس بکە سەرکەوتوو دەبی. لە کۆتایی فەرمووی: کەسێك برادەرایەتی جێگای گوماناوی توهمەت بۆ دروست ئەکات. کەسێك خاوەنداری لە زمانی خۆی نەکات پەشیمان دەبێتەوە.