یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: هەڕەشەو بێڕێزیکردن بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێک گەنگەشە دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2016-07-15
پەروەردەی منداڵان لە ئیسلامدا

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
بەڕێزان:
مندالان نەوەی دوارۆژن بۆیە پێویستە زۆر بە گرنگی تەماشایان بکرێت و، پەروەردەی باشیان بکرێت، چونکە لە داهاتوویەکی نزیك سەرپەرشتی گەل و نیشتیمان لەسەر شانی ئەوانە، بۆیە پێویستە لە پەروەردەکردنیان وردو ئاگادار بن.

بەڕێزان:
نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو ساڵێك رۆژێکیان هەیە بە ناوی رۆژی منداڵان کۆمەڵێك بەندو رێنمایی هەن لەسەر مافی منداڵان، ئێمە پیرۆزباییی بەندەکانیان دەکەین، بەڵام ئیسلامیش کۆمەڵێك بەندو رێنمایی هەن بۆ پەروەردەی منداڵ، لەو وتارە باسیان دەکەین:
١/ پەروەدەی باوەڕو عەقیدەیی، هەروەك لوقمان بە کورەکەی دەڵێت: (يَابُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ)، واتە: (کوڕه شیرینه‌که‌م; نه‌که‌یت شتێک یان که‌سێک به هاوتاو هاوبه‌شی خوا بڕیار بده‌یت، چونکه به‌ڕاستی هاوتاو هاوبه‌ش بڕیاردان سته‌مێکی زۆر گه‌وره و ناڕه‌وایه‌).
٢/ پەروەدەی خواناسی، هەروەك پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: (مُرُوا أَوْلَادَكُمْ بِالصَّلَاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ، وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا، وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ وَفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ فِي الْمَضَاجِعِ) رواه أبوداود. واتە: لە حەوت ساڵی فەرمانی نوێژکردن بە منداڵەکانتان بکەن، لە دە ساڵی بیان ترسێنن و، جێگای خەوتنیان لێك جیا بکەنەوە.
٣/ پەروەردەی ژیری و زانستی، زانایان دەڵێن: ئەوەی لە تەمەنی منداڵی فێری شت دەبێت وەکو نەقشو نیگاری سەر بەرد وایەو قەت رەش نابێتەوە، بەلام ئەوەی بە گەورەیی فیری شت دەبێت وەکو نەقشی سەر ئاو وایە زوو رەش دەبیتەوە.
٤/ پەروەدەی کۆمەلایەتی وەکو ریزگرتن لە کەسی بە تەمەن، چۆنیەتی رۆیشتن بە رێگاوە، چۆنیەتی قسەکردن، چۆنیەتی گوێڕاگرتن، چۆنیەتی خواردن و خواردنەوە، چۆنیەتی لە دەرگادان، چۆنیەتی نەگێڕانەوەی قسەی خەڵك...
٥/ پەروەردەی دەروونی، پێویستە قسە لەگەڵ منداڵ بکەی بە گویرەی حەقل و شعووری، تەماشا بکەن لە شەڕی بەدر هاوەلەکانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت منداڵێکی قوڕەیشیان گرت، لێیان داو، لێیان پرسی: ژمارەی سوپای قوڕەیش چەندە، منداڵەکە وەڵامی نەدانەوە، پاشان هێنایانە خزمەت پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت، ئەویش دەستی بەسەر سەردا هێناو نان و ئاوی پێدا، پاشان لێی پرسی: سوپای قورەیشیان رۆژانە چەند حوشتر دەکووژنەوە، مندالەکە گووتی: نۆ یان دە. پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی: زانیم ژمارەی لە نێوان نۆ سەد تا هەزارە.
٦/ پەروەردەی جەستەیی، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی: (حق الولد على الوالد أن يعلمه الكتاب والسباحة، وألا يرزقه إلا طيباً). واتە: مافی منداڵە بەسەر باوکییەوە، کە فێری نووسین و مەلەوانی بکات و، تەنها حەڵالیشی پێ بدات.
٧/ پەروەردەی ئەخلاقی، فیری حەلاڵ و حەرامی بکات، فیری راستگۆیی بکات، دووری بخاتەوە لە درۆکردن، جارێکیان پێغەمبەری خوا ژنێکی بینی بە کورەژەی دەگووت: وەرە شتێکت ئەدەمێ، پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی: چی ئەدەیێ؟ ژنەکە گووتی: خورمای ئەدەمێ. پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرمووی: ئەگەر هیچی نەدەیتێ بە درۆ لەسەرت دەنووسرێ.
٨/ هەڵبژاردنی ناوێکی جوان بۆ منداڵ. پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی: (إنّكم تُدعَوْنَ يومَ القيامَةِ باسمائِكُم وأسماءِ آبائكُم، فاحسِنُوا أسماءكم) رواه أبو داود. واتە: لە رۆژی قیامەتدا بە ناوی خۆتان و باوکەکانتانەوە بانگ دەکرێن، بۆیە ناوی باش هەڵبژێرن.

بەڕێزان
جارێکیان پیاوێك هاتە خزمەت ئیمامی عومەر، شکایەتی لە کورەکەی خۆی کردو گووتی: ئەزیەتم ئەدات. ئیمامی عومەر کورەکەی بانگ کرد، پێیگووت: بابت مافی هەیە لەسەرە تۆ، ئەبێ مافەکانی جیبەجێ بکەی. کورەکەش گووتی: ئەی ئەمیری باوەڕداران، ئایا منداڵیش هیچ مافی لەسەر باوکی هەیە؟ ئیمامی عومەر فەرمووی: بەڵێ هەیەتی. کورەکە گووتی: مافەکان چین؟ ئیمام فەرمووی: (ئەبێ دایکێکی باش بۆ منداڵەکان بخوازێت). (ناوێکی جوان لە مندالەکانی بنێت). (فیری قورئانیان بکات). منداڵەکە گووتی: ئەی ئەمیری باوەڕداران، باوکم هیچی لەوانە نەکردووە، (دایکەکەم زەنجییەو کاتی خۆی هی ئاگرپەرستێك بووە). (ناوی لە من ناوە جعل واتە قالۆچە). (هیچی لە قورئان فێر نەکردوومە). ئیمامی حومەر تەماشای باوکەکەی کرد فەرمووی: تۆ هاتبووی شکایەت لە کورەکەت بکەی لە ئازاردانی تۆ، کەچی ئێستا تۆ ئەوت ئەزیەت داوە.

بەڕێزان:
فیرکردنی منداڵ بە سێ قۆناغە: ١/ ئامۆژگاریکردن. ٢/ ترساندن. ٣/ گوێراکێشان و لێدان... بەلام بۆ هۆشداریدان بێت نەك ببێتە مایەی ئازارو ئەشکەنجە.