هه‌ر گوتارێك كه بۆنی گشتاندن و گشتگیری لێبێت , ده‌بێت به هۆشیاری و ئه‌مانه‌ت پارێزی و هه‌ستی ویژدان ویستیه‌وه بوه‌شێنرێت .خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌بو ئه‌و كات له‌به‌ر نوكی تیژی ڕه‌خنه و فامكردنی گوێگر هه‌ر زو وه‌كو بڵقی سه‌ر ئاو حه‌وت ئاوان چوه.
زۆر جار له مێژوی نوسراو و گهیهنراوی مرۆڤایه‌تیدا بینیومانه, كه تانه و ته‌شه‌ر نه‌ك ته‌نها مرۆڤه ساده‌كان , به‌ڵكو كاریزماكانی كۆمه‌ڵگا و سمبوله‌كانی شۆڕش و بهرخوردانیشی گرتۆته‌وه .
ئه‌مه نابێته سوكی و بێ ئه‌رزشكردنی ئه‌و كه‌ڵه مێژودارانه, به‌ڵكو ئه‌بێته هۆی تێهه‌ڵدانی ئه‌و گوتارخۆرانه بۆ ناو زبڵدانی مێژو, هه‌تا مێژو لاپه‌ڕه‌كانی گریجهی بێت ئه‌و زیاتر له‌ناو هزری مێژوخوێندا نه‌گریستر ئه‌بێت .
ئیتر ئه‌و تانه و تف به‌ره‌و ژوره؛ یا له به‌ر ئافه‌رینێك, یا له‌به‌ر پولێكی قه‌ڵپی سه‌ر به‌ساحێب ,یا هه‌ر نا له ڕێگا ده‌یكات تا بناسرێت .به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چێت هه‌ر كه‌س تانه له ڕابردوی چاكی خۆی بدات بێگومان داهاتوی خۆی دهڕمێنێت .
زه‌مه‌نێكی زۆر نیه له ناو نوسین و خوێندنه‌وه‌دا په‌نجه‌كانم نه‌رم ده‌كه‌م , به‌ڵام زۆر شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌م بینی له وڵاتێك كه بێكهمو زیاد وه‌كو قسه‌كه‌ی داود پاشای ده‌بینم كه گوایا له كۆنگره‌یه‌كی پاریس‌دا ڕوی ده‌میان تێكردو وتیان كامه ده‌وڵه‌ت گه‌وره‌ترین و بهههیبهتترینه له دونیادا , ئه‌ویش گوتی: ده‌وڵتی عوسمانیه چونكه ئێوه له ده‌ره‌وه ئه‌یڕوخێنن و خۆشمان له ناوه‌وه , كه‌چی هێشتا هه‌ر ماوه . به ڕِاستی ئه‌م وڵاته‌ی كوردانیش هه‌رهه‌مان جا , دوژمن له ده‌رو خۆمان له ناوه‌وه كه‌چی هیشتا هه‌ر ماوه.
ده‌مێكه سمبوله‌كانی ئیسلام خوازی شهڕنهویستی كوردان به سوكی ناو ده‌برێن و خانه‌قاكانی لانكی شۆڕش به خانه‌گا و ته‌سه‌وفی سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی نه‌ته‌وه‌یی كوردان به تهرسهوف . ئێسته‌ش كار گه‌شت به‌وه‌ی كه ڕۆحه به‌رز هیممهتهكانی كوردان ڕابچڵكێنن, كهمێژو شاهیدی گه‌وره‌یی ئه‌وانه. بۆیه هیچیان پێناڵێم ته‌نا ئه‌م شیعره‌ی شاعیری كوردان(هێژا) یان پێشكه‌ش ئه‌كه‌م :
سه‌گی گه‌ڕ گه‌ر, قولی گرتی , ڕه‌وایه تۆش قولی بگری
بهاڕی ئێسكی, تۆی گۆشتی, له بن بێنی ده‌مار و ڕه‌گ .
ئه‌ڵێن تانه‌ی له من داوه ڕه‌قیب گوایه سكوتم كرد
له حه‌ننای شانی نهنگینی جوێن خوازی جه‌نابی به‌گ.
ئه‌گه‌ر ته‌پڵی سه‌رم دووله‌ت به‌مه‌ودای تیغی دووده‌م بێ
مه‌حاڵ قه‌ت گڵاوی كه‌م دهمودانم به قاچی سه‌گ.
*وتارخوێن له شاری هه‌ولێر
sirajzade@ymail.com |