یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سۆفی ماوەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی مەراسیمی پێشوازی میوانان بەرێوە دەچێت    *****    *****   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   لە پەیامێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە   
ئاوات نه‌قشبه‌ندی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/01/2012 : 11:07:41
قه‌باره‌ی فۆنت
كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد
له‌ 2 / ڕێبه‌ندانی /2645ك به‌رامبه‌ر 22 / 1 / 1946 م به‌ هه‌وڵ و هێز و بازوی كه‌ڵه‌مه‌ردانی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان توانیان كۆماری كوردستان دامه‌زرێنن و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و كۆماره‌ گوڕ و تینی دڵانی كورد و گورزی گورچك بڕ بوو بۆ دوژمنان بۆیه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی كه‌ هه‌موو كوردستانیه‌ك له‌ ته‌واوی دونیا پیرۆز بایی له‌یه‌كتری بكه‌ن .

منیش له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌ڵێم :

1- ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك كار بكه‌ین بۆ نه‌ته‌وه‌ و برایه‌تی نێوانمان.

2- پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ستمان هێناوه‌.

3- زانایانی ئایینی ئیسلامی هه‌میشه‌ پێشه‌وایان له‌ یادبێت كه‌ چۆن سه‌ری دانا له‌ پێناوی كورد و كوردستاندا وه‌ مێزه‌ره‌كه‌ی سه‌ری به‌ په‌تی سێداره‌ كه‌وته‌ زه‌وی و بوویه‌ ڕه‌مزی تێكۆشانی كورد .

4- كاركردن بۆ زیاتر و باشتر كردنی خه‌بات له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌ واتای توانا مه‌ندی له‌ سیاسه‌تی خه‌باتمان تا بتوانین ئامانج و ئاواته‌كانمان بپێكین.

5- سه‌ركرده‌ و سیاسیه‌كانی وڵات خه‌باتیان وه‌كو پێشه‌وا بێت تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان ڕۆحی خۆیان ببه‌خشن.

جارێكی تر پیرۆزه‌ یادی ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان و نوخشه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆی هه‌موو پارچه‌كان بێت.