یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/05/2020 : 01:22:00
قه‌باره‌ی فۆنت
قەڵاچۆکردنی گەندەڵی داوای تێکڕای میللەتە


(قەڵاچۆکردنی گەندەڵی داوای تێکڕای میللەتە)
چەکامەیەک لە 123 بەیتی شیعردا..
=============
(تەنها بە ناوی خودا)
چاکسازی داوای تێکڕای میللەتە
بۆ سیاسەتمەدار جێگای عیززەتە
٭٭٭٭
حوکمی گەندەڵی مەعلووم حەرامە
ئەم حوکمە بۆ خاص هەروەها عامە
٭٭٭٭
هۆی گەندەڵکاری بەڵێ حوکمەتە
بەڵام بەشێکی عیللەت، میللەتە
٭٭٭٭
خەڵکی بن دیوار تاکی میللەتن!
دامەزرێنەریان پیاوی حوکمەتن!
٭٭٭٭
کەواتە حوکمەت هەروەها میللەت
بەرپرسن تیایدا بەس بە پێی نیسبەت
٭٭٭٭
بەرپرسن لە مەڕ پرسی چاکسازی
"کُلکُم راعِ" بە بێ جیاوازی
٭٭٭٭
بەڵام زۆربەی زۆر ئەرکی ئەم پرسە
راستەوخۆ لە سەر شانی بەرپرسە
٭٭٭٭
چاکسازی تەواو وەک ئەرکی عەینە
ئەرکی نیشتیمان هەم ئەرکی دینە
٭٭٭٭
بۆ سەقامگیری دەوڵەت ئەمانە
بۆ دڵی هەژار دەوا و دەرمانە
٭٭٭٭
با ئیتر بەسبێت سستی لە ئیسڵاح
ئیسڵاح گرنگە بۆ بەرزی و فەلاح
٭٭٭٭
حوکمەت تۆ تا کەی سستی لە بڕیار
خەڵکی زۆر پەستن لە دۆست و ئەغیار
٭٭٭٭
ژیانی عەدالەت بۆ خەڵک بەرپاکەیت
ئەرکی سەرشانتە پیاوەتی ناکەیت
٭٭٭٭
بۆ دین و دونیات هەروات قازانجە
چاکسازی تەواو غایەو ئامانجە
٭٭٭٭
بوونی گەندەڵی چەند ناشیرینە
لە ناو دەزگاکان زۆر قێزەوونە
٭٭٭٭
زیاتر لە دوو (دە) بوونی ئەو دیاردە
بەڵگەی شکستی حکومەتی کوردە
٭٭٭٭
دەسەڵات: خەڵکی گەلێک زویرە
گەلێک بێچارەوە و یەکجار فەقیرە
٭٭٭٭
قەت وانەزانی غەشیمە میللەت
ئاگادار نییە لە دەرد و عیللەت!
٭٭٭٭
دەسەڵات: کەمێک سەیری رابوردوو !
لە پێش راپەڕین گیرفانتان چۆن بوو؟
٭٭٭٭
میللەت راپەڕی لە دەستی دوژمن
میللەت روخاندی بە پیاو و بە ژن
٭٭٭٭
میللەت تەحەددای هەر چواردەوری کرد
میللەت کۆمەکی ژیانی ئێوەی کرد
٭٭٭٭
ئێوە هاتنە سەر سفرەی حازر
لەخۆگۆڕانتان عەیب نییە ئاخر
٭٭٭٭
هەڵبژاردنی گەیاندە ئەنجام
ناردی بۆ دوژمن توندترین پەیام
٭٭٭٭
مییللەت ئێوەی کرد بەو پیاوەی کەوا
دەسەڵاتداربن لە رۆژ و شەوا
٭٭٭٭
هەر کە دەسەڵات کەوتە بەردەستان
هەر کە قاسەتان پڕ بوو لە سامان
٭٭٭٭
هەر کە خۆتان دی لە قەسرو قوسوور
هەرکە پڕتان کرد چ ژێرو چ ژوور
٭٭٭٭
خۆتاندییەوە لە ناز و نیعمەت
دوورکەوتنەوە لە ژیانی مەینەت
٭٭٭٭
یەکسەر بوغرا بوون لە جیاتی
وەفا
بەرانبەر میللەت لەئیمیی و جەفا!
٭٭٭٭
هەق وا بوو وەفای میللەتتان هەبێ
مامەڵەی ئێوە بەو شێوە نەبێ؟
٭٭٭٭
دوێنیش لە شاخدا کێ پەناتان بوو
لە لادێ و دەشتا کێ ناندەرتان بوو؟
٭٭٭٭
بە شەڕە پەڕۆ وازتان نەهێنا
شەڕی خۆکوژی نەگریستان هێنا
٭٭٭٭
پاشان باشورتان پارچە بارچەکرد
حورمەتی کوردتان لە دونیادا برد
٭٭٭٭
پاش ئەوەی مەجبوور ئاشتان بوویەوە
لاپەڕەی نوێتان باش هەڵدایەوە
٭٭٭٭
مییللەت دڵخۆش بوو بەو هەنگاوەتان
سوپاسگوزاربوو بەو کردارەتان
٭٭٭٭
پاشان بە فیفتی و بە بێ بەرنامە
حیزبایەتیتان کردە جاڕ نامە
٭٭٭٭
کوردایەتیتان دیسان بەلا نا
جوداکاریتان بۆ خەڵکی هێنا
٭٭٭٭
ئینجا بە لوتفی پەروەردگارمان
دوژمنی سەرسەخت لاچوو لە کۆڵمان
٭٭٭٭
شنگال و کەرکوک هەتا خانەقین
کەوتەوە باوەش وڵاتی رەنگین
٭٭٭٭
پاشان لە پێناو پارەو وەزارەت
ئاواتەکانتان تەواو لە پشت خست
٭٭٭٭
عێراقتان دیسان درووست کردەوە
لە بەندی حەوتەم رزگار کردەوە
٭٭٭٭
جەیشی عێراقتان پێکهێنایەوە
هەواڵگریتان بونیات نایەوە
٭٭٭٭
بەغدا بەو هۆیە بە هێز بوویەوە
عێراق دەرباز بوو بە بازووی ئێوە
٭٭٭٭
لە پێناو هەندێ دەسکەوتی کەسیی
زیندە بەچاڵ بوو دەوڵەتی کوردی
٭٭٭٭
بڕگەی دەستووری لە دژی کوردان
جێبەجێ دەکرا بەرچاوی سەران
٭٭٭٭
بەڵام (سەدوو چل) لەو دەستورەیە
ئێکسپایەرە، یاخود بڤڤەیە
٭٭٭٭
پاشان بە تەقدیر خودای موتەعال
بۆ گیانی شیعە داعش بوونە داڵ
٭٭٭٭
لەو نێوانەدا کورد قازانجی کرد
سوپای داگیرکار وەک ڕێوی رای کرد
٭٭٭٭
بە خوێنی شەهید سنوور دیاری بوو
خاکی کوردستان لە دوژمن پاک
بوو
٭٭٭٭
دیسان ئەو هەلە نەقۆزرایەوە
نیوەی باشورمان هەم دۆڕایەوە
٭٭٭٭
بەهۆکاری جیا، تەفرەقەو غوروور،
خیانەتکاری مێژوویەکی دوور
٭٭٭٭
ئاڵای دێرینمان ئیهانە کرا
خوێنی شەهیدمان لە ژێرپێ نرا
٭٭٭٭
ناوچەی تەعریبیش فراوانتر بوو
بۆ سمێڵ چووبووین ریشیش لە بەین چوو!
٭٭٭٭
ئەنفال و تەعریب تەشییعی وڵات
لە بەغدادەوە بوویەوە خەڵات
٭٭٭٭
دیسان وەزعی کورد سی ساڵ بە پاش کەوت
وەرەقەی داعش سوتاو لە چاڵ کەوت
٭٭٭٭
عەتفی وڵاتان پاشەکشەی کرد
دوژمنی چواردەور گۆڵی خۆیی کرد
٭٭٭٭
بڕیاری هەموان ئیبادەی کوردبوو
لەناو بردنی تێکڕای دەستکەوت بوو
٭٭٭٭
بەهانە دروست بوو بۆ دوژمنانمان
لەناومان بەرن خاک و وڵاتمان
٭٭٭٭
هەر وەک کورد بۆ خۆی وەفای لێ بڕا
هەروایش چاوەڕوان لە دوژمن دەکرا
٭٭٭٭
کەی وەفا رەجا دەکرێت لە دوژمن
کەی پەیدا دەبێت ئاو لە سەحرایی وون
٭٭٭٭
لە بێ عەقڵییە تۆ گورگ بکوژیت
لەولاوە پەنای بەچکەی گورد بدەیت!
٭٭٭٭
گورگ هەتا ئەبەد دوژمنی مەڕە
نابێ تێکەویت، ئیمزای سەر پەڕە
٭٭٭٭
پێکەنینی سارد یاری سەر بەڕە
قەد بڕوا مەکەن نیهادیان شەڕە
٭٭٭٭
پاش ئەو نەگبەتی و کارەساتانە
وانە وەرگرتن پیشەی ئینسانە !
٭٭٭٭
ئەوەی لەدەست چوو ناگەڕێتەوە
هیچ کەس بە خەیاڵ ناپەڕێتەوە
٭٭٭٭
ئێستا کە وەزعی کورد بەو شێوەیە
لاواز پەرتەواز لێوان لێوەیە
٭٭٭٭
تەنها چارەتان دەسەڵات داران
یەکڕیزیتانە و پاکانەی دڵان
٭٭٭٭
چاکسازی رێگەی سەرفرازییە
کاری گەندەڵی نەهامەتییە
٭٭٭٭
رێگەی راست بگرن کە رێی ئیسلامە
کوردایەتی پاک بەخوا بە تامە
٭٭٭٭
دوورکەوونەوە لە حیزبایەتی
لە تەشهیر بە یەک، لە خییانەتی
٭٭٭٭
لە کاری گەندەڵ، تەواو وازبێنن
دەسکەوتی گەورە بەدەست بهێنن
٭٭٭٭
مافی خوراوی گەل وەک یەک بدەن
ئەرکی سەرشانتان جێ بەجێ بکەن
٭٭٭٭
لە پێناو دەنگی بن دیوارەکان
لەکەدار مەکەن حورمەتی کوردان
٭٭٭٭
ئەوەی مۆزەفی راست و دروستە
دڵسۆزی گەلەو پڕ هەست و نەستە
٭٭٭٭
داد پەروەری راست بەرکەماڵ بێنن
تۆوی جیاکاری بەرهەم مەهێنن
٭٭٭٭
داهاتتان یەک خەن معاشی پێ بەن
هەوڵبەن پێکەوە وەک یەک شانەی هەنگ
٭٭٭٭
خەڵکی مەکەنە گاڵتەجاڕو پەنگ
ئیتر بەس نییە لوشدان وەک نەهەنگ
٭٭٭٭
راست نییە بڵێن ئیسڵاح کات یەوێت
نەفرەت لە گەندەڵ لە هەر لایەک بێت
٭٭٭٭
چاکسازی تەنها ئیرادەی دەوێ
ئەکرێت ئەو کارە بە رۆژو شەوێ
٭٭٭٭
دیسان لەبەر پۆست ئاواتی سەدساڵ
ئاڵای کوردستان رەنگی کاڵ وئاڵ
٭٭٭٭
سەر نەوی مەکەن عییزەتتان هەبێ
لە بۆ پارەو پۆست مەمێنن لەوێ
٭٭٭٭
یەکجار وازبێنن لە غەدری بەغداد
مردن یەکجارە هەی دادو بێ داد
٭٭٭٭
وەک شێر هەمووتان رایبگەێنن
کوردستان لە دەست دوژمن دەربێنن
٭٭٭٭
خۆ راپرسیمان بۆ جوانی نەکرد!
میللەت بۆ چی بوو کە راپرسی کرد؟
٭٭٭٭
ریفراندۆم مافی هەموو گەلانە
رێزی لێ بگرن ڕای گشت کوردانە
٭٭٭٭
ئەزموونی سەدساڵ لە شەڕو ئاشتی
ئیسپاتە کە ئەو لەگەڵ تۆ ناژی
٭٭٭٭
مەگەر وەک کۆیلە مەهتووک و ریسوا
بە پاڕانەوە بۆ نان و دەوا
٭٭٭٭
کوردە با بەس بێ ژیانی پڕ پەستی
گشت هاوار بکەن بژی سەربەستی
٭٭٭٭
سەرکردەکانیش: خۆدا بچنەوە
بۆ دوژمن هەرگیز مەچەمێنەوە
٭٭٭٭
بەڵام بۆ یەکتر هەتا ئەتوانن
بەڕێزبن بۆ یەک زۆر گەردنکەچ بن
٭٭٭٭
شۆڕشی کوردان بۆ پارە نەبوو
بەڵکو لە پێناو کوردستاندا بوو
٭٭٭٭
عەیبە هەم حەیفە لە پاشی سەد ساڵ
لە خەباتی خوێن کیمیایی و ئەنفال
٭٭٭٭
دیسان بچنەوە باوەشی دوژمن
بدەن لە دەرگای ناکەسی غیرزن!
٭٭٭٭
لەبیری بکەن ئاواتی کوردان

بیفرۆشن بە پۆست خوێنی شەهیدان!
٭٭٭٭
ئەوەیش ئاسانە: یەکڕیزی نێو ماڵ
جورئەت و هیممەت جاکسازی لە حاڵ
٭٭٭٭
پاش پشتبەستنمان بە زاتی خودا
رایدەگەێنین دەوڵەتی جودا
٭٭٭٭
بەڵام گەر حاڵمان هەر بەم شێوە بێ
گەندەڵی وەک خۆی هەروا بمێنێ
٭٭٭٭
پاکسازی تەواو نەیەتە کردن
زێڕی رەشی گەل بەتاڵان بردن
٭٭٭٭
ئینتیما بۆ خاک نەبێتە کردار
زانیاری و زانست نەبێتە رەفتار
٭٭٭٭
بەرژەوەندی تاک وەلاوە نەنرێت
حیزبایەتی تەسک بە پشتا نەخرێت
٭٭٭٭
بە رەوشتی بەرز خۆ جو وان نەکەین
راعیی و رەعییە گشت زەرەر دەکەین
٭٭٭٭
هەتا گەندەڵی قەڵاچۆ نەکرێت
یاسای چاکسازی جێ بەجێ نەکرێت
٭٭٭٭
هیچ بە هیچ ناکەین مێژووی کورد تاڵە
بۆ گوێ لەمشتی دایم عەوداڵە
٭٭٭٭
واقیعمان عەینی مێژووی خۆمانە
ئاواتی گەورەی ئەحزاب سامانە
٭٭٭٭
گەرنا خەسارە بۆ ئێمە دەوڵەت
ئەگەر هەیشمان بێت، دەبینە عیبرەت !
٭٭٭٭
حوکمەت پێویستە جورئەتی هەبێت
ئۆپۆزسیۆنیش چاو کراوە بێت
٭٭٭٭
حوکمەت پێویستە شەففاف و راستگۆ
ئۆپۆزسیۆنیش دووربێ لە درۆ
٭٭٭٭
ئامانجی هەردووک خۆشی میللەت بێ
بەرکەماڵ بوونی دادپەروەری بێ
٭٭٭٭
نوسیم چەکامە بە پێنوسی خۆم
هەتا ئیسبات بێ کەمن سەربەخۆم
٭٭٭٭
بە هیوای ئەوەی پیاوانی سیاسەت
بۆیان ببێتە پەندو نەسیحەت
٭٭٭٭
رەخنەی بونیاتنەر بخەنە سەر چاو
پێویستە بۆیان وەک خواردن و ئاو
٭٭٭٭
گشت وڵاتانی ئەم سەر زەمینە
ئەوەی بە دینەو ئەوەی بێ دینە
٭٭٭٭
کەڵکیان لە ئەزموون رابوردوو وەرگرت
پەندی رۆژگاریان لە یەکتر هەڵەگرت
٭٭٭٭
هەموو پێگەیشتن بوون بە دەوڵەتدار
مییللەتەکانیان بەختەوەر، ووشیار !
٭٭٭٭
کوردیش میللەتن چییان نوقسانە
خاوەنی خاک و خەڵک و زوبانە
٭٭٭٭
ئەم نیشتیمانە کە کوردستانە
مەڵبەندی شێرو چاوگەی ژییانە
٭٭٭٭
کوشتەی دوو دەردی کوشوندەی سەختە
بۆیە بێ بەخت و بێ بەش لەو تەختە
٭٭٭٭
گرفتی یەکەم نا تەبایی یە
دووەمیان حەتمەن کە گەندەڵی یە
٭٭٭٭
وەک گوتمان پێشتر چارەی ئاسانە
خۆشەویستی یەک دەواو دەرمانە
٭٭٭٭
خوایە بۆ خاتر میهرەبانی خۆت
هەموان ئیسڵاح کەی بە رحمەتی خۆت
٭٭٭٭
کێشەو گرفت و عیللەتی میللەت
هەموو ئاسان کەی ئەی خاوەن قودرەت
٭٭٭٭
سەرفرازمان کە بۆ هەتا هەتا
خۆش بیت لە سەرجەم گوناهو خەتا
٭٭٭٭
(حەسەن) چاوەڕێی ئیحسانی تۆیە
لە رۆژی مەحشەر لەو جەمع وکۆیە
٭٭٭٭
خۆیی و ئەحباب و گشت موسڵمانان
ئەوەی بڕوای بوو بە پایەی ئیمان
٭٭٭٭
سەرفرازببین لە پردی سیرات
بچینە جەرگەی بەهەشتی جەننات
٭٭٭٭
اللهم آمین..ٱجمعین..وصلی الله علی سيدنا محمد وآله وصحبه ٲجمعين..
=====
پ. د. حەسەن خالید موفتی
5 شەووالی 1441هیجری
28 ئایاری 2020 زاینی
7 جۆزەردانی 2720 کوردی
هەولێر...باشووری کوردستان