یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/04/2024 : 13:45:49
قه‌باره‌ی فۆنت
نوێژی ئەوسا و نوێژی ئێستا ؟ و دیاردەی (رییا) و دورکەوتنەوە لە ئیخلاص لە شەوانی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا

خوای پەروەردگار دەفەرموێت: { وَما أُمِروا إِلّا لِيَعبُدُوا اللَّهَ مُخلِصينَ لَهُ الدّينَ حُنَفاءَ وَيُقيمُوا الصَّلاةَ وَيُؤتُوا الزَّكاةَ وَذلِكَ دينُ القَيِّمَةِ }(سورة  البينة:  ٥ ).

بەداخەوە لە کاتێکدا پێویستە مانگی پیرۆزی رەمەزان بکرێتە مەدرەسەی کەسبی تەقواو خواناسی و ئیخلاص لە کردەوەکاندا و پاککردنەوەی دڵ ودەروون لە هەمووگوناهو رەزیلەو رەوشتێکی بەد ..دەبینین خەریکە رییا دەبێتە نەریت و باڵدەکێشێت بە سەر زۆرێک لە میحرابی مزگەوتەکاندا، بە تایبەت لە شەوانی تەراویح و  قەدری پیرۆزدا..

بۆیە نوێژی ئەوسا بە بەراورد لە گەڵ نوێژی ئێستادا وەک ئەرز و  ئاسمانە..

خەریکە بەتەواوەتی لە خودا پەرستی و هۆکاری پاڵفتەبوونی دڵەکانەوە بەرەو دونیا پەرستی و رییابازی بڕوات!

هەر بۆیەش نوێژەکانی ئەم سەردەمە رێگرنین لە تاوان و گوناهکاری لە کاتێکدا کە نوێژ مەرجی قەبوڵکردنی ئەوەیە کە وەک قورئان دەفەرموێت:

{ إِنَّ الصَّلاةَ تَنهى عَنِ الفَحشاءِ وَالمُنكَرِ وَلَذِكرُ اللَّهِ أَكبَرُ وَاللَّهُ يَعلَمُ ما تَصنَعونَ }( سورة العنكبوت:  ٤٥ ).

 وەک روونە لە ئێستادا ( إلا ما رحم ربي) پێشبڕکێیە لەسەر خۆدەرخستن و عەوام فریودان بە فەتوای بەتاڵ و گرنگیدان بە رواڵەت و دورکەوتنەوە لە لایەنی رۆحی..

 ئەوەی لا بەلایدا نەکرێتەوە ئیخڵاص و لایەنی تەقوایە..

جێگەی حەسرەتە لەم رۆژگارەدا گرنگ دەنگخۆشی و زۆر خوێندنی قورئان و دەرکەوتنە لە سۆشیال میدیا دا.. لە پێناو لایک و کۆمێنتی خەڵکیدا..

ئیتر ئەوە لە بیرکراوە کە ئەصڵ لە عیبادەتەکاندا شاردنەوەیانە، نەک تەنانەت باسکردنیشیان..

 ئەصڵ چاک خوێندنەوەی قورئانە بە دڵ و دەروونێکی پڕ لە ئیخلاصەوە، نەک خۆشیى دەنگ و روکەشی وسەدای مايك و زۆر خوێندنەوەی قورئان و دەمپرکردن لە پیتەکانی..

کوانێ گەردنکەچی و خشوعی پەل و پۆ؟

کوانێ دڵ وریایی و بەستنەوەی بە مەعبوودی حەقە وە؟

 کوانێ (تضرع و انكسار و خضوع)ى قەلبی؟

پێشنوێژخوێنی وا هەیە هەر خەریکی مایکرۆفۆنەکەی بەردەمیەتی!

هی وا هەیە هێندە دەجوڵێت ئەڵێی گلاوایەتی و لە بەر جوان دەرکەوتنی لە کامێراکان ئۆقرەی لێ هەڵگیراوە!

هی واش هەیە هەدەفی تەنهاو تەنها گوتاردان و خۆنوواندنی سەر میدیاکانە بە تایبەت لە رەمەزان و شەوانی قەدری پیرۆزدا !

بۆخاتری خوا ئەمە چ نەگبەتییەکە هەندێک لە پێشنوێژخوێن و بەناو بانگخواز تێیکەوتوون..؟

 وەک ئیمامی غەزالی (ر.خ) لە باسکردنی ئافاتی رییادا لە (إحياء) يدا دەفەرمێت: " جگە لەوەی کە  رییا گوناهێکی نزیک لە شیرکە و کردەوەکان هەڵدەوەشێنێتەوە.. کە چەندین دەق لە قورئان و سوننەتدا هاتووە و فەرمایان داوە بە خۆپاراستن لێی..  ئایا رییابازان نازانن  چۆن خوای گەورە نهێنییان هەڵدەماڵێت لە مەحشەردا لەبەرچاو تەواوی مەخلوقاتی خۆیدا ؟

ئایا کەی رەوایە لە بەر رازیکردنی خەڵکی خوای گەورە لە خۆیان بڕەنجێنن ؟

 ئایا نازانن کە رەزامەندی خەڵکی هەرگیز بەدەست نایەت و هیچ منەتیشیان پێی نییە..

 بەڵکو بە کردەوەی رییا خودا لە خۆیان دەڕەنجێنن و پاشان خەڵکیش، چونکە نیهایەتی رییا کەوتن و فەزیحەت و سڕهەڵماڵینە خوا پەنامان بدات..."

هەزاران رەحمەتی خوا لە سەر مامۆستایانی قەدیم کە بیست رکاعەتیان دەکرد بە خوێندنەوەیەکی کەم، بەڵام بە دڵ، لێوان لێو لە ئیخلاص، بە گەردن کەچی و تەقوا، پڕ لە مەحەببەتی خودا و ترسان لە قەهری پەروەردگار..

ئێستا ئەوەی گوێی پێ نەدرێت ئیخلاص و تەقوا و زانست وشەرع زانینە، گرنگ ئەوەیە دەنگی خۆش بێت، قەرەباڵغ بێت، ناوی مزگەوتەکەی لە سۆشیال میدیا دا بناسرێت..!

ئای لەو قوڕبەسەری و ماڵوێرانی و سەرگەردانی و رەنجبێوەری و عاقیبەت شەڕیە..!

نسأل الله السلامة والعافية والإخلاص والتقوى وحسن الختام آمين، أجمعين..

 أ.د. حسن المفتي

٢٠ رمضان ۱٤٤٥ ك

٣٠-٣-٢٠٢٤م