یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولود ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/01/2023 : 23:59:10
قه‌باره‌ی فۆنت
نامەیەک دەربارەی( ئەحکامی بیدعەتی نوێژکردن لەسەر کورسی)

بەناوی خودای بەخشیندەی میهرەبان

الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وآله وصحبه اجمعین.وبعد:

پاش ئەوەی زۆرێک لە ئەهلی عیلم داوایان کرد و دووپاتیانکردەوە کە بەندە حوکمی نوێژکردن لەسەر کورسی روونبکەمەوە پاش ئەوەی رای دژبەیەک پەیودابووە لە نێو هاوچەرخاندا، بۆیە دەڵێم بە تەوفیقی خودا :

خوای گەورە دەفەرموێت: { یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ ٱرۡكَعُوا۟ وَٱسۡجُدُوا۟ وَٱعۡبُدُوا۟ رَبَّكُمۡ وَٱفۡعَلُوا۟ ٱلۡخَیۡرَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ }(سُورَةُ الحَجِّ: ٧٧).

 بزانن (رەحمەتی خودا لە من و لە ئێوەیش) کە نوێژە فەرزەکان (بە حازری یان کردنەوە یان گێڕانەوە) دروست نییە لەسەر کورسی ئەنجام بدرێت، چونکە بەڵگەکانی شەریعەت لەسەر ئەوە کۆکن کە پێویستە مووسڵمان بە پێوە نوێژەکانی بۆات ئەکەر نەیتوانی ئەوا بە دانیشتنەوە لەسەر زەوی، ئەگەر نەیتوانی بە پاڵکەوتنەوە، بەو شێوەی کە زانایان روونیانکردووەتەوە، خودا فەرمویەتی: { ٱلَّذِینَ یَذۡكُرُونَ ٱللَّهَ قِیَـٰمࣰا وَقُعُودࣰا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمۡ }(سُورَةُ آلِ عِمۡرَان من الآية: ١٩١)، هەروەهو جێگیر بووە لە عمران ابن حُصَيْنٍ (رضي الله عنه) کە دەفەرموێت : کەمێک نەخۆشی بەواسیرم هەبوو: پیرسیارم کرد لە پێغەمبەر ﷺ دەربارەی نوێژەکانم ئەویش فەرموی: (صَلِّ قَائِمًا، فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَقَاعِدًا، فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَعَلَى جَنْبٍ) (رواه البخاري في صحیحه) بەو شێوەیەی کە باسمانکرد.

تەنها بۆ کەسێک نەبێت دروستە نوێژی فەرز لەسەر تەختە کورسی بکات (بەوشێوەیەش کە پاشتر باسی دەکەین) کە موتڵەقا نەتوانێت بۆ کارو نەریت و فەرمانی خۆی وەک: خواردن و خواردنەوەو ئیسراحەت و نوستن و جیماع و..هتد دابنێشێتە لەسەر زەوی ولەکەڵیدا نەشتوانێ ئەژنۆی بچەمێنێتەوە یان ئازارێکی زۆری هەبێت کە تەحەممول نەکرێت، ئەوکات بۆی دروستە لەسەر تەختێکی وەک قەرەوێڵەو سیستەم بەڕووی قیبلە بە درێژی دابنرێت بۆیی و ببێتەوە یەک سەتحو تەخت نوێژەکەی لەسەر بکات، کەمێک بۆ رکوع و زیاتریش بۆ سەجدەکەی خۆی کۆڕبکاتەوە بە پێی تواناکەی خۆی، جا پیربێت یان گەنج لەو کاتەدا بۆ ئەو کێشەیەک نییە چونکە مەعزورە، خوای میهرەبان دەفەرموێت:{ وَلَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ وَلَدَیۡنَا كِتَـٰبࣱ یَنطِقُ بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ لَا یُظۡلَمُونَ }(سُورَةُ المُؤۡمِنُونَ: ٦٢)، وقال جل شٲنه: { فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُمۡ وَٱسۡمَعُوا۟ وَأَطِیعُوا۟ }(سُورَةُ التَّغَابُن من الآية: ١٦).

هەروەها  ئازاری کەم یان تەحەموولکراو وەک پێشەوا ئیمامی حەرەمەین لە (نهایة المطلب) یدا لە سەرباسی نوێژکردن بە دانیشتانەوە دەفەرموێت: "نابێتە عوزر بۆ کردنی نوێژ بەدانیشتانەوە".

   بەڵام ئەمەی کە ئەمڕۆ دەگوزەرێت لە زۆرێک لە مزگەوتەکاندا کە زۆرێک لە خەڵکی فێری بوون لە نوێژکردن لەسەر کورسی ناجائیزەو باطل و نا دروستە و بیدعەیەکی زۆر قەبیحەیەو تا ٣٠ سی ساڵ و کەمتریش لەمەوبەر بوونی نەبوە لە جیهانی ئیسلامیدا. وە پێچەوانەی رێنموونی قورئان و سوننەت و رێڕەوی موسڵمانانە لە چەرخ و قڕوونی فاضیلەوە،

خەڵکی ئیمان کز داویەتیە تەمەڵی و کۆی پرۆسەکە بریتییە  شوێنکەوتنی گاورەکان، چونکە ئەوان کەنیسەکانیان کورسی تێدایەو نوێژی بەتاڵ و نامەقبولی خۆیان لەسەر کورسی و بەپێوە ئەنجام دەدەن، ئەوەیش موعجیزەیەکی تری پێغەمبەرمانە صلی الله علیه وسلم كه فەرمویەتی لە ئاحر زەماندا خەڵکی موسڵمان شوێنی یەهود و گاوورەکان دەکەون: " لتتبعن سَنَن من كان من قبلكم شبر بشبر وذراع بذراع، حتى لو دخلوا جحر ضب تبعتموهم. قلنا يا رسول الله اليهود والنصارى؟ قال: فمن؟" (اخرجه البخاري في صحیحه عن ابي سعيد رضي الله عنه).

بۆ زانیین ئەو بەناو نوێژەی گاورەکانیش هەر لادانە و (انحراف) ە لە نوێژی راستەقینەیان کە هەر وەک خۆمان وابووە بە دەقی قورئان وەک دەفەرموێت: { یَـٰمَرۡیَمُ ٱقۡنُتِی لِرَبِّكِ وَٱسۡجُدِی وَٱرۡكَعِی مَعَ ٱلرَّ ٰكِعِینَ }

(سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ: ٤٣) هەر له بە گرنگی زۆری سەجدەیشه، دەبینین ئایەتەکە سەجدەی پێشی رکوع خستووە، چاک تێبفکرێن.

هەروەها بشزانن كه حەزرەتی رسول اللە (صلی الله علیه وسلم) تەنانەت له نەخۆشی مردنیشیدا بە دانیشتانەوە نوێژی کردووە نەک لەسەر کورسی، نەبینرا و نەبیسرا هەرگیز نە زاتی خۆی و نە سەحابەی کیرام نە ئال و بەیتی ئەطهاری لە سەر کورسی نوێژ بکەن، وهکذا سەلەفی ساڵحی ئەئیممەی موجتەهیدین و تەبەقاتی هەر چوار مەزهەبی ئیسلام، هیج دەقێکیش نییە راستەوخۆ ئیشارەتی دابێت بە دروستی نوێژکردن لەسەر کورسی و سەندەلی و..هتد، لە هەموو کتێبە فقهییەکانی هەر چوار مەزهەبدا نەمزانیوە دەقێکی لەو چەشنە بوونی هەبێت کە بۆ نوێژخوێن دروست بێت نوێژی فەرز یان سوننەتیش لە سەر کورسی بکات ئەگەر نەیتوانی بە پێوە ئەنجامی بدات، بەڵکو هەموویان فەرمویانە لەو کاتەدا پێویستە دانیشێتە سەر زەوی بە حاڵەتی سەرچۆک یان چوار مشقی یان شێوازی تەوەڕروک با نوێژەکەی ئەنجام بدات..

لەکاتێکدا كه نەخۆشیەکانی پشت ئێشەو ئەژنۆ ئێشەو..هتد هەر هەبوەو، کورسیش لە زمانی پێش ئیسلامیشدا هەر هەبووەو بۆ پێداویستییەکانی ژیان بەکار هاتووە!!

بۆیە پێویستە سەجدە بردن لەکەسی توانادارەوە چونکە روكنی گەورەی نوێژ بریتییە لە سەجدە بردن بۆ خوا، بۆیە بە مزگەوت دەگوترێت: (مسجد) ناگوترێت (مقام) یان (مرکع) یان (مجلس) لە کاتێکدا لە نوێژدا (قیام و رکوع و تشهد) یش هەیە..هەر وەک چۆن حەجکردن روکنی ئەعزەمی بریتییە لە عەرەفە هەروایش روکنی ئەعزەمی نوێژ سەجدەیە.

تەنانەت کەسێک روکنی تومەئنینە (واتە سرەوتنی جومگەکانی لەش لە روکنەکاندا ) تەرک بکات لە نوێژدا بە دزی نوێژ ناسراوە، بەڵکو بەخراپترینی دزان ناوزەند کراوە، وەک لە فەرمودەی دروستدا هاتووە: «أسوأ الناس سرقةً الذي يسرق صلاته» قال: وكيف يسرق صلاته؟ قال: «لا يتم ركوعها ولا سجودها» (رواه ابن حبان في صحیحه وغيره عن ٲبي هریرة رضي الله عنه).

    بۆیە موسڵمانان بۆ خاتری خوا و پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) وازبهێنن لە بیدعەتی نوێژی سەر کورسی، پێشینانمان و باوک و دایکان چۆن نوێژیان کردووە لا مەدەن لێی چ عەقیدەیەکیان هەبووە هەر ئەوە راست و دروستە، هەر ئەوە دینی حەقە.

عەجایبیش نییە خەڵکێکی زۆر  ئەمڕۆ وازیان لە سەجدەی نوێژ هێناوە، یان نوێژ کورت بکەنەوە یان جەمعی بکەن بە بێ بوونی مەرجە شەرعیاکان، یان نوێژ کۆبکەنەوە بەهۆی کەمێ کباران بەبێ بوونی چوار مەرجە شەرعیەکەی پێشەوایانی ئیسلام لەوانیی پێشەوا ئیمامی نەواوی لە (روضة الطالبین)يدا لەباسی کۆکردنەوە بە هۆی بارانەوە باسی فەرمووە،  یان لەسەر گۆرەوی ئەم سەردەمە مەسح بکەن بە بێ بوونی هیچ مەرجە شەرعییەکانی..

  کە هیچکام لەمانە دروست نییە بە پێی هەموو بەڵگە شەرعییەکان!!

   هۆی ئەوەیە کە نوێژەکانیان نابێت وەربگیرێت و شایستەی نوێژکردن نەماون و فەرمودە دروستەکەی پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم) ئەبێ بێتە جێکە کە دەفەرموێت : دەستگیر و ئەڵقەی بەهێزی ئیسلام لە ئاخر زەماندا یەکە یەکە هەڵدەوەشێتەوە، یەکەمیان حوکم کردنە بە شەریعەتی ئیسلام و حدودەکانی، ئاخریشیان نوێژکردنە وەک ٲبو ٲمامة (رضي الله عنه) به سەنەدێکی دروست لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) دەیگێڕێتەوە کە بە تەئکیدەوە فەرمویەتی: (لَتُنقَضَنَّ عُرى الإسلامِ عُروةً عُروةً ، فكلما انتقضَت عُروةٌ تشبَّثَ الناسُ بالتي تليها ، فأَوَّلُهنَّ نقضًا الحكمُ ، وآخرهنَّ الصلاةُ)..صدق رسول الله..

سبحان اللە..ئەوەی فەرمویەتی هاتووەتە جێ، ئەوەتانێ خەڵکێک هەیە رۆژ تا ئێوارە لە دوکان و کارو کەسابەتیدا رادەکات و دێت و دەڕواو دادەنیشێت و هەڵدەزنێ بە دیوار و پەیژەداو هەموو کونوکەلەبەری دوکانەکەی بەسەر یەکدا دەدات بۆ خاتری کڕیارەکانی کەچی هیچ بەڵال لێ نییەو هەست بە ئازار ناکات!!

یان بە چەندین سەعات لە سەرەدا دەمێنێتەوە  بۆ شتێکی دونیایی بێ بایەخ کەجی هیچ کێشەیەکی نییەو ، بەڵام  هەر کە وەختی نوێژ هات یەکسەر خۆی کوڕدەکات و دەست دەکات بە هاواری پشت و ئەژنۆی و پەلاماری کورسی دەدات و دەڵێت ناتوانم بە پێوە نوێژ بکەم، سەجدەیش نابات بۆ خوا، خۆی گێل دەکات، بە وێنەی گرنگیدانی بە دونیا گرنگی نادات بە دینەکەی، ئیتر کەی ئەمە نوێژە؟ ئایا ناترسێت لەو رۆژی مەحشەرەی کە لە بەردەم محاسەبەی پەروەردگاری جیهانیاندا فەزح دەبێت؟

اللهم ارنا الحق حقا وارزقنا اتباعه وٲرنا الباطل باطلا وارزقنا اجتنابه آمين..اجمعین..

ماوەتەوە سێ تێبینی:

١- دروستە نوێژی سوننەت لەسەر وڵاخ ئەنجام بدرێت، سەلماوە ئەو کارە بە بەڵگەانی قورئان و سوننەت و ئیجماعی ئەهلی عیلم، سەیارەو تەیارەیش لەو حوکمەدا یەکسانە.

٢-دروست نییە ئەنجامدانی نوێژی فەرز لە سەر وڵاخ و لەناو سەیارەو تەیارەدا مەگەر لەکاتی زەرورەت وەک لە تێبینی سێیەمدا باسی دەکەین. وە لەو کاتەیشدا پێویستە پاشتر قەزای بکاتەوە.

٣- هەروەها نوێژی فەرزیش لەکاتێکدا ئەگەر سەیارەکە نەدەوەستا و مەجالی جمع تٲخیریشت نەبوو وەک نوێژی بەیانیان، پێویستە لە بەر (حورمەتی وەقت) نوێژی خۆی ئەنجام بدات پاش اجتیهادو گەڕانی بۆ جیهەتی قیبلە لە کاتی (اللە اکبر ) ی تەحڕروم دا، بەڵام واجبە پاشان قەزای بکەیتەوە، چونکە (استقبال القبل) کە شەرتی صحەتە لە نوێژەکەتدا نەبووە هەروەها( قیام و رکوع و سجود) یش کە ئەرانی نوێژن..

ئەمەی کە روونم کردووەتەوە بە پشتیوانی خودا پاش تەحقیقێکی تەواو بووە لە بەڵگە شەرعی و رای فوقەهای مەزاهیبی فیقهی باوەڕپێکراوی ئیسلام، وە هیچ بەڵگەیەکم نەدی کە بەکەڵکی (احتجاج) بێت بۆ دروستی نوێژکردن لەسەر کورسی تەنها ئەو حاڵەتە نەبێت بەو شێوازەیش کە روونم کردووەتەوە بە پێی قیاسی موساوی.

هذا والله تعالی ٲعلم، اللهم ارنا الحق حقا وارزقنا اتباعه وٲرنا الباطل باطلا وارزقنا اجتنابه، آمين..اجمعین..

وصلی الله علی سيِّدنا مُحمَّد وعلی آله وصحبه ٲجمعین وآخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمين.

العبد المفتقر الی رحمة ربه المقتدر

پ.د. حەسەن شێخ خالید موفتی

پرۆفیسۆر لە فیقهو ئوسوڵی فیقهی ئیسلامی لە زانکۆی سەڵاحەددین، هەولێر، کوردستان، عێراق

۱٤-جومادای دووەم ۱٤٤٤ = ٦-١-٢٠٢٣

 

(رسالة في ٲحکام بدعة الصلاة علی الكُرسي)

 

      بسم الله الرحمن الرحیم

الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وآله وصحبه اجمعین.وبعد:

بعد سؤال الكثيرین من طلاب العلم في حكم الصلاة علی الكرسي وٳلحاحهم علي ان ٲكتب شيئا في هذه المسٲلة التي اضطرب اقوال المعاصرين فيها، ٲقول وبالله التوفیق:

قال الله تعالی:{ یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ ٱرۡكَعُوا۟ وَٱسۡجُدُوا۟ وَٱعۡبُدُوا۟ رَبَّكُمۡ وَٱفۡعَلُوا۟ ٱلۡخَیۡرَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ }(سُورَةُ الحَجِّ: ٧٧).

ٳعلموا (رحمني الله وٳیاكم) ان الصلوات المفروضة (ٲداء كانت ام ٳعادة  ام قضاء) لا يجوز فعلها علی الكُرسي، ٳذ ان ٲدلة الشریعة المطهرة نصَّت علی القیام للصلاة مع القدرة، وٳلا فالقعود علی الٲرض وٳلا صلَّی علی جنبهِ وبالتفصيل المبین عند الفقهاء، قال تعالی: { ٱلَّذِینَ یَذۡكُرُونَ ٱللَّهَ قِیَـٰمࣰا وَقُعُودࣰا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمۡ }(سُورَةُ آلِ عِمۡرَان من الآية: ١٩١)، وقد ثبت عن عمران ابن حُصَيْنٍ (رضي الله عنه) قَالَ: كَانَ بِي الْبَوَاسِيرُ فَسَأَلْتُ النَّبِيَّ ﷺ عَنِ الصَّلَاةِ فَقَالَ: (صَلِّ قَائِمًا، فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَقَاعِدًا، فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَعَلَى جَنْبٍ) (رواه البخاري في صحیحه).

لذلك لا يجوز الصلاة علی سطح كُرسي ٳلا (علی الهيئة التي سنذكرها) ولمن لا يقدر مطلقا علی القعود علی الٲرض  لنحو حوائجه وٲموره وعاداته كالٲكل والشرب والاستراحة والنوم  والجماع وغير ذلك، لعلة الٲلم الشديد غير المتحمل

في الركبتين او الفقرات او عدم استطاعته الحركة بهما ٲصلا،  فحینئذ يجوز  له ان يجعل لنفسه سطح كرسي علی صورة السرير طولا مستقبلا به نحو القبلة، فيومئ للركوع وٲكثر منه لسجدتیه، ثم يتشهَّد جالسا علیه، لٲنه معذور حینئذ فقط شرعا. وسواء في ذلك كونه شابا ام مشيبا، قال تعالی:{ وَلَا نُكَلِّفُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ وَلَدَیۡنَا كِتَـٰبࣱ یَنطِقُ بِٱلۡحَقِّ وَهُمۡ لَا یُظۡلَمُونَ }(سُورَةُ المُؤۡمِنُونَ: ٦٢)، وقال جل شٲنه: { فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ مَا ٱسۡتَطَعۡتُمۡ وَٱسۡمَعُوا۟ وَأَطِیعُوا۟ }(سُورَةُ التَّغَابُن من الآية: ١٦).

والٲلم الخفیف لیس عذرا كما نبَّه ٳلیه ٳمام الحرمين في نهاية المطلب في مبحث الصلاة قاعدا. ولذلك وصفنا الٲلم بالشديد. فتبصَّر..

لكن للٲسف فالذي نراه في مساجدنا وعند خلق كثير يختلف تماما عما هو موجود في الشرع، لٲنه مخالف لهدي القرآن والسنة وعمل المسلمين منذ القرون الفاضلة، حیث یصلون علی الكرسي حتی ٲضحی الكثير من مساجد المسلمين مثل كنائس النصاری لكثرة ما تجد فيها من الكراسي وعدوی بدعة الصلاة علی الكرسي منتشرة فیها!!

فٲصبح ضعفاء الٳيمان يصلون علی الكرسي تكاسلا ، وهذا منظر مستقبح وبدعة سيئة منكرة شرعا، لم تظهر في العالم الٳسلامي تلك البدعة القبیحة ٳلا قبل ثلاثین سنة ٲو ٲقل، والعملية في الحقيقة برمتها تتبُّع للنصاری، لٲنهم يصلون صلاتهم الباطلة قياما وعلی الكراسي، وهذه الحالة الشاذة التي نراها من الكثیر من المسلمين ما هي ٳلا  متابعة لمن قبلنا من الیهود والنصاری هو مصداق قوله (علیه الصلاة والسلام):" لتتبعنَّ سَنَن من كان من قبلكم شبر بشبر وذراع بذراع، حتى لو دخلوا جحر ضب تبعتموهم. قلنا يا رسول الله اليهود والنصارى؟ قال: فمن؟" (اخرجه البخاري في صحیحه عن ابي سعيد رضي الله عنه).

مع العلم ٲن ما يقوم به النصاری انحراف للصلاة التي كانت معمولا بها في شریعتهم ایضا كما يظهر من قوله تعالی: { یَـٰمَرۡیَمُ ٱقۡنُتِی لِرَبِّكِ وَٱسۡجُدِی وَٱرۡكَعِی مَعَ ٱلرَّ ٰكِعِینَ }(سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ: ٤٣)..

  ولٲهمية السجود قُدَّم الٲمر بە علی الركوع في الآیة الكريمة، فتٲملوا..

واعلموا کذلك ان حضرة الرسول (صلی الله علیه وسلم) لم يصل علی الكرسي حتی في مرض موته اتفاقا، حیث ثبت في الصحیح قعوده علی الٲرض، ولم يسمع من الصحابة الكرام ولا الآل الٲطهار ولا التابعین والائمة المجتهدين ٲنهم صلوا علی الكرسي ٲبدا حال عدم قدرتهم القيام، بل جلسوا علی الٲرض بصورة التشهد سواء مفترشین او متربعین او متوركين، ولم نر في الفقه الاسلامي من كتب المذاهب الٲربعة نصَّا يدل علی جواز الصلاة علی الكرسي ولو نفلا، بل قالوا: علیه ان يقيم الصلاة مع القدرة، وٳلا صلی قاعدا كالتشهد، وٳلا صلی مضطجعا..

مع ٲن آلام الظهر والركبتين كانت موجودة قديما وٲن الكرسي حتی قبل الاسلام كان موجودا متداولا ومستعملا في الحوائج الدنيوية!!

وٳنما تلزم المقتدرَ السجدةُ لٲن السجدة هي الركن الركین في الصلاة كما ان ركن عرفة هو عمدة ٲركان الحج، ولذلك ٲیضا سمي المسجد مسجدا ، ولم يسم لا (مقاما) ولا (مرکعا) ولا (مجلسا) مع وجود القيام والركوع والتشهُّد في الصلاة ٲیضا..!!

حتی ان السنة المطهرة سمَّت من لا يهتم بركن الطمئنينة في صلاته كمن یسرقها، وجعلته من اعظم السراق،  فقد ثبت  قوله صلی الله علیه وسلم: «أسوأ الناس سرقةً الذي يسرق صلاته» قال ٲبو هريرة(رضي الله عنه): وكيف يسرق صلاته؟ قال: «لا يتم ركوعها ولا سجودها» (رواه ابن حبان في صحیحه وغيره عن ٲبي هریرة رضي الله عنه)

   لذلك ٲيها المسلمون: ٲناشدكم الله ورسوله (صلی الله علیه وسلم) ٲن تجتنبوا الكراسي عند الصلاة، وٲن تصلوا كما كان السلف الصالح من آبائكم وٲمهاتكم يصلون، ولا تحيدوا عن كیفیات عباداتهم وعقائدهم قيد ٲنملة، فهم القدوة الصالحة ودینهم هو الحق المبین..

ولا عجب ان نری الكثير من الناس اليوم یصلون علی الكرسي، ویقصرون ويجمعون الصلاة من غير توفر شروطه المقرَّرة في الشرع الشریف، ويجمعون برخصة المطر من غير شروطه الٲربعة التي بسطها الٳمام النووي في روضة الطالبین عند مبحث الجمع برخصة المطر، ویمسحون علی جورب هذا العصر من غير الاعتبار للشروط الشرعیة المبینة عند المذاهب الاربعة، وكل ذلك باطل شرعا، فصلواتهم اضحت باطلة بسبب ذلك، لٲنهم لیسوا اهلا للصلاة والوقوف بین يدي الله، فنقضوا عهد الصلاة كما نقضوا عهد الحكم بما ٲنزله الله تعالی بسبب الاحتكام الی القوانين الوضعیة المقیتة..

 وهذا ٲیضا مصداق لقوله صلی الله علیه وسلم في  حدیث ابي امامة (رضي الله عنه) مرفوعا بٳسناد صحیح: (لَتُنقَضَنَّ عُرى الإسلامِ عُروةً عُروةً ، فكلما انتقضَت عُروةٌ تشبَّثَ الناسُ بالتي تليها ، فأَوَّلُهنَّ نقضًا الحكمُ ، وآخرهنَّ الصلاةُ) ..وصدق رسول الله صلی الله علیه وسلم فقد وقع ما ٲخبر به، (سبحان الله)حيث ان هناك من يعمل طوال النهار يركض ويمشي ويجلس ويبقی واقفا في دكانه ینتظر الزبائن ویصعد من ٲجلهم الدرج ولا یبال ، ویتسلق معاصي الدكان ومخابئ البضاعة ولا يحس بٲي ٲلم ولا يشكو منه، وهناك من یصطف لنيل غرض دنيوي واقفا علی السرة ساعات ولا يشكو لا من ٲي ٲلم في ظهره ولا في ركبتیه، لكن اذا جاء وقت الصلاة يشكو ويميل بظهره ویتعلل ويتذرع فیصلي علی الكرسي مخادعا بذلك نفسه ولا يهتم لٲمر دينه حتی مثل اهتمامه لٲمر دنياه الدنية!! ٲلا يخاف يوم یفتضح في  المحشر ٲمام رب العالمین؟

بقیت ثلاث ملاحظات متعلقة:

 ۱- تجوز صلاة النافلة في السفر علی الدابة لثبوت ذلك بالكتاب والسنة والٳجماع، ويقاس علی الدابة في ذلك سيارة اليوم والطيارة ایضا.

۲- لا تجوز صلاة الفریضة علی الدابة والسيارة وغيرهما الا عند الضرورة المبینة لاحقا ويلزمه القضاء.

۳- تجب علی الدابة او السيارة صلاة الفریضة عند الخوف من فواتها حال عدم وقوفها ولم يتمكن المكلف من جمع التٲخير بهما، كصلاة الصبح وذلك من ٲجل (حرمة الوقت)، وعلیه ان يتحرَّی جهة القبلة عند تكبيرة الٳحرام ، لكن يلزمه قضاء صلاته، لفقدان شرط استقبال القبلة، وهو من جملة شروط صحة الصلاة، وكذلك فقدان القیام والركوع والسجود التي هي من جملة الٲركان.

وبذلك قد حقَّقت مستعينا بالله في المسٲلة ولم ٲر في ٲدلة التشریع ولا في آراء فقهاء المذاهب المعتبرة ما يجيز الصلاة علی الكرسي ٳلا في تلك الحالة وبالصورة التي ذكرتها، قیاسا مساويا، وٲما ما ٲتی به بعض الناس فلیس مما يحتج به في قواعد الاحتجاج الفقهي،

هذا والله تعالی ٲعلم، اللهم ارنا الحق حقا وارزقنا اتباعه وٲرنا الباطل باطلا وارزقنا اجتنابه، آمين..اجمعین..

وصلی الله علی سيِّدنا مُحمَّد وعلی آله وصحبه اجمعین وآخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمين.

العبد المفتقر الی رحمة ربه المقتدر

ٲ.د. حسن ابن الشیخ خالد المفتي الشهرزوري الحسيني الشافعي النقشبندي

استاذ الفقه وٲصوله في جامعة صلاح الدین، اربیل/ كُردستان/ العراق

۱٤-جمادی الثانية ۱٤٤٤ = ٦-١-٢٠٢٣