یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/11/2020 : 23:12:15
قه‌باره‌ی فۆنت
حوكمی مەسحکردن لەسەر گۆرەوی لەم سەردەمەدا بە پێی مەرجەکانی هەر چوار مەزهەبی ئیسلام دروست نییە

 

(حکم المسح علی الجورب في هذا العصر باطل حسب شروط المذاهب الٲربعة)
الحمد لله والصلاة والسلام علی سيدنا محمد رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه..
بە پێی هەر چوار مەزهەبی ئەهلی سوننەت و جەماعەت دروست نییە مەسح کردن لەسەر گۆرەوی ئەم سەردەمە بە هیچ شێوەیەک، چونکە مەرجی شەرعی هیچ یەک لە زانایانی باوەڕپێکراوی چوار مەزهەبی ئیسلامی تێدا نایەتە جێگە، تەنانەت ئەوانەیش کە کاتی خۆی فەرمویانە دروستە بۆ گۆرەوی سەردەمی خۆیان گوتویانە و چەندین مەرجیان بۆ ئەو حوکمە داناوە، بەم پێیەی لای خوارەوە:
لای حەنبەلیەکان بە مەرج گیراوە صفيق بێت واتە چڕوپڕ و توندتۆڵ بێت وەک لباد، و نابێت بە هیچ شێوەیەک شەفاف بێت، مەرجی دووەم ئەوەندە ئەستوربێت کابرا بتوانێت لەسەری بڕوات وەک خوف و پێڵاو.
قال ابن قدامة الحنبلي في المغني ج1ص 398: " مسٲلة: قال كذلك الجورب الصفيق الذي لا يسقط اذا مشی فیه، انما يجوز المسح على الجورب بالشرطين اللذين ذكرناهما في الخف أحدهما: أن يكون صفيقا لا يبدو منه شيء من القدم ، الثاني أن يمكن متابعة المشي فيه هذا ظاهر كلام الخرقي قال أحمد : في المسح على الجوربين بغير نعل إذا كان يمشي عليهما ويثبتان في رجليه فلا بأس".
لای حەنەفیەکان چوار مەرجیان هەیە، یەکەم جێگیربێت لە پێیدا، دووەم کابرا بتوانێت یەک فەرسەخ لەسەری بڕوات واتە پێج کێلۆمترو نیو تقریبا، هەروەها نابێت شەفاف و نابێت ژێری بینراو بێت، قال ابن عابدین في رد المحتار علی الدر المختار ج1ص 269:" او: جوربیه الثخينين بحيث يمشي فرسخا ويثبت علی الساق ولا يری تحته ولا يشف"انتهی مختصرا.
لای مالیکیەکان جگە لەوانە پێویستە کە ژێری گۆرەویەکەو سەریشی لە چەرم دروستکرابێت، قال الخليل في المختصر مع شرح الدردير وحاشية الدسوقي ج1ص141 :" رخص مسح جورب جلد ظاهره وباطنه" انتهی مختصرا.
لای مەزهەبی خۆیشمان شافیعیەکان مەعلومە هەر دروست نییە، تەنانەت بۆ خوفیش چەندین مەرجیان هەیە، چونکە هیچ چنراوێکیان پێ دروست نییە ئەگەر ئاو بچێتە ناوی تەنانەت ئەگەر بشتوانی وەک نەعل و خوف لەسەری بڕوات وەک شێخی تحفە ج1 ص252 دەفەرموێت: " لا يجزئ منسوج لا يمنع ماء يصب علی رجلیه - اي نفوذه - وان كان قويا يمكن تباع المشي عليه في الٲصح "
کەواتە وەک بۆمان دەرکەوت ئەم گۆرەویەی ئێستاو ئەوەی قەدیمیش کە لە کوردەواریدا وەک پوزەوانە دروست دەکرا هیچیان لای هەر چوار مەزهەبی ئێسلام دروست نییە مەسحکردن لە سەریان، چونکە مەرجەکانیان تێدا نییە، تەنانەت لای ئەوانەیش کە پێیان دروستە..
کەواتە تێنەگەیشتن هەیە لەو حەدیسەی (المغیرة بن شعبة رضي الله عنه) كه ئیمامی الترمذي و جگە لەویش ریوایەتیان کردووە دەربارەی مەسح کردن بە سەر خوف وجەورەبدا، چونکە خودی ئیمامی ترمذیش لە دوای ریوایەتەکەی دەفەرموێت پێویستە زۆر ئەستور بن (ثخينين) واتە شەفاف نەبن و ئاو نەفاز نەکات بۆیان واته بیشتوارێت رۆیشتن لەسەریان، دەی قیاسی ئەم گۆرەویانەی ئەمڕۆ لەسەر گۆرەوی تەنانەت پەنجاساڵ لەمەوبەر (قیاس مع الفوارق) ە، نەک گۆرەوی هەزارو چوارسەد ساڵ لەمەو بەر!!
لە لایەکی تریشەوە ئەو حەدیسە لاوازەو زانایانی فەرمودە رەدیان کردووەتەوە ، پێشەوا (شیخ الاسلام النووي له المجموع) يدا ج1 ص566 لە چەند روویەکەوە لاوازی وەدەر خستووە وەک دەفەروێت: ((والجواب عن حديث المغيرة من أوجه:
أحدها: أنه ضعيف، ضعفه الحفاظ، وقد ضعفه البيهقي ونقل تضعيفه عن سفيان الثوري، وعبد الرحمن بن مهدي، وأحمد بن حنبل، وعلي بن المديني، ويحيى بن معين، ومسلم بن الحجاج، وهؤلاء هم أعلام أئمة الحديث، وإن كان الترمذي قال: حديث حسن، فهؤلاء مقدمون عليه، بل كل واحد من هؤلاء لو انفرد قدم على الترمذي باتفاق أهل المعرفة.
الثاني: أنه لو صح لحمل على الذي يمكن متابعة المشي عليه , جمعا بين الأدلة, وليس في اللفظ عموم يتعلق به.
الثالث: حكاه البيهقي رحمه الله عن الأستاذ أبي الوليد النيسابوري أنه حمله على أنه مسح على جوربين منعلين، لا أنه جورب منفرد ونعل منفردة، فكأنه قال: مسح على جوربيه المنعلين. وروى البيهقي عن أنس بن مالك رضي الله عنه ما يدل على ذلك)) .
هیوادارین ئەوەندە بەس بێت بۆ موسڵمانانی خۆشەویست کە شوێن رای شاز و فەتوای بەتاڵ نەکەون، دین و قەبرو قیامەتی خۆیان خۆش بوێت، ئەهلی عەزیمەت بن نەک روخسەت تەنانەت ئەگەر مەرجەکانیش بێتە جێگە - کە لەم گۆرەویانەی ئەم سەردەمدا موستەحیلە - بزانن تەنها روخسەتە نەک سوننەت. موسڵمانی راستیش ئەهلی عەزیمەتە و پەنا نابات بۆ روخسەت تەنها لە کاتی پێویست و بە رەچاوکردنی تێکڕای مەرجەکان کە فوقەهای پایەداری ئیسلام باسیان کردووە چونکە ئەوان بە دڵنییایی وە شارەزاتر و خواناس تر بوون بە حوکمی نزیکیان لە چەرخی ئەصحاب و خودی خاوەنی ریسالەت صلی الله علیه وسلم.
واللە تعالی اعلم
وصلی الله علی سيدنا محمد وعلی آله وصحبه جمعين..


پ. د. حسن الشیخ خالد المفتي
4
ربیع الثاني 1442ك
25 11 2020
ز