یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک دەکات    *****    *****   خێرخوازێک بەرهەمی تەماتەی جووتیاران دەکڕێت و بەسەر کەمپەکان و خەڵکی هەژار دابەشی دەکات    *****    *****   سۆران: گه‌نجێكى نابینا لە‌ ماوه‌ى ٦ ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە لەبەر دەکات ‎    *****    *****   قایمقامی قەزای شێخان سەردانی لقس شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: سوتاندنی گیانداران بە زیندوویی بە هیچ شێوەیەک دروست نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی کوڕی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا محمدأمین چەمچەماڵی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: حوكمی مووچه‌ی بن دیوارو دوو موچه و خانەنشینی نایاسایی روون دەکاتەوە‌   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/12/2012 : 15:00:09
قه‌باره‌ی فۆنت
شه‌ڕه‌ مه‌لایه‌كی تر ...!!

كه‌متر له‌ ساڵێك پێش ئێستا بابه‌تێكم بڵاو كرده‌وه‌ به‌ ناونیشانی (شه‌ڕه‌ مه‌لا) , به‌داخه‌وه‌م كه‌ ناچارم جارێكی تر هه‌مان ناونیشان به‌كار بهێنمه‌وه‌ به‌ هۆی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی هه‌مان دیمه‌ن كه‌ ئه‌وكات ناچاری كردم بێمه‌ قسه‌ .هه‌موو ئه‌وانه‌ی شه‌وی سَ شه‌ممه‌ 3/4-12-2012 به‌رنامه‌ی (كه‌وانه‌)ی كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستانیان دیتبێ ده‌زانن باسی چی ده‌كه‌م... پوخته‌ی باسه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:

دوو مه‌لا, كه‌ یه‌كێكیان به‌ناوی زانای ئایینی و ئه‌وی تر به‌ بانگخوازی ئیسلامی خۆی ناساندووه‌, میوانی به‌رنامه‌یه‌كن له‌كه‌ناڵێكی ئاسمانی كوردی، به‌رنامه‌كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ دوو كه‌سی دژ به‌یه‌ك كۆده‌كاته‌وه‌و له‌سه‌ر بابه‌تێك, له‌جیاتی گفتوگۆ به‌گژیه‌كیان دا ده‌كات، ئه‌و دوو مه‌لایه‌ش كه‌ هه‌ر كامیان سه‌ر به‌ ره‌وتێكی سیاسی ناكۆك له‌گه‌ڵ ئه‌وی تربوون بۆهه‌مان مه‌به‌ست له‌ۆ خرابوونه‌ ناو (كه‌وانه‌) وه‌و رووبه‌رووی یه‌ك كرابوونه‌وه‌ .كه‌س وا تێنه‌گات كه‌ من دژی ئه‌وه‌بم مامۆستاو زانای ئایینی بێته‌ سه‌ر شاشه‌و قسه‌ بكات یان له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی تری به‌رێز تاوتوێی بابه‌تێك بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ زۆریش باشه‌, به‌ڵام ئه‌وه‌ی من پێم باش نیه‌و به‌ ره‌وای نازانم بۆ مامۆستای ئایینی له‌و جۆره‌ به‌رنامانه‌دا ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و به‌رنامه‌یه‌دا بینیم:

یه‌كه‌م: ئاساییه‌ جگه‌ له‌ زانای ئایینی خه‌ڵكی تر ئه‌گه‌ر له‌به‌رنامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌دا به‌گژ یه‌كیشدا بچن, یان زانایه‌كی ئایینی له‌گه‌ل كه‌سێكی تری نه‌یاری دینه‌كه‌یدا به‌گژیه‌كدا بچن, به‌ڵام دوو كه‌س كه‌ هه‌ر دووكیان خۆیان به‌ مه‌لا یان بانگخواز بزانن و له‌سه‌ر بابه‌تێك بكه‌ونه‌ شه‌ره‌ قسه‌چه‌له‌حانێ, ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌وا نیه‌, چونكه‌ هه‌ر دووكیان به‌ناوی دینه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئیسلام حسابن, له‌و نێوانه‌دا خه‌ڵكی هه‌ژار نازانێ به‌كامیان باوه‌ر بكات .

دووه‌م: به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و مه‌لایانه‌ی له‌و به‌رنامانه‌دا ده‌بنه‌ میوان زۆربه‌یان ئه‌دایه‌كی خراپ و وێنه‌یه‌كی ناشیرین پیشانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه‌ به‌سه‌ر مه‌لاو مامۆستای ئایینی دا ده‌شكێته‌وه‌, له‌وانه‌: ره‌چاونه‌كردنی ئادابی حیوارو گفتوگۆ, قسه‌برین به‌یه‌كترو بوار نه‌دان به‌كه‌سی به‌رامبه‌ر, ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌ به‌سه‌ر یه‌كتریدا ....هتد, بێگومان ئه‌و جۆره‌ قسه‌كردنه‌ ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵكی تر ئاسایی بێ به‌ڵام بۆ زانای ئایینی قه‌باحه‌تێكی گه‌وره‌یه‌ .

سێیه‌م: له‌وه‌ش قه‌باحه‌تتر: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به‌ناوی مه‌لاوه‌ ده‌چنه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌بنه‌ گاڵته‌جاری پێشكه‌شكارێك !! وه‌ك ده‌زانن سروشتی به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌و وایه‌ تا ئیتیجاهه‌كه‌ معاكس تر بێ و دوو میوانه‌كه‌ زیاتر قسه‌كانیان دژ به‌یه‌كتر بێ بۆ ئه‌و باشتره‌, خۆ ئه‌گه‌ر باش به‌شه‌ر نه‌هاتن ئه‌و خۆی قسه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ ئاگره‌كه‌ی پێ خۆش بكات.. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و به‌رنامه‌كه‌ی خۆی به‌رێوه‌ ده‌بات و ده‌بێ وا بكات, به‌ڵام خۆ جه‌نابی مامۆستا كه‌س ناچاری نه‌كردووه‌ بچێته‌ ناو ئه‌و شه‌ره‌ قسه‌ بێ ئه‌نجامه‌وه‌ و خۆی و هاوپیشه‌یه‌كی خۆی بكاته‌ گاڵته‌جاری كاكی پێشكه‌شكار !

چواره‌م: زۆر نه‌شیاوو نه‌گونجاوه‌ زانای ئایینی ببێته‌ پارێزه‌رو ده‌هۆڵ كوتی سیاسیه‌كان و شانامه‌یان به‌سه‌ردا بڵێت ئه‌گه‌ر ناراسته‌وخۆش بێت, جا ئه‌و سیاسیانه‌ كه‌س یان حزب یان ره‌وتێكی سیاسی بن, ئیسلامی بن یان شتی تر, چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ په‌یامی مینبه‌رو مزگه‌وت و زانای ئایینی دا ناگونجێ, كه‌س و لایه‌نی سیاسی هه‌ر جورێك بن و له‌هه‌ر ئاستێك دا بن قابیلی هه‌ڵه‌و چه‌وتین, بۆیه‌ نابێ زانای ئایینی بیانكاته‌ ماڵ له‌سه‌ر خۆی .به‌ڵام ئه‌و دوو به‌رێزه‌ زۆر به‌ خه‌ستی كه‌وتبوونه‌ ناو ئه‌و گێژاوه‌ بێ بنه‌وه‌، كه‌ به‌ هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌ نه‌بوو, بابه‌تی به‌رنامه‌كه‌ له‌سه‌ر ململانێی چه‌ند هێزێكی سیاسی بوو, دوو میوانه‌ زاناو بانگخوازه‌كه‌ش یه‌كێكیان به‌باڵای ئیسلامیه‌كانی میسری هه‌ڵده‌گووت و ئه‌وه‌ی دیش ماستاوی بۆ حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئێره‌ ده‌كرد، واته‌ ئه‌و دوو به‌رێزه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رگری له‌ ئاینه‌كه‌یان بكه‌ن كه‌ ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌، له‌جیاتی ئه‌وه‌ له‌سه‌ر دنیای كه‌سانێكی دی به‌گژیه‌كدا ده‌چوون .لێره‌دا من ڕووی قسه‌م ده‌كه‌مه‌ زانایانی به‌رێزی ئیسلام له‌ كوردستان و ده‌ڵێم: زۆر نه‌نگیه‌ كه‌سێك به‌رگ و مێزه‌ری مه‌لایه‌تی له‌سه‌ر بێت بچێته‌ ناو ئه‌و جۆره‌ ململانێیه‌وه‌، مامۆستایانی ئایینی ئه‌گه‌ر بیرورای جیاوازیشیان هه‌بێت نابێ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر بوه‌ستنه‌وه‌ و ببنه‌ ئامرازی كات پر كردنه‌وه‌و گه‌رمكردنی بازاری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن... به‌راستی زۆر حه‌یفه‌ مه‌لای كورد ئه‌و هه‌موو رێزو متمانه‌یه‌ی هه‌یه‌تی به‌كه‌می بزانێ و خۆی بێنێته‌ ئه‌و ئاسته‌ی خۆی و هاوپیشه‌یه‌كی خۆی سووك بكات و، به‌هه‌موو توانایه‌وه‌, به‌به‌رچاوی دۆست و دوژمنیه‌وه‌, هه‌وڵی تێكشكاندن و ناشیرینكردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بدات (كه‌ ئه‌ویش هه‌ر مه‌لایه‌) , ره‌حمه‌تی خوا له‌ پێشه‌وا شافعی كه‌ فه‌رموویه‌تی:

ولیس الذئب یأكل لحم ذئب ویأكل بعضنا بعضا عیانا

هه‌روه‌ها داواشم له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك دوو لایه‌نی په‌یوه‌ندی دارله‌خه‌می سومعه‌و پایه‌ی زانایانی ئایینی دابن به‌وه‌ی:به‌فه‌رمی ئاگاداری بده‌ن به‌ مامۆستایانی ئایینی به‌رێز به‌شداری ئه‌و جۆره‌ به‌رنامانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێ ناكۆكی ودرزبخه‌نه‌ناوریزی زانایانی ئایینی وله‌سه‌ر بابه‌ته‌ خیلافیه‌كان به‌گژیه‌كیان دابكه‌ن,هه‌رمامۆستایه‌كی به‌رێزیش پابه‌ندنه‌بێت ورێزی مێزه‌رومه‌لایه‌تیه‌كه‌ی نه‌گرێت،شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ نازناوومێزه‌ری مه‌لایه‌تی لێ بسه‌ندرێته‌وه‌.له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موان .