یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/11/2023 : 20:14:12
قه‌باره‌ی فۆنت
لە بابەتە خیلافیەکاندا چۆن ڕەفتار بکەین؟
(نمونەیەک لە ڕەفتاری هاوەڵان کە شایەنی چاولێکردنە) 
ئەوەی خوارەوە نموونەیەکی جوانی ڕەفتاری هاوەڵانی بەڕێزی پێغەمبەرە (صلی الله عليه وسلم) بەرامبەر پێشەوایانی سەردەمی خۆیان.
لە سونەنی ئەبوداود دا هاتووە: ئیمامی عوسمان لە مەراسیمی حەجدا لە (مینا) پێش نوێژی بۆ موسلمانان کردو چوار ڕکاتی بۆ کردن (واتە نوێژەکەی کورت نەکردەوە) ، عبدالله ی کوری مەسعود -خوا لێی ڕازی بێت- کەلەوێ ئامادەبوو فەرمووی: لەدوای پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- و ئەبوبەکرو عومەر خوا لێیان ڕازی بێت نوێژم کردووە، هەر دوو ڕکاتیان دەکرد لەو کاتانەدا، جا لە عبدالله یان پرسی تۆ ڕەخنەت لە عثمان گرت بۆچی خۆشت وەکو ئەو چوار ڕکاتت کرد؟ لەوەلامدا فەرمووی: (الخلاف شر) واتە: لەبەر ئەوەی خیلاف و ناکۆکی شتێکی خراپە. 
ئەم فەرموودەیە أبو داود ریوایەتی کردووەو البانی بە صحیحی داناوە.
دەقی حەدیسەکە:
أنَّ عثمانَ رضيَ اللهُ عنهُ صلَّى بمِنى أربعًا فقال عبدُ اللهِ بنُ مسعودٍ مُنكِرًا عليه : صليتُ مع النبيِّ صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّمَ ركعتَينِ ومع أبِي بكرٍ ركعتَينِ ومع عمرَ ركعتَينِ ومع عثمانَ صدرًا من إمارتِه ثم أتمَّها ثم تفرقَتْ بكم الطرقُ فلوددتُ أنَّ لي من أربعِ ركعاتٍ ركعتَينِ مُتقبَّلتَينِ ثم إنَّ ابنَ مسعودٍ صلَّى أربعًا فقيل له : عِبتَ على عثمانَ ثم صليتَ أربعًا قال : الخلافُ شرٌّ.
الراوي : عبدالله بن مسعود | المحدث : الألباني | المصدر: السلسلة الصحيحة | الصفحة أو الرقم : 1/444 | خلاصة حكم المحدث : إسناده صحيح | التخريج : أخرجه أبو داود (1960) باختلاف يسير، وأخرجه البخاري (1084)، ومسلم (695) مطولاً بلفظ مقارب.
وەک لەو ئەسەرە سەحیحەدا دەبینین عبداللەی کوڕی مەسعود هەرچەندە ڕای خۆی پێچەوانەی ڕای ئیمامی عوسمان بوو بەڵگەشی بەدەستەوەبوو، بەلام لەپێناو یەکڕیزی موسڵماناندا پەیڕەوی لە ئیمامەکەی کردو خۆی جیانەکردەوە.
لەوەشدا وانەیەکی گرنگ هەیە بۆ هەموومان کە نابێ هەموو کات پێداگری لەسەر ڕای خۆمان بکەین تەنانەت ئەگەر بەڵگەشمان هەبێت بۆ ڕایەکەمان، بەتایبەت لەو عیبادەتانەی بەکۆمەڵ ئەنجام دەدرێن وەک نوێژی جەماعەت و جومعەو جەژنەکان و ..هتد، مادام بابەتەکە لە بازنەی بابەتە خیلافیەکاندایە، بەتایبەت ئەگەر یەکڕیزی موسڵمانان و ئەهلی مزگەوت ئەوە بخوازێ.