بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: (خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلَاتَكَ سَكَنٌ لَهُمْ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ) التوبة/103. واته: (زه‌كات وه‌ربگره له ماڵی ئه‌مانه تا پاكیان بكاته‌وه‌و له گوناهی زه‌كات نه‌دان‌و پاكیان بكاته‌وه له خۆشویستنی دونیا‌و، دوعای خێر‌و عه‌فوویان بۆ بكه، كه مردن نوێژیان له‌سه‌ر بكه، دوعاكردنی تۆ مایه‌ی ره‌حه‌تی و دڵنیاییه بۆ ئه‌وان. خودا شنه‌واو زانایه).
موسڵمانانی به‌ڕێز: زه‌كات له ساڵی دووی كۆچی واجب كراوه، له هه‌شتاو دوو شوێنی قورئانی پیرۆز زه‌كات و نوێژ پێكه‌وه باسكراون، وه‌ك ئه‌و ئایه‌ته كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ)، بۆیه زه‌كات روكنێكه له روكنه‌كانی ئیسلام، ئه‌وه‌ی بڕوای به واجب‌بوونی زه‌كات نه‌بێت كافر ده‌بێت‌و له بازنه‌ی ئیسلام ده‌رده‌چێت، خوای گه‌وره هه‌ڕشه‌ی تووندی له‌وانه كردووه كه كه‌مته‌رخه‌می ده‌نوێنن له زه‌كاتدان، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنْفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَبَشِّرْهُمْ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ* يَوْمَ يُحْمَى عَلَيْهَا فِي نَارِ جَهَنَّمَ فَتُكْوَى بِهَا جِبَاهُهُمْ وَجُنُوبُهُمْ وَظُهُورُهُمْ هَذَا مَا كَنَزْتُمْ لِأَنْفُسِكُمْ فَذُوقُوا مَا كُنْتُمْ تَكْنِزُونَ). واته: ئه‌وانه زێڕو زیو كۆ ئه‌كه‌نه‌وه‌و له رێگای خوادا صه‌رفی ناكه‌ن، واته: زه‌كاتی شه‌رعی لێ ده‌رناكه‌ن، ئه‌وانه موژده‌یان بده‌رێ به سزای سه‌ختی رۆژی دوایی.
بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانین په‌ند‌و ئامۆژگاری زۆر له به‌سه‌رهاتی ثه‌عله‌به وه‌ربگرین، له‌و باره‌وه ئیبنو کەثیر له ته‌فسیره‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كات، كه سه‌عله‌به‌ی كوری حاته‌ب هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، گووتی: بۆم له خوا بپاڕێوه ماڵێكی زۆرم پێ ببه‌خشێت، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلّم) فه‌رمووی: (كه‌مێك كه سوپاسگوزاری له‌سه‌ر بكه‌ی باشتره له زۆرێك له تواناتدا نه‌بێت، بۆ من ناكه‌یته پێشه‌نگی خۆت، ئه‌وه نییه من داوای زۆر ناكه‌م). سه‌عله‌به گووتی: سوێند به خوا، ئه‌گه‌ر خوا ماڵێكی زۆری پێ به‌خشیم مافی هه‌موو خاوه‌ن مافێك ده‌ده‌م، پێعه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلّم) دوعای بۆ كرد، ئه‌ویش بووه خاوه‌ن مه‌ڕ‌و ماڵاتێكی زۆر، تا دواجار چووه دووری شاری مه‌دینه‌و، له نوێژی جه‌ماعه‌ت دابڕا‌و، دواتر له خوتبه‌ی هه‌ینی دابڕا، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلّم) ناردی تا زه‌كاتی ماڵی لێ ده‌ر بكات، به‌ڵام رازی نه‌بوو، پێی وابوو ئه‌وه سه‌رانه‌یه، ئینجا خوای گه‌وره ئه‌و ئایەته‌ی نارده خواره‌وه كه ده‌فه‌رموێت: (وَمِنْهُمْ مَنْ عَاهَدَ اللَّهَ لَئِنْ آتَانَا مِنْ فَضْلِهِ لَنَصَّدَّقَنَّ وَلَنَكُونَنَّ مِنَ الصَّالِحِينَ* فَلَمَّا آتَاهُمْ مِنْ فَضْلِهِ بَخِلُوا بِهِ وَتَوَلَّوْا وَهُمْ مُعْرِضُونَ* فَأَعْقَبَهُمْ نِفَاقًا فِي قُلُوبِهِمْ إِلَى يَوْمِ يَلْقَوْنَهُ بِمَا أَخْلَفُوا اللَّهَ مَا وَعَدُوهُ وَبِمَا كَانُوا يَكْذِبُون). واته: (هی وایان هه‌یه په‌یمانی به خودا داوه، كه ئه‌گه‌ر خودا له فه‌زڵی خۆی به‌شیان بدات خێری لێ ئه‌كه‌ن و له چاكه‌كاران ئه‌بن* كه‌چی كاتێ كه خودا له فه‌زڵی خۆی به‌شی دان رژدیان كرد‌و، هیچ صه‌ده‌قه‌یان نه‌كردو، پشتیان هه‌ڵكردو له‌رێ لایاندا* جا ئه‌و رژدی و زه‌كات نه‌دانه بوو به هۆی دامه‌زرانی مونافقی له دڵیان‌دا تا رۆژی قیامه‌ت و پاداشتی نیفاقه‌كه‌یان ئه‌درێته‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ خودا خیلاف وه‌عده‌یان كرد‌و، درۆیان كرد).
به‌ڕێزان: له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك زه‌كات كراوه‌ته یه‌كێك له بنه‌ماكانی ئیسلام، كه دیارترینیان ئه‌مانه‌ن:
1/ تا ده‌وڵه‌تی موسڵمانان له رووی ئابووریه‌وه به‌هێز بێت.
2/ پاكبوونه‌وه له رژدی و به‌خیلی.
3/ تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه، داخۆ ده‌توانێت هه‌ندێك له ماڵی خۆی بداته هه‌ژاران.
4/ دروستكردنی برایه‌تی نێوان موسڵمانان، به‌تایبه‌تی نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌ندان.
موسڵمانان: له سه‌رده‌می سه‌ره‌تاكانی ئیسلام، كه‌سانێكی تایبه‌تی هه‌بوون، له كاتی خۆی ده‌گه‌ڕان و زه‌كاتیان كۆده‌كرده‌وه‌و، به‌سه‌ر هه‌ژاران دابه‌شیان ده‌كردن، بۆیه ئێستا پێویسته ئه‌وه‌ی زه‌كات ده‌دات، ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكات:
1/ زه‌كاته‌كه له كاتی خۆی بدات، ئه‌وه‌ی دوای بخات گوناهبار ده‌بیت.
2/ زه‌كاته‌كه تا بكرێت به نهێنی بدات، چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (إِنْ تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ وَإِنْ تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ)، واته: (ئه‌گه‌ر خێر‌و صه‌ده‌قه‌كانتان به ئاشكرا بكه‌ن و بۆ ره‌زای خوا‌و بێ ریا بێ، ئه‌وه كارێكی زۆر باشه، ئه‌گه‌ریش به په‌نهانی بیكه‌ن و خۆتان و خودا‌و خێرپێكراوه‌كه نه‌بێ كه‌س پێی نه‌زانێ، ئه‌وه سوودو پاداشتی زیاتره).
3/ وریابه خێر و صه‌ده‌قه‌كه‌ت به منه‌تكردن به‌تاڵ نه‌كه‌یته‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ وَالْأَذَى). واته: (ئیمانداره‌كان: خێر‌و چاكه‌ی خۆتان به منه‌ت دانان له‌سه‌ر داماوه‌كان و به ئازاردانیان به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه).
4/ ئه‌و به‌خشینه له‌به‌ر چاوی خۆت به كه‌م بزانه و به گه‌وره‌ی مه‌زانه.
5/ زه‌كاته‌كه مه‌گوازه‌وه شوێنێكی تر، مه‌گه‌ر هه‌ژار له جێگاكه‌ت نه‌بن.
6/ له زه‌كاتدانه‌كه‌ش هه‌وڵده بۆ كه‌سانێك بێت، كه زه‌كاته‌كه پاككردنه‌وه بێت، وه‌ك: (1/ كه‌سانی دیندار. 2/ ئه‌وانه‌ی به دوای زانست‌دا ده‌گه‌ڕێن. 3/ زیاتر بیده ئه‌و هه‌ژارانه‌ی كه ده‌زانی هه‌ژارن به‌ڵام هه‌ژارێتی خۆیان ده‌شارنه‌وه. 4/ كه‌سانی نه‌خۆش و لێقه‌وماو. 5/ ئه‌وانه‌ی زیندانیكراون و خانه‌واده‌كه‌یان پێویستیان پێی هه‌یه. 6/ ئه‌م زه‌كاته به ئه‌ندازه‌ی هه‌ژاران دابه‌ش بكات، به‌شێوازێك دابه‌شی بكات، كه هه‌ر یه‌كه‌یان پێویستیه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بێت.
7/ ئه‌و كه‌سه‌ش كه زه‌كات وه‌رده‌گرێت، پێویسته سوپاسی خاوه‌ن زه‌كاته‌كه بكات، هه‌روه‌ها له ئه‌ندازه‌ی پێویستی خۆی زیاتر وه‌رنه‌گرێت.
تێبینی:
ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە. |