به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
موسڵمانانی به‌رێز:
خواى گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت:
(وَلَا تَكُونُوا كَالَّتِي نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنْ بَعْدِ قُوَّةٍ أَنْكَاثًا)، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينَ) واته: خوات بپهرسته تا مردنت پێ ده‌گات، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَلَا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ) واته: ئه‌ى باوه‌ڕدارینه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بكه‌ن و، كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ مه‌كه‌نه‌وه.
باوهرِدارانی بهرِێز:
له مانگی ره‌مه‌زاندا شه‌یتان ده‌به‌سترێته‌وه‌و، دواى ره‌مه‌زان له زنجیر ئازاد ده‌كرێته‌وه، بۆیه پێویسته له ئاست فرت و فێڵه‌كانی وریا بین، ئه‌وه‌ش ته‌نها به ئیستیقامه‌ت و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خواپه‌رستی ئه‌بێت، وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ* نَحْنُ أَوْلِيَاؤُكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَشْتَهِي أَنْفُسُكُمْ وَلَكُمْ فِيهَا مَا تَدَّعُونَ* نُزُلًا مِنْ غَفُورٍ رَحِيمٍ) واته: ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕ به خوا دێنن و ده‌ڵێن: (ألله) خوامانهو، پاشان له‌سه‌ر ئه‌و ئیمانه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌وا فریشته‌كانی خوا به‌سه‌ریدا داده‌به‌زن و، پێى ده‌ڵێن: له داهاتووى (پاش مه‌رگت) مه‌ترسه‌و، خه‌فه‌ت بۆ رابردووت مه‌خۆ، مووژدهت لێ بێ به‌و به‌هه‌شته‌ى وهعدهتان پێ درابوو، ئێمه له ژیانی دونیا‌و ئاخیره‌تدا دۆستی ئێوه‌ین، له‌و به‌هه‌شته‌دا ئه‌وه‌ى دڵتان بۆی بچیت ئاماده‌یه‌و، هه‌موو ئه‌وه‌ى تێدایه كه به‌ڵێنتان پێدرا بوو، ئه‌وه له لایه‌ن خوایێكی لێخۆش‌بوو و به به‌زه‌یی دابه‌زیوه.
جارێكیان پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم، گووتی: (يَا رَسُولَ اللَّهِ: قُلْ لِي فِي الْإِسْلَامِ قَوْلًا لَا أَسْأَلُ عَنْهُ أَحَدًا غَيْرَكَ) واته: له ئیسلامدا شتێکم پێ بڵێ بێجگه له تۆ له که‌سی تری نه‌پرسم، ئه‌ویش فه‌رمووی: (قُلْ: آمَنْتُ بِاللَّهِ ثُمَّ اسْتَقِمْ) رواه أحمد. واته: باوه‌ڕ به خوا بێنه‌و بڵێ: ئیمانم به خوا هه‌یه، پاشان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ت به‌رده‌وام به. که‌واته ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێکی زێڕین بوو بۆ وه‌ده‌ستهێنانی لێخۆشبوو‌ن و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره، بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا توانیان کرده‌وه‌ی چاک و خواپه‌رستی باش ئه‌نجام بده‌ن، له دوای ره‌مه‌زان که‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنن، چونکه وه‌ك له قسه‌ی هه‌ندێك حه‌کیمانه‌وه ده‌گێڕنه‌وه گووتوویانه: (أحكم السفينة فإن البحر عميق، واستكثر الزاد فإن السفر طويل، وخفف عن ظهرك فإن العقبة كؤود، وأخلص العمل فإن الناقد بصير) واته: که‌شتیه‌که باش رێک بخه چونکه ده‌ریا قوڵه، توێشوویهکهشت زۆر بکه چونکه سه‌فه‌ره‌که درێژه، باری پشتیشت سووک بکه چونکه قورسایی سه‌خته، کاره‌کانیشت به دڵسۆزی بکه چونکه خوای گه‌وره کرده‌وه‌کانمان باش ده‌بینێت. بۆیه پێویسته ئه‌وانه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌ندامه‌کانی لاشه‌یان ده‌پاراست، پێویسته دوای ره‌مه‌زانیش ئه‌ندامه‌کانی بپاریزێت و به‌ره‌ڵایان نه‌کات، چونکه هه‌ندێك له صالحهکان ده‌فه‌رموون: نیشانه‌ی قبولبوونی تاعه‌ت له ره‌مه‌زاندا له‌وه دایه خواناسه‌که دوای ره‌مه‌زان قسه‌و هه‌ڵسوکه‌وت و کرداره‌کانی باشتر بن له‌وه‌ی له ره‌مه‌زان بووه، چونکه تۆ خوایێك ده‌په‌رستی ره‌مه‌زان و دوای ره‌مه‌زان گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت و هه‌موو کاتێك مایه‌ی په‌رستنه، که‌واته له خوا بترسن و له دوای ره‌مه‌زان حه‌بلی خواپه‌رستی له نێوان خۆتان و خوا مه‌پچڕێنن، چونکه خۆشه‌ویستترین کرده‌وه له‌لایه‌ن خوایه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ری به‌رده‌وام بیت هه‌چه‌نده که‌میش بێت.
ئومێده‌که‌ین له هه‌موو موسڵمانان ئه‌و تاعه‌ت و خواپهرستییهیان نه‌گۆڕن که له ره‌مه‌زان له‌سه‌ری بوون، به‌تایبه‌تی داوا له خوشکانی باڵاپۆشی مانگی ره‌مه‌زان ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌م رێبازه جوانه‌یان به‌رده‌وام بن، که رێبازی ئیسلامه.
موسڵمانانی به‌رێز:
بێگومان ئیستیقامهتو به‌رده‌وامیدان به خواپه‌رستی پێویستی به دوعا‌و پاڕانه‌وه هه‌یه، باشترین دوعاش دوعای تۆبه‌و ئیستیغفارکردنه، بۆیه ئه‌مرۆ پێویسته زۆر ئیستیغفارو داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکه‌ین، باشترین داوای لێخۆش‌بوونیش له‌وه‌دایه سه‌ره‌تا به حه‌مدو سوپاس بۆ خوا ده‌ست پێبکرێت، پاشان دان به گوناهه‌کانت دابنێیت له نێوان خۆت و خوات، پاشان داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکه‌ی، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم به‌م شێوازه داوای لێخۆشبوونی له خوا ده‌کرد، خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌یه‌کی قودسی ده‌فه‌رمووێت: (يَا ابْنَ آدَمَ إِنَّكَ مَا دَعَوْتَنِي وَرَجَوْتَنِي غَفَرْتُ لَكَ عَلَى مَا كَانَ فِيكَ وَلاَ أُبَالِي، يَا ابْنَ آدَمَ لَوْ بَلَغَتْ ذُنُوبُكَ عَنَانَ السَّمَاءِ ثُمَّ اسْتَغْفَرْتَنِي غَفَرْتُ لَكَ) رواه الترمذي. واته: (ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م: تۆ هه‌ر تا داوا‌و تکام لێبکه‌ی ئه‌وا لێت خۆش ده‌بم له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تێیدای، ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م ئه‌گه‌ر گوناهه‌کانت بگاته ئاسمان پاشان داوای لێخۆشبوونم لێ بکه‌یت ئه‌وا لێت خۆش ده‌بم)، بۆیه گوناهی به‌نده‌کان هه‌رچه‌نده گه‌وره بن ئه‌وا عه‌فوو لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌تره، هه‌روه‌ك ئیمامی شافیعی له کاتی سه‌ره مه‌رگ ده‌یگووت: (ئه‌وا له دونیا ده‌ڕۆم و، له براکانم جودا ده‌بمه‌وه‌و، به کرده‌وه خراپه‌کانم دهگهمهوهو، بۆ لای خوای په‌روه‌ردیگارم ده‌رۆم، نازانم رۆحه‌که‌م ده‌چێته به‌هه‌شت تا پیرۆزبایی لێ بکه‌م، یان ده‌چێته ناو ئاگر تا سه‌ره‌خۆشی لێ بکه‌م، پاشان ئه‌م شیعره‌ی گووت:
ولمَّا قَسَا قلبِي وضَاقَـتْ مَذَاهِبِـي * جَعَلْتُ رجَائِي دُونَ عَفْـوِكَ سُلَّمَـا
تَعَاظَمَنِـي ذَنْبِـي فلمَّـا قَرَنْـتُـهُ * بعَفْوِكَ ربِّي كانَ عفْـوُكَ أعْظَمَـا
واته: کاتێك دڵم ره‌ق بوو و رێگاکانم لێ ته‌نگ بوونه‌وه، تکاکه‌م کرده په‌یژه‌ی گه‌یشتن به عه‌فووت. گوناهه‌کانم پێ گه‌وره‌بوون، به‌ڵام که به‌راوردم کردن به عه‌فووی تۆ خودایه، عه‌فووی تۆ گه‌وره‌تر بوو.
جارێکیان کابرایه‌کی ئه‌عرابی خۆی به دیواری که‌عبه هه‌ڵواسی بوو، داوای لێخۆشبوونی له خوا ده‌کردو ده‌یگووت: (أللهم إن استغفاري مع إصراري لؤم، وإن تركي الاستغفار مع علمي سعة عفوك لعجزٌ، فكم تتحبب إليَّ بالنعم مع غناك عني، وأتبغض إليك بالمعاصي مع فقري إليك، يا من إذا وعد وفيَّ، وإذا توعد تجاوز وعفا، أدخل عظيم جرمي في عظيم عفوك يا أرحم الراحمين)، واته: (خودایه داوای لێخۆشبوونکردن له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیم له‌سه‌ر گوناه جۆرێکی که‌مایه‌تییه، وازهێنانم له ئیستیغفارو داوای لێخۆشبوو‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فراوانی لێبووردنت ده‌زانم بێ ده‌سه‌ڵاتییه، ئای خوایه چه‌نده خۆت خۆشه‌ویست ده‌که‌یت له‌لام به‌و نیعمه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌که‌یت هه‌رچه‌نده پێویستیشت به من نییه، منیش خۆم له‌لات ناخۆشه‌ویست ده‌که‌م به گوناهه‌کانم هه‌رچه‌نده پێویستیشم پێته، ئه‌ی ئه‌و خودایه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ڵێنی دا به‌جێی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ش بکات چاوپۆشی لێ ده‌کات و ده‌بوورێت، خودایه گه‌وره‌یی تاوانه‌کانم بخه ناو گه‌وره‌یی لێبووردنت... ئه‌ی ئه‌و خوایه‌ی له هه‌موو به ره‌حمێك به رهحمتری).
له کۆتاییدا له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه دوعا‌و خواپه‌رستی و رۆژی و شه‌ونوێژو چاکه‌کانمان قبوڵ بکات و بمانخاته ریزی ئه‌وانه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌بوورێن...
موسڵمانانی به‌ڕێز: ده‌مانه‌وێت به بیرتان بێنینه‌وه، که پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ، كَانَ كَصِيَامِ الدَّهْرِ) رواه مسلم. واته: هه‌ر که‌سێك مانگی ره‌مه‌زان به رۆژوو بێت، پاشان شه‌ش رۆژی شه‌شه‌ڵانی له دوو بگریت، وه‌ك رۆژووی ساڵێك وایه.
تێبینی: ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە. |