یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: سوکایەتی بە ئایین و موقەدەسات قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی شێخ وەتمانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر: لەژێر دروشمی (خوێندنەوەیەکی بابەتیانە بۆ مام هەژارو تەفسیرە نایابەی) سیمینارێک ساز کرا    *****    *****   شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بە سالاسیمیا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات    *****    *****   ستافێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەژداری سالیادی دامەزراندنی ھەردوو یەکێتی قوتابیان و یەکێتی لاوان دەکات    *****    *****   شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان خانەقای بیارەی شەریف بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یه‌كێتی زانایان توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ناونیشانی (دیاریکردنی چەمکەکان و رۆڵی له‌ نوێسازی گوتاری ئایینی) بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   شاندێكی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەشداری لە مەراسیمێکی رێزلێنان لە كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكان دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی کەرکوک دەکات    *****    *****   لەگەڵ تەواو بوونی پرسەی مامۆستا مەلا احمد مەلا محمود ناوچەی کەلەکچی سوپاسنامەیەک رادەگەیەنێت   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2015-08-14
وردبوونەوە لە هەواڵەکاندا

وردبوونەوە لە هەواڵەکاندا
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
موسڵمانانی بەڕێز: لە رۆژگاری ئەمرۆماندا رۆژانە لەسەر کەناڵەکانو دەاگاکانی راگەیاندن و لە ناو خەڵکیش گوێبیست و بینەری کۆمەڵێك هەواڵ و قسە دەبین، پێویستە ئەم هەواڵانەمان بۆ روون ببنەوەو، دەستبەجێ باوەریان پێ نەکەین، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ). واتە: ئەی ئەو کەسانەی ئیمانتان هێناوە! ئەگەر فاسقێك خەبەرێکی بۆ هێنان دەستبەجێ بەڕاستی مەزانن و بکەونە، بەدواداچوونی بۆ بکەن تا بۆتان دەرئەکەوێ راستی و درۆیی هەواڵەکە چۆنە، نەوەك بێ ئاگاو بە نەزانی خۆتان کۆمەڵە خەڵکێك گرفتارو توش بکەن و پاشان لەو کارەی کردووتانە پەشیمان ببنەوە.
هۆکارئ دابەزینی ئەم ئایەتە لەوەدا بوو، کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) وەلیدی کوڕی عوقمەی ناردە ناو هۆزی بەنی موستەڵەق تا زەکاتیان لێ وەربگرێت، بەڵام پێش موسڵمان بوون جۆرە دوژمنایەتیێك لە نێوان ئەوو ئەو هۆزە هەبوو، کاتێك گەیشتە بەشێکی رێگاکە یەکسەر بۆلای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) گەڕایەوە، گووتی: ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئەو هۆزە بە سەرکردایەتی گەورەکەیان (حاریثی کوڕی ضرار) زەکاتی ماڵیان نەداو ویستیان بمکوژن و لە ئیسلام هەڵگەڕانەوە، پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) تووڕە بوو، جا خالیدی کوڕی وەلیدی لەگەڵ کۆمەڵێك سەربازەوە بە نهێنی ناردو فەرمانی پێکرد دڵنیا بێتەوەو پەلە نەکات، ئەگەر شتێکی بینی نیشانی ئیمانداریان بوو ئەوا زەکاتی ماڵیان لێ وەربگرێت، خۆ ئەگەر نەشی دیت ئەوا هەمان مامەڵەی کافرانیان لەگەڵ بکات، خالیدیش هەمان شتی کرد، کاتێك نزیك بوویەوە گوێ لە بانگی مەغریب و عیشا بوو، بۆیە چووە لایان و زەکاتی ماڵەکەی لێوەرگرتن، گەڕایەوە لای پێغەمبەرو(صلی الله علیه وسلم) باسەکەی بۆ گێڕایەوە، یەکسەر ئەم ئایەت پیرۆزەی سەرەوە دابەزی.
موسڵمانانی بەرێز: بەراستی جێگەی سەرسوڕمانە، چۆن یەکێك لە ئێمە گوێ دەداتە هەموو شتێك کە دەیبیسێت یان دەیبینێت، ئەوە لە کاتێکدا خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا). واتە: بێ گومان گوێ و چاوو دڵ، هەموو ئەمانە پرسیاریان لێ ئەکرێ کە خاوەنەکەیان چیی پێ کردوون. هەموومان حیسابی مادی باش دەزانین، لەوەی چی هاتۆتە گیرفانمان یان چیمان خەرج کردووە، یان چی ماوە، بەڵام ئایا حیسابی چاکەو خراپەکانیشمان بە باشی دەزانین، ئایا دەتوانین بە چاکی موحاسەبەی نەفسی خۆمان بکەین لەسەر قسەی باش و خراپ.
ئیماندارانی بەرێز: ئایا هەر یەکێك لە ئێمە رێگە ئەدات هەر کەسێك لە دەرگای دا بێتە ژوورەوە، ئایا دەرگای ماڵەوەی بە کراوەیی دەهێڵیتەوە، ئەوەی ویستی بێتە ژوورەوە، کەواتە ئەی چۆن گوێی خۆی دەداتە هەموو کەس و هەممو قسەیەك، مەگەر گوێ ئامێرێك نیییەهەموو شتێك وەردەگرێتو تۆماری دەکات، عەقلیش دیقەتی ئەداتێ ئەگەر چاك بێت وەریدەگرێت، ئەگەر خراپیش بێت رەتی دەکاتەوە، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلّم دەفەرمووێت: (من کان لە لسانان فی لادنیا جعل له لسانان یوم القیامة) واتە: ئەوەی لە دونیا دوو زمان بیت لە قیامەتیش دوو زمانی بۆ دروست دەکرێت. هەروەها گووتراوە: چەند سیفاتێك کەسایەتی مرۆڤی باوەڕدار دە‌هێننە خوارەوە، ئەوانیش: (زۆر بڵێیی، نهێنی ئاشکراکردن، وەرگرتنی قسەی هەموو کەسێك).
لە عەبدولای کوردی موبارەك دەگێڕنەوە گووتوویەتی: منداڵی حەرامزادە قسە ناشارێتەوە، کەسی بنەماڵەش لە ناو قەومەکەیم خەڵك ئازار نادات. ئەم قسەیە لەو ئایەتی خوای گەورە وەرگیراوە کە دەربارەی وەلیدی کوری موغیرە دەفەرمووێت: (هَمَّازٍ مَشَّاءٍ بِنَمِيمٍ* مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ* عُتُلٍّ بَعْدَ ذَلِكَ زَنِيمٍ)... واتە: کە عەیب لە خەڵك ئەگرێ و قسە دێنێ و قسە ئەباو فیتنە ئەنێتەوە لە ناو خەڵك* کە رێ لە چاکە ئەگرێ و دەستدرێژی ئەکاتە سەر خەڵك و تاوانبارە* کە روو درژو بەدخووەو سەرەڕای هەموو ئەمەیش زۆڵ و حەرامزادەیە.
واتە: ئەوەی ئەو سیفاتانەی تێدا بێت: (گوێ لە خەڵك بگرێت و قسە بباتەوەو فیتنە بنێتەوە، رێ لە چاکە بگرێ، دەستدرێژی بکاتە سەر خەڵك) ئەوە حەرامزادەیە.
موسڵمانانی بەڕێز: ئەگەر کەسێك هاتە لات و پێی گووتی: فلان کەس دەربارەی تۆ ئاوای گووتووە، لە وەڵامیدا بڵێ: 1/ پێی باوەڕ مەکە، چونکە ئەوەی قسەو قسەلۆکی بباتەوە شەهادەی وەرناگیرێت. 2/ نەهی لێ بکە لەو کارەی کردوویەتی، چونکە رێگیریکردن لە خراپە واجبە. 3/ لە پێناوی خوا خۆشت نەوێت. 4/ گومانی خراپ بەو برا موسڵمانەت مەبە کە لەوێ نییەو قسەی لەسەر دەکەن. 5/ جاسووسی بەسەرەوە مەکە لەوەی داخۆ راستی کردووە یان نا. 6/ ئەو قسەی ئەم قسەگێڕەوە بۆتی هێناوە بۆ کەسی مەگێڕەوە.
دەگێڕنەوە: هەندێك برادەر دێنە لای حەکیمێك و بە خراپە باسی هەندێك لە برادەرانی دەکەن، ئەویش پێیان دەڵێت: ئێوە سێ گوناهتان بۆ هێنام: 1/ ئەو برایەتان لەلای من ناخۆشەویست کرد. 2/ دڵی خاڵیتان لێ سەرقاڵ کردم. 3/ خۆشتان لەلای منەوە بۆ درۆ تۆمەتبار کرد.