یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2015-09-04
کۆچی گەنجان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵآت... زیان و هۆکارەکان

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
زۆر بەداخەوە لەم رۆژانەدا دەبینین سەدان گەنج و لاوەکانی وڵاتەکەمان نیشتیمان و وڵات و دایک و باوک و کەس و کاریان جێدەهێڵن و لە رێگەی نایاسایی و پڕ مەترسی رووەو دەرەوەی کوردستان دەڕۆن، بێگومان ؛ە پشتەوەی ئەم کۆچکردنە کۆمەڵێك هۆکار هیەن پاڵیان پێوە دەنێن کە رێگەی ئەو هەموو مەترسییە بگرنە بەر، بۆیە لەسەر هەموومان وەك زانایان و کەس و کاری ئەو گەنجانەو حکومەت و ئاقلمەندان پێویستە بە دوای ئەم هۆکارانە بگەڕێین و، دەردەکە بدۆزینەوە، تا چارەسەری و دەرمانی تەواوی پێبدەین و، قەڵاچۆی نەخۆشییەکە بکەین، ئەگینا ئایندەی وڵات و گەنجەکانمان دەکەوێتە بەر هەڕەشەو، ئێمە دەبینە بەرپرسیار لە بەرامبەر خواو ئەم لاوانە، چونکە لەسەرمانە فەرمان بە چاکە بکەین و رێگیری لە خراپە بکەین، هەر ئەوەشە هۆکاری چاکی ئەم ئووممەتە، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّه) واتە: ئێوە ئەی ئوممەتی موحەممەد چاکترینی ئەو ئوممەتانەن کە بۆ خەڵك دەرکەوتوون و کراونەتە ئوممەتی پێغەمبەران، چونکە ئێوە ئووممەتێکن ئەمر ئەکەن بە چاکەو نەهی ئەکەن لە خراپە و شارەزایی خەڵك ئەکەن و بەڕاستی ئیمانتان بە خوا هەیە.
هەروەك پێویستە دەستی ئەوانە بوەستێنین کە کە خراپە لە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوەو تێکی دەدەن، ئەگینا هەموومان موستەحەقی عەزابی خوا دەبین، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (لُعِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى لِسَانِ دَاوُودَ وَعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ ذَلِكَ بِمَا عَصَوْا وَكَانُوا يَعْتَدُونَ* كَانُوا لَا يَتَنَاهَوْنَ عَنْ مُنْكَرٍ فَعَلُوهُ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ) واتە: لەسەر زمانی عیساو داوود لەعنەت کراوە لەو بەنی ئیسرائیلیانەی کافر بوون چونکە سەرپێچیان کرد لە فەرمانی خوداو دەستدرێژیان ئەکردو لە سنووری ئاین لایانداوە، ئەمانە رەوشتیان وابوو دەستبەرداری خراپە نەدەبوون و، یەکتریان لە کاری خراپ نەدەگێڕایەوە. ئەوەی ئەوان دەیان کرد کارێکی زۆر ناشیرین بوو.
موسڵمانان: ئەم قسانەمان لەبەر ئەوەیە چونکە کۆچی گەنجان زۆرێك لە ئازارو خراپەو موحەرەماتی تێدایە، چونکە لەلایەکەوە رێگایەی نایاسایی و پڕ مەترسییە بۆ ژیانیان، هەروەك دەبینین و دەبیستین بووەتە مایەی مردنی زۆرێکیان، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ). واتە: بە دەستی خۆتان، خۆتان مەفەوتێنن، هەروەها دەفەرمووێت: (وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا) واتە: خۆتان مەکوژن خوا بە رەحمە پێتان. هەروەها سەفەری گوناهیشە چومکە بە بێ ئیزن و رەزامەندی دایك و باوکە، لە رووی شەرعیشەوە سەفەرکردن بەبێ پرسی ئەوان دروست نییە، هەروەها سەفەرکردنە بۆ مانەوە لە وڵاتانێکی ناموسڵمان بەبێ هیچ عوزرێکی شەرعی، چونکە بۆ خوێندن و نەخۆشی و بازرگانی نییە، بەڵکو هەڵاتنە لە ئەرک و بەرپرسیارێتی و، گەڕانە بە دوای بەختەوەرییەکی وەهمی، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (أَنَا بَرِيءٌ مِنْ كُلِّ مُسْلِمٍ يُقِيمُ بَيْنَ أَظْهُرِ المُشْرِكِينَ) واتە: بەری، لەوانەی لە ناوجەرگەی موشریکان دادەنیشن. چونکە ئەم زۆرە مانەوەیە مەترسییە بۆ سەر رەوشت و باوەڕو رەوشتی خێزانەکانیان، چونکە بەپێی رۆژگار تەواو لە ناو ئەو کۆمەڵگایانە دەتوێنەوەو، لەگەڵ داب و نەریتە خراپەکانیان رادێن، بەتایبەتی کە زۆرێك لەوانەی کۆچ دەکەن لە رووی فیکری و عەقیدەییەوە خۆراگر نینە، ئەوە سەرباری ئەو زیانانەی بە خۆیان و وڵات و کۆمەڵگەکەیان دەگەیەنن، کە ژمارەیان یەکجار زۆرە، وەك:
١/ لە دەستدانی عەقڵ و توانای ئەو گەنجانە کە لە بری ئەوەی خزمەتی وڵاتەکەیان بکەن خزمەتی بێگانە دەکەن، لە کاتێکدا وڵاتی خۆیان زۆر پێویستترە.
2/ هەندێك لەوانە خاوخێزان و منداڵەکانیان بەبێ هیچ هاوکارێک جێ دەهێڵن، کە کێشەی زۆری دەروونی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دروست دەکات.
3/ زۆربوونی رێژەی گەورەکچی کە کەس خوازبێنیان ناکات، ئەمەش دەبێتە مایەی کێشەی ئابووری و ئەخلاقی، هەروەك ئەم کۆچکردنە لە چەندین لاوە بۆشایی لە ناو کۆمەڵگە دروست دەکات.

موسڵمانانی بەرێز: هەندێك لە هۆکارەکانیشی ئەمانەی خوارەوەن:
١/ خراپە باری ئابووری، کە دەبینین ماوەی دوو ساڵە باری ئابووریمان لە دابەزین دایە، ئەمەش کاری لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا کردووەو، لە ناو سەرجەم چین و توێژەکان رێژەی بێکاری و هەژاری زۆر زیادی کردووە.
2/ نەبوونی دادگەری لە دابەشکردنی داهاتی ولات، کە هەموومان دەبیستین و دەبینین چ جۆرە گەندەڵی و فەسادێك لە وڵاتمان هەیە بەتایبەتی لە دابەشکردنی داهاتی نیشتیمان، ئەمەش وای لە گەنجەکانمان کردووە هەستی نیشتیمانیان نەمێنێت یان زۆر لاواز بێت.
3/ نەبوونی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی پەیمانگاو کۆلێژەکان، کە ساڵانە هەزاران گەنج خوێندن تەواو دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ دەرفەتی کاریان لە پێش بێت یان پیشەیەك وەربگرن. بەمەش ناتوانن کار بکەن و ژیانی هاوسەری پێك بێنن و ئایندەیەکی گەش بۆ خۆیان فەراهەم بکەن.
4/ تێکچوونی رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستانیش هۆکارێکی ترە، کە کێشەی زۆری هەڵپەسێردراو لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ماون بەبێ چارەسەرکردنیان، ئەوە سەرباری شەری پیسترین دوژمن کە تیرۆریستانی داعشن، لەلایەکی دیکەش ئەو ململانێ و ناکۆکییە سیاسیانەی لە نێوان حزبەکانی کوردستان هەیە، کە ئەمانە بوونەتە مایەی دڵەراوکێ و کێشەی دەروونی و کۆمەڵایەتی زۆر لە ناو هاوڵاتیان.
5/ راگەیاندنیش هەمیشە ئەم کێشانە دەوروژێنێت و لەبەردەم گەنجان و کۆمەڵگە گەورەیان دەکات ئەمەش بێ ئومێدیەکی زۆری لەلایەن هەندێکیان دروست کردووەو، وای لێهاتووە باوەر نەکەن ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن.

موسڵمانانی بەرێز:
بۆ چارەسەری ئەم دۆخە پێویستە هەست بە بەرپرسیارێتی بکەین بەرامبەر خواو مرۆڤایەتی و کۆمەڵگە، کە رێگەجارە لەوە دایە:
1/ هەموومان بە حکومەت و خەڵکەوە بۆ لای خوا بگەڕێینەوە، بۆ جێبەجێکردنی دادگەری و یەکسان دابەشکردنی سامانی وڵات، لە هەموو بوارەکاندا چاکسازی بکرێت، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ) واتە: ئەگەر خەڵکی ئەم گوندانە ئیمانیان هێناباو لە خوا بترسابان دارگای بەرەکەتی ئاسمان و زەویمان بەسەردا دەکردنەوە. هەروەها دەفەرمووێت: (وَأَلَّوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ لَأَسْقَيْنَاهُمْ مَاءً غَدَقًا). واتە: ئەگەر لەسەر رێگەی راست لایان نەدایە ئاوێکی زۆرمان ئەدانێ.
2/ پێویستە لە رووی دینداری و رەوشتبەرزییەوە گەنجەکانمان رۆشنبیر بکەین و پێیان بگەیەنین و، هەستی نیشتیمانپەروەری و خۆشەویستی کەسو کار لە ناخیان بچێنین، ئەمەش لە رێگەی راگەیاندن و زانایانی ئاینی و وتاربێژان و قوتابخانە.
3/ دۆزینەوەی دەرفەتی کارکردن، ئەمەش بە دروستکردنی کارگەی جۆراو جۆر لە گوندو شارەکانی کوردستان.
4/ پشتگیریکردنی گەنجان بۆ ژیانی هاوسەری و کاردکردن بە یەکەوە، ئەمەش بەوە دەبێت لە رێگەی حکومەتەوە سولفەی زەواج و قەرزیان پێ بدرێت.
5/ حکومەت بە شەفافیەوە گرێبەستەکانی نەوت بە خەڵك بگەیەنێت، بۆ ئەوەی گەنجان متمانەیان بەرامبەر نیشتیمان و حکومەت و ئایندەیان بۆ بگەڕێتەوە.
6/ ئاشتبوونەوەیەکی نیشتیمانی لە نێوان حزبە سیاسیەکان بکرێت و، لەسەر ئەوە رێك بکەون کە بەرژەوەندی کۆمەڵگەی تێدایەو، بۆشایی جیاوازی و ململانێکانیان بچووك بکەنەوە. بەتایبەتی لە رووی راگەیاندنەوە.

تێبینی: ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە.