یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2015-09-18
ئیمان و بەرهەمەکانی

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

موسڵمانانی بەرێز: چەند رۆژێکمان ماوە بچینە خزمەت رۆژی پیرۆزی عەرەفە، کە دەرفەتی تۆبەو گەڕانەوەو ئیمان بەهێزکردنە، رۆژی بەخۆداچوونەوەیە، بۆ ئەوەی چاکەی زیاتر بکەین و لە خراپە دوورکەوینەوە، بەتایبەتی لە رووی ئیمانییەوە بەخۆدا بچینەوە، بۆ ئەوەی بەراستی ئیماندار بین و ئیمانێکی بە سەمەرەو بەرهەممان هەبێت، چونکە ئیمان دوو جۆری هەیە، ئیمانی تەقلیدی کە لەسەر رێبازی عەقل و زانست دانەمەزراوە، ئەوە ئیمانێکی لاوازەو خۆی لە بەردەم ئارەزوو شەهەواتەکان ناگرێت، لەوانەیە دینی خۆی بە ماڵێکی کەمی دونیا بفرۆشێت، ئەمەیان بە ئیمانێکی کامڵ و تەواو داناندرێت. دووەمیان: ئیمانی راستەقینەیە، ئەوەیە بە زمان دانی پێدا بندرێت و، بە دڵ باوەڕی پێی هەبێت و بەراستی بیزانێت. هەروەها لە کردەوەکانیشی رەنگ بداتەوە، ئا بەم شێوەیە خوای خوای گەورە باسی ئیمان دەکات و دەفەرمووێت: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ* الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ* أُولَئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا لَهُمْ دَرَجَاتٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ). واتە: (خاوەن ئیمانی راستەقینە ئەوانەن کە ناوی خوا ببرێ دڵیان ئەترسێ و، ئەگەر ئایەتیان بەسەردا بخوێندرێتەوە باوەڕیان بە خوداو پێغەمبەر زیاتر ئەبێ و لە هەموو کارو بارێکدا تەنها پشت بە خوای خۆیان ئەبەستن وداوای یارمەتی لە ئەو ئەکەن* ئەو کەسانەن کە نوێژەکانیان بەجێ ئەهێنن و، لەو رزق و رۆزییەی پێمان داون لە رێی خودادا خەرجی ئەکەن* ئا ئەوانەن موسڵمانی راستەقینەو، لای خودا پایەو پلەی باشیان هەیەو، لە تاوانیان ئەبوورێ و سەربەرزییان پێ ئەبەخشێ).

ئیماندارانی بەرێز: لە قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەرمان دروودی خوای لەسەر بێت زۆر باسی ئیمان کراوەو، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیمانهێنان بە خواو پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم کۆمەڵە لایەنێکی زۆر گرنگی هەیە، وەك:
١/ شوێنەواری دەروونی لەسەر ئیماندار جێدەهێڵێت، وەك ئەمن و هێمنی و هەستکردن بە پشوێکی دەروونی، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ) واتە: (ئەوانەی باوەڕیان بە خودا هەیەو، باوەڕیان نەکردووە بە هاوبەش دانان بۆ خودا، ئەوانە بێ ترس ئەبن لە سزای رۆژی قیامەت و، ئەوانەن خودا هیدایەتی داون و رێگای راستییان گرتووەتە بەر).
2/ شوێنەواری کۆمەڵایەتی گرنگی هەیە، وەك ئەوەی ئیمان وات لێ دەکات بە ناهەق ئازاری کەسانی تر نەدەیت، وەك پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (لَيْسَ الْمُؤْمِنُ بِطَعَّانٍ، وَلَا بِلَعَّانٍ، وَلَا الْفَاحِشِ الْبَذِيءِ) رواه أحمد، واتە باوەڕداری تەواو: عەیب و عار لە خەڵك ناگرێت و، نەفرەتیان لێ ناکات و، قسەو کردەوەی ناشیرینی نییەو، کەسێكی سووکی بێ شەرم نییە.
3/ هەروەها ئیمان شوێنەواری ئەخلاقی گرنگیشی هەیە، لەوانە کەسێکی رەوشت بەرزو ئاکار جوانە، وەك پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (إِنَّ مِنْ أَكْمَلِ الْمُؤْمِنِينَ إِيمَانًا، أَحْسَنَهُمْ خُلُقًا، وَأَلْطَفَهُمْ بِأَهْلِهِ)، واتە: بەڕاستی ئیمان تەواوترینی باوەڕداران، رەوشت بەرزترینیانەو، نەرم و نیانترینیانە لەگەڵ خانەوادەکەی.
4/ ئیمانداری راستەقینە خۆی دەپاریزێت لە قسەی بێ کەڵك و، رەچاوی بەڵێن و پەیمان و ئەمانەتەکانی دەکات، خۆی لە شتی حەرام دەپارێزێت و رازییە بە قەزاو قەدەری خواو، ئەزانێت ئەوەی بەسەر مرۆڤ دێت ناتواندرێت بگۆردرێت، وەك پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: (لِكُلِّ شَيْءٍ حَقِيقَةٌ، وَمَا بَلَغَ عَبْدٌ حَقِيقَةَ الْإِيمَانِ حَتَّى يَعْلَمَ أَنَّ مَا أَصَابَهُ لَمْ يَكُنْ لِيُخْطِئَهُ، وَمَا أَخْطَأَهُ لَمْ يَكُنْ لِيُصِيبَهُ). واتە: هەموو شتێك حەقیقەتی هەیە، مرۆڤ ناگاتە حەقیەقتی ئیمان تا دەزانێت ئەوەی بەسەری هاتووە نەیدەتوانی لای ببات، ئەوەش کە نەهاتۆتە سەری نەیدەتوانی بیهێنێت.
5/ مرۆڤی باوەڕدار ئەگەر کەوتە خۆشی، شوکرانەبژێری خوا دەکات، ئەگەر کەوتە ناخۆشیش صەبرو ئارامی هەیە، وەك پێغەنبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (الإِيمَانُ نِصْفَانِ : نِصْفٌ شُكْرٌ ، وَنِصْفٌ صَبْرٌ)، واتە: ئیمان و باوەڕ دوو بەشە، بەشێکی شوکرانەبژێری و بەشەکەی تری صەبرو ئارامیییە.
6/ مرۆڤی باوەڕدار ئەوەی بۆ خۆی پێ خۆشە بۆ براکەشی پێ خۆشە، وەك پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ). واتە: ئیمانی یەکێکتان تەواو نابێت تا ئەوەی بۆ خۆی پێخۆشە بۆ براکەشی پێخۆش نەبێت.
7/ مرۆڤی باوەڕدار بە فریای لێقەوماوان دەچێت بەتایبەتی خزم و کەس و جیرانەکانی، وەك پێغمەبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت: (ما آمن بي من بات شبعان وجاره جائع إلى جنبه وهو يعلم). واتە: باوەڕی بە من نەهێناوە ئەوەی بە خۆی تێر بێت، دەشزانێت دراوسێکەی لە تەنیشت ئەوەوە برسییە.

ئیمانداران:
ئا ئەوە ئیمانی راستەقینەیە، ئیمان بە خۆرازاندندەوەو خۆزگەو بنەماڵەیی دروست نابێت، بەڵکو ئیمان دەبێ لە دڵ بچەسپێت و کردەوەکانیش تەصدیقی بکەن، لە سویدی کوری حاریسەوە دەگێڕنەوە، بە خۆم و حەفت کەسەوە بە نوێنەرایەتی قەومەکەم چووینە لای پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت، کاتێك چووینە ژوورەوە بە پۆشاکەکەمان سەرسام بوو، فەرمووی: ئێوە کێن؟ گووتمان: ئیماندارین. ئینجا پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم زەردەخەنەیەکی کردو فەرمووی: (إِنَّ لِكُلِّ قَوْلٍ حَقِيقَةً فَمَا حَقِيقَةُ قَوْلِكُمْ وَإِيمَانِكُمْ؟) واتە: هەموو قسەیەك حەقیقەتێکی هەیە، حەقیقەتی قسەو ئیمانەکەی ئێوە چییە؟ گووتمان: پازدە خەسڵەتە، پێنجیان نوێنەرەکانت فەرمانیان پێکردووین ئیمانیان پێ بهێنین، پێنجیان ئەنجامیان بدەین، پێنجیان لە پێش موسڵمانبوون لەسەری بووینە مەگەر پێت ناخۆش بن، (وَمَا الْخَمْسُ الَّتِي أَمَرَتْكُمْ رُسُلِي أَنْ تُؤْمِنُوا بِهَا؟» قُلْنَا: أَمَرَتْنَا رُسُلُكَ أَنْ نُؤْمِنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْبَعْثِ بَعْدَ الْمَوْتِ). واتە: فەرمووی: ئەو پێنج شتە چینە کە نوێنەرەکانم فەرمانی ئیمانیان پێ کردووە؟، گووتمان: نوێنەرەکانت فەرمانیان کردووە ئیمان بێنین بە: (خوا، فریشتەکانی، کتێبەکانی، پێغەمبەرانی، ژیانەوەی دوای مردن). ئینجا پرسی: ئەی ئەو پێنجانە چین کە نێردراوەکانم فەرمانیان کردووە ئەنجامیان بدەن؟ گووتمان: (أَمَرَتْنَا رُسُلُكَ أَنْ نَقُولَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَنُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَنُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَنَصُومَ رَمَضَانَ، وَنَحُجَّ الْبَيْتَ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا). واتە: نێردراوەکانت فەرمانیان پێکردووین: بڵێین: (لا إله إلا الله)، نوێژ بکەین، زەکات بدەین، رەمەزان بە رۆژووبین، بچینە سەفەری حەج ئەگەر توانای رێگاکەمان هەبێت. ئینجا پرسی: ئەو ئەو شتانە چین کە لە سەردەمی پێش ئیسلام هەتان بوون؟، گووتمان: (قُلْنَا: الشُّكْرُ عِنْدَ الرَّخَاءِ، وَالصَّبْرُ عِنْدَ الْبَلَاءِ، وَالصِّدْقُ فِي مَوَاطِنِ اللِّقَاءِ، وَالرِّضَى بِمُرِّ الْقَضَاءِ، وَالصَّبْرُ عِنْدَ شَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ. فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «عُلَمَاءُ حُكَمَاءُ كَادُوا مِنْ صِدْقِهِمْ أَنْ يَكُونُوا أَنْبِيَاءَ»). واتە: شوکرانەبژێری لە خۆشیدا، صەبرو ئارامی لە نەخۆشی بەڵادا، راستی لە کاتی بە یەکگەیشتندا، رازیبوون بە تاڵی قەزای خوایی، صەبرو ئارامی دەگرین لەو کاتەی ناخۆشییەك بەسەر دوژمنانمان دێت و، کەیفخۆشی دەرنابڕین. دوای ئەم قسانە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی: ئەوانە زاناو حەکیمن خەریکە لە راستگۆییان دەگەنە پلەی پێغەمبەران.

ئیمانداران:
تەماشای تەماشای ئیمانی ناو دڵی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم بکەن لەو کاتەی ئەبو طالیبی مامی داوای لێکرد واز لە بانگەوازیکردن بۆ ئیسلام بهێنێت، فەرمووی: (ياعم ، والله لو وضعوا الشمس في يميني ، والقمر في يساري ، على أن أترك هذا الأمر ، حتى يظهره الله أو أهلك فيه ماتركته). واتە: مامە، سوێند بە خوا ئەگەر خۆر لەلای راستەم و، مانگ لەلای چەۆەم دابنێن، بۆ ئەوەی واز لەم ئەرکەم بێنم، تا خوا سەری دەخات یان لە پێناوی لە ناو دەچم وازی لێ ناهێنم.
بڕواننە ئیمانی ئیمامی ئەبوبەکر، کاتێك ئیمانەکەی بانگی دەکات هەموو ماڵەکەی لە پێناوی خوا بێنێت، کاتێکیش پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم پرسیاری لێ دەکات: چیت بۆ خۆت و خانەوادەکەت هێشتۆتەوە؟ دەفەرمووێت: خواو پێغەمبەرم بۆ هێشتوونەتەوە. یان بڕواننە ئیمانی ئیمامی عومەر کاتێك پێغەمبەری خوا لە بارەیەوە دەیفەرموو: خوای گەورە حەقی خستۆتە سەر زمان و دڵی عومەر. بڕواننە ئیمانی ئیمامی عەلی کاتێك لە شەڕی خەندەق لەگەڵ عەمری عامری کەوتە زۆرانبازی، لەو کاتەی عەمر خۆی بە هاوتای هەزار کەس دەزانی، بەڵام ئیمامی عەلی لێی نەترساو کوشتی... ئەوە ئیمانە وەها بەهێزی دەکات.
بۆیە ئەگەر هەموو کاتێك پێویستمان بە بەخۆداچوونەوە هەبێت بۆ ئیمانداریمان ئێستا دەبێ زیاتر هەوڵ بدەین، بەتایبەتی لەم رۆژانەو زیاتریش لە رۆژی عەرەفە.

تێبینی: ئەم وتارە تەنها پێشنیارە بۆ وتاربێژانی بەرێز... ئیدی مامۆستایان خۆیان ئازادن، هەر مامۆستایەکیش بیەوێت بە وتارەکانی هاوکارمان بێت، ئەوا بۆ ئەم ئیمێڵەی بنێرێت (wtar@zanayan.org) بە خۆشحاڵیەوە بڵاوی دەکەینەوە.