ئامانجی نه‌یارانی ئیسلام له هه‌وڵی سوكایه‌تی كردن به پێغه‌مبه‌ری ره‌حمه‌ت و چۆنیه‌تی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به ناوی خوای بهخشیندهی میهره‌بان الحمد لله وكفى، والصلاة والسلام على سيدنا رسول الله النبي المصطفى، وآله وصحبه المستكملين الشرفا، وأتباعهم بإحسان إلى يوم الدين، وبعد: له‌م كاته‌ی كه موسڵمانان له ته‌واوی جیهاندا سه‌رقاڵی سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگارن به بۆنه‌ی یادی هاتنه دونیای حه‌زره‌تی محمّد (درودی خودای له‌سه‌ر). هه‌ندێك له ناوه‌ندی فه‌رمی و نافه‌رمی له رۆژئاوادا لهدڵگرانی و قین و ئێرهییانهوه, له هه‌وڵی نه‌زۆكی سوكایه‌تی كردنن به پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد (درودی خودای له‌سه‌ر) به بڵاوكرده‌وه‌ی وێنه‌كێشانی گاڵته‌كردن (Caricature) به ناوی سه‌ربه‌ستی ڕاده‌ربڕین, هه‌روه‌ها دژایه‌تی خودی ئیسلام و به‌ها پیرۆزه‌كانی له ژێر دروشمی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆردا! ئێمه وێڕای ئیدانه‌و سه‌ركۆنه‌كردنی توندمان له‌و كاره ناشارستانیه نا زانستی و قیزونانهیان كه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌ها ئایینیه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و عورفی پێكه‌وه ژیانه.. ڕایده‌گه‌ێنین به‌و ناوه‌ندانه‌ی له پشتی ئه‌و كاره تێكدهرانهوهن كه: یه‌كه‌م: ئه‌و هه‌وڵه نهزۆكانهیان به‌رجه‌سته‌بوونی ئیرهابی فیكرییهو رێگه‌خۆشكردنه بۆ دروستبوونی كاردانه‌وه‌و په‌رچه‌كرداری توندتر‌و شێواندنی سه‌قامگیری پێكه‌وه‌ژیان له ته‌واوی جیهاندا، هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ئیفلاسی ڕه‌وشتی و زانستی و مهعرییفیهو به‌ڵگه‌ی نه‌بوونی هێزی حیوار‌و لاوازی بۆچونی به‌رانبه‌ره‌و ترسه له بوونی ئیسلامی ئاشتیخوازی سۆز په‌روه‌ری میانه په‌یڕه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان لێی ده‌ترسن ته‌نها ئیعتیدال و ئاشتییه بۆیه به‌رده‌وام له هه‌وڵی به‌هانه نانه‌وه‌ن بۆ دروستكردنی توندڕه‌وی.. دووه‌م: داواكاریشین له تێكڕای موسڵمانان كه خۆڕاگر بن و نهكهوونه داوی دوژمنانی ئیسلامه‌وه، په‌رچه‌كرداری خراپ ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه ئیسلام ئاینی ئاشتیه‌و دوره له ترساندن و تۆقاندن و كاری تیرۆره‌وه، به شێوازی شارستانی ئیسلامی دروست وه‌ڵامی ئه‌و بێ رێزیانه بده‌نه‌وه، له چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌تی پێغه‌مبه‌ری (درودی خودای له‌سه‌ر) ناره‌زایی خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵام به‌هانه نه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه كه دوژمنانی ئیسلام به‌كاریبهێنن له دژی بانگه‌وازی ئیسلامی، به‌رده‌وامیش ئه‌وه له به‌رچاوبگرن كه پێغه‌مبه‌ری ئێمه ره‌حمه‌تی گشت جیهانیانه وه‌ك خودا ده‌فه‌رموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ} (سورة الأنبياء: 107). سێیه‌م: ئه‌مه‌ی ئێستا له رۆژئاوادا ده‌گوزه‌رێت ئامانج تیایدا پێكهێنانی ره‌وتێكی تری توندڕه‌وییه به ناوی ئیسلامه‌وه‌و به وزه‌و وهقوودو سوتێنه‌ری گه‌نجانی ئیسلام ، ساغكردنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان له بازاڕی وڵاتانی ئیسلامی‌دا كه یه‌كتری پێ بكوژن، پاش ئه‌وه‌ی كه ئاشكرابوو ده‌ستی قاعیده‌و داعش و هاوشێوه‌كانی بۆ موسڵمانان له هه‌وڵی دروستكردنی به‌دیلدا بۆیان .. چواره‌م: به‌ڵێ خودا (جل جلاله) پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی (درودی خودای له‌سه‌ر) هه‌ر سه‌رده‌خات وه‌ك ده‌فه‌رموێت: {إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ} (سورة التوبة: 40)، به‌ڵام سه‌رخستن و به‌رگریش له حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (درودی خودای له‌سه‌ر) فه‌رزێكی عه‌ینییه له سه‌ر هه‌موو موسڵمانان ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ} (سورة الحج: 40)، به‌ڵكو سه‌رخستنی ئه‌و زاته (درودی خودای له‌سه‌ر) له سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیش (علیهم الصلاه والسلام) واجب بووه به به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی پیرۆزی: {وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ} (سورة آل عمران: 81). پێنجه‌م: هه‌روه‌ها موژده‌یش بێت له گشت موسڵمانان كه ئاینده له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا هه‌ر بۆ ئیسلامه، ناو و یادی پیرۆزی حه‌زره‌تی محمدیش (درودی خودای له‌سه‌ر) خودا بۆ خۆی له دونیا‌و قیامه‌تدا بهرزیكردووهتهوهو به هیچ هێز و كه‌سێك نه‌وی نابێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت خودا ده‌فه‌رموێت {وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ} (سورة الشرح: 4). شه‌شه‌م: ئه‌و جۆره كاردانه‌ی نه‌یارانی پێغه‌مبه‌ریش(درودی خودای له‌سه‌ر) ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵی موسڵمانان به مه‌حه‌ببه‌تی خۆشه‌ویستی خودا (درودی خودای له‌سه‌ر) ئاواشتهو نورانی ده‌كات و ده‌بێته هۆی یه‌كڕیزی موسڵمانان له جیهاندا، ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه تا دوێنی به ناحاڵی له به‌رزڕاگرتنی یادی سه‌روه‌رمان (درودی خودای له‌سه‌ر) تێگه‌یشتبوون، بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و یاده پیرۆزه چه‌نده دوژمن ته‌قینه‌و نه‌یارانی ئیسلام چه‌نده حیسابی بۆ ده‌كه‌ن و لێی ترساون، به چه‌شنێك كه له شڵه‌ژاویدا هه‌وڵی له‌كه‌داركردنی ده‌كه‌ن و په‌نا بۆ كاری گاڵته‌كردن ده‌به‌ن كه دووره له هه‌موو به‌ها ئایینی و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و عورفی مرۆڤایه‌تیش، به‌ڵام جگه له رسوابوونی خۆیان سوپاس بۆ خودا هیچیان سه‌وز نه‌كرد، وه‌ك خوای میهره‌بانیش ده‌فه‌رموێت: { وَرَدَّ اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا خَيْرًا وَكَفَى اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ الْقِتَالَ وَكَانَ اللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًا} (سورة الأحزاب: 25)، بۆیه ئێستا به‌شێوازێك له شێوازه‌كان له هه‌وڵی پۆزشهێنانهوهو پهشیمانبوونهو داوای لێبووردن ده‌كه‌ن.. ئه‌وه‌یش وه‌عدی خودایه‌و له قورئاندا فه‌رمویه‌تی: {إِنَّا كَفَيْنَاكَ الْمُسْتَهْزِئِينَ} (سورة الحجر: 95). وصلی الله علی سیّدنا محمّد گب القلوب ودوائها وعافیه اڵابدان وشفائها ونور اڵابصار وچیائها وعلی ێله وصحبه وسلم تسلیما، وێخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین. أ. د. حسن الشیخ خالد المفتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێر/ كوردستان 16/ ربيع الأول 1441 هـ =2/11/ 2020م |