یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/10/2021 : 23:37:18
قه‌باره‌ی فۆنت
وەڵامێک بۆ نا قورئانیەکان له سەرەتای رەبیعی دڵاندا

 بە ناو قورئانیی، روواڵەت ئییمان

لە حەقیقەتدا دوژمن بە قورئــان

کاریان گوتنوەی ووتەی دوژمــــنان

لە خەڵکی گومڕاو رۆژهەڵاتناسان

سیفەتی باریـز لەوانـــدا عیـــناد

موکابەرەی حەق(ما لَهُمْ مِنْ هادْ)

دەعوایان وایە قورئــان عەیــــانە

لە بیریان کردووە سوننەت بەیانە

سوننەت وەک قورئان بەڵگەو بورهانە

سوننەت ئاوێنەی واتای قورئانە

سوننەت رۆشنایی رێگەی ئینسانە

سوننەت تا ئەبەد لەسەر سەرمانە

گەر سوننەت نەبێ چۆن تۆ نوێژ دەکەیت؟

چۆن  رۆژوو دەگریت زەکات دەرئەکەیت؟

چۆن بێ ئەو عومرە یاخۆ حەج ئەکەیت؟

مامەڵەو بەیع و شیرا چۆن دەکەیت؟

کەفالەو ئیجار یاخود حەوالە

زەرع و موساقات رەهن و وەکالە

باقی تەفصیلات ئییمان و ئیسلام

بێ سوننەت هەرگیز تێناگەی ئەحکام

تەصفییەی دڵان مەرتەبەی ئیحسان

تەزکییەی نەفس حەلاوەی ئیمان

خۆڕازاندنەوە بە گشت فەزائیل

خۆپارستنمان لە گشت رەزائیل

تێکڕای ئەمانە ناکرێت بێ سوننەت

سوننەت چێگرەوەی خراپی عادەت

لە دەیان دەقی قورئان هاتووە

تاعەتی رەسول فەرزەو لانەچوە

بەڵکو ئیتاعەی رەسوڵ نیشانە

بۆ ئیتاعەی خوا چاکی بزانە

وەک لە سورەتی نیساء هاتووە

(ومَـن تَوَلـَّـی..) تەوەللا بـــووە

هەروەها تەفریق لە نێوان خوداو

پێغەمبەرانــی، کوفرێـکە بێـــزراو

(ٲُولئِكْ، هُمُ الكافــــرونْ حَق٘ا)

تەنها بۆ ئـەوان ئامــــاژە دەکا

جیاکردنەوەی سوننەت لە قورئان

کوفرە، ریددەیە، زەندەقەی عەیان

طاعەتی رەسوول طاعەتی خوایە

جیاوازیی نێویان كوفری  عوقبایە

(فلا وربِّكْ، لا يُؤمِنـُـــــونَ)

تا (يُحَكِّمُوكْ) چاکی بـبینە

(ثُمَّ لا يجِـــدُوا فيما قَضَيْـــــتَ)

گەر تەسلیم نەبوی ئاگر جێگەتە

(وما آتاكُمْ) له سورەتی حەشـــر

حوکمێ گشتییە بۆ جینن و بەشەر

(قُلْ ٲطیعُوا الله) له سورەتی نوور

پاشان فەرمویه (ٲطیعوا الرسولْ)

بۆ تەئکید، ئینجا فەرمانی فەرموو

مەفهوم مەبەستە بە ئیجماع هەموو

(وٳن تُطیعُوهْ) فەرمووی (تَهتَدُوا)

ئیتاعەی نەکەن فەورەن دەبنە جـوو

ئایەی (ٳن کُنتُمْ تُحبُّونَ اللەْ)

(فَاتَّبعُـوني يُحْبِــــــبْكٔمٔ اللهْ)

لە ئالی عیمــران روون و ئاشـــكرا

شوێنکەوتنی ئەو مەرجە لای خودا

له سورەی نەجم ئەفەرموێت کەوا

(وما يَنْطِقُ ) ئەو (عَنِ الهَوَی)

هەرچی بە زاری موبارەکی هات

وەحیی خودایە باشترین خەڵات

(ٳن هُوَ ٳلّا) سروشەو (یُوْحَی)

(ٳلیەِ) بەسە بۆ خاوەن نـــوها

لە سورەی ئەحزاب بە شێوەی نەفیی

هەروا هەڕەشەی ئاشکراو خەفی

قورئان دەفەرموێت کەسی باوەڕدار

بەرانبەر قسەو فەرمانی نازدار د.خ

بە بێ ئیختییار ئەبێ تەسلیم بێ

سەرپێچی نەکات، تاکو موسلیم بێ

لە (ومــــا کانَ...) هەتـــا (مُــــبینا)

له سورەی ئەحزاب سەیرکە نابینا !

بە ووردی دیققەت لە هەمووی بگــرە

تا دەستبەردار بیت لەو گەورە کوفرە

وەک چۆن تاعەتی فەرزەو واجبە

سەرپێچیش دیسان کوفرەو حیسابە

گەر تۆ بەراستی قەبوڵتە قورئان

هەموو ئەمانە بەڵگەیە و بورهان

تێکڕایشیان دەقی سەریحی قورئان

ئایاتی موحکەم رۆشنایی فورقان

راست ناکەن ئەڵێن قورئان حوججەتە

ئەی بۆ عەمەلیان بە ئەو لەتلەتە؟

لە هەندێ جێگە ئینتیقا دەکەن

دەیکەنە بەڵگە ئیبرازی دەکەن

لە زۆربەی جێگەیش لە ئاستی سەرشۆڕ

تەئویلی باطِل، تەکەلـلوف و زۆر

لە رووی عیناد و کیبر وجەهلەوە

لا دەدەن لە دەق سەریح نەقڵەوە

بە نەفس و هەوا ئیشتیها ئەکەن

بە مەیلی خۆیان ئینتیقا ئەکەن

بە حەزی نەفسی دەنی ئەممارە

بە جەهل و کوێری عەقڵی بێ چارە

بێ عیلم و عەمەل ئیخڵاص و زانین

ئەکەوونە ناو قورئانی نوریین

جارێک لە کۆڕێک کەسێک سەرگەردان

باوەڕی نەبوو بە سوننەی عەدنان د.خ

گوتی پاش قورئان عەقڵی ئینسانە

سوننەتی سەروەر  خاریج کەوانە

واتە پاش قورئان عەقڵ حاکمە

ئای چەن نەزانن ئا ئەو تاقمە

منیش ووتم پێی لەسەر قسەی خۆت

عەقڵی پێغەمبەر لە پێشە یان خۆت؟

بە ئیـحراجەوە ووتی: پێغەمبەر د.خ

گوتم کەواتە عەقڵی ئەو رەهبەر

بە پلەی دووەم لەپاشی قورئــان

فەهمی حەزرەتە، گەورەی گشت ئەکوان د.خ

ووتی قەبوڵمە ئەوەڵ قورئان بێ

پاش ئەو عەقڵی ئەو لە دووهەم دابێ

گوتم کەواتە حوجــجەتی یەکەم

قورئانە، پاشان سوننەتی ئەکرەم د.خ

ئیبهات بوو لەوێ قەناعەتی کرد

منیش دەجاران حەمدی خودام کرد

برای موسوڵمان خۆت گومڕا مەکە

قسەو دەمەدەم بێ سوودو کەڵکە

بە ناو قورئانی، دوژمن قورئانـــن

ناحەز پێغەمبەر دۆستی شەیتانن

حیکمەت لە بڕوا بە خواو پێغەمبەر

شوێنکەوتنیانە تاعەت سەراسەر

کیتاب و سوننەت دوو ئەسڵی شەرعە

جیاکردنەوەیان کوفری موتڵەقە

پاشان ئیجماعە دوای ئەویش قییاس

ٳستضِئ دوما من ذاك النِّبراسْ

ئەمەیە رێگەی ئەصـــحابی کیرام

عولەمای بەرزی ئەعلامی ئیـسلام

فیرقەی رزگاربوو ئەهلی سوننەتن

ساداتی دین و عیلم و عیــــززەتن

ئەصحاب و ئەتباع ئیمامانی دین

چوار مەزهەبی حەق بۆ حەققی یەقین

شێخ ابو الحسن شێخی ماتورید

ئەهلی تەوحیدو تەجریدو تەفرید

ثُمَّ كُلُّ مَنْ ٳهتــدی بهم

وسارَ دوما علی نَهجِهم

بلا شكْ فازَ، واللهِ نَجا

كلما اللَّیلُ علیـه دَجــا

(حەسەن) لە پێناو مەرضاتی باری

لە رووی شەفەقەت بـە ئامۆژگاری

بەیانی وەجهی حەققی کرد بۆیان

تا بێـنەوە هۆش، نەبن سەرگەردان

خوایه بۆ خاتر حەبیبی ئەکمەل

ئەحمەدی موختار ئەنوەری ئەجمەل

بییان گێڕەوە بۆ رێی هیدایەت

تا مەحروم نەبن رۆژی قییامەت

گەر موستەحەقی ئەو فەزڵەت نەبوون

سەرنگوم ببن، کەنەفت و زەبوون

آمين، والحمدلله رب العالمين، وصلی الله علی سيدنا محمد وآله وصحبه اجمعین..

 

پ. د. حسن الشیخ خالد المفتي

هەولێر: ۱ ربیع الٲول ۱٤٤۳ك

۷ اکتوبر ۲۰۲۱ز