یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/07/2024 : 21:25:00
قه‌باره‌ی فۆنت
ئامۆژگارییەکی دۆستانەی قیامەتی بۆ ئەوانەی بەناو ئەهلی تەریقەتەوە.. خەریکە خۆیان سەرگەردان دەکەن

 

پێنوسی: پرۆفیسۆر دکتۆر حەسەن موفتی

===

الحمدلله والصلاة والسلام على سيدنا ونبينا وحبيبنا محمد رسول الله وعلى آله وأصحابه أجمعين وبعد:

وەک روونە چەند ساڵێکە کەسانێکی داماو لە پەنا تەریقەت و تەصەووفدا بیری شیعەگەری بڵاودەکەنەوە بە تایبەت لە مانگی پیرۆزی موحەڕرەمدا بۆیە پێیان دەڵێم بە دڵسۆزی و بێ هیچ مەرامێک جگە لە ڕەزامەندی خوداو ئیسڵاحی حاڵیان:

یەکەم:

تەصەووف شتێکە تەواو موخالیف لەگەڵ شیعەگەریدا، هەم لە ڕووی عەقیدەو هەم سلووک و هەم مەزهەبی فیقهی.. چونکە روونە تەواوی زانایان و موریدانی ڕێبازەکانی تەصەووفی ئیسلام بە درێژایی مێژووی ئیسلام لە ئەهلی سوننەت و جەماعەت بوون و قەت نەبینراوە و نەبیسراوە تەریقەت و تەصەووف لە ناو شیعەدا، بەڵکو بەردەوام دژی ئەو مەسەلەکە بوو.

دووەم:

ئەو کەسانەی ئێستا لە جوغزی دائیرەی تەشەییوعدان ئەگەر بونەتە شیعەو وەرگەڕاونەتەوە لە ئەهلی حەق، واتە ئەهلی سوننەت و جەماعەت، ئەوا با بە ئاشکرا رایگەێنن و چیتر لە پەنا ئەهلی سوننەت و ڕێبازی خواناسان و تەریقەت و تەصەووفدا خۆیان پەنا نەدەن و ئەو مەسلەکە پیرۆزە ناشرین نەکەن.. چونکە ئەهلی سوننەت و جەماعەت لەسایەی خواوە بێ باکن لە نمونەی وەک ئەوان..

سێیەم:

ئەو جۆرە کەسانە ئەگەر نەبونەتە شیعە با بڕواننە تەواوی زانایانی ئیسلام بە هەردوو شاباڵی فوقەهاو ئەهلی تەصەووفەوە، کە تەواوی ئەصحاب و هاوەڵانی رسول الله یان بە (عودول) و دوور لە فیسق خراپە حیساب کردووەو باس کردووە بە حەزرەتی معاوية یشەوە (رەزای خوا لە هەموویان بێت). هەروەها پێیان وایە کە ئەوەشی لەنێوانیان رووی داوە ئیجتیهاد بووەو حەزرەتی عەلی(کرم اللە وجهە) پێکاویەتی دوو ئەجری هەیە، ئەجری ئیجتیهادو ئەجری ئەوەش کە پێکاویەتی، هەروەها حەزرەتی معاوية(رضي الله عنه) و هاوەڵانی نەیان پێکابوو، بەڵام یەک ئەجریان هەر هەیە کە ئەجری ئیجتیهادە.

ئیتر هەی نەگبەت تۆ بۆ خۆت ناشرین و رەنج بێبەرو سەرگەردان و خەسارەت مەند دەکەیت و لە پێناو چێدا قەبرو قیامەتی خۆت پڕ ئاگر دەکەیت و لە ئیجماعی زانایانی ئیسلام دەردەچیت؟ ئایا خۆت لەوان بە دڵسۆزترو شارەزاتر دەزانیت؟!

چوارەم:

لێرەدا تەنها چەند دەقێکی گەورە زانایانی ئیسلام دەخەینە ڕوو بۆ پەند وەرگرتن و بێدەنگکردنی کەسانێک کە خۆیان بە سوننی و ئەهلی تەریقەت دەزانن، بەڵام بوونەتە شیعە بزانن بەخۆیان یان نا، بێ ئەدەبی دەکەن بەرانبەر بە هەندێک لە ئەصحابی رسول الله (صلى الله عليه وسلم) خوا پەنامان بدات لە کاتێکدا کە خودا بێ جیاوازی بە گشتیابی فەرمووە (رضي الله عنهم ورضوا عنه).

ئەزانی چ نەگبەتییەکە تۆ بە حوکمی رەهای خوا ڕازی نەبیت و جیاکاری لە نێوانیاندا بکەیت؟

پێنجەم:

هەندێک لە دەقەکانی پێشەوایان غەزالی، گەیلانی، ئیبو سەڵاه و نەوەوی و شەعرانی:

١- قال حجة الإسلام الإمام الغزالي (رحمه الله) في (إحياء علوم الدين ج١ص١٥٠ ): "واعتقاد أهل السنة تزكية جميع الصحابة والثناء عليهم كما أثنى الله سبحانه وتعالى ورسوله ﷺ ، وما جرى بين معاوية وعلي (رضي الله عنهما) كان مبنيًّا على الاجتهاد، لا منازعة من معاوية في الإمامة، إذ ظنَّ عليّ (رضي الله عنه) أنَّ تسليم قتَلة عثمان مع كثرة عشائرهم واختلاطهم بالعسكر يؤدّي إلى اضطراب أمر الإمامة في بدايتها فرأى التأخير أصوَب، وظنَّ معاوية (رضي الله عنه) أن تأخير أمرهم مع عِظم جنايتهم يُوجب الإغراء بالأئمة ويعرض الدماء للسفك. وقد قال أفاضل العلماء: كل مجتهد مُصيب. وقال قائلون: المصيب واحد. ولم يذهب إلى تخطئة عليّ ذو تحصيل أصلاً.. وقد ورد في الثناء على جميعهم آيات وأخبار كثيرة".

٢- قال الشيخ عبد القادر الجيلاني (رحمه الله) في (الغنية لطالبي طريق الحق ص١١٠-١١٢): "وأفضل الأربعة أبو بكر ثم عمر ثم عثمان ثم عليّ (رضى الله تعالى عنهم). ولهؤلاء الأربعة الخلافة بعد النبي ﷺ ثلاثون سنة، وَلِي منهم أبو بكر (رضي الله عنه) سنتين وشيئاً، وعمر (رضي الله عنه) عشراً، وعثمان (رضي الله عنه) اثنتَي عشرة، وعليّ (رضي الله عنه) سِتًّا، ثم وَلِيها معاوية (رضي الله عنه) تسعَ عشرة سنةً؛ وكان قبل ذلك ولَّاه عمر الإمارةَ على أهل الشام عشرين سنة.. وأما قتاله (رضي الله عنه) لطلحة والزبير وعائشة ومعاوية فقد نصَّ الإمام أحمد (رحمه الله) على الإمساك عن ذلك، وجميع ما شجر بينهم من منازعة ومنافرة وخصومة، لأنَّ الله تعالى يُزيل ذلك مِن بينهم يوم القيامة، كما قال عز وجل:(وَنَزَعۡنَا مَا فِي صُدُورِهِم مِّنۡ غِلٍّ إِخۡوَٰنًا عَلَىٰ سُرُرٖ مُّتَقَٰبِلِينَ)".

٣- قال الإمام ابن الصلاح الشهرزوري(رحمه الله) في مقدمته (النوع التاسع والثلاثون ص٤٩٠): "للصحابة بأسْرِهم خَصِيصة، وهي أنه لا يُسأَل عن عدالة أحدٍ منهم، بل ذلك أمرٌ مَفروغٌ منه، لكونهم على الإطلاق مُعدَّلين بنصوص الكتاب والسنة وإجماع مَن يُعتدُّ به في الإجماع من الأمة.. ثم قال.. ثم إنَّ الأمة مُجمِعة على تعديل جميع الصحابة، ومن لابَسَ الفِتَن منهم فكذلك، بإجماع العلماء الذين يُعتدُّ بهم في الإجماع، إحساناً للظنِّ بهم، نظراً إلى ما تمهَّد لهم من المآثر وكأنَّ الله سبحانه أتاح الإجماع على ذلك، لكونهم نقَلةَ الشريعة والله أعلم".

٤- قال الإمام شيخ الاسلام النووي (رحمه الله) في شرحه على صحيح مسلم ج١٥ص١٤٩: "وأما عليّ (رضي الله عنه) فخلافته صحيحة بالإجماع وكان هو الخليفة في وقته لا خلافة لغيره. وأما معاوية (رضي الله عنه) فهو من العُدول الفُضَلاء والصحابة النُّجَباء (رضي الله عنه). وأما الحروب التي جرت فكانت لكل طائفة شبهةٌ اعتقدت تصويبَ أنفسِها بسببها وكلُّهم عدول رضي الله عنهم ومتأوِّلون في حروبهم وغيرها ولم يُخرِج شيءٌ من ذلك أحداً منهم عن العدالة، لأنهم مجتهدون اختلفوا في مسائل من محلِّ الاجتهاد كما يختلف المجتهدون بعدَهم في مسائلَ من الدماء وغيرها ولا يلزم من ذلك نقصُ أحد منهم، واعلم أنَّ سبب تلك الحروب أنَّ القضايا كانت مُشتَبِهة، فلشدة اشتباهها اختلف اجتهادُهم وصاروا ثلاثة أقسام: قسمٌ ظهر لهم بالاجتهاد أن الحق في هذا الطرَف وأن مخالفَه باغٍ فوجب عليهم نصرتُه وقتالُ الباغي عليه فيما اعتقدوه ففعلوا ذلك ولم يكن يحلُّ لمن هذه صفتُه التأخّر عن مساعدة إمام العدل في قتال البُغاة في اعتقاده، وقسمٌ عكسُ هؤلاء ظهر لهم بالاجتهاد أن الحق في الطرف الآخر فوجب عليهم مساعدتُه وقتالُ الباغي عليه، وقسمٌ ثالث اشتبهت عليهم القضيةُ وتحيَّروا فيها ولم يظهَر لهم ترجيحُ أحد الطرفين فاعتزلوا الفريقين وكان هذا الاعتزال هو الواجب في حقّهم لأنه لا يحلُّ الإقدام على قتال مسلم.. فكلُّهم معذورون (رضي الله عنهم). ولهذا اتفق أهل الحق ومن يُعتدًّ به في الإجماع على قبول شهاداتهم ورواياتهم وكمال عدالتهم رضي الله عنهم أجمعين".

٦- قال الإمام عبد الوهاب الشعراني (رحمه الله) في كتابه (اليواقيت والجواهر في عقائد الأكابر ص٣٣٣): "المبحث الرابع والأربعون في بيان وجوب الكف عما شجر بين الصحابة ووجوب اعتقاد أنهم مأجورون، وذلك لأنهم كلهم عُدول باتفاق أهل السنة سواء من لابس الفتن ومن لم يلابسها كفتنة عثمان ومعاوية ووقعة الجمل، كل ذلك وجوباً لإحسان الظنّ بهم وحملاً لهم في ذلك على الاجتهاد، فإن تلك أمور مبناها عليه، وكل مجتهد مصيب أو المصيب واحد والمخطئ معذور بل مأجور. قال ابن الأنباري: وليس المراد بعدالتهم ثبوت العصمة لهم واستحالة المعصية منهم وإنما المراد قبول رواياتهم لنا أحكام ديننا من غير تكلُّف ببحث عن أسباب العدالة وطلب التزكية، ولم يثبت لنا إلى وقتنا هذا شيءٌ يقدح في عدالتهم ولله الحمد، فنحن على استصحاب ما كانوا عليه في زمن رسول الله ﷺ حتى يثبتَ خلافُه، ولا التفات إلى ما يذكره بعض أهل السيَر فإن ذلك لا يصحُّ وإن صحَّ فله تأويل صحيح. وما أحسن قول عمر بن عبد العزيز (رضي الله عنه): تلك دماء طهَّر الله تعالى منها سيوفنا فلا نخضب بها ألسنتنا".

شەشەم:

بەنیسبەت ئەم لەخۆدان و تازێ نوێکردنەوەو پرسەگرتنەی کە بەناوی باپیرمانەوە واتە حەزرەتی حسین ەوە (رضي الله عنه) لە عاشوراء دا ئەنجامی دەدەن بە تایبەت ئەوانەی خۆیان هەڵواسیوە بە تەریقەتی پیرۆزی قادرییەوە، ئایا هیچ بەڵگەیەکی قورئان یان سوننەت یان تەنانەت لەتە عیبارەتێکی حەزرەتی گەیلانی یان شێخ عیسا و شێخ موسی یان شێخ حەسەنی گڵەزەردە یان شێخ مارفی نۆدێ یان حەزرەتی کاک احمدی شێخ يان بەدەستەوەیە کە هانی دەروێشان بدات بۆ شیعەگەری و ئەو بابەتانە؟ یان بە پێچەوانەوە دەیان عیباراتی ئەولییای تەریقەتی قادری هەیە بە پێویستی تەمەسسوک و پابەند بوون بە ڕێبازی ئەهلی سوننەت و جەماعەتەوە ؟!

اللهم إني بلغت، اللهم اشهد..

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين وسلم تسليما كثيرا إلى يوم الدين .

أ. د. حسن المفتي

السليمانية

٦محرم ١٤٤٦هـ

١١ تموز ٢٠٢٤م