یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
د. حه‌سه‌ن خالید موفتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2010 : 13:39:28
قه‌باره‌ی فۆنت
دیارده‌ی گه‌شتیاری بۆ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند سه‌رنج وتێبینیه‌ك
بێگومان گه‌شت و گه‌شتیاری له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا گرنگی و بایه‌خی زۆری پێ دراوه‌, وه‌ به‌ شێوازێكی گشتی ئیسلام به‌ ڕه‌وای زانیوه‌ ئه‌نجامدانی گه‌شت بۆ جێگا جیاجیاكانی سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌ مه‌به‌ستی كه‌ڵك وه‌رگرتن و شاره‌زا بوون و یه‌كتر ناسین و فێربوونی زانست.. هتد, چونكه‌ ده‌قه‌كانی قورئان له‌م بواره‌دا ڕه‌هان له‌ ڕوانگه‌ی جێگاوه‌, به‌ڵام سنووردارن له‌ ڕوانگه‌ی ئامانج له‌و گه‌شته‌دا, وه‌ك له‌ چه‌ند جێیه‌ك هاتووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: {قُلْ سِيرُواْ فِي الأَرْضِ ثُمَّ انظُرُواْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ} سورة الأنعام(11){قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُجْرِمِينَ } سورة النمل(69){قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ثُمَّ اللَّهُ يُنشِئُ النَّشْأَةَ الْآخِرَةَ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} سورة العنكبوت(20)

به‌ڵام وه‌ك هاتووه‌ پێویسته‌ ئامانجه‌كان مرۆف بگه‌ێنێته‌ راستیه‌كان و په‌ند وه‌ربگرێت و له‌ ئامۆژگاری له‌و گه‌شتانه‌دا به‌هره‌مه‌ند بێت.

هه‌روه‌ها قورئان باسی گه‌شت و ئه‌سفاری زۆری له‌ كردووه‌ ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان, له‌وانه‌ گه‌شتی حه‌زره‌تی ئیبراهیم (علیه‌ السلام) له‌ نێوان عێران و حیجاز و شام وكه‌نعاندا, وه‌ گه‌شتی حه‌زره‌تی موسا (علیه‌ السلام) و گه‌ڕانی به‌دوای حه‌زره‌تی (خچر)دا [قَالَ لَهُ مُوسَى هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا] (سورة الكهف: 66)
و گه‌شتی (ژو القرنین) به‌ ته‌واوی دونیادا به‌ فه‌رمانی خودا (جل جلاله‌) وه‌ك ده‌فه‌رمێت:{إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِن كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا} سورة الكهف(84).. هتد.

ئه‌م گه‌شتانه‌ گه‌شتی لاشه‌ و جیسمانییه‌ وه‌ تێكڕای خه‌ڵكی ده‌گرێته‌وه‌, به‌ڵام گه‌شتێكی تیرش هه‌یه‌ ئه‌ویش (گه‌شتی ڕۆحانی) یاخود (سه‌یری ڕۆحی)یه‌, ئه‌م جۆه‌ گه‌شته‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكانه‌وه‌, وه‌ زۆربه‌ربڵاو و به‌رفراوانتر له‌ جۆری یه‌كه‌م, وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌رهه‌ق حه‌زره‌تی ئیبراهیم ده‌فه‌رموێت:

[وَكَذَلِكَ نُرِي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ] (سورة الأنعام: 75)
یاخود گه‌شتی تایبه‌ت به‌ حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ ناسراوه‌ به‌ موعجیزه‌ی (ئیسرا و میعراج) كه‌ به‌ پێی ڕای زۆربه‌ی زانایانی زانستی عه‌قائید گه‌شته‌كه‌ به‌ ڕۆح و به‌ له‌ش ئه‌نجام دراوه‌ بۆ (بیت المقدس) و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ئاسمانه‌كانی و به‌ره‌و ویستی په‌روه‌ردگار.. وه‌ك له‌ قورئان ده‌فه‌رموێت
[سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ] (سورة الإسراء: 1) [لَقَدْ رَأَى مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَى] (سورة النجم: 18),
هه‌روه‌ها له‌ نموونه‌ی گه‌شت و سه‌یری ڕۆحی له‌ ته‌صه‌ووفدا كه‌ زانایانی ئه‌و زانسته‌ باسیان لێوه‌ كردووه‌, له‌وانه‌ (ئه‌بو تاڵبی مه‌ككی) له‌ (قوت القلوب)دا, وه‌ ئیمامی قوشه‌یری له‌ (الرساله‌)دا و ئیمامی غه‌زالی له‌ (إحیا‌و علوم الدین)دا و ئیمامی (إبن القیّم) له‌ (مدارج السالكین) دا, وه‌ جگه‌ له‌مانه‌ش.

به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ گه‌شتێكه‌ كه‌ موسوڵمان ئه‌نجامی ده‌دات به‌ره‌و جێگه‌یه‌كی تر, ئایا له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه‌ حوكمی چیه‌؟

وه‌ گرنگه‌ ئه‌و حوكمه‌ بزاندرێت به‌ تایبه‌ت ئێستا هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی دیارده‌ی گه‌شتیارانی وڵاتانی چوارده‌ور بۆته‌وه‌, به‌ تایبه‌تی تر له‌ ناوه‌ڕاست و خواروی وڵاتی عێراقه‌وه‌.. بۆیه‌ به‌پێی ئه‌و پێشه‌كییه‌ی ڕوونمانكرده‌وه‌ ده‌ڵێین:

1- گه‌شت و گه‌شتیاری له‌ خودی خۆیدا كارێكی دروسته‌ هیچ سانسۆرێكی ئاینیی له‌سه‌ر نییه‌.

2- به‌ڵام گه‌شتی دروست ده‌كرێت به‌ سێ‌ به‌شه‌وه‌:

أ‌- گه‌شتی پێویست و ئه‌رك (واجب): وه‌ك ئه‌نجامدانی گه‌شتی جه‌ح وعومره‌, یان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی, یاخود به‌مه‌به‌ستی فێربوونی زانستێك كه‌ له‌ شاره‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستی نه‌كه‌وێت.

ب‌- گه‌شتی سوننه‌ت و مه‌ندوب: وه‌ك ئه‌نجامدانی گه‌شت به‌مه‌به‌ستی خوێندنی زیاتر و به‌ده‌ستهێنانی پسپۆری له‌ وڵاتانی ئیسلامیدا, یاخود گه‌شتكردن به‌مه‌به‌ستی بانگه‌وازی هه‌ق به‌ گوێی خه‌ڵكیدا و ڕونكردنه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كانی شه‌ریعه‌ت بۆیان.

ت‌- گه‌شتی دروست و موباح: وه‌ك ئه‌نجامدانی گه‌شت به‌ مه‌به‌ستی گۆڕینی ئاووهه‌وا و سه‌یركردنی سروشت..هتد
به‌شی دووه‌م: گه‌شتی نادروست.

ئه‌میش ده‌كرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌:

ا ــ گه‌شتی حه‌رام: وه‌ك ئه‌نجامدانی گه‌شت و گوزار به‌ مه‌به‌ستی كاری خراپ, به‌ هه‌ر شێواز و له‌ هه‌ر كات و ساتێكدا بێت.

ب ــ گه‌شتی مه‌كروه: وه‌ك ئه‌نجامدانی گه‌شت به‌ مه‌به‌ستی باش، به‌ڵام له‌ جێگا مه‌كروهه‌ كاتدا كه‌ مرۆڤـ تیایدا تووشی تێكه‌ڵی نامه‌حره‌م و خواردنی حه‌رام و گوفتار و ره‌فتاری حه‌رام بێت, یاخود له‌ نمونه‌ی گه‌شت له‌ ته‌ك نامه‌حره‌مدا به‌ ته‌نها.

وه‌ك گه‌شت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ مه‌به‌ستی خوێندن له‌ كاتێكدا ئه‌و خوێندنه‌ له‌ ووڵاتی خویدا هه‌بێت, یاخود گه‌شت بۆ هه‌ندی له‌ سه‌یرانگاكان كه‌ توشی تێكه‌ڵا و كاری نادروست ده‌بێت, یاخود له‌ نمونه‌ی گه‌شتی گه‌نجانی كوردستان بۆ هه‌نده‌ران به‌ مه‌به‌ستی كه‌سابه‌ت و بژێوی ژیان.

3) ماوه‌ته‌وه‌ بڵێن دیارده‌ی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان دروستی و نادروستیدا.

به‌ڕاستی پێویسته‌ گه‌شتیارانی كوردستانیش سه‌ره‌ڕای رێنمایه‌كان حكومه‌تی هه‌رێم و ره‌چاوكردنی بارودۆخی ئه‌منی گرتنه‌به‌ری كاری پێویست، گرنگه‌:

1) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ساڵانه‌ رێنومایی تایبه‌ت ده‌ربكات سه‌باره‌ت به‌ گرنگی پاك و خاوێنی گه‌شتیاران و ئه‌نجام دانی فه‌حص و پشكنینی تایبه‌ت بۆ دڵنیابوون له‌ سه‌لامه‌تیان له‌ هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی خراپ.

2) وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایان گرنگه‌ به‌یاننامه‌ی تایبه‌ت ده‌ربكه‌ن سه‌باره‌ت به‌و زه‌وابیت و مه‌رجانه‌ی كه‌ له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام و داب و نه‌ریتی چاك و ره‌سه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستاندا ره‌چاوخراون و له‌ ئادابی گشتی و چۆنیه‌تی هه‌ڵس و كه‌وتی گه‌شتیاران و چۆنیه‌تی پۆشاك و جل و به‌رگیان و ... هتد كه‌ به‌ پێویستی بزانن كه‌ ته‌واوی گه‌شتیاران ره‌چاوی بكه‌ن.

چونكه‌ به‌ راستی ئه‌مڕۆ له‌ كوردستان دیارده‌یه‌كی نامۆ به‌ كۆمه‌ڵگای كورده‌واری, په‌یدا بووه‌ كه‌ بریتی یه‌ له‌ گه‌شتی عه‌ره‌به‌كان له‌ ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق كه‌ زۆربه‌ی زۆریان ئاداب و نه‌ریتی كوردستان ره‌چاو ناكون و بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ی ئیزعاجی بۆ دانیشتوانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌ سه‌یرانگاكاندا, وه‌ جل و به‌رگی نامۆ به‌ كوردستان له‌به‌رده‌كه‌ن، چ پیاویان چ ئافره‌تیان, هه‌روه‌ها گه‌نجێكی زۆری موراهیق كه‌ڕو ده‌كه‌نه‌ كوردستان پابه‌ند نین به‌ داب و نه‌ریت و یاسا, ده‌بینین له‌ هه‌ر كۆڵان و كۆچه‌ و جاده‌یه‌كدا به‌ هه‌وه‌سی خۆیان داده‌بزن و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ سه‌ماو ته‌بل كوتین و ... هتد وه‌ شعور و هه‌ستی خه‌ڵكی راناگرن كه‌ ئه‌مه‌یش پێویسته‌ سنوری بۆ دیاری بكرێت.

3) وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداوه‌كانی دی پێویسته‌ رێنمویی تایبه‌تیان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و سه‌یارانه‌ی دێنه‌ ناو هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ مه‌رجی یاساییان تیا بێت و له‌ رێنماییه‌كان لانه‌ده‌ن, چونكه‌ شوفێری ئه‌و ئوتومبێلانه‌ پابه‌ند نین و هه‌روه‌ك ناوه‌ڕاست وباشور لێده‌خوڕن, وه‌ مه‌نزه‌ره‌ و جوانی شاره‌كانیان ناشیرین كردووه‌.

ئه‌مه‌و چه‌ندین رێنمویی و مه‌رجی تر كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم بیگرێته‌ به‌ر وه‌ ته‌نها خه‌یاڵی لای ئابوری نه‌بێت و بواره‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی وئایینی و..هتد پشتگۆی بخات, خوا هاوكاری هه‌مو لایه‌ك بێت.

سه‌رۆكی به‌شی شه‌ریعه‌
كۆلیژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان_هه‌ولێر