یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سۆفی ماوەتی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی مەراسیمی پێشوازی میوانان بەرێوە دەچێت    *****    *****   سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی پەنجاو یەک ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   لە پەیامێکدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى زانايان ده‌كات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/08/2021 : 21:19:01
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا بناسن چــیتر گـــــوللـه بــــــه‌تاریكیەوه‌ مــــه‌نێن!!

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا وه‌ك به‌شێكی گرنگی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له‌ كوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ هه‌میشه‌ له‌ خزمه‌تی ئایین‌و خاك و خه‌ڵكدا دابووه‌، ئه‌وانه‌ی له‌و مه‌جاله‌ كاریان كردووه‌ له‌هه‌موو قۆناغه‌كان بژارده‌و باشترینی مه‌لای كوردو، پسپۆڕو زاناو شاره‌زاو، جێگه‌ی متمانه‌و خاوه‌نی پێگه‌ی زانستی و پیشه‌یی بوونه‌و، به‌ نیه‌تپاكی و خۆبه‌خشی و دڵسۆزییه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێڕه‌وو رێسایانه‌ كاریان كردووه‌، كه‌ گه‌وره‌ زانایانی پێشین چوارچێوه‌یان بۆ داڕشتووه‌، هیچ كات له‌ ژێر سانسۆرو بۆ قایلكردنی ئه‌م و ئه‌و، یان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حیزبی كاریان نه‌كردووه‌، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وان دوور مه‌وداو گه‌وره‌و ستراتیژی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خۆی بینیوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌روو هه‌مووشیه‌وه‌ گه‌یاندن و پێكانی مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت و پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر رێڕه‌وێكی پاك له‌رووی عه‌قیده‌و بیروباوه‌رو ئوسوڵی دینداری و پابه‌ند به‌ رێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت‌و جه‌ماعه‌ت.

ئه‌وان له‌ ئه‌نجامی شرۆڤه‌و هەڵێنجان و كۆششی زۆرو بابه‌تی توانیویانه‌ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌و توڕاسی فیقهی و رێڕه‌وی زانایان و موسڵمانان بكه‌ن، روانگه‌ی شه‌ریعه‌ت به‌ ئاراسته‌ی روئیاییه‌كی میانڕه‌وی دروست و به‌ ئه‌ساڵه‌ت له‌مه‌ڕ پرسه‌ هه‌ستیارو هه‌نووكه‌یی و هاوچه‌رخه‌كان بخه‌نه‌ ڕوو.

له‌رووی هه‌یكه‌لیه‌وه‌ كاری فه‌توا خۆی له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌تواو لێژنه‌ی فه‌توای لقه‌كان -17 لێژنه‌- لەسەرجەم شارەکانی کوردستان ده‌بینێته‌وه‌، لێژنه‌كان زیاتر كار له‌ سنووری ناوچه‌یی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ راوێژو توێژینه‌وه‌و ده‌ركردنی فه‌توای به‌حسی و روونكردنه‌وه‌ی روانگه‌ی فیقهی پرسه‌ هاوچه‌رخه‌كان و ئاگادار بوون له‌ كۆڕبه‌ندی فیقهی و ناوه‌نده‌كانی فه‌توا له‌ جیهانی ئیسلامی خزمه‌تی کردووەو ده‌كات.

به‌داخه‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌ خه‌ڵكێكی زۆر هێڕشی ناڕه‌وای كرده‌ سه‌ر زانایان و فه‌تواو شه‌ریعه‌ت، وه‌ك بڵێی هه‌نگوینیان له‌ داری تەڕ دۆزیبێته‌وه‌، كه‌وتنه‌ ته‌شهیرو قسه‌ی ناڕه‌واو هه‌واڵی بێ‌ بنه‌ماو پۆستی نەشیاو، بێ ئەوەی هیچ لەبارەی فەتواو ئەندامانی بەرێزی فەتوا بزانن! بێ ئەوەی فەتواكەیان دیتبێ یان خوێندبێتەوە! بێ ئەوەی بزانن مەوزوع چیەو چۆنە، وەک بەبەغا کەوتنە گوتنەوەو گواستنەوەی ئەوەی لەناو فەزای سۆشیال میدیا هەیە! هەرچەندە ئەوانەی سوکایەتی بەرامبەر مامۆستایانی ئایینی دەکەن بەر لەهەر شتێک پێناسەی خۆیان دەکەن، لەبەر ئەوەی (کل إناء بما فيه ينضح) جام چی تێدا بێت هەر ئەوەی لێ دەڕژێت.

داخی زیاتر به‌شێك له‌وانه‌ نوخبەی رۆشنبیرو خوێنده‌وارو به‌ حیسابی خۆیان موسڵمانی مولتەزیم بوون! ئەگەرنا لەهەموو سەردەمێک هەندێ خەڵکی دژە دین و قین لەدڵ و ئەنانی و ئیرەیی هەبووە بۆ شاردنەوەی بێ دینی و کەم و کوڕی خۆیان و سڕینەوەی دەستی پیسیان بەکەسانی پاک و خاوەن پێگە، کەوتووتە تانەو تەشەردان لەپێشەواو رابەرانی ئایینی، ئەمە لەکاتێکدا سوكایه‌تی و بێرێزی به‌رامبه‌ر زانایان و شه‌ریعه‌ت و پیرۆزییه‌كانی ئیسلام تاوانێکی گەورەو زۆریش مه‌ترسیداره‌!

ئیمامی ئه‌حمه‌د ره‌زای خوای لێ‌ بێت ده‌فه‌رموێ‌: گۆشتی زانایان ژەهراوییە هەر کەسێک بۆنی بکات نەخۆش دەکەوێت، وە هەر کەسێک تاقیکردبێتەوە کوشتویەتی، هەروەها ئیمام ئیبن عساكر له‌باره‌ی پێگه‌ی زانایان و مه‌ترسی تانه‌و سوكایه‌تی و ته‌شهیر به‌رامبه‌ریان وته‌یه‌كی پڕ بایه‌خی هه‌یه‌ ده‌ڵێت: " واعْلَمْ يَا أخِي – وَفَّقَنَا اللهُ وَإيَّاكَ لِمَرْضاتِهِ، وَجَعَلَنَا مِمَّنْ يَخْشاهُ ويَتَّقيه حَقَّ تُقَاتِهِ – أَنَّ لُحُومَ العُلَماءِ مَسْمُومَةٌ، وَعَادةُ اللهِ في هَتْكِ أسْتَارِ مُنْتَقِصِيهِمْ مَعْلُومَةٌ، لأنَّ الوَقِيعَةَ فِيهِمْ بِمَا هُمْ مِنْهُ بَرَاءٌ أمْرُهُ عَظِيم، والتَّناوُلُ لأعْراضِهِم بالزُّورِ والافْتِراءِ مَرْتَعٌ وَخيمٌ، والاختِلاقُ عَلَى من اخْتارهُ اللهُ مِنْهُم لِنَعْشِ العِلْمِ خُلُقٌ ذَمِيمٌ"..

لەسەروو ئەمانەش پێغه‌مبه‌ری ئەکڕەم ( درودی خوای لێ‌ بێت) ده‌فه‌رموێ: "إن الله تعالی قال: من عادی لی ولیا فقد آذنته بالحرب"..

لەم وێنەیە، وێنەو ناوی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا ببینەو بناسە، ئینجا بۆت روون دەبێتەوە، هەندێ کەس لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندە داماوو لەکوێ بەجێماون! چۆن بێ ئاگایی و هەستی رق و کینەو تێکەڵکردنی شتەکان بەرچاوی لێڵ کردوون و قەدری زانایان و مامۆستایانی ئایینی ئەم هەرێمە نازانن، کە شەوو رۆژ لەخزمەتی کۆمەڵگە دان.

خزمەتێک شایستەی هەموو رێزگرتنێکە، چونکە ئەوان سامانێکی پڕ گەوهەرو نمایندەی دین و ژینن، سەرقافڵەی رێڕەوی رزگاری و شکۆمەندی نێو خەباتی نەتەوەیی و قەلغانی نیشتمانن، بەخزمەت و هەست و هەڵوێستیان بوونەتە تیشکی خۆرو ئەم وڵاتەیان رووناک کردووە..

ئیدی شەمشەکوێرە کە خۆر نابینێ لەبەر ئەوە نیە خۆر بەدەرەوە نیە، بەڵکو خۆی وا راهاتووە لەناو تاریکی دەخولێتەوە.

ئەوەی ئەهلی رێزیش بێت باش قیمەتی ئەو کاروانەو زانایان دەزانێت، چونکە مەعلومە وەک پێشینان وتویانە: 'قەدری زێڕ لای زێڕنگرە'.

 

مەلا عبدالله شێرکاوەیی

بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان

۱٠ی۸ی۲٠۲۱