یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/07/2022 : 00:32:43
قه‌باره‌ی فۆنت
گەورەیی ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌
یه‌ك له‌مه‌شهه‌ده‌ هه‌ره‌ گه‌‌وره‌‌و كاریگه‌ره‌كانی حه‌ج، ڕۆژی عالفه‌‌و ‌وه‌ستانی عه‌ڕه‌فه‌یه‌، كه‌ ‌وه‌ك گه‌‌وره‌ترین كۆبو‌ونه‌‌وه‌ی ئیمانی موسڵمانان زۆرترین كاریگه‌ری هه‌یه‌، له‌ پاكبوونه‌‌وه‌ی به‌نده‌كان‌و هاتنه‌خواره‌‌وه‌ی ڕه‌حه‌ماتی خوای په‌ر‌وه‌ردگار.
له‌‌و ڕۆژه‌ گه‌‌وره‌دا، تێكڕای موسڵمانان له‌یه‌ك شوێن‌و له‌ یه‌ك كاتدا، به‌ یه‌ك به‌رگ‌و بۆ یه‌ك مه‌به‌ست، به‌ جیا‌وازی ڕه‌نگ‌و ڕه‌گه‌ز‌و زمان‌و كلتوره‌‌وه‌، به‌ڵام به‌ یه‌ك نیدای ئیمانی ها‌وار ده‌كه‌ن (لبیك اللّهم لبیك...).
له‌‌و شوێنه‌ جیا‌وازی نیه‌ له‌نێوان ده‌‌وڵه‌مه‌ند‌و هه‌ژار، گه‌‌وره‌‌و بچو‌وك، به‌ده‌سه‌ڵات‌و بێ‌ ده‌سه‌ڵات، ڕه‌ش‌و سپی، ڕۆژهه‌ڵاتی‌و ڕۆژئا‌وایی، به‌هێز‌و بێ‌ هێز، خا‌وه‌ن عه‌شیره‌ت‌و بێ‌ كه‌س، گه‌نج‌و پیر، درێژ‌و كورت..... هتد.
كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی خوای باڵا ده‌ست ده‌رده‌خات‌و، په‌یامێكه‌ ئه‌‌وپه‌ڕی داد‌وه‌ری‌و یه‌كسانی هه‌ڵگرتووه‌، به‌‌وه‌ی تێكڕا له‌به‌رده‌م چا‌وه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی خوا ‌وه‌ستا‌ون‌و، هه‌ست ده‌كه‌ن هیچ په‌نا‌و مه‌ئوایه‌ك نیه‌، جگه‌ له‌ به‌رزكردنه‌‌وه‌ی ده‌سته‌كان‌و، پاڕانه‌‌وه‌ له‌ خوای میهره‌بانه‌‌وه‌.
له‌‌و شوێنه‌ دڵ‌و ده‌روونه‌كان ئاڵو‌وده‌ی خۆشه‌‌ویستیه‌كی یه‌كجار گه‌‌وره‌ بوونه‌، كه‌ فرمێسك‌و ئه‌نینی گریان‌و ها‌وار‌و ڕۆڕۆی حاجیان له‌‌و شوێنه‌، گه‌‌وره‌ترین ‌وه‌ستانی مه‌یدانی حیساب دێنێته‌ به‌ر چا‌و.
عه‌ڕه‌فـه‌ له‌به‌ر ئه‌‌وه‌ پێی ده‌گوترێ‌ عه‌ڕه‌فه‌، چونكه‌ با‌وكی به‌شه‌ریه‌ت حه‌زره‌تی ئاده‌م، ئا له‌‌و شوێنه‌ ئیعترافی به‌ گوناهی خۆی كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌خوازێ‌ نه‌‌وه‌‌و ڕۆڵه‌كانی ‌وه‌ك ئه‌‌و، له‌‌و شوێنه‌ ئیعتراف به‌ گوناه‌و تا‌وانیان بكه‌ن‌و، دا‌وای لێخۆشبوون له‌ خوا بخوازن.
له‌‌و شوێنه‌ كه‌س ئاگای له‌ دونیا نییه‌‌و، كه‌سیش هه‌ست ناكات له‌‌و ڕۆژه‌ دونیا هێنده‌ گه‌‌وره‌‌و شیرین بێت، وه‌ك ئه‌‌وه‌ی ئێمه‌ له‌پێنا‌ویا ڕه‌نج ده‌ده‌ین، هه‌ركه‌س وا ته‌ماشا ده‌كات، كه‌ له‌ مه‌یدانی حه‌شره‌‌و پێویستی به‌ لێبورده‌یی‌و میهره‌بانی خوای گه‌‌وره‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌‌وه‌ی دڵ‌و ده‌روونی پاك بیێته‌‌وه‌‌و نامه‌ی كرده‌كانی به‌ ده‌ستی ڕاست ‌وه‌رگرێته‌‌وه‌.
گه‌‌وره‌یی ئه‌‌و ڕۆژه‌ له‌‌وه‌دا ده‌ر ده‌كه‌‌وێت، كه‌ چه‌ندین فه‌زڵ‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، لێره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك ده‌یخه‌ینه‌ ڕوو:
1- عه‌ڕه‌فه‌ گه‌‌وره‌ترین ڕوكنی حه‌جه‌، كه‌ بێ‌ ‌وه‌ستانی عه‌ڕه‌فه‌ حه‌ج ته‌واو نابێ‌‌و دانامه‌زرێ‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رمووێ‌: (الْحَجُّ عَرَفَه‌ُ..) رواه النسائی، واته‌: حه‌ج بریتیه‌ له‌ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌. بۆیه‌ش گه‌‌وره‌یی‌و ڕۆحیه‌تی ئیمانی له‌‌و ڕۆژه‌ ده‌رده‌كه‌‌وێت‌و مرۆڤ هه‌ست ده‌كا به‌‌و كاره‌ی هه‌نگا‌وێكی گه‌‌وره‌ی نا‌وه‌ له‌ژیاندا.
2- رۆژی پاڕانه‌‌وه‌‌و نزا كردنه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بێت) فه‌رمووێ‌: (خَيْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ وَخَيْرُ ما قلت أنا وَالنَّبِيُّونَ من قَبْلِي لاَ إِلَهَ إلا الله وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ له له الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وهو على كل شَيْءٍ قَدِيرٌ) رواه الترمذی، واته‌: باشترین پاڕانه‌‌وه‌‌و دوعا، دوعای ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌یه‌، باشترین نزاش، كه‌ من‌و پێغه‌مبه‌رانی پێش من گوتویانه‌ ئه‌‌وه‌یه‌ (قَبْلِي لاَ إِلَهَ إلا الله وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ له له الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وهو على كل شَيْءٍ قَدِيرٌ).

3- ڕۆژی ڕزگار بوونی به‌نده‌كانی خوایه‌ له‌ئاگری دۆزه‌خ، كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌‌وره‌ترین به‌خششی خوای گه‌‌وره‌یه‌، بۆ هه‌موو ئه‌‌وانه‌ی به‌ نیه‌تێكی پاك‌و دڵ‌و زمان‌و هه‌ستێكی عاشق به‌ڕه‌حمه‌تی خوا ده‌پاڕێنه‌‌وه‌.

پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بێت) له‌‌و باره‌‌وه‌ ده‌فه‌رمووێ‌: (ما من يَوْمٍ أَكْثَرَ من أَنْ يُعْتِقَ الله فيه عَبْدًا من النَّارِ من يَوْمِ عَرَفَةَ وَإِنَّهُ لَيَدْنُو ثُمَّ يُبَاهِي بِهِمْ الْمَلَائِكَةَ فيقول ما أَرَادَ هَؤُلاَءِ) رواه مسلم، واته‌: هیچ ڕۆژێك به‌قه‌د ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌ نییه‌، كه‌ خوای گه‌‌وره‌ له‌ به‌نده‌كانی خۆش ده‌بێ‌، له‌‌وه‌ش زیاتر خوای گه‌‌وره‌ له‌به‌نده‌كانی نزیك ده‌بێته‌‌وه‌‌و، فه‌خر به‌ به‌نده‌كانی ده‌كات به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌تانه‌‌وه‌‌و ده‌فه‌رمووێ‌ ئا ئه‌‌وه‌ به‌نده‌كانم چیان ده‌‌وێ‌..؟!

له‌ فه‌رموده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رمووێ‌: (مَا مِنْ يوْمٍ أَفْضَلُ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ يوْمِ عَرَفَةَ يَنْزِلُ اللَّهُ إِلَى السَّمَاءِ الدُّنْيَا فَيُبَاهِي بِأَهْلِ الأَرْضِ أَهْلَ السَّمَاءِ فَيَقُولُ انْظُرُوا إِلَى عِبَادِي شُعْثًا غُبْرًا ضَاحِينَ جَاءُوا مِنْ كُلِّ فَجّ عَمِيقٍ يَرْجُونَ رَحْمَتِي وَلَمْ يَرَوْا عَذَابِي فَلَمْ يُرَ يَوْمٌ أَكْثَرُ عِتْقًا مِنَ النَّارِ مِنْ يوْمِ عَرَفَةَ) رواه ابن حبان، واته‌: هیچ ڕۆژێك به‌قه‌د ڕۆژی عه‌ڕه‌فه‌ نییه‌، كه‌ لای خوا گه‌‌وره‌ بێت، له‌‌و ڕۆژه‌ خوا خۆی دێته‌ ئاسمانی دونیا‌و فه‌خر به‌ خه‌ڵكی عه‌ره‌فه‌ ده‌كات به‌سه‌ر مه‌لائیكه‌ی ئاسمانه‌‌وه‌‌و ده‌فه‌رمووێ‌: سه‌یر كه‌ن به‌نده‌كانم به‌ سه‌ر‌وپرچی ئاڵۆز‌و تۆزا‌ویه‌‌وه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌كانه‌‌وه‌ هاتوون‌و دا‌وای ڕه‌حمه‌تی من ده‌كه‌ن‌و هه‌ست به‌ عه‌زابم ناكه‌ن، بۆیه‌ هیچ ڕۆژێك نییه‌ به‌قه‌د ئه‌‌و ڕۆژه‌، كه‌ خوا خه‌ڵكی له‌ ئاگری دۆزه‌خ ڕزگار بكات.
4- ڕۆژی گچكه‌ بوونه‌‌وه‌ی شه‌یتانه‌، هه‌ر‌وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بێت) فه‌رمووێ‌: (ما رؤى الشَّيْطَانُ يَوْمًا هو فيه أَصْغَرُ وَلاَ ادحر وَلاَ أَحْقَرُ وَلاَ أَغْيَظُ منه في يَوْمِ عَرَفَةَ) رواه مالك، واته‌: شه‌یتان هیچ ڕۆژێك به‌قه‌د عه‌ڕه‌فه‌ ‌وا خۆی گچكه‌‌و سووك‌و ڕیسوا‌و ناشیرین نه‌بینیوه‌، ئه‌‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌‌وه‌ی كه‌ ڕه‌حمه‌تی خوا نازل ده‌بێ‌‌و، خوای گه‌‌وره‌ له‌گوناهی به‌نده‌كانی خۆش ده‌بێت.
5- ڕۆژی یه‌كبوونی ئۆمه‌تی ئیسلامیه‌، كه‌ هه‌موو خه‌ڵك له‌شوێنه‌ جیاجیاكانی دونیا دێته‌ عه‌ڕه‌فه‌‌و پێكه‌‌وه‌ له‌پێنا‌و یه‌ك مه‌به‌ست هه‌نگا‌و ده‌نێن، كه‌ ئیمان‌و پابه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێبازی ئیسلام‌و قوڕئان‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بێت)ه‌، بۆیه‌ ئه‌‌و گرد بونه‌‌وه‌یه‌ ده‌لاله‌تی گه‌‌وره‌ی هه‌یه‌‌و، له‌ هه‌مووشی دیارتر پێكه‌‌وه‌ به‌ستنه‌‌وه‌ی موسڵمانانی جیهانه‌ له‌ڕێی عه‌قیده‌‌و ئیمانی‌و ئاینی‌و، پێكه‌‌وه‌ بوونی برایانه‌ی ئۆمه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر نه‌هجی قوڕئانی پیرۆزو سوننه‌تی ره‌سولی ئه‌كره‌م.
6- عه‌ڕه‌فه‌ مه‌شهه‌دی ته‌‌وبه‌‌و گه‌ڕانه‌‌وه‌یه‌، كاتێ‌ مرۆڤ چه‌نده‌ به‌باری گوناه‌و تا‌وانه‌‌وه‌ بچێته‌ ئه‌‌و شوێنه‌، ئه‌‌وه‌ به‌ ته‌‌وبه‌‌و گه‌ڕانه‌‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌‌وره‌، وا ده‌كات خوا له‌ گوناهه‌كان ده‌بوورێ‌‌و مرۆڤ پاك ده‌كاته‌‌وه‌.
7- عه‌ڕه‌فه‌ ده‌رخستنی هه‌قیقه‌تی دونیا‌و پیشاندانی قیامه‌ته‌ به‌ به‌نده‌كان، به‌‌و مانایه‌ له‌‌وێ‌ ده‌رده‌كه‌‌وێ‌ كه‌ دونیا هیچ نرخێكی وای نییه‌ لای خوای گه‌‌وره‌، ته‌نها ئه‌‌وه‌ نه‌بێ‌ كه‌ چاكه‌‌و زیكر‌و یادی خوایه‌، هه‌ر‌وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بێت) فه‌رمووێ‌: (وَلَوْ كَانَتِ الدُّنْيَا تَزِنُ عِنْدَ اللَّهِ جَنَاحَ بَعُوضَةٍ ما سَقَى كَافِرًا منها شَرْبَةَ مَاءٍ) المعجم الكبير، واته‌: ئه‌گه‌ر دونیا به‌قه‌د باڵی مێشوله‌یه‌ك نرخی هه‌با لای خوای گه‌‌وره‌، ئه‌‌وه‌ قومێ‌ ئا‌وی نه‌ده‌دا به‌‌وانه‌ی كافرن‌و له‌ فه‌رمانی ده‌رده‌چن.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌‌و مه‌شهه‌ده‌ گه‌‌وره‌یه‌، ڕێك دیمه‌نی ‌وه‌ستانی قیامه‌ت ده‌خاته‌ بیری موسڵمانانه‌‌وه‌، كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌‌و ڕۆژه‌ش خه‌ڵك پێویستی به‌ فه‌یز‌و ڕه‌حمه‌تی خوا هه‌یه‌، بۆ نه‌جات بوون‌و گه‌یشتنه‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌‌وره‌.
بۆیه‌ش ئاله‌‌و شوێنه‌ خوای گه‌‌وره‌ دوا په‌یامی خۆی نازڵ كرد‌و به‌ پێغه‌مبه‌ری ڕاگه‌یاند‌و فه‌رمووی: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لِّإِثْمٍ فَإِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ)المائدة: 3، كه‌ له‌ڕۆژی جومعه‌‌و له‌ كاتی ‌وه‌ستانی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێ بێت) له‌عه‌ڕه‌فه‌ ئه‌‌و ئایه‌ته‌ نازڵ بووه‌.