یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/07/2023 : 00:00:28
قه‌باره‌ی فۆنت
ئافاتی سۆشیال میدیا.....!!

 

دوێنێ 24ی7ی2023 وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند؛ ئەو پەیجانەی فەیسبووک کاری میدیایی دەکەن دەبێت مۆڵەت وەربگرن ئەگەرنا رێگەیان پێ نادرێت و سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەن.

ئەم هەنگاوە زۆر پێویست و لەجێیە، چونکە بەداخەوە بەشێکی سۆشیال میدیاو پەیجی علوج لە پێناو پەیداکردنی لایک و کەسابەت، ئاراستەیەکی زۆر خراپیان گرتووەو بە ئاست نزمی و قیناع و سێبەریان بوونەتە مایەی هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر کۆمەڵگەی کوردی و خەریکە بەناوی ئازادییەوە هیچ سنورێک بۆ بەهاو تایبەتمەندی کۆمەڵگەی کوردی نەهێڵنەوە.

سۆشیال میدیا نەک سانسۆری لەسەر نیە، بگرە بەشێکیان جا بەدەست بێت یان بە قەست بوونەتە فاکتەری لەبەر یەک هەڵوەشاندنەوەی خێزان و زیادبوونی رێژەی تەڵاق و شێواندنی بەهای کۆمەڵایەتی و نانەوەی فیتنەو شکاندنی کەرامەتی مرۆڤ و دەستبردن بۆ هەموو کەس و کەیسێکی تایبەت تا دەگاتە ئەوەی زۆر جار درزی نێوان لایەنە سیاسیەکانی فراوان کردووەو شەڕێکی ساردی گەورەی لەناو کۆمەڵگە ناوەتەوەو سەر ئێشەی زۆری دروست کردووەو ئاسەواری نێگەتیڤی بەسەر جەستەی کۆمەڵگە جێهێشتووە.

بۆیە پێویستە هەموو لایەک لە ئاست بەرپرسیارێتی خۆی درک بەم راستیە بکات، کە ئەوەی بەشێک لەو پەیج و فەیسەوانانەی بەناوی کاری میدیاییەوە ئەنجامی دەدەن هیچ سیفەتێکی پیشەیی و بەهاو رەوشتێکی ئیعلامی تێدا نیەو لەبری خزمەت میحنەت بۆ کۆمەڵگە دروست دەکەن، بۆیە پێویستە رێگری لێ بکرێت.