یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/01/2023 : 20:34:55
قه‌باره‌ی فۆنت
هەواڵی بێ بنەما.. زمانی جەهەننەمیان و بێ ئاگایی ئیمام جومعەی تاران بە نمونە!

 

کاتێ ئەم هەواڵە بڵاو بوویەوە گوایە ئەحمەدی خاتەمی ئیمام جومعەی تاران لە وتاری هەفتەی رابردوو گوتویەتی: "زمانی کوردی زمانی جەهەننەمیانە"، ئەم هەواڵە بووە جێی سەرجی من و هەزارەهای تر، بەڵام ماوەی دوو رۆژ بەدواداچوونم کرد لەهیچ سەرچاوەیەکی فەرمی راستی هەواڵەکەم نەدۆزیەوە بۆیە وازم لێ هێنا، دواجار دەرکەوت کەسێک گرافیکەکەی بەگاڵتە دروست کردووەو هیچ بنەمایەکی دروستی نیەو خاتەمی لەوە بێ خەبەرە لەسەری گوتراوە.

لەکاتێکدا هەواڵەکە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنی و بووە هۆکاری ئەوەی هەزارەها جنێو و قسەی نەشیاو بدرێت و جۆرەها تەعبیرو تەفسیرو تەئویلی لەسەر بکرێت، ئەوەی ژێر بەڕ بێتەوە سەر بەڕو مێژووی دوێنێ و ئەمرۆی نەتەوەی کورد لەتای تەرازووی ئەو ئاخوندە شرۆڤەو گەنگەشە بکرێتەوە! مەبەستی من لەم نوسینە خودی ئیمام جومعە نیە، بەڵکو وەک نمونەیەکی زیندوو ئاماژەیە بەم واقیعەی لەناو دونیای سۆشیال میدیا هەیە لەکوردستان.

بەداخەوە ساویلکەیی زۆرێک لە فەیسەوانان و کەوتنە ژێر عاتیفەی بەشێکی نوخبەی رۆشنبیرو خوێندەوار، بەتایبەت ئەهلی دین لەپای پەیداکردنی لایک و موجامەلەی ئەم و ئەوو بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەماو هەڵڕشتنی رق و کینەو نانەوەی پشێوی و شکاندنی یەکترو شێواندنی سیمبول و تەرویجدان بە شتی نادروست و رەخنەی رووخێنەرو تێکدەر، چ بەپاساوی دڵسۆزی بۆ دین بێت یان نیشتمان و نەتەوە خزمەتێک ناکات و دواجار دەبێتە عەیبەو شەرمەزاری و تەمسیلێکی خراپ لەسەر حیسابی دین، قەناعەتی تەواوم بە رەخنەو رەددانەوە هەیە بەڵام لەچوارچێوەی بنەمای رەخنەو رەددانەوەی مەنتیقی و دادپەروەرانەو حەکیمانە نەک بە شێوەیەکی عەشوایی، ئەمە لەکاتێکدا مرۆڤی موسڵمان نابێ کەسێکی تانەدەرو نەفرەتگۆو جنێوفرۆش و گوفتار زبر بێت، چونکە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێ: " لَيْسَ الْمُؤْمِن بِالطَّعَّانِ، وَلَا اللَّعَّان، وَلَا الْفَاحِش، وَلَا الْبَذِيء".

ئەم دۆخەی دەگوزەرێ لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، وای کردووە بڵێین ئێستا کۆمەڵگەی ئێمە لەچوارچێوەی تەکنەلۆژیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەدەست کۆمەڵێک نەخۆشی کۆمەڵایەتی دەناڵێنێت، کە لە بنەڕەتدا زادەو بەرهەمی نەخۆشی و خووە دەروونیەکانە بەسەر جەستەی کۆمەڵگەوە دەکەوێت، چونکە جوانیان گوتووە: (کل إناء بما فیه ینضح). واتە: جامی چی تیا بێت هەر ئەوەی لێ ئەڕژێت.

ئەم هەواڵە کافیە بۆ ئەوەی تێبگەین بەشێکی بەکاربەرانی فیسبووک و پەیج و تۆڕە کۆمەڵاتیەکان، هێندەی بەدوای شتی سەیرو سەمەرەو هەواڵی بێ بنەماو دەسکەوتنی هۆکارێک بۆ لێدان و شکاندنی ئەم و ئەو دەگەڕێن، هێندە بەدوای شتی واقعی و دروست و بەهادارو خزمەت و پێشکەوتن و هەڵسوکەوتی باش و بەهادارەوە نین!

بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە نادروستانە وێڕای ئەوەی لەگەڵ سیماو رەهەندەکانی کۆمەڵگەی ئیسلامی ناگونجێ، لەهەمان کات دەبێتە فاکتەری کێشمەکێش و لێکترازانی موسڵمانان و دروستبوونی پشێوی کۆمەڵایەتی و ناسەقامگیری کۆمەڵگەو سەرەنجام کەوتنە خانەی گوناهو بەرتەسککردنەوەی مەودای رەحمەتی شەریعەت و پەیامی میانڕەوی و ئاشتی کۆمەڵایەتیەوە.

لەکاتێکدا قورئانی پیرۆز زۆر بە وردی باسی لەوە کردووە هەواڵی بێ بنەماو نادروست بڵاو بکەینەوە، بەواتایەکی تر لە چوارچێوەی قورئانی پیرۆزدا ئەو کەسانەی شتی نادروست و درۆو بوهتان و ناوو ناتۆرە و لکەدار کردنی یەکترو بێ دڵنیابوون لەسەرچاوەی فەرمی هەواڵ بڵاو دەکەنەوە زیاتر ئەوانە هیچ ترسێکی خوایی لەدڵیان نیەو خەڵک گرفتارو پەرێشان دەکەن، ئیدی پەیشیمانی و سڕینەوەی پۆست و کۆمێنت چ دادێک دەدات!

خوای گەورە دەفەرموێ: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ) الحجرات:6. واتە: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی متمانه‌ پێ ‌نه‌كراو هه‌واڵێكی گرنگی بۆ هێنان؛ خێرا بڕوای پێ‌ مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌رنج بده‌ن، لێی بكۆڵنه‌وه‌ تا بۆتان روون ده‌بێته‌وه‌، نه‌وه‌كو ئازارو ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خه‌ڵكی دروست بكه‌ن به‌ نه‌زانی، جا دوای په‌شیمان ببنه‌وه‌ له‌و كاره‌ی كه‌ پێی هه‌ستاون.

کەواتە ئەم نەریت و کردارە داهێنان نیە، بەڵکو تاوان و پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامە، لەهەمان کات ئەمرۆ نەک تەنها لەناو کۆمەڵگە بەڵکو لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نوێنەرایەتی ئەهلی ئیسلام دەکەن، ئەگەر بە شێوەیەکی جوان و سەرکەوتووانە بێت ئەوە کاردانەوەی ئەرێنی دروست دەکات، ئەگەریش بە پێچەوانەوە بێت نەک خزمەتێک ناکەین بگرە لەسەری قەردار دەبینەوەو شەرمەزاری لای خواش دەبین.

 

مەلا عبدالله شێرکاوەیی

بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

29ی1ی2023