یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
مه‌لا عه‌بدوڵلا شێركاوه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/10/2021 : 21:27:17
قه‌باره‌ی فۆنت
گرنگی بەژداریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران

یەکێ لە دیاردە گرنگەکانی شارستانیەتی هەر گەل و وڵاتێک، گەڕانەوەیە بۆ بەژداری پێکردنی هاوڵاتیان لە زەمینەی دەستەڵاتی سیاسی و سیستەمی حوکمڕانی، کە بەپێی چەمک و تێڕوانینی نوێ و لە جیهانی هاوچەرخ پێی دەگوترێ 'هەڵبژاردن' ئەم هەنگاوە پرۆسەیەکی دیموکراسییەو بنەمای ئالوگۆڕی دەستەڵات و دەرخستنى هێزی لایەنی براوەیە لە کێبڕکێی برنەوەو بەدەستهێنانی نفوزی سیاسیدا.

بەدرێژایی مێژوو بابەتی هەڵبژاردن قسەو باسی زۆری لەسەر کراوە، بەتایبەت لە قۆناغی هاتنی ئیسلام و سەردەمی یاوەران و شەرعزان و زانایانی فیقهی ئیسلامی بە گرنگەوە سەیر کراوەو لە چوارچێوەی بنەمای شوڕاو راوێژی نوخبەی شارەزا چەندین رێسای گرنگ و تایبەتی بۆ دیاریکراوە.

ئەوەی گرنگە لەم پرۆسەیە ئەوەیە کە رەچاوی بەرژەوەندی گشتی و هەڵوێستی خودی هاوڵاتی دەکرێت، کە لە پرۆسەیەکی ئازاد تەعبیر لە راو بۆچوونی خۆی دەکات و نوێنەری خۆی بۆ ناوەندو چەقی دەستەڵات و بڕیار دەستنیشان دەکاو مافی نوێنەرايەتی دەداتە کەسی هەڵبژێردراو، کە لەجیاتی ئەو خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و خاک و خەڵک بکات.

بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین پرۆسەی هەڵبژاردن رێزگرتنە لە هەست و هەڵوێستی هاوڵاتی و کۆشش کردنە لە پێناو پاراستنی دەسکەوت و مافە مەدەنی و سیاسی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەکانی، وە بەهێزکردنی تواناکانە بۆ جێبەجێ کردنی پرەنسیپی دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا، لەپاڵ ئەمەش سەروەربوونی یاساو دابینکردنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ پێکهاتەکان و رووبەڕوو بوونەوەی هەر ئەگەرو پێشهاتێک کە زیان بە کیان و کۆمەڵگە بگەیەنێت بەشێکی تری بەرهەمی ئەم پرۆسەیە، هاوکات هەوڵ و کارکردنێکی دەستەجەمعیە لەپێناو سەرخستن و یەکخستنی پرۆسەی سیاسی وڵات و بەشداری لە بڕیاری چارەنووسسازو گەیشتنە بە مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان.

گەلی کورد دوای خەباتی شاخ و راپەڕینی مەزنی ئاداری ۱۹۹۱ رووی کردۆتە ناو ئەم پرۆسەیەو قەناعەتی پێ هەیە، چونکە بەدیوێک پابەندبوونێکی گشتییە لە پەیڕەوکردنی سیستەمی نوێی حوکمڕانی هاوچەرخدا، بەدیوێکی تر دەستەبەری ماف و مومارەسەی بەژداری پێکردنی هاوڵاتیە لە دەربڕینی هەڵوێست و هەڵبژاردنی نوێنەرو نمایندەی خۆیدا.

لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراق و بەشداری کورد لە پرۆسەی بەرێوەبردنی ئەم وڵاتەو شەراکەتی راستەوخۆی لە سیستەمی حوکم و زەمینەسازی تەوافوقی سیاسی، کورد دەسکەوتی زۆری بەدەست هێناوە، کە لەهەمووی گرنگتر نووسینەوەی دەستوورێکی هاوبەش بوو، کە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردی تا رادەیەکی زۆر تێدا چەسپێندراوەو لەو ساوە تا ئێستا هەرێم و بەغدا لەچوارچێوەی ئەم دەستوورە پێکەوە دەژین و ئەم وڵاتە بەرێوە دەبەن، ئەگەرچی زۆر جار بێ گوێدانە دەستوور ماف و شایستە سیاسی و ئیداری و ئابوورییەکانی کورد ئاستەنگی تێ کەوتووەو زەوت کراوە، هەر رۆژە بە بیانووێک زیان لە گەلەکەمان دراوەو شەراکەتیان خستۆتە پەراوێزەوە، لەسەروو هەموویانەوە بڕینی بودجەی هەرێم بوو، کە کاردانەوەی خراپی لەسەر کوردستان و گوزەرانی خەڵک دروست کرد.  

بەپێی تێگەیشتن و ئەزموونی رابردوو ئەوە سەلماوە، بەغدا بەم عەقڵیەت و فەرهەنگەی سیاسیەکان پەیڕەویان کردووەو دەیکەن، نەک نایەوێ کورد بەهێز دەرکەوێتەوە، بەڵکو ئامانجیانە لە ناو پرۆسەیەکی وادا کورد بەلاوازی ببینن و ئەو پێگەیەی نەمێنێ بتوانێ پاڵپشت بە دەستوور سانسۆر دروست بکات و شەریکی سیستەمی حوکمڕانی ئەم وڵاتە بێت، قۆناغی ئەنجامدانی گشتپرسی نمونەیەکی زیندووە، کە بەغدا نەک قەبوڵی نەبوو بەڵکو نەهامەتی زۆری بەسەر کورددا هێناو، ئەوەی بن بەڕی هێنایە سەر بەڕ، کە ئەوان نایانەوێ کورد بگاتە هیچ! بەڵام خۆڕاگری گەلی کوردو پشوو درێژی و قارەمانێتی پێشمەرگە وای کرد کوردستان مەترسیەکانی ئەو قۆناغەش تێپەڕێنێ.

ئێستا ئێمە لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داین، ئەرکە هەر تاکێکی کورد ئەمەی لەبەر چاوو بێت و بە هەستێکی بەرزی نەتەوەیی و نیشتمانی و لە پێناو زامنکردنی ماف و شایستە دەستووری و یاساییەکانی هەرێم، بەو پەڕی گەرم و گوڕی بەشداری هەڵبژاردن بکات، مەسەلەکە پەیوەستە بە بەهێزبوونی کورد لەرێی نوێنەرانیەوە لە پەرلەمانی عیراق، ئەو باڵادەستبوونەی هەرێم کارەکان ئاسانتر دەکات و هەنگاوی گەیشتن بە ئامانجەکان نزیکتر دەکاتەوە.

پێویستە خەمی هەمووان خەمی گشتی بێت و وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانی و نەتەوەیی لێی بڕوانین، وە لە پێناو پاراستنی دەسکەوتەکانمان و دوورخستنەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی سەر هەرێم و هەژموونی خۆسەپێنی و عەسکەرتاری و دوورخستنەوەی تیرۆرو هەڕەشەکانی داعش و گەڕانەوەی سنوورە داگیر کراوەکان ناوچە کێشە لەسەرەکان و چارەسەرکردنی ئاریشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا، هەمووان بەبایەخەوە لەم هەنگاوە بڕوانین و بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

دەبێ ئەوە بزانین ئەگەر بەخۆمان خەم لە کیان و قەوارەی خۆمان نەخۆین، ئەوە هیچ کەس و لایەنێکی تر دادمان نادات و کەسیش ئاوڕی پێویست لە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ناداتەوە، خەبات و تێکۆشان و پارێزگاری کردن لە کیان و نەتەوەو نیشتمان هەنگاوێکی پیرۆزەو ئەرکێکی ئایینیە بەر لەوەی نیشتمانی بێت، کەواتە چەندە بە بەرفراوانی و بەهەستی بەرپرسیارێتی بەشداری ئەو پرۆسەیە بکەین هەر کەمەو، دەرەنجام دەتوانین بە رێژەی زۆری بەشداربوونەوە بڵانسی پێگەی کورد لە موعادەلەی سیاسی عیراق قایمترو بەهێزتر بکەین، ئەمەش بۆ داکۆکیکردن لە مافەکان و خۆشکردنی زەمینەی دانوستانەکان کاریگەری گەورەی دەبێت.

کەواتە پرسەکە پەیوەستە بە قەزیەی نەتەوەیی و مەسەلەی گەیشتن بە موستەحەقاتی هەرێم لە ناو دەوڵەتی فیدراڵدا، ئەمەش پێویستی بە هۆشیارییەکی لەئاست پێویست و هەستێکی نیشتمانی گەورە هەیە، چونکە خەباتگێڕو خەمخۆرانی کوردستان و بگرە پێشمەرگە قارەمانەکان، خزمەت و قوربانی زۆریان لەو پێناوە داوەو بەهەزاران رۆڵەی گەلەکەمان شەهید بوون، وەک ئەمەکداری بۆ خوێنی شەهیدان و کەس و کارو ماڵباتی سەربەرزیان و سەقامگیری و پاراستنی ئەزموونی گەلەکەمان، ئەرکە بەدەنگدان هێزو پێگەی کورد لە بەغدا نەچەمێنین.

خەمخۆرانی گەل و وڵات و کەسانی رۆشنبیرو تێگەیشتوو دەزانن هەڵبژاردن پێشەکیەکی باشە بۆ بنیاتنانی دەوڵەت و فەراهەمکردنی سەقامگیری، ئەم هەستەش پاڵنەرێکی گرنگە بۆ بەشداری کردن لەم پرۆسەیە، کە فاکتەرو زەمینەخۆشکەری دیاریکردنی پێگەی کوردو بڕیارو چارەنووس و ئایندەی هەنگاوەکانی هەرێمە، لەدەستەبەرکردنی بودجەو موچەو مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و هێشتنەوەی دەستوورو بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم لە گۆڕەپانی سیاسی عیراق و ناوچەکەدا، کەواتە وەک ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقی و نەتەوەیی و نیشتمانی زۆر گرنگە هەمووان بەگیانی بەرپرسیارێتی و جۆش و خرۆشەوە لە رۆژی 10ی10 بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەو پەری دڵسۆزی و لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەمان دەنگ بدەین.

* بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان