هه‌موو ساڵێك له (1/5) له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن به بۆنه‌ی جه‌ژنی کرێکارانی جیهان، شه‌ریعه‌تی ئیسلام هیچ رێگری نییه بۆ ئه‌م یاده، چونکه چینی کرێکار له ناو کۆمه‌ڵگه ئه‌و چینه بهرههمهێنهرهیه خۆی ماندوو ده‌کات و عه‌ره‌ق ده‌ڕێژێ بۆ خاتری خۆشگوزه‌رانی و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی خه‌ڵك، بۆیه پێویسته رێز له‌م چینه بگرن، هه‌روه‌ك ئایینی پیرۆزی ئیسلام رێزی لێگرتوونه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (هُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ ذَلُولٗا فَٱمۡشُواْ فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُواْ مِن رِّزۡقِهِۦۖ وَإِلَيۡهِ ٱلنُّشُورُ) (الملك: ١٥)، واته: (هه‌ر ئه‌و زاته زه‌وی بۆ زه‌لیل و ملکه‌چ کردوون (هه‌رچیتان بوێت له‌سه‌ری دروست ده‌که‌ن، چۆنتان بوێت به‌کاری ده‌هێنن)، بگه‌ڕێن به هه‌موو گۆشه‌و که‌ناریدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش بخۆن که پێشکه‌شتانی ده‌کات، دڵنیاش بن که سه‌رئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه). هه‌روه‌ها خوای گه‌وره موسڵمانانی بۆ ئیش‌کردن هانداوه، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (وَقُلِ ٱعۡمَلُواْ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ), (التوبة :١٠٥) واته: (به‌و خه‌ڵکه بڵێ: ئێوه هه‌رچی ده‌توانن له کار‌و کرده‌وه ئه‌نجامی بده‌ن، چونکه خوا کار‌و کرده‌وه‌تان ده‌بینێت و (ئاگاداره به نهێنی و ئاشکرای)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی (ئاگادار ده‌کات کاتێک له ژیاندایه، دوای وه‌فاتیشی بۆ خوای گه‌وره ئاسانه که نیشانی بدات)، هه‌روه‌ها ئیماندارانیش (ئاسه‌وارو ده‌رئه‌نجامی ده‌بینن). مه‌به‌ست له کرده‌وه‌کان له‌م ئایه‌ته‌دا ته‌نها تاعه‌ت و عیبادهت نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ست تێکڕای کرده‌وه‌کانی دونیا‌و دوارۆژه، هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ش پاداشتی خۆیان هه‌یه، جارێکیان پێغه‌مبه‌ری خوا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له هاوه‌ڵه‌کانی به‌لای پیاوێك تێپه‌ڕین، پیاوه‌که زۆر به شان و شه‌وکه‌ت بوو، هاوه‌ڵه‌کان به پێغه‌مبه‌ریان گووت: ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه به توانایه هێزه‌که‌ی خۆی له رێگه‌ی خوا‌و جیهادکردن به‌کارهێنابایه زۆر گرنگ بوو، پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه هێزی خۆی به‌کار بێنێ بۆ به‌خێوکردنی ماڵ و منداڵی خۆی، یاخود بۆ خزمه‌تی دایك و باوکی، یاخود بۆ خزمه‌تی خۆی، ئه‌مانه‌شیان هه‌ر جیهادن و له رێگای خوایه و فه‌رقی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌کاری بێنێ بۆ ریابازی و خۆهه‌ڵکێشان ئه‌مه له رێگای شه‌یتانه. رواه الطبرانی. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت خه‌ڵکی هانداوه بۆ کار‌و کرده‌وه وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (ما أكَلَ أحدٌ طعاماً قَطُّ خيراً مِن أن يَأكُلَ مِن عَمَلِ يَدِهِ، وإنَّ نبيَّ اللهِ داوُدَ عليهِ السلامُ كانَ يأكُلُ مِن عَمَلِ يَدِهِ) رواه البخاری. واته: که‌س نانێکی نه‌خواردووه که باشتر بێت له‌و نانه‌ی به ره‌نجی ده‌ستی خۆی په‌یدای کردووه، داود پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی نانی ده‌ستی خۆی ده‌خوارد. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئێمه کاری تایبه‌تی و کاری گشتی کردییه، بۆ نموونه خزمه‌تی ماڵی خۆی کردییه وه‌ك هه‌ویرکردن و پینه‌کردنی جله‌کانی و دروونه‌وه‌ی پێڵاوه‌کانی و گه‌سك له ماڵ دان و شوانه‌تی، هه‌روه‌ها پێش بوونی به پێغه‌مبه‌ر بازرگانی به ماڵی خه‌دیجه ده‌کرد، هاوکاری هاوه‌ڵانی ده‌کرد له لێدانی خه‌نده‌ق له شه‌ڕی ئه‌حزاب. هه‌روه‌ها ئیمامی ئه‌بوبه‌کر قوماشی ده‌فرۆشی، ئیمامی عومه‌ر شوانه‌تی کردووه، ئیمامی عوسمان بازرگانی ده‌کرد، ئیمامی عه‌لی ئاوهه‌ڵکێشانی لردووه له بیردا، پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سێك کرد له‌به‌ر زۆر ئیش‌کردن ده‌سته‌کانی زویر بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا ماچی کرد‌و فه‌رمووی: (ئه‌وه ده‌ستێکه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر خۆشیان ده‌وێت)، بۆیه ده‌فه‌رمووێت: (أعطوا الأجیر قبل أن یجفّ عرقه) رواه البخاري، واته: حه‌قی کرێکار بده‌ن به‌ر له‌وه‌ی ئاره‌قی ماندوبوونی وشك ببێته‌وه. ئیسلام رۆژێکی تایبه‌ت نه‌کردووه به خواپه‌رستی که هیچی تری تێدا نه‌کرێت، ته‌ماشاکه‌ن خوای گه‌وره فه‌رمانی به موسڵمانان کردووه واز له کار‌و بازرگانی بێنن له رۆژی هه‌ینیدا تا نوێژ ده‌که‌ن و گوێ له وتار ده‌گرن، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوۡمِ ٱلۡجُمُعَةِ فَٱسۡعَوۡاْ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ وَذَرُواْ ٱلۡبَيۡعَۚ ذَٰلِكُمۡ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ) (الجمعة/٩). واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوڕتان هێناوه کاتێ که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینیدا، ئێوه به په‌له بچن به‌ده‌م یادی خواوه و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن، چونکه ئه‌و کاره‌تان چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن)، به‌ڵام له دوای ته‌واوبوونی نوێژ وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (فَإِذَا قُضِيَتِ ٱلصَّلَوٰةُ فَٱنتَشِرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا لَّعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ) (الجمعة/١٠). واته: (جا کاتێك نوێژ ته‌واو بوو، ئه‌وه بڵاو ببنه‌وه به‌زه‌ویدا و به‌ته‌مای به‌خششی خوا هه‌وڵ و کۆشش بدن، یادی خوا زۆر بکه‌ن له هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیاندا با ناوی ئه‌و زاته له‌سه‌ر زار‌و له‌ناو دڵتان‌دا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بهێنن). ئیش‌کردن باشتره له ده‌رۆزه‌کردن، پێغه‌مبه‌ر -دروودی خوای له‌سه‌ر بێت- ده‌فه‌رمووێت: (لَأَنْ يَحْتَطِبَ أَحَدُكُمْ حُزْمَةً عَلَى ظَهْرِهِ، خَيْرٌ لَهُ مِنْ أَنْ يَسْأَلَ أَحَدًا، فَيُعْطِيَهُ أَوْ يَمْنَعَهُ) رواه البخاري. واته: که‌سێك له ئێوه په‌تێك ببا له چیای به پشت داربێنی خۆی پێ بژینی باشتره له‌وه‌ی بچییه لای که‌سێك داوای لێ بکه‌ی ئه‌ویش هیچت ئه‌داتێ یان نات داتێ، به‌ڵام ئه‌بێ کرێکاریش غه‌ش و فرت‌و فێڵ له ئیشه‌که‌ی نه‌کات، فێڵ له چاك ئه‌نجامدانی کاره‌که، یان کات کوشتن، یان هه‌ر لایه‌نێکی تر، به‌ڵکو پێویسته هه‌موو لایه‌کی کار‌و ئیشه‌که‌ی به جوانی بکات، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (مَنْ غَشَّنَا فَلَيْسَ مِنَّا) رواه مسلم. واته: ئه‌وه‌ی فرت و فێڵ بکات له ئێمه نییه. |