یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە بۆنەی بە پارێزگا بوونی شاری هەڵەبجە یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک؛ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوەو دیدارێک لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی فراوان لەگەڵ زانایانی ئایینی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (ئەنفال لە نێوان نیدای ئاسمان و ستەمی زەویدا) ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ و پیشەیی و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ياسين ئيبراهيم خۆشناو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا مەلا رەئوف شارستێنی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان لەسەر دیاردەی چەقۆو چەک هەڵگرتن پەیامێکی هۆشیاری ئاراستەی دەڤەرەکە دەکات و لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە بڵاودەکاتەوە    *****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە   
منقول
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/03/2023 : 23:08:28
قه‌باره‌ی فۆنت
كارو كردەوەكانى پێغەمبەر لەمانگى ڕەمەزاندا ؛؛

 

مەعروف مەلا محمد وەرتی 

بێگومان مانگى پيرۆزى ڕەمەزان ئەومانگەيە كە پێغەمبەرى خوا زۆر زياتر گرنگى پێداوە و زياتر لەمانگەكانى تردا خۆى تێدا ماندوو كردووە بە خواپەرستى و دوعاو پاڕانەوە و شەونێژو تەڕاويح و زيكرو تەسبيحاتى زۆر...

* بەتايبەتيش لەومانگەدا زۆرترين كاتەكانى بەقوڕئان خوێندنەوە بەسەردەبرد، هەروەك واريد بووە بەفەرموودەى صەحيح كەمانگى ڕەمەزان دەهات جبريل عليەالسلام دەدەبەزى تاكۆتايى ئەومانگە قوڕئانى بەپێغەمبەرمان دەخوێندەوە.

* چونكە ئەومانگە مانگى نازڵ بوونى قوڕئانە خواى گەورە قوڕئانى تێدا دابەزاندووە دەفەرموێت: شَهْرُ رَمَضانَ الَّذِى أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ.. (185)البقرة

* ئەوقوڕئانەى ڕێگا نيشاندەرە بۆخەڵكى و چراو مەشخەڵى هيدايەتە، وەك دەفەرموێت:هُدًى لِلنَّاسِ وبَىِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى والْفُرْقَانِ..

* ئەوقوڕئانەى  شيفايە بۆ دڵ و دەرون و جەستە نەخۆشەكان، خواى گەورە دەفەرموێـــــــت:ونُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآَنِ مَا هُو شِفَاءٌ ورَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ ولآ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا (82)الاسراء.

* ئەو قوڕئانەى كەئەگەر دابەزيبوايە بۆ سەر چيايەكان وردو خاش دەبوون لەترسان لەبەر گەورەيى و عەزەمەتى، خواى گەورە دەفەرموێت: لَوْ أَنْزَلْنَا هَذَا الْقُرْآَنَ عَلَى جَبَلٍ لَرَأَىْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَةْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (21)الحشر.

* ئەوقوڕئانە پڕلەڕەحمەتەى  تەنيا بەخوێندنى يەك حەڕفى 10ەاكە دەنوسرێت

پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت: مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ والْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا لآ أَقُولُ الم حَرْفٌ ولَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ ولآمٌ حَرْفٌ ومِيمٌ حَرْفٌ. سنن الترمذى , 10 ص 153. واتە:هەركەسێك حەڕفێك بخوێنێت لە كتابەكەى خوا ەاكەيەكى بۆهەيە ەاكەيەكيش لەتەرازووى خوادا بەدەچاكەهەيە، من ناڵێم (الم)يەك حەڕفە، بەڵكو (أ)حەرفێكە (ل)حەڕفێكە (م)حەڕفێكە. كەواتە بەخوێندنى تەنيا (الم)سى چاكە مان بۆدەنوسرێت، كەواتەئەكەر كەسێك ختمى قوڕئان بكات3236710  سێ مليۆن و دووسەدو سى و شەش هەزارو حەوسەدو دە) چاكەى بۆدەنوسرێت!!! اللەاكبر لەو ڕەحمەتە

چونكە قوڕئان بريتيە لە 323671 سێ سەدو بيست و سێ هەزارو شەش سەدو حەفتاو يەك.حەڕف.

هەروەها جگە لەدابەزينى قوڕئان لەمانگى پيرۆزى ڕەمەزاندا، زۆربەى پەڕاوەئاسمانيەكانى تريش لەم مانگەدا دابەزيون، وەك تەوڕات و صحف و انجيل و زەبووڕ.....پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت: " أُنْزِلَتْ صُحُفُ إبْرَاهيمَ فى أَوّلِ لَىْلَةٍ مِنْ رَمَةَانَ " وأُنْزِلَتْ تَوْرَاةُ مُوسَى فى سِتِّ لَيَالٍ مَةَىْنَ مِنْ شَهْرِ رَمَةَانَ ، وأُنْزِلَ إنْجِيلُ عِيسَى فى ثَلآثِ عَشَرَةَ ليلة مِنْ رَمَةَانَ ، وأُنْزِلَ الفُرْقَانُ عَلَى محمَّد ( صلى الله عليه وسلم ) لآرْبَع وعِشْرِينَ خَلَتْ مِنْ رَمَةَانَ... رواه أحمد 4107 ، والبيهقى فى ( السنن ) 9 188.واتە: صحف و پەڕاوەكانى ئيبڕاهيم لە يەكەم شەوى مانگى ڕەمەزاندا هاتە خوارەوە، تەوڕتيش لە شەشەم ڕۆژى ڕەمەزاندا و ئينجيل يش لە سێزدەيەمى مانگى ڕەمەزاندا هاتە خوارەوە ، قوڕئانيش لە بيست و چوارەمينى ڕەمەزاندا دابەزى.

_ وەچەندين ڕيوايەتى تريشى لەبارەوە هاتووە كە هيچ گومان لەوەدانيە قوڕئان لەشەوى قەدردا دابەزيووە، دابەزينەكەش هەمووى بەيەكەوەبووە بۆ ئاسمانى دوونيا ئينجا لەوێوە بەش بەش ئەوەى كەپێويست بووە خواى گەورە ناردوويەتى بۆلاى پێغەمبەرمان صلى اللەعليەوسلم، ابن عباس خوالێى ڕازيبێ دەفەموێت: نزل القرآن فى شهر رمضان فى ليلة القدر إلى هذه السماء الدنيا جملة واحدة ، وكان الله يحدث لنبيه ما يشاء...تفسير القران العظيم، ابن كثير2/483.

 

جا بەڕاستى ئەم مانگە شياوى ئەوەيە لەهەموو ڕوێكەوە دەرەجەى خواپەرستيمانى تێدا بەرز بكەينەوە،،،

شياوى ئەوەيە دوعاى زياترى تدا بكەين، چونكە دوعاى ڕۆژيەوانان ڕەت ناكرێنەوە لەلاى خوا، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت: ثَلاثَةٌ لا تُرَدُّ دَعْؤتُهُمْ: الإمَامُ الْعَادِلُ ، والصَّائِمُ حَتَّى ىُفْطِرَ ، ودَعْؤةُ الْمَظْلُومِ تُحْمَلُ عَلَى الْغَمَامِ وتُفْتَح لَهَا أَبْؤابُ السَّمَاءِ، ويَقُولُ الرَّبُّ : وعِزَّتِى لآنْصُرَنَّكَ ولَوْ بَعْدَ حِينٍ" (رواه أحمد والترمذى والنسائى وابن ماجة) .واتە: سێ كەس هەن دوعاكانيان ڕەت ناكرێتەوە، پێشەوايەكى دادگەر ، ڕۆژيەوان هەتا وەكو بەربانگ دەكاتەوە،  دوعاى ستەم لێكراو خواى گەورە بەرزى دەكاتەوە تا خوار هەورەكان دەرگاكانى ئاسمانى بۆ دەكاتەوە و دەفەرموێت: بەشكۆمەندى و گەورەييم سەرت ئەخەم ئەگەرەى پاش ماوەيەكيش بێت.

* شياوى ئەوەيەقوڕئانى زياترى تێدا بخوێنين  وەك باسمان كرد لەپێشدا كەئەومانگە مانگێكە قوڕئانى تێدا دابەزيوە

* شياوى ئەوەيە لەومانگەدا زياتر لەجاران ببەخشين لەو ماڵو داراييەى خواى گەورە پێى داوين، چونكە بێگومان صەدەقەو بەخشين لەمانگى ڕەمەزاندا ئەجرى زياترە، ئەنەسى كوڕى ماليك دەفەرموێت: پرسيار كرا لە پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم كە ە صەدەقەيەك گەورەترە؟  فەرمووى: « صَدَقَةٌ فِى رَمَضانَ » أخرجه الترمذى رقم 663).واتە: واتە صەدەقەيەك لەمانگى ڕەمەزاندا،

 * شياوى ئەوەيە زياتر لەجاران مزگەوتەكان ئاوەدان بكەينەوەو زياتر لەجاران نوێژەكانمان بەجەماعەت ئەنجام بدەين، بەتايبەتيش نوێژى بەيانى و عيشا، پێغەمبەرصلى اللەعلەوسلم دەفەرموێت: مَنْ صَلَّى الْعِشَاءَ فِى جَمَاعَةٍ كَانَ كَقِيَامِ نِصْفِ لَىْلَةٍ ، ومَنْ صَلَّى الْفَجْرَ فِى جَمَاعَةٍ كَانَ كَقِيَامِ لَىْلَةٍ ». أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ. واتە: هەر كەسێ نوێژى عيشا بەجەماعەت بكا وەكوئەوە وايە نيوەى شەوەكە شەونوێژى كردبێت، هەركەسێكيش نوێژى بەيانيش بەجەماعەت بكات وەكو ئەوە وايە كە هەمووشەوەكەى شەونوێژى كردبێت.

اللهم تقبل صيامنا وقيامنا واغفر لنا ورحمنا يا ارحم الراحمين.