یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/09/2012 : 10:21:23
قه‌باره‌ی فۆنت
سوكایەتی ودژایەتی بەپاساوی ئازادی!!!

acebook   mala ahmadi Qamishi

دژایەتیكردنی پێغەمبەران وشوێنكەوتوانیان پرۆسەیەكی لە مێژینەی بەیەكەوە بەستراوەلە ئادەمەوە هەتاخاتەم(سەلامی خوایان لەسەربێت)بەتایبەت پێغەمبەری خۆمان كەتۆمەتباریان كردبەشێت وجادوگەروشاعیر،لەزێدی خۆی شاربەدەریان كردبۆ زیاترلەكەداركردنشی بوختانیان بۆعائیشەی خێزانی هەڵبەست،كەدەسپێكی ئەودژایەتیە (ئەبولەهب)بوپاشان عوتبەی كوڕی ئەبولەهەب كەتفێكی هەڵدابوبەڕوی حەزرەتدا، هەردووكیشیان بەزەلیلی لەناوچون،بەڵام مخابن ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە كەلەسەردەمی بانگەشەی مافی مرۆڤداوبەناوی ئازادی ڕادەربڕین لێرەولەوێ‌ لەهەندێ‌ گۆڤارو ڕۆژنامەدا دژایەتی بیروباوەڕی 90./. ی ئەم گەلەموسڵمانەدەكرێ‌ وسوكایەتی بەپێغەمبەروشوێنكەوتوانیان دەكرێ‌،بەدەركردنی فلیم یا كاریكاتیریان فڕێدانی كتێبەئاینیەكان لەشوێنە پیسەكان! لەژێرناوی ئازادی سەربەستی وداخەتی سوردەبەزێنن ومافی گەلێك پشێل دەكەن!تەنانەت لەبەریتانیا جوێندان بەپیرۆزیەكان قەدەغەكراوە بەیاسایەك بەناوی (فاجبۆ)،ساڵی(2012)پەرلەمانی كوەیت یاسایەكی دەركردلەوبارەوەكەهەركەس سوكایەتی بەخواو پێغەمبەربكات لەسێدارە دەدرێ‌، خۆئەگەرموسڵمانان وەڵامێكی بەرگریكارانەیان بوبێ‌ لەبەرانبەردایەكسەربەتوندوتیژی وتیرۆرو تۆقاندن تۆمەتباركراون!لەكاتێكداكەلایەنی بەرانبەریش دەسپێشخەربووەوئەوهێرشی كردوەتەسەر ئیسلام وتاوانباری سەرەكیەچونكە (البادىءباالشرهوالاظلم) بەڵام كەس باسی ئەوناكات چونكەبەناو نوسەرورۆژنامەنوسە!بێگومان ئازادی مافی ڕەوای هەمووكەسە بەمەرجێك سنوردار بێت، چونكە ئازادی ڕەها زیان بەخشەوبێ سەروبەری وبەرەڵڵایی لێدەكەوێتەوە،وەك چۆن سەیارەیەك بەناوی ئازادیەوەلەڕێگەلابدات یاسای هاتو چۆپەیڕەونەكات،یان شەمەندەفەرێك لەسكەی خۆی لابدات، ئەوەسەرەنجام سەرنشینەكانی لەناودەبات،ئەوەش بەكورتی پێناسەی ئازادی كەلەكتێبی (الااخلاق/احمدامین ص200)وەرگیراوە بەم شێوەیە،یەكەم: پێناسەی ئازادی لای ڕۆژئاواییەكان واتە:(چی حەزدەكەی بیكە بەمەرجێ زیان بە كەسانی ترنەگەیەنێ)ڕێزلە بەرانبەر بگرێ ومافی پێشێل نەكەی،ئەمەئەڵێن بەڵام واناكەن ئەوەتاخۆیان سەپاندووە بەسەرجیهاندا و ئەوەی لەگەڵ بیروبۆچونی ئەوان نەبێت تیرۆریستەیان دواكەوتووە!

دووەم: پێناسەی ئازادی لەئیسلامداواتە:(هەرچی حەزدەكات بیكات بەمەرجێ‌ زیان بەخۆی وكەسانی تر نەگەیەنێ‌ (لاضررولاضِرار) واتە:خۆی بپارێزێ‌ لەزیان گەیاندن لەخۆیوخەڵكیش، زەرەدوزیان لەكەسانی ترنەدات وەك كوشتن ولێدان وماڵ داگیركردن وبوختان ودرۆوتاوان،زیان لەنەفسی خۆشی نەدات كەئەویش دووجۆرە:زیانی دونیایی: وەك خۆكوشتن وخۆ سوك كردن وماڵی خۆبەفیڕۆدان...، وەزیانی قیامەتی:وەك بێ فەرمانی خواو پێغەمبەر()،ئەنجامدانی خراپەوتاوان كەدەبنەئەگەری سزای دواڕۆژ.

لێرەدا دەپرسین دژایەتی كردنی ئیسلام چ خزمەتێ‌ بەگەلی كورد دەكات؟ جگەلە دژایەتی ئەمنی قەومی وناچار كردنی موسڵمانان بەكاردانەوە وسەرەنجام دروستبوونی پشێوی،جگەلەوەش دژایەتی كردنی پیرۆزیەكانی ئیسلام سەلماندن و بەڕاست گەڕانی قسەی ئەنفالچیەكانی ڕابردووەوخزمەتێكە بەدوژمنانی كورد كەدەیان گووت كوردلە ئیسلام پاشگەزبۆتەوە،

كەواتە هۆكارەكانی  ئەم سوكایەتیە:

1)      ئیفلاس بون وبێ‌ دەسەڵاتی ئەوانەدەگەیەنێ‌ لەبەرانبەرگەورەبون وگەشەسەندنی ڕابون وڕاستیەكانی ئیسلام,كەدەبینن كلێساكان چۆڵ بون ودەفرۆشرێت ودەكرێن بەمزگەوت لەناو جەرگەی ئەوروپادا ئیسلام لەگەشەیەكی بەردەوامدایە. 

2)      بۆئەوەی ناویان بێتەناوناوانەوە،چ وەك تاك یان وەك دەزگایەكی میدیا،وەك پێشینان وتویانە: كەچەڵ بۆئەوەی ناوی بێتەناوناوانەوە باسی بكەن كانیاوی گوندەكەی پیس دەكرد!

3)      بۆداپۆشین ولەبیربردنەوەی كێشەیەك بەكێشەیەكی ترلەوجۆرەسیناریۆیانەدروست دەكرێت!كەپێشتركایكاتێربوئەمجارەبەبڵاوكردنەوەی فلیمێك لەسەر پێشەواكەمان،تاكو موسڵمانان سەرقاڵی كاردانەوەبكەن،بەڵام ئێمە هەڵەی ئەوان دوبارەناكەینەوەو بە نەرمونیانی وحیكمەت ودانایی وەڵامیان دەدەینەوە.

 

4)زۆر جاربەپیلانی جولەكەئەنجام دەدرێت بۆئاژاوەنانەوەلەنێوان موسڵمانان ومەسیحیەكان و كاردانەوەی توندوتیژی لەلایەن توندڕەوەكانەوەوخۆشیان دەبنەتەماشاكەر.

لەكۆتایدا:ئەگەرئێمەحەكیمانەمامەڵەلەگەڵ ڕوداوەكاندابكەین وهەڵەكانی ئەوان دوبارەنەكەینەوە،ئەوا وەك صوڵحی حو

دەیبییەوبوختانی(افك)بەخێردەگەڕێت بۆبانگەوازی ئیسلامی، كەبەهۆیەوەزۆرجار نەیارانی دەكەونەبەدواداچونی ڕاستیەكان وسەرەنجام موسڵمان دەبن،یاموسڵمانان بەهۆیەوەهۆشیاروبێداردەبنەوەو لەغەفڵەت وپەرتەوازەیی.